Diwan Al-adalah Law Firm

Diwan Al-adalah Law Firm Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Diwan Al-adalah Law Firm, Lawyer & Law Firm, Erbil/Koya Street, Irbil.

25/04/2026
هەڵەیەکی کوشنده  /  نەنووسینی ناوێک سکاڵایەکی ٢١ ساڵە لەناوچوو !♻️ ئەمە تەنها بڕیارێکی دادگا نییە، بەڵکو وانەیەکی تاڵە ب...
18/04/2026

هەڵەیەکی کوشنده / نەنووسینی ناوێک سکاڵایەکی ٢١ ساڵە لەناوچوو !

♻️ ئەمە تەنها بڕیارێکی دادگا نییە، بەڵکو وانەیەکی تاڵە بۆ هەر کەسێک کە بڕوای وایە لە دادگادا تەنها "هەبوونی حەق" بەسە، ببینە چۆن کەمتەرخەمیی تەنها یەک خولەک، ماندووبوونی دوو دەیەی فەوتاند!

📜 چیرۆکەکە لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە دەست پێدەکات:
کێشەیەکی گەورەی موڵکداری لە نێوان هاوڵاتییەک لەگەڵ شارەوانی و وەزارەتی دارایی، کە بۆ ماوەی ٢١ ساڵ لە دەستێک بۆ دەستێکی تر دەڕۆشت. دەیان دانیشتنی دادگا، خەرجییەکی زۆر و چاوەڕوانییەکی بێ کۆتایی.. هەمووی بۆ ئەوەی لە کۆتا وێستگەدا حەق بۆ حەقدار بگەڕێتەوە.

🏛️ شۆکەکە لە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری:
کاتێک کەیسەکە گەیشتە دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی (محكمة التمييز)، هەمووان چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی بوون، بەڵام دادگا بەبێ ئەوەی سەیری ناوەڕۆکی کێشەکە بکات، تانەکەی (رد الطعن شكلاً) کرد!

⚠️ بۆچی؟ تەنها لەبەر یەک هەڵەی "کوشندە ئەویش ئەوەیە تانەدەر لەکاتی نووسینی عەریزەی تانەدانەکەدا (لائحة التمييز)، بیری چووە ناوی تانەکار و تانەلێدراو (المميز والمميز عليه) بنووسێت!

⚖️ بۆیە لێرەدا یاسا بەزەیی بە کەمتەرخەمدا نایەتەوە:
دادگا پشتی بە ماددەی (٢٠٥/٢) لە یاسای دادبینی شارستانی بەست، کە دەڵێت: "دەبێت ناوی لایەنەکان و شوێنی نیشتەجێبوونیان لە عەریزەدا هەبێت." بەو پێیەی عەریزەکە لەم ناوانە بەتاڵ بوو، دادگا تانەکەی ڕەتکردەوە و ڕەنجی ٢١ ساڵ سفر بوویەوە.

💡 پەیامی ئێمە:
🔹 یاسا تەنها "حەق" نییە، بەڵکو "ڕێکارە" ئەگەر هەزار بەڵگەت هەبێت، بەڵام خۆت یان پارێزەرەکەت لە نووسینی عەریزەیەکدا ورد نەبێت، هەموو مافەکانت دەفەوتێن.
🔹 هەمیشە دڵنیابەرەوە لەو پارێزەرەی کەیسەکەت دەسپێریتە دەستی، چونکە یەک "ناو" چارەنووسی داواکەت دەگۆڕێت.

👨🏻‍💼 ئەگەر پارێزەریت یان خاوەن حەقیت، وردبە، چاوت لەسەر ڕێکارەکان بێت.

