کۆنتڕۆڵ و چاودێری وبەدواداچوون K T R

  • Home
  • Iraq
  • Slemani
  • کۆنتڕۆڵ و چاودێری وبەدواداچوون K T R

کۆنتڕۆڵ و چاودێری وبەدواداچوون   K T R Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from کۆنتڕۆڵ و چاودێری وبەدواداچوون K T R, Legal, SLEMANIY, Slemani.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ..............فەرمانی کارگێڕیڕاگرتنی پەخشی کەناڵەکانی(داهێن،سروشت،تەسەوف،کۆمەڵ،ئاسمان،u2)و ڕاگ...
05/02/2020

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ..............
فەرمانی کارگێڕی

ڕاگرتنی پەخشی کەناڵەکانی(داهێن،سروشت،تەسەوف،کۆمەڵ،ئاسمان،u2)و ڕاگرتنیان بۆ ماوەی یەک هەفتە بەپێی ماددەی پێنجەم خاڵی دووەم بڕگەی (۱).

16/12/2019

((یاسایی ڕیکلامی بازرگانی)) لە پەرلەمانی کوردستان دەرچوو.

پەرلەمانی كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا پرۆژە یاسایی رێكلامی بازرگانی پەسەندكرد.

یاسا نوێیه‌كه‌ خۆی لە رێكخستنەوەی جۆرو شێوازی رێكلام دەبینێتەوە، بەگوێرەی ماددەكانی پرۆژە یاسایی رێكلامی بازرگانی، لە ئەگەری ھەر سەرپێچییەك سزای پێبژاردن لەخاوەن كۆمپانیا و لایەنی ئەنجامدەر، لە 250 ھەزار دینار دەستیپێدەكات تاكو 30 ملیۆن دینار.

له‌ ئەگەری دووبارە بوونەوەش سزاكە دەبێتە دووئه‌وه‌نده‌ی جاری یه‌كه‌م.

یاسا نوێیه‌كه‌ به‌ كۆی ده‌نگی 87 په‌رله‌مانتار په‌سندكرا و وه‌ك په‌رله‌مانتاران باسی ده‌كه‌ن، ئامانج له‌ ده‌ركردنی یاساكه‌ رێكخستنی بواری رێكلامه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

لوقمان وه‌رتی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی بازرگانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ بواری رێكلامی بازرگانی بۆشایی یاسایی هه‌بوو. بێسه‌روبه‌ری له‌ جۆری رێكلامكردن له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو.

گوتیشی: یاساكه‌ له‌ هه‌شت مادده‌ و هۆیه‌كانی ده‌رچوونی پێكهاتووه‌ و دوای ناردنی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌سندكردنی و بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان، كاری پێده‌كرێت
............................
لە پەیجی کورستان ۲٤ وەرگیراوە

پەیامی ڕیکلام و لێکەوتەکانی لە سیمینارێکدالە چوارچێوەی کارو چالاکیەکانی کۆنتڕۆڵ و چاودێری و بەدواداچوون /بەڕێوەبەرایەتی ...
09/12/2019

