محمد صۆفی-Muhammad Sofi

محمد صۆفی-Muhammad Sofi خوێندکاری بەشی یاسا قۆناغی پێنجەم-زانکۆی سۆران.

11/01/2026

ئەگەر زمانی ڕەسەنی من، بناغەی دەوڵەتی تۆ دەهەژێنێت،
مانای وایە کە تۆ دەوڵەتەکەت لەسەر خاکی من دروستکردووە.
نووسەر و ڕووناکبیری کوردی کوردستانی باکوور
شەهید "موسا عەنتەر" ١٩٢٠-١٩٩٢

موسا عەنتەر لە کتێبی«بیرەوەریەکانم»دا بەسەرهاتی ئەفسەرێکی تورکی فاشیت دەگێڕێتەوە کە ئەو ئەفسەرە خۆی بەشانازیەوە وەک یادگاریەکی جوانی خۆی بۆی گێڕاوەتەوە.
کە موسا عەنتەر ئەڵێت ئەفسەرەکە گوتی:
“ لە دێرسیم هەنگاوێکی گەورەی لەناوبردنمان دەستپێکردبوو،لە یەکێک لە ئەشکەوتەکان خێزانێکمان دۆزیەوە لە باپیرێک و دایک و باوکێک و منداڵێکی چوار پێنج ساڵان پێکهاتبوون؛گەورەکانمان لەوێ دا بەر ڕم و نێزە و هەر لەوێ تەواومان کردن. منداڵەکەشمان هێشتەوە،بەڵکو زانیارییەکی لێ دەربهێنین،چونکە نەماندەتوانی هیچ شتێک لە گەورەکانی دێرسیم وەرگرین،ئەمەش وای دەکرد دوای دۆزینەوەیان ڕاستەوخۆ سەریان بپەڕێنین،بەو پێیەی دەمانزانی هیچ شتێک ئاشکرا ناکەن.سەرتا بۆ ئەوەی منداڵەکە نەترسێ،کاتێک دایک و باوک و باپیرمان سەربڕی،ئەومان بردە لایەکی دیکە،هەوڵیشمان دەدا ببینە برادەری منداڵەکە،بۆیە نانمان دەدایێ،شەکرۆکەمان پێدەدا،بەڵام ئەو هیچی لێ وەرنەدەگرتین.ماوەک بەسەرچوو،نازانم چ کاتێک بوو بەڵام لەو سەر و بەندە فڕۆکەیەکی سەربازی خۆمان بەسەرماندا تێپەڕی،لە پڕ ئەو منداڵە کە خۆی گڕمۆڵە کردبۆوە و هیچی نەدەخوارد،هەر کە فڕۆکەکەی بینی،دەستی دا پارچە دارێک و وەک چەک نیشانەی لە فڕۆکەکەمان گرت،کە ئەو دیمەنەم بینی،زۆر توڕەبووم و فەرمانم کرد ئەو بیژیەش لەناو ببەن،سەربازەکان بە پیل ڕاکێشان منداڵەکەیان بردە سەر شاخێک و لەوێوە فڕێیان دا خوارەوە”
تورک هەر تورکە تەنها سەردەمەکە گۆڕانی بەسەرداهاتوە گەرنا هەمان ئەو فکریەتەیان هەر ماوە بەرامبەر بە کورد،و ئەم شەڕەی ئێستاش کە لە ڕۆژئاوا ئەکرێ هەر بەیارمەتی تورکی دژە ئازادی و تینو بە خوێنی کوردە، ئەمە جگە لەوەی وڵاتانی هاوسێ لەسەر مەسەلەی کود هەموویان هاوبەشی یەکتری ئەبن.
داواکاریشم لێتان کتێبی«بیرەوەریەکانم»ــی موسا عەنتەر بخوێننەوە.
تێبینی:وێنەکەشم بە زیرەکی دەستکرد چاککردیە.
محمد صۆفی
خوێندکاری بەشی یاسا-قۆناغی پێنجەم/زانکۆی سۆران.

ماددەی ٤١٢ لە یاسایی سزادانی عێراقی ژمارە(١١١)ەی ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو لە دوو بڕگە پێک دێت:١-هەر کەسێک بە ئەنقەست دەستدر...
10/12/2025