📎بۆ بینینی بڕیارەکە بڕوانە کۆمێنت 👇👇

#یاسا #پارێزەر #دادگا #دادبینی

ڕوونکردنەوەی یاسایی /  یەکلاکردنەوەی ناکۆکی دەسەڵات لە نێوان دادگای بـەرایی و دادگای کارگێڕیکۆمپانیای (دیوان العدالة) دو...
16/04/2026

ڕوونکردنەوەی یاسایی / یەکلاکردنەوەی ناکۆکی دەسەڵات لە نێوان دادگای بـەرایی و دادگای کارگێڕی

کۆمپانیای (دیوان العدالة) دوایین بڕیاری دەستەی ناکۆکییەکانی سەر بە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستانتان بۆ دەخاتە ڕوو، کە تێیدا پێوەرێکی ڕوون دیاری کراوە بۆ جیاکردنەوەی دەسەڵاتی دادگاکانی بەرایی و دادگای کارگێڕی لە بابەتە دارایی و باجییەکاندا.

📝 کورتەی کێشەکە:
کۆمپانیایەک داوایەکی یاسایی لە دژی (وەزیری دارایی و ئابووری و بەڕێوەبەری گشتی باجەکان -سەرەرای کارەکەیان) تۆمار کردبوو، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە وەرگرتنی باجی ساڵی ٢٠١٨، ئەمەش بە پشتبەستن بە گرێبەستێکی نێوان کۆمپانیاکە و لایەنی حکومی.

🔄 ناکۆکییە یاساییەکە:
لەم کەیسەدا ناکۆکی لە نێوان هەردوو دادگا دروست بوو ، دادگای بەرایی هەولێر پێی وابوو ئەم داوایە لە دەسەڵاتی دادگای کارگێڕی دایە، لە بەرامبەردا دادگای کارگێڕی ڕەتی دەکردەوە و بە دەسەڵاتی دادگای بەرایی دەزانی. ئەمەش وای کرد "دەستەی ناکۆکی" دەستوەردان بکات بۆ یەکلاکردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار.

🏛️ بڕیاری دەستەی ناکۆکی (بڕیاری ژمارە ١/تنازع/٢٠٢٦):
دەستەکە بڕیاری دا کە ئەم داوایە لە دەسەڵاتی (دادگای کارگێڕی هەولێر) دایە، بەپێی ئەم هۆکارانە:
١. بابەتی داواکە پەیوەستە بە پابەندبوونی فەرمانگەکان بەو گرێبەستانەی کە لایەنی کارگێڕی تێیدا بەشدارە.
٢. پۆلێنکردنی دروستی ئەم کێشەیە دەری دەخات کە بابەتەکە کارگێڕییە و ناکەوێتە چوارچێوەی دادگای ئاسایی (بەرایی).

💡 سوودی یاسایی:
ئەم بڕیارە جەخت لەوە دەکاتەوە کە دادگای کارگێڕی لایەنی بنەڕەتی و تایبەتمەندە بۆ بینینی ئەو داوایانەی پەیوەستن بە باج و پابەندییە داراییەکانی نێوان هاوڵاتییان (یان کۆمپانیاکان) و لایەنە حکومییەکان، بەتایبەت کاتێک کێشەکە لە جێبەجێکردنی گرێبەستێکی کارگێڕییەوە سەرچاوە بگرێت.

📍 دیوان العدالة بۆ پارێزەرایەتی و ڕاوێژکاری یاسایی
بۆ پاراستنی مافەکانتان بە وردترین شێوازی یاسایی.

#یاسا #ضريبة #پارێزەر #محامي

بە زمانی کوردی:پارێزەر و ژیریی دەستکرد (AI).. ڕکابەرە یان ئامرازێک بۆ کارکردن؟لەو ماوەیەی دواییدا، مشتومڕێکی زۆر لە نێوا...
24/03/2026

بە زمانی کوردی:
پارێزەر و ژیریی دەستکرد (AI).. ڕکابەرە یان ئامرازێک بۆ کارکردن؟

لەو ماوەیەی دواییدا، مشتومڕێکی زۆر لە نێوان هاوپیشەکانماندا هەیە سەبارەت بە بابەتی ژیریی دەستکرد،کە ئایا کاریگەری لەسەر کاری پارێزەر دەبێت یان تەنانەت دەبێتە جێگرەوەی؟

