08/01/2026
پ/ ئه‌گه‌ر تاوانی دزی له شه‌ودا ئه‌نجامدرا, به‌ڵام ئه‌وشته‌ی كه دزراوه كه‌م نرخ بوو, ئایه ده‌كرێ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه هه‌واڵه‌ی به‌رده‌م دادگای تاوان(جنایات) بكرێ, بۆ دادگای كه‌تن هه‌واڵه بكرێ؟
و/ نه‌خێر, چونكه ماده‌كان حاڵه‌ت و كاتی دزینیان تێدا دیاری كراوه, بۆ ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی دادگا دیاری بكرێ له ڕووی جۆره‌وه(نوعی).
پ/ ئه‌ی كه‌م نرخی شته دزراوه‌كه كاری گه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر بڕی سزاكه؟ بۆنمونه ده‌كرێ دادگا سزای كه‌متر له پێنج ساڵ بسه‌پێنێ به‌سه‌ر تۆمه‌تبار؟
و/ به‌ڵێ, دادگا به به‌زه‌ییه به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه یه‌كه‌مجاره ئه‌و تاوانه ئه‌نجامده‌ده‌ن و, پێشینه‌یان پاكه و, باروو دۆخی دارایی و, كۆمه‌ڵێك هۆكاریتر كه دادگا تیبینیان ده‌كات سزاكه‌ی سوك ده‌كات.
پ/ كه‌واته بۆچی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بۆ دادگای كه‌تن هه‌واڵه نه‌كرا؟
و/ چونكه تایبه‌تمه‌ندی جۆری(الاختصاص النوعي) له سیستمی گشتی(النظام العام)ه, به‌پێی ماده(١٣٨)ی یاسای بنه‌ما دادگه‌ریه سزاییه‌كان تایبه‌تمه‌ندی جۆری دیاری كراوه, به‌ڵام به‌ده‌رێ(استثناء)ێكمان هه‌یه, ئه‌گه‌ر داوایه‌ك هه‌واڵه‌ی به‌رده‌م دادگای جینایه‌ت كرا, به‌ڵام خۆی داوایه‌كه كه‌تن بوو, لێره‌دا دادگای جینایه‌ت سه‌ر پشكه له‌گه‌رانه‌وه‌ی بۆ دادگای كه‌تن یان یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی داوایه‌كه.
پارێزه‌ر/ ئه‌نه‌س أحمد عبدالله