پارێزەر جوانە واحید

پارێزەر جوانە واحید ئامانجم بڵاو کردنەوەی هۆشیاری یاسای، و پێشکەش کردنی ڕاوێژی یاساییە

20/07/2026

بەژداریمان لە بەرنامەی (بەیانی باش) ی کەناڵی "العراقیة" سەبارەت بە لێکەوتە مەترسیدارەکانی بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر و چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی لە ڕووی یاسایی و کۆمەڵایەتییەوە

16/07/2026

بەژداریمان لە بەرنامەی (بەیانی باش) ی کەناڵی "العراقیة" سەبارەت بە لێکەوتە مەترسیدارەکانی بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر و چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی لە ڕووی یاسایی و کۆمەڵایەتییەوە

لێدوانێکم دەربارەی (مافەکانی منداڵ و سزای ڕێگریکردن لە خوێندنیان) بۆ دەزگای میدیایی "ئێستا".لینکی لێدوانە لە کۆمێنتە
07/07/2026

لێدوانێکم دەربارەی (مافەکانی منداڵ و سزای ڕێگریکردن لە خوێندنیان) بۆ دەزگای میدیایی "ئێستا".

لینکی لێدوانە لە کۆمێنتە

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لە یەک بە یەکی ئێوەی خۆشەویست دەکەم کە هەمیشە پاڵپشت و هاوڕێی لاپەڕەکەم بوون.ل...
26/05/2026

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لە یەک بە یەکی ئێوەی خۆشەویست دەکەم کە هەمیشە پاڵپشت و هاوڕێی لاپەڕەکەم بوون.
لە خودای گەورە داواکارم ئەم جەژنە بکاتە دەستپێکی خێر و خۆشی، و کاتەکانی ئێوە و خانەوادەکانتان پڕ بکات لە ئارامی. هیوادارم وەک چۆن لە جەژندا گەردنی یەکتر ئازاد دەکەین، ئاوهاش لە کۆمەڵگەکەماندا گیانی لێبوردەیی، یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی ببێتە بنەما.

جوانە واحید🕊️🤍

سەردانێکی تایبەت بۆ دیوانی پارێزگای سلێمانی 📍وەک تیمی (کوردستان تیڤی)، سەردانی بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمان...
23/05/2026

سەردانێکی تایبەت بۆ دیوانی پارێزگای سلێمانی 📍
وەک تیمی (کوردستان تیڤی)، سەردانی بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانیمان کرد. لەم بەسەرکردنەوەیەدا، بەڕێزیان زۆر هاوڕێیانە پێشوازی لێکردین و بەش بەشی دیوانی پارێزگاکەی پێ ناساندین.
ئەوەی زۆر سەرنجڕاکێش بوو، ئەو پێشانگا دەوڵەمەندە بوو کە لەناو دیوانەکەیدا کۆیکردۆتەوە؛ لەو دیارییە بەهادارانەی پێشکەشی کراون تا ئەو بەرهەمانەی کە ڕەنگدانەوەی کلتوری دەوڵەمەندی کوردەواری و کلتوری جیاوازی وڵاتانن. گرنگیدانی زۆری بەم لایەنە، جوانی و مۆرکێکی تایبەتی بە شوێنەکە بەخشیوە.

12/05/2026

بەشداربوین لە بەرنامەی بێ سانسۆر #جوانەواحید #یاسا

بەشداربوین لە خولی یەک ڕۆژەی "مامەڵەکردن لەگەڵ فشارەکانی کاری میدیایی و کاریگەرییەکانى لەسەر تەندروستی دەروونی"وەک نوێنە...
03/05/2026