لە ڕێگەی بەدواداچوون و ئەزموونی خۆمەوە، دەبینم کە ڕایەکان زۆربەی کات بۆ سێ ئاڕاستە دابەش دەبن:
🔹 بەشێکیان وەک هەلێک دەبینن:
بە ئامرازێکی دەزانن کە یارمەتیدەرە لە پێداچوونەوەی یاسایی و گەڕان (Research) و کاتێکی زۆر دەگەڕێنێتەوە، بەتایبەتی لە کارە ڕۆتینییەکاندا.
🔹 بەشێکیان نیگەرانن:
مافی خۆشیانە، چونکە بابەتەکە پەیوەندی بە زانیارییەکانی بریکار و وردی زانیارییەکانەوە هەیە، هەندێک جار ئەنجامەکان ١٠٠٪ ورد نین.
🔹 بەشێکیان واقیعبینن:
بە بڕوای من ئەمانە لە ڕاستییەوە نزیکترن، پێیان وایە ژیریی دەستکرد نابێتە جێگرەوەی پارێزەر، بەڵام ئەو پارێزەرەی دەزانێت چۆن بەکاری بهێنێت، لەوانی تر پێشتر دەبێت.
سەبارەت بە خۆم، دەستم کردووە بە بەکارهێنانی هەندێک ئامراز بە شێوەیەکی سادە، بەتایبەتی لە گەڕان و ڕێکخستنی بیرۆکەکاندا، بە ڕاستی هەستم بە جیاوازییەکی زۆر کردووە لە کات و ماندووبووندا... بەڵام بێگومان بەبێ پێداچوونەوە پشتیان پێ نابەستم، چونکە لە کۆتاییدا بەرپرسیارێتی یاسایی لە ئەستۆی خۆماندایە.
کورتەی قسە:
ژیریی دەستکرد خێرایی و زانیاریت پێ دەدات، بەڵام "ئەزموون"ت پێ نابەخشێت، نە لێهاتوویی لە دانوستاندن، و نە تێگەیشتن لە بارودۆخی تایبەتی هەر کەیسێک.
پرسیار بۆ هاوپیشە بەڕێزەکان:
ئایا ئێوە دەستان کردووە بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد لە کاری ڕۆژانەتاندا ؟ یان هێشتا ڕێگا کلاسیکییەکە بە باشتر دەزانن؟

پارێزەری ڕاوێژکار / دانا أمجد إبراهيم

باللغة العربية :
المحامي والذكاء الاصطناعي.. منافس لو أداة نشتغل بيها؟ بالفترة الأخيرة، صراحة دا أشوف نقاشات كثيرة بين الزملاء حول موضوع الذكاء الاصطناعي، وهل فعلاً ممكن يأثر على شغل المحامي أو حتى يستبدله.
من خلال متابعتي وتجربتي الشخصية، أشوف أن الآراء غالباً تنقسم لثلاث اتجاهات:
🔹 قسم يشوفه فرصة :
يعتبره أداة تساعد بالمراجعة القانونية والبحث وتختصر وقت كبير، خصوصاً
بالأمور الروتينية.
🔹 قسم متخوف :
وعندهم حق، لأن الموضوع يتعلق ببيانات موكلين ودقة معلومات، وأحياناً النتائج تكون مو دقيقة %100.
🔹 قسم واقعي :
وهم الأقرب برأيي، يشوفون أن الذكاء الاصطناعي ما راح يستبدل المحامي، لكن المحامي اللي يعرف يستخدمه راح يكون متقدم على غيره.
عن نفسي، بديت أستخدم بعض الأدوات بشكل بسيط، خصوصاً في البحث وترتيب الأفكار، وفعلاً لاحظت فرق بالوقت والجهد... لكن أكيد ما أعتمد عليها بدون مراجعة، لأن بالنهاية المسؤولية القانونية تبقى علينا.

