المحامي - پارێزەر چیا حاجی محسن شێخانی

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • المحامي - پارێزەر چیا حاجی محسن شێخانی

المحامي - پارێزەر چیا حاجی محسن شێخانی المکتب قلعە العدالة للمحاماة والاستشارات القانونیة
📍office : irbil
☎️0750 177 84 84

کۆمپانیای قلعە العدالە  بۆ پارێزەرایەتی وراوێژی یاسایی کارەنتان بەئێمە بسپێرن  با راوێژی یاسایی وکاروباری یاسایت لەگەل س...
25/09/2025

کۆمپانیای قلعە العدالە
بۆ پارێزەرایەتی وراوێژی یاسایی
کارەنتان بەئێمە بسپێرن
با راوێژی یاسایی وکاروباری یاسایت لەگەل
ستافێکی خاوەن ئەزموون وپر هەگبەی یاسایی بێت
📍ناونیشان : هەولێر ١٠٠ مەتری بەرامبەر نەخۆشخانەی هەواری تایبەت
☎️0750 177 84 84
☎️0750 475 56 01
☎️ 0750 467 2780
☎️ 0750 890 0193

پەڕەی فەرمی :  پارێزەر چیا محسن قادر شێخانی
09/02/2024

پەڕەی فەرمی : پارێزەر چیا محسن قادر شێخانی

خشته‌ی ئاماری دادگاكانی باری كه‌سی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ( ماره‌بڕین و ته‌لاق و لێك جیابوونه‌وه‌ و هۆكاره‌كانی ) بۆ ساڵی...
16/03/2023

خشته‌ی ئاماری دادگاكانی باری كه‌سی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ( ماره‌بڕین و ته‌لاق و لێك جیابوونه‌وه‌ و هۆكاره‌كانی ) بۆ ساڵی 2022
کارەساتێکی گەورەیە ئەم رێژە زۆرەی جیابوونەوە کە ھەموو ئەنجامی لێک تێنگەیشتن وتەداخولات خێزانەکان بۆیە پێویستە پێش ھاوسەرگیری لێک تێگەیشتن ھەبێت وگونجانیش ھەبێت لەھەموو رووەکانەوە ھەبێت لەنێوان کچ وکورانداوھاوکاری ورێنیشاندەریی خانەوادەیی کج وکور زۆر پێویستە...
بەھیوایی بەختەوەری وکەم بوونەوەی رێژەی جیابونەوە لەنێوان ھاوسەران ...

بەپێی هەمواری ماددە ٤٠ / بڕگەی پێنجەم لە یاسای  باری کەسێتی کە لە ساڵی ٢٠٠٨بە یاسای ژمارە ١٥ هەموارکرابوو """ بەپێی ئەم ...
01/12/2022

بەپێی هەمواری ماددە ٤٠ / بڕگەی پێنجەم لە یاسای باری کەسێتی کە لە ساڵی ٢٠٠٨بە یاسای ژمارە ١٥ هەموارکرابوو """ بەپێی ئەم ھەموارە ڕێگای داوە بە ژن کە مافی ھەبێت بەبەرزکردنەوەی داوای جیابوونەوە بەهۆکاری هێنانی ژنی دووەم لەلایەن مێردەکەیەوە.

دادگای باڵای فیدڕالی بەرواری "“٣٠/١١/٢٠٢٢ “"بڕیاری دا بە نادەستووریی بوونی ئەو هەموارە کە ژن مافی نیە داوای جیابوونەوە بەرز بکاتەوە بەھۆکاری ھێنانی ژنی دووەم لەلایەن مێردەکەی واتایی مافی جیابوونەوەی نیە

قەرارەکانی دادگای باڵای اتحادی فیدرال ملزمە بۆ سەرجەم دادگاکان کەپێوەیی پابەند بن چونکە “ قراراتەکانی دادگایی بالا / باتّة وملزمة للسلطات كافة
پارێزەر / چیا حاجی محسن

لە  چ  کاتیکدا  #ژن شایستەی  #نیوەی مارەی دیاریکراو دەبێت لە گرێبەستی ھاوسەرگیری.بڕگەی کۆتایی لە ماددەی (21) لە یاسای با...
30/11/2022

لە چ کاتیکدا #ژن شایستەی #نیوەی مارەی دیاریکراو دەبێت لە گرێبەستی ھاوسەرگیری.