ماددەی ٤١٢ لە یاسایی سزادانی عێراقی ژمارە(١١١)ەی ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو لە دوو بڕگە پێک دێت:
١-هەر کەسێک بە ئەنقەست دەستدرێژی بکاتە سەر کەسێکی دیکە، جا لە ڕێگەی بریندارکردن یان لێدان یان توندوتیژی یان پێدانی ماددەی زیانبەخش، یان ئەنجامدانی هەر کردارێکی دیکەی پێچەوانەی یاسا، بە مەبەستی دروستکردنی نوقسانی هەمیشەیی (العاهة المستديمة) تێیدا، ئەوا بە بەندکردن (السجن) بۆ ماوەیەک سزا دەدرێت کە لە پانزە ساڵ تێپەڕ نەکات نوقسانی هەمیشەیی لەم دۆخانەدا بەدی دێت: ئەگەر لە ئەنجامی کردارەکەوە بڕین یان جیابوونەوەی ئەندامێک لە ئەندامەکانی جەستە، یان بڕینەوەی بەشێکی، یان لەدەستدان یان کەمبوونەوەی سوود و فەرمانی ئەندامەکە، یان تووشبوون بە شێتی یان کەمئەندامی هۆشی، یان لەکارکەوتنی یەکێک لە هەستەکان بە تەواوی یان بەشێکی بە شێوەیەکی هەمیشەیی، یان تێکچونێکی دژواری لێ کەوتبێتەوە کە ئومێدی چاکبوونەوەی نەبێت، یان دروستبوونی مەترسییەکی دەستبەجێی لەسەر ژیان (خطر حال) هەبێ.
٢-سزاکە بریتی دەبێت لە بەندکردن (السجن) بۆ ماوەیەک کە لە حەوت ساڵ تێپەڕ نەکات، یان بە حەبس (الحبس)، ئەگەر کردارەکە بووە هۆی دروستبوونی عاهەی هەمیشەیی بەبێ ئەوەی بکەر (تاوانبار) مەبەستی (القصد الجرمي) دروستکردنی ئەو عاهەیەی هەبووبێت.
عاهة مستديمة دەکرێت بە (نوقسانیی هەمیشەیی)یش وەربگێڕدرێت.
عاهەی هەمیشەیی (العاهة المستديمة) بە کورتی و پوختی بریتییە لە: مانەوەی شوێنەواری لێدان یان بریندارکردنەکە بەسەر جەستە یان عەقڵی قوربانییەکەوە بە شێوەیەک کە چاکبوونەوەی نەبێت (هەمیشەیی بێت).

24/11/2025

ئایە ئەگەر ئافرەت داوای جیابوونە بکات ڕاستە مارەی ناکەوێت؟

لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو بابەتێک وروژێنرا کە هەستی خەڵکی خاوەن ویژدان و بەئەخلاقی و ئاینیەکانی بۆلای خۆی جوڵاند ئەویش مەسە...
18/08/2025

لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو بابەتێک وروژێنرا کە هەستی خەڵکی خاوەن ویژدان و بەئەخلاقی و ئاینیەکانی بۆلای خۆی جوڵاند ئەویش مەسەلەی پرسی «لەشفرۆشی و هاوڕەگەزخوازی»بوو لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و شاری هەولێر بە تایبەتی چونکە پرسەکە زیاتر لەسەر شاری هەولێر تەقیەوە گەرنا بێ هیچ گومانێک لە شارەکانی تریش هەمان کێشە بوونی هەیە.
ئەمەوێ سەرنجتان ڕابکێشم بۆ یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی ژمارە ٨ـی ساڵی ١٩٨٨-قانون مكافحة البغاء رقم (8) لسنة 1988 کە ئەو یاسایە لە هەرێم تا ئەو بەروارەش بەرکارە بەڵام لە عێراق لە رۆژی 1ی تەممووزی 2024 ژمارە 4781ی رۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاوکرایەوە، کە ژمارەیەک یاسا و بڕیاری تێدا بوو یەکێک لەوانە یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2024 کە هەمواری یەکەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی ژمارە 8ی ساڵی 1988ــی کردبووەوە، یەکێکە لەو یاسایانەی کە لەو ژمارەیەدایە بەو جۆرە یاساکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە لە عێراق بەڵام لە هەرێمی کوردستان نا.
بەر لە هەموو شتێک هەموارەکە گۆڕانکاری لە ناوی یاساکەدا کرد و کردی بە( یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی و لادانی سێکسی-قانون مكافحة البغاء و الشذوذ الجنسي)
یاسای پێشتر لە ١٥ ماددە پێک هاتبوو بەڵام ئەو هەموارە نوێیە لە ١١ ماددە پێک هاتووە.
ئەم هەموارەی هاتوە لەماددەی یەکەمی پێناسەی بۆ زۆرێک لەو دەستەواژە پەیوەستەکان کردووە.
لەوانیە لەشفرۆشی لە یاسا هەموارکراوەکە بەوە پێناسە کرایە کە بریتییە لە «دووبارەکردنەوەی سێکس کردن"زینا" لەگەڵ زیاتر لە کەسێک جا ئەم سێکسە بە بەرامبەر بێت یان بێ بەرامبەربێ.
هەمان ماددە لەیاسای کۆن بەو شێوازە پێناسەی لەشفرۆشی کردبوو کە لەشفرۆشی بریتیە لە لە زیناکردن یان “نێربازی/هاوڕەگەزبازی” بە پارە لەگەڵ زیاتر لە کەسێک.
گەر زۆر بەکورتی دیقەت بدەن هەموارەکە هاتوە دەستەواژەی “نێربازی/هاوڕەگەزبازی-اللواطة”ی لاداوە چونکە هەر باوڕی بە شتێکی لەو جۆرە نیە و پێی وابووە نوسینەوەی ئەم دەستەواژەیە جارێکی تر وەک شەرعیەت دانە بە باسەکە وە هیچ جیاوازیشی نەکردیە لەنێوان ئەوەی ئەم کردارە بە پارە یان بێ پارەبێ.
بەڵام یاسای کۆن دەستەواژەی “نێربازی/هاوڕەگەزبازی_اللواطة”ی بەکارهێنایە و وەک دیاریشە لە مادەکە ئەوەی کردۆتە مەرج کە کارەکە لەبەرامبەر پارەبێت.
وە ماددەی دووەمی یاسا هەموارکراوەکە هاتووە باسی «لادانی سێکسی- الشذوذ الجنسي» کردوە کە ئەم رەفتارانە دەگرێتەوە:
پەیوەندی نێوان دووکەس لەهەمان ڕەگەز،جا نێر و نێر یان مێ و مێ بێ.
ئاڵۆگۆڕکردنی ژن بەمەبەستی سێکس کردن، کەمەبەست لەم بڕگەیەیی بۆ ئەوانەیە کە خێزاندارن و ژنەکەیان بەپارە بەکەسی تر ئەدەن بەمەبەستی سێکس کردن.
یاساکە گۆڕینی رەگەزیشی تێدا قەدەخە کراوە، کە لە مادەی٢/٢ ئاماژەی پێداوە بە هیچ شێوەیەک دروست نیە نەشتەرگەری ڕەگەز گۆڕین بکرێ ئیلا لەو بارودۆخە نەبێ کە بە بڕیاری دادگا بێ ئەمەش هاوکۆک بە ڕێنمای وەزارەتی تەندروستی،کە ئەگەر حاڵەتەکە بۆ چارەسەرکردنی شێواوییە زگماکییەکان بێت.
یاسا نوێیەکەی عێراق، کار و چالاکییەکانی هەموو ئەو رێکخراوانەش قەدەخە دەکات کە بانگەشە بۆ لەشفرۆشی یان لادانی سێکسی دەکەن و بەپێی یاسا سزا دەدرێن.
دەستەی راگەیاندن و گەیاندن و وەزارەتی گەیاندنیش پابەند دەبن بە گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ رێگەگرتن لە بازاڕپێدان بە لادانی سێکسی، بڵاوکردنەوەی بابەتی سێکسی یان بابەتی ئابڕووبەرانە و دژە نەریت و رەوشتی گشتی.
وە سەبارەت بە سزایی کردنی ئەم کارەش سزاکان زۆر قوڕسن کە لە مادەکانی (٣و ٤و٥و٦و٧و٨) ئاماژەیان پێ دراوە بەڵام بەپێی حاڵەت سزاکە ئەگۆڕدرێت.
کە سزاکان سجن-زیندانیکردن و پێبژاردنن،بەڵام نەمویست باسەکە زیاتر درێژ بکەمەوە بۆیە حاڵەتەکانم نەنوسیون.
بەڵام ئەوەی لەلای من زۆر جێی سەرنج و تێڕامان بوو ماددەی هەشتی یاساکە بوو کە باسی ئەوە ئەکات ئەگەر هەر حوکمێک لەدادگا لەدژی هەر فەرمانبەر یان ڕاسپێردراوێک بە خزمەتی گشتی دەربچێ کە کارێک لەو کارانەی کردبێ کە لەم یاساییە بە قەدەغەکراو دانراون ئەوا بەهۆی تاوانی (المخلة بالشرف) دائەنرێ و فەرمانبەر یان ڕاسپێردراو بە خزمەتی گشتیەکەی پێ دەرئەکرێ لە ڕاژەکەی بۆ هەمیشە.
بەڵام ئەم یاسایە لە هەرێم کاری پێناکرێ و هەر لەسەر یاساکۆنەکە ئەڕۆن کە مەجالێکی فراوانتری هێشتۆتەوە بۆ کەسانی دەرون ڕوخاو و ڕێکخراوەکانی بەناو مافی مرۆڤ.
نوسینی:
محمد صۆفی
خوێندکاری بەشی یاسا-قۆناغی پێنجەم/زانکۆی سۆران.

08/05/2025

ئایە ئەکرێت کەسەکان تاوانباران دەستگیر بکەن بەبێ هەبوونی بڕیاری لایەنی تایبەتمەند؟

08/11/2024

کاریگەری ماددە هۆشبەرەکان لەسەر تاوان چیە؟

07/11/2024

سزای وشیارکردنەوە چیە؟

Address

Rawandiz

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when محمد صۆفی-Muhammad Sofi posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to محمد صۆفی-Muhammad Sofi:

Share