بەشداربوین لە خولی یەک ڕۆژەی "مامەڵەکردن لەگەڵ فشارەکانی کاری میدیایی و کاریگەرییەکانى لەسەر تەندروستی دەروونی"
وەک نوێنەری کوردستان تیڤی، بەشداربووم لە سیمینارێکی گرنگ و تایبەت بە ناونیشانی "مامەڵەکردن لەگەڵ فشارەکانی کاری میدیایی و کاریگەرییەکانى لەسەر تەندروستی دەروونی بۆ ڕۆژنامەنووسانی پارێزگای سلێمانی".
ئەم چالاکییە کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (IMS) و ڕێکخراوی وچان بۆ قوربانیانی ئەشکەنجە ڕێکخرابوو، لە خولەکەدا تیشکخرایە سەر زۆر تەوەری گرنگ کە ڕووبەڕووی ئێمەی میدیاکار دەبێتەوە. لەوانە:
• چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ فشارەکان و پاراستنی باری دەروونی لە کاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوە سەختەکانی وەک کوشتن و خۆکوشتن.
• پابەندبوون بە بنەما ئەخلاقی و پیشەییەکانی کاری میدیایی لە هەلومەرجە توندەکاندا.
• تەکنیکەکانی ڕێکخستنی کات و گۆڕینی بیرکردنەوە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە خراپەکانی کار لەسەر ژیانی تایبەت.
سوپاس بۆ ڕێکخەرانی ئەم دەرفەتە ناوازەیە کە یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی بە تەندروستییەکی دەروونی باشترەوە بەردەوام بین لە خزمەتکردنی بینەرانمان.
#ڕۆژنامەوانی #سلێمانی #وچان

سەوزایی کوردستان، ئەرکی سەرشانی هەموومانە 🌿بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی کوردستان، شانازی دەکەم کە وەک بەشێک لە هەڵمەتی پاککردنەوە...
16/04/2026

سەوزایی کوردستان، ئەرکی سەرشانی هەموومانە 🌿
بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی کوردستان، شانازی دەکەم کە وەک بەشێک لە هەڵمەتی پاککردنەوەی چیای گۆیژە لە شاری سلێمانی بەشداربووم.ژینگە تەنها دار و بەرد نییە، بەڵکو ئەو هەناسەیەیە کە لێیەوە دەژین.
با هەموومان پێکەوە سلێمانی و کوردستان بە خاوێنی ڕابگرین، چونکە نیشتمان لە ماڵەکەی خۆمانەوە دەست پێ دەکات.
#سلێمانی #گۆیژە

ڕۆژانی 15-14ی نیسانی 2026، لە چوارچێوەی پڕۆژەی قەریب، بە هاوبەشی ڕێکخراوی (CFI)ی فەرەنسی، سەنتەری میترۆ ڕاهێنانێکی دوو ڕ...
16/04/2026

ڕۆژانی 15-14ی نیسانی 2026، لە چوارچێوەی پڕۆژەی قەریب، بە هاوبەشی ڕێکخراوی (CFI)ی فەرەنسی، سەنتەری میترۆ ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژیی بۆ ڕۆژنامەنووسان بە ناونیشانی راهێنانی رۆژنامەوانی دەربارەی رووماڵکردنی پیشەییانە لەکاتی جەنگدا رێکخست،لەسەە بانگێشتنامەی بەڕێزیان بەشداریمان کرد وەک ڕۆژنامەنوسێک و نوێنەری کوردستان تیڤی کە ئەمە یەکێکیکەیە لە پیشەکانم و ئەمەش هاوکاریم ئەکا بە شێوازێکی دروست و پیشەیانە کارەکانم بکەم.

10/03/2026

میوانبووین لە ئێوارەی سلێمانی دەربارەی ٨ مارس و خەباتی ئافرەتان لە جیهان 🩷

Address

Sulaimaniya
46001

Opening Hours

Monday 09:00 - 21:00
Tuesday 09:00 - 21:00
Wednesday 09:00 - 21:00
Thursday 09:00 - 21:00
Saturday 09:00 - 21:00
Sunday 09:00 - 21:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەر جوانە واحید posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share