بڕگەی کۆتایی لە ماددەی (21) لە یاسای باری کەسیەتی وەلامی ئەم پرسیارەی داوەتەوە ((ژن شایستەی نیوەی مارەیی دیاریکراو دەبێت لە گریبەستی هاوسەرگیری ئەگەر تەلاق ڕوویدا لە نیوانیان لە پیش گواستنەوە و پەردەکردن ))
لە سەر ئەو بنەمایە ئەگەر هاتوو پیاو نیوەی مارەیی پیدابوو نیوەکەی تری نامینیت کە ماوەتەوە و ئەگەر هاتوو هەموو مارەییەکەی پێدابوو دەگەریتەوە سەری بۆ وەرگرتنەوەی جیاوازی نیوان هەردوو نیوە مارەییەکەی ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنیت کە ژن شایستەی جیاوازی نیوان هەردوو مارەیی پیشەکی و پاشەکی دەبێت ئەوە ئەگەر تەلاق ڕووبدات لە پیش گواستنەوەی لە لایەن پیاوەکەوە "

ئەگەر لە پیش پەردەکردن و گواستنەوە جیابوونەوە روویدا لە لایەن ژنەکەوە ؟

ماددەی (43) بڕگەی (2) لە یاسای باری کەسی هاتووە ( ژن دەتوانی بەر لە چوونە پەردە داوای جیابوونەوە بکات لەم حالەتە لە سەر دادگا یە بریاری جیابوونەوە بدات لە دوای ئەوەی ژنەکە ئەو مارەییەی وەریگرتووە و گشت ئەوەی خەرجکراوە بداتەوە بە پیاوەکە )

بەکورتیەکەی ژن نیوەی مارەیی دەکەویت لە پیش پەردەکردن و گواستنەوەی ئەگەر هاتوو پیاوەکە داوای جیابوونەوەی کرد پالپشت بە ماددەی (21) لە یاسای باری کەسیەتی "
بەلام ئەگەر پیش گواستنەوە لە پەردەکردن ژن داوای جیابوونەوەی کرد هیج مارەیی ناکەویت بەلکو تەواوی ئەو مارەییەی کە وەریگرتووە لە گەل ئەوەی خەرجکراوە دەبێت بۆ پیاوەکە بگەرینیتەوە ئەوەش پالپشت بە ماددەی (43) بڕگەی (2) لە یاسای باری کەسیەتیسەرچاوە/پارێزەر
المحامی چیا حاجی محسن شێخانی

کچێک داوایەکی نفقەی لەسەر باوکی تۆمار کردووە  بۆ زیاد کردنی نفقەکەی دەلێت لەبەر ئەوەی زواجی نەکردوە و خوێندکاری زانکۆیە ...
19/11/2022

کچێک داوایەکی نفقەی لەسەر باوکی تۆمار کردووە بۆ زیاد کردنی نفقەکەی دەلێت لەبەر ئەوەی زواجی نەکردوە و خوێندکاری زانکۆیە لە کۆلێژی دەرمانسازی لە ئێستادا پێداوستیەکانی زیادی کردوە داوای کردوە دادگا باوکی بانگێشتی دادبینی بکات بریار بدات بەزیادکردنی نفقەکەی

دادگای بابەت بڕیاری زیادکردنی نفقەکەی بۆ داوە لە ١٢٠ ھەزاروە بۆ ٣٢٠ ھەزار دینار لەبەر ئەوەی پێداوستیەکانی زیادی کردوە باوکەکە بە بڕیارەکە ڕازی نەبوە و تانەی لێداوە لەبەردەم دادگای پێداچونەوە

