16/07/2026
مافی خۆت بزانە: مافی دابینکردنی وەرگێڕ بەخۆڕایی
خۆ بەدوورگرتن لە گرژی و دڵەڕاوکێ لە دادگاکان، نەخۆشخانەکان و ئۆفیسەکانی حکومەت کارێکی ئەستەمە.
ئەگەر زمانی ئینگلیزی بە باشی نازانیت، ئەوا ئەم مافانەت هەیە:
* وەرگێڕێکی پسپۆڕت بۆ دابین بکرێت بۆ گفتوگۆ گرنگەکان یان چاوپێکەوتنە پزیشکی و یاساییەکان.
* کۆپی وەرگێڕدراوی هەر بەڵگەنامەیەك کە پێش واژۆکردن پێویستی بە خوێندنەوە هەیە.
چۆن داوا بکەیت:
ئەگەر پێویستت بە یارمەتی بوو، بە سادەیی بڵێ:
I need a Kurdish interpreter please (ئای نید ئە کوردیش ئینتەرپرێتەر، پلیس)
بۆ وەرگێڕانی بەڵگەنامە دەتوانی بڵێیت
I need this document translated into Kurdish, please. (ئای نید ذس دۆکیومێنt ترانسلەیتد ئینتو کوردش، پلیس)
ئەگەر بتوانیت ئاماژە بە شێوەزار (دیالێکت)ەکەت بکەیت باشترە.
پشت بە برادەر، ئەندامانی خێزان یان کەسی تر مەبەستە بۆ وەرگێڕانی زانیارییە گرنگە یاسایی و پزیشکییەکان. تۆ مافی ئەوەت هەیە کە زانیارییەکان بە وردی و بە شێوازێکی پیشەییانە وەربگریت.