پەیامی ڕیکلام و لێکەوتەکانی لە سیمینارێکدا

لە چوارچێوەی کارو چالاکیەکانی کۆنتڕۆڵ و چاودێری و بەدواداچوون /بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەەی سلێمانی،
سیمینارێک بە ناونیشانی (پەیامی ڕیکلام و لێکەوتەکانی) ڕێکخرا.
سیمینارەکە بۆ هەریەک لە دکتۆر سەلام نەسرەدین سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی سلێمانی و هاوار مستەفا خان مامۆستای پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، لە هۆڵی بەهرۆز ڕەحیم لەناو بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن وچاپ وبڵاوکردنەوەی سلێمانی بەڕێوەچوو.
سەرەتا د.سەلام نەسرەدین باسێکی وردو پوخت و ئەکادیمی پێشکەشکرد وتێیدا بەشێوە زانستییەکە ڕیکلامی پێناسکرد و ڕوونیکردەوە کە هێشتا شاشەکانی تەلەفزێۆن کاریگەرترین ئامرازەکانی ڕاگەیاندنی پەیامەکانی ڕیکلامن.
پێویستی ئەوەیشی ڕاگەیاند ، کە چی و لەکوێ ڕیکلام بۆ کێ دەکرێت؟
لایەنە باش و خراپەکانی ڕیکلام و کاریگەرییە جیاوازەکانی و هەڵسەنگاندنی ناوەڕۆک و چۆنیەتیی زمان و بەکارهێنانی ئەکتەرو ڕەگەز و پێویستیی لە ڕیکلامدا ڕوونکردەوە.
سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی پێداگریی کرد لەسەر پێویستی هەبوونی ناوەندێک یاخود دامەزراوەیەک بۆ پاراستنی مافی بەکاربەر لە ڕیکلام و پەیامی ڕیکلامدا.
دواتر مامۆستا هاوار مستەفا خان ئەوەی ڕوونکردەوە کە دەبێت لە ڕیکلامدا ڕەچاوی پێگەی جوگرافی و لایەنی کۆمەڵایەتی و تەنانەت ژمارەی وەرگرو بەکارهێنەری ڕیکلام بۆکراو بکرێت.
بەڕای هاوار مستەفا خان ڕیکلامە کوردیەکان لەسەر سێ ئاستی پارێزگاو هەرێم و عێراق دەکرێن و هێشتا دۆخێکی لۆکۆڵییان هەیە.
ڕوونکردنەوەکانی ئەم مامۆستایە زیاتر لەسەر لایەنی تەکنیک و دەرهێنان و کاریگەریی سینەما بوو لەسەر کایەی ڕیکلام.
جێی ئەماژەیە کە هەردوو بەڕێزان لەڕێی سینەما سکرینەوە زیاتر بابەتەکانی خۆیان ڕوونکردەوە و لەوێشدا چەندین ڕیکلامی کوردییان بەنموونە هێنایەوە.
بەبشداری و پرسیار و ووڵامی ئامادەبوان سیمینارەکە کۆتایی هات.

09/12/2019

سوپاس بۆ ئێوە هاوڕێیان ئەم پەیجە بۆ خزمەتی هەموو لایەکەو تەنها بۆ بەرژەوندی گشتیەو بە پێشنیارەکانتان و بەشداریتان خۆشحاڵ دەبین.

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی تەموزی ٢٠١٩ ،کۆڕێکی تایبەت بە بواری میدیایی،بە تایبەت تەلەڤزیۆن بۆ (دکتۆر دڵشاد مستەفا) مامۆستای زانکۆ...
13/11/2019

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی تەموزی ٢٠١٩ ،کۆڕێکی تایبەت بە بواری میدیایی،بە تایبەت تەلەڤزیۆن بۆ (دکتۆر دڵشاد مستەفا) مامۆستای زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.
کۆڕەکە ێەکێک بوو لەو زنجیرە چالاکیانەی، کە بەشی کۆنتڕۆڵ وچاودێری و بە دواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە بەرنامەی بۆ داناوە لە پێناو ڕوونکردنەوەی لایەنە نێگەتیڤەکانی میدیایی کوردی.
دکتۆر دڵشاد مستەفا لەماوەی زیاتر لە ٢دوو کاتژمێردا تیشکی خستە سەر چەندین تەوەری جیاجیای بوارەکەو زێتریش باسی لە جیاوازیی نێوان(سانسۆر) وەک ڕێگرتن لە بیروڕای ئازاد و (چاودێری)کرد،وەک پێویستیەکی میدیایی و جیاکردنەوەی باش لە خراپ.