دادگای پێداچونەوە بڕیارەکەی دادگای بابەتی پەسەند کردوە دەلێت ھاوتەیە لەگەل شەرع و یاسا

سەرچاوە/بریارەکانی دادگایی پێداچوونەوە

کارتی نیشتیمانی بۆ منداڵی‌ تازه‌ له‌دایك بو ‌ ئه‌و مندالانه‌ی تازه‌ له‌ دایك ده‌بن پێویستیه‌ دوای ( ٣) مانگ فۆرمی‌ كارتی...
02/10/2022

کارتی نیشتیمانی بۆ منداڵی‌ تازه‌ له‌دایك بو


ئه‌و مندالانه‌ی تازه‌ له‌ دایك ده‌بن پێویستیه‌ دوای ( ٣) مانگ فۆرمی‌ كارتی‌ نیشتیمانیان بو پر بكرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ
( بیان ولاده‌ ) ئاماده‌ بكرێت بۆ مامه‌ڵه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ وه‌ هه‌روه‌ها ده‌بێت دایك و باوكی‌ منداڵە‌كه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ بكه‌ن ئەگەر باوک و دایک کارتییان ھەبێت پێویستە لە کاتی پر کردنەوەی فۆرمەکە کارتی زانیاریان پێ بێت . وە ئەگەر دایك و باوك كارتی نیشتیمانیان نەبوو پێویستە ئەم بەڵگە نامانەی لای خوارەوەیان پێ بێت


پێداویستیكان
ڕ‌گه‌زنامه‌ی‌ عیراقی‌ دایك و باوك ( نسخه‌ی‌ أصلی )
پێناسی باری شارستانی‌ دایك و باوك ( نسخه‌ی‌ أصلی )
كارتی‌ زانیاری‌ سه‌روۆك خێزان ( نسخه‌ی‌ أصلی )

ڕاگەیاندنی رەگەڕنامەی سلێمانی

تکایە بڵاوی بکنەوە بو ئەوەی هاوڵاتیان سودی لێ وەربگرن

نابێت میرانە(رسومات) لە قەرزار وەربگیرێت لە بەڕێوەبەرایەتیى جێبەجێکردن، ئەگەر قەرزەکەى لە دەرەوەى بەڕێوەبەرایەتییەکە بە ...
02/10/2022

نابێت میرانە(رسومات) لە قەرزار وەربگیرێت لە بەڕێوەبەرایەتیى جێبەجێکردن، ئەگەر قەرزەکەى لە دەرەوەى بەڕێوەبەرایەتییەکە بە خاوەن قەرز دایەوە

بڕیارێکى گرینگى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر، بە سیفەتى تەمیزى، کە بڕیارێکى جێبەجێکارى هەولێر ڕەت دەکاتەوە، بە وەرگرتنى (میرانە) چونکە قەرزار لە دەرەوەى بەڕێوەبەرایەتییەکە، قەرزەکەى دابووەوە.
ناوەڕۆکى بڕیارەکە، ئەوە دەخاتە ڕوو، کە میرانەى یاساییى نابێت لە قەرزار لە بەڕێوەبەرایەتیى جێبەجێکردن وەربگیرێت، ئەگەر قەرزەکە لە دەرەوەى بەڕێوەبەرایەتیى درابووەوە. ئەمەش بەپێى یاسا.
بڕیارەکەى دادگا، ئاماژە بە نایاساییى بوونى رێنماییەکانى وەزارەتى داد دەکات (کە جێبەجێکارى داد، پشتى پێ بەستووە) و بەرێوەبەرایەتییەکانى جێبەجێکردن پابەند دەکات بە کار نەکردن بەو رێنماییانە.
لەپەیجی سەندیکاریی پارێزەرانی کوردستان وەرگیراوە

17/08/2022

بۆ ئەوکەسانەی دەیانەوێ ناو لە ناسنامە بگۆرن رێکار و رێنمای نوێ دەرچووە.