الخلاصة:
الذكاء الاصطناعي يعطيك سرعة ومعلومة، لكن ما يعطيك خبرة، ولا مهارة التفاوض، ولا فهم كل حالة بظروفها.
السؤال للزملاء:
هل بديتوا تستخدمون أدوات الذكاء الاصطناعي بشغلكم اليومي؟ لو بعدكم تفضلون الطريقة التقليدية؟

المحامي المستشار / دانا أمجد إبراهيم

#یاسا #پارێزەرایەتی #پارێزەر

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە،کۆمپانیای "دیوان العدالة بۆ پارێزەرایەتی و ڕاوێژکاری یاسایی " گەرمترین پیرۆزبایی ئ...
20/03/2026

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە،
کۆمپانیای "دیوان العدالة بۆ پارێزەرایەتی و ڕاوێژکاری یاسایی " گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو لایەک دەکات.
هیوای ژیانێکی پڕ لە دادپەروەری و ئارامی و خۆشیتان بۆ دەخوازین

⚖️ بەشداری نێودەوڵەتی کۆمپانیای دیوان العدالةوەک کۆمپانیای دیوان العدالة بۆ پارێزەرایەتی و ڕاوێژکاری یاسایی، شانازی دەکە...
17/03/2026

⚖️ بەشداری نێودەوڵەتی کۆمپانیای دیوان العدالة
وەک کۆمپانیای دیوان العدالة بۆ پارێزەرایەتی و ڕاوێژکاری یاسایی، شانازی دەکەین کە بەشداریمان کرد لە کۆڕبەندی یاسایی ساڵانەی جیهانی (GLF 2026) کە لە شاری لاهای (The Hague) لە وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوە دەچێت.
لە چوارچێوەی ئەم ڕووداوە یاساییە نێودەوڵەتییە گرنگەدا، شاندی پارێزەرانی کۆمپانیامان پێکهاتبوو لە:
🔹 پارێزەری ڕاوێژکار: دانا أمجد ابراهیم
🔹 پارێزەری کارا: محمد سیروان عثمان
🔹 پارێزەری کارا: رەنج قاسم لطیف
ئەم بەشدارییە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی کۆمپانیاکەمان دێت بۆ بەهێزکردنی پێگەی نێودەوڵەتی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونە یاساییەکان لەسەر ئاستی جیهان.

⚖️ المشاركة الدولية لشركة ديوان العدالة
بصفتنا شركة ديوان العدالة للمحاماة والاستشارات القانونية، نفخر بأننا شاركنا في المنتدى القانوني العالمي السنوي (GLF 2026) المنعقد في مدينة لاهاي (The Hague) بهولندا.
وفي إطار هذا الحدث القانوني الدولي البارز، ضم وفد محامي شركتنا كلاً من:
🔹 المحامي المستشار: دانا أمجد إبراهيم
🔹 المحامي الممارس: محمد سيروان عثمان
🔹 المحامي الممارس: رنج قاسم لطيف
تأتي هذه المشاركة ضمن مساعي شركتنا المستمرة لتعزيز حضورنا الدولي وتبادل الخبرات القانونية على مستوى عالمي.

⚖️ International Participation of Diwan Al-Adalah Law Firm
As Diwan Al-Adalah Law Firm and Legal Consultations, we are proud to announce that we have participated in the Global Legal Forum (GLF 2026), held in The Hague, Netherlands.
Representing our firm in this prestigious international legal event was a delegation of our lawyers, including:
🔹 Senior Legal Counsel: Dana Amjed Ibrahim
🔹 Legal Practitioner: Mohammed Sirwan Othman
🔹 Legal Practitioner: Ranj Qasim Latif
This participation is part of our firm's ongoing commitment to strengthening our international presence and engaging in the global exchange of legal expertise.

10/01/2026

رێگاکانی تانەدان لە بریارە دادوەرییەکان و ماوە یاساییەکانیان.

07/01/2026

جیاوازییەکانی نێوان تەڵاق و جیابوونەوەی دادگا’’

Address

Erbil/Koya Street
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 11:00 - 21:00
Tuesday 11:00 - 21:00
Wednesday 11:00 - 21:00
Thursday 09:00 - 13:30
Saturday 09:00 - 21:00
Sunday 09:00 - 21:00

Telephone

+9647504457450

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Diwan Al-adalah Law Firm posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Diwan Al-adalah Law Firm:

Share