13/11/2019

کۆڕێکی تایبەت بە بواری میدیایی،بە تایبەت تەلەڤزیۆن بۆ (دکتۆر دڵشاد مستەفا) مامۆستای زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو

(تەلەفزیۆن و زمانی تەلەفزیۆن)ناو نيٍشانی کۆڕێک بوو کە ڕۆژی ٢١/٧/٢٠١٩ لەلایەن بەشی کۆنتڕۆڵ و چاودێری و بەدواداچونی بەڕێوە...
13/11/2019

(تەلەفزیۆن و زمانی تەلەفزیۆن)
ناو نيٍشانی کۆڕێک بوو کە ڕۆژی ٢١/٧/٢٠١٩ لەلایەن بەشی کۆنتڕۆڵ و چاودێری و بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپوبڵاوکردنەوەی سلێمانی بۆ (سەرکەوت عەلی) نووسەرو شارەزای بواری (میدیایی بینراو )رێکیخست، لەکۆڕەکەدا کە لە هۆڵی بەهرۆز ڕەحیم بەڕێوەچوو، سەرکەوت عەلی باسێکی وردی دەربارەی مێژووی تەلەفزیۆنی کوردی پێشکەشکرد و بە تایبەت لەسەر (زمان) لە بواری میدیای بینراو، كە بە چەندین نمونەی جیاجیای کەناڵە جیاوازەکان بە( ئاسمانی و لۆکاڵیەکان)یشەوە، بەشێک لەو هەڵە زمانەوانی و کەموکڕیانەی خستەڕوو کە لە تەلەفزیۆنەکاندا کراون و دەکرێت.
سەرکەوت عەلی جەختیکردەوە لە سەر پێویستی یەکخستنی زمانی کوردی لە کەناڵەکاندا و چاو پۆشینەکردن لەو هەموو هەڵە زمانی و ڕێزمانییەی کە ڕۆژانە لە تەلەفزیۆنەکانەوە دووبارە دەبنەوە، بە تایبەت ئەو هەڵەباوانەی کە بوونەتە هۆی تێکدانی زمان و کاریگەریی ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر تێکدان و شێواندنی زمانی کوردی و دروستکردنی پاشاگەردانییەک لە چەمکی زماندا، کە بێگومان کاردانەوەی خراپ و نێگەتیڤی دەبێت لەسەر کۆمەڵگەی کوردەواری.
کۆڕەکە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند و بە خستنەڕووی ڕاوبۆچوون و پرسیاری ژمارەیەک لە ئامادەبوان کۆتایی هات.
ئەم هەوڵانەی بەشی کۆنتڕۆڵ و چاودێری و بە دواداچوون بەردەوام دەبێت و بڕیارە سبەینێ (دووشەممە ٢٢/٧/٢٠١٩ )ە کۆڕێکی دیکەی هەر تایبەت بە بوارەکانی تەلەفزیۆن بۆ (د. دڵشاد مستەفا)مامۆستای زانکۆی سلێمانی ڕێک بخرێت.

13/11/2019

ووتە و پەیامی کۆنتڕۆڵ و چاودێری وبەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی -لەسەر بەرنامەی کارەکان و ڕێنمایەکان و ئاگادارکردنەوەی میدیاکانی tv . ra ەکانی سنوری سلێمانی.

بەڕێوەبەرێتی ڕاگەیاندن و چاپوبڵاوکردنەوەی سلێمانی -(کۆنتڕۆڵ و چاودێری و بەدواداچوون) کۆبوونەوەی لەگەڵ (ڕادێۆکانی)سنوری س...
13/11/2019

بەڕێوەبەرێتی ڕاگەیاندن و چاپوبڵاوکردنەوەی سلێمانی -(کۆنتڕۆڵ و چاودێری و بەدواداچوون) کۆبوونەوەی لەگەڵ (ڕادێۆکانی)سنوری سلێمانی ئەنجامدا بەمەستی گفتوگۆو چارەسەری گونجاو بۆگرفتەکان

Address

SLEMANIY
Slemani

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کۆنتڕۆڵ و چاودێری وبەدواداچوون K T R posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category

Nearby law practices