ئاماژه‌ به‌ نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ باری شارستانی‌ و پاسپۆرت و نشینگه‌/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ باری شارستانی‌ / به‌شی رووداوه‌كان

ئاگاداری‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌پێ‌ ڕێنمایی نوێ‌ ڕێكاره‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ مامه‌ڵێ ( ناو گۆڕین ) و( گۆڕینی‌ ناز ناو )
پێویست به‌ ڕەزامه‌ندی‌ سه‌ره‌تای‌ ناكات ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رەگەزنامە لە پارێزگاکان ده‌ست پێ‌ ده‌كات وە‌ دوای تەواو كردنی ڕێكارە یاسایەكان به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ڕەگه‌زنامه‌ی‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان . پاشان بۆ بغداد به‌ مه‌به‌ستی‌ ده‌ركردنی‌ بڕیاری‌ كۆتایی‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕگه‌زنامه‌ی‌ بغداد/

تێبینی/ پێویستە لەسەر خاوەنی مامەڵە خۆی هەستێ بە ڕاپەڕاندنی كارەكانی یاخود لە ڕێگەی بریكارەوە

ڕاگەیاندنی ڕەگەزنامەی سلێمانی

دادگای تمییز بریاریدا بەهەڵوەشاندنەوی بەخیوەکردنی منداڵ ( حضانە ) لەلایەن دایکەوە بەهۆی فێرکردنی کچەکەی سەماکرد (رقص ) ل...
10/08/2022

دادگای تمییز بریاریدا بەهەڵوەشاندنەوی بەخیوەکردنی منداڵ ( حضانە ) لەلایەن دایکەوە بەهۆی فێرکردنی کچەکەی سەماکرد (رقص ) لە تۆرە کۆمەڵایەتەکانەوە ( تیک تۆک )
بمحكمة_التمييز ان تسقط حضانة الام التي تعلم ابنتها على الرقص امام وسائل الاعلام فالتعلم و تواصل الاجتماعي ( تيك توك )

کوڕێک داوای نفقەی لەسەر باوکی کردوە  دادگای بابەت باوکەکەی پابەند کردوە بە پێدانی بڕی ١٥٠ ھەزاری  نفقەی مانگانە  باوکەکە...
05/08/2022

کوڕێک داوای نفقەی لەسەر باوکی کردوە دادگای بابەت باوکەکەی پابەند کردوە بە پێدانی بڕی ١٥٠ ھەزاری نفقەی مانگانە باوکەکە بەبڕیارەکە ڕازی نەبوەو تانەی لێداوە

دادگای دادگای پێداچونەوە بڕیارەکەی بە پێچەوانەی یاسا داناوە و دەڵێت کە کورەکە موالیدی ٢٠٠٢ وە تا ئێستاش خوێندکارە لە پۆلی سێیەمی ناوەندی بۆ ساڵی خوێندنی
٢٠٢١ / ٢٠٢٢ لە خوێندنگای ئێواران دادگای پێداچونەوە پێی وایە کە سیفەتی طالب العلم ی بە سەردا جێبەجێ نابێت چونکە ھاوشێوەکانی یان ھاوتەمەنەکانی لە قۆناغی زانکۆ دەخوێنن ئەم تا ئێستاش لە قۆناغی ناوەندییە بۆیە مافی پێدانی نفقەی نیە.
بریارەکانی دادگایی پێداچوونەوە

23/01/2022

Address

سەرۆکایەتی دادگای تێهەلچوونەوەی هەولێر
Irbil

Opening Hours

Monday 08:00 - 00:00
Tuesday 08:00 - 00:00
Wednesday 08:00 - 00:00
Thursday 08:00 - 00:00
Friday 08:00 - 00:00
Saturday 08:00 - 00:00
Sunday 08:00 - 00:00

Telephone

+9647501778484

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when المحامي - پارێزەر چیا حاجی محسن شێخانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to المحامي - پارێزەر چیا حاجی محسن شێخانی:

Share