02/11/2018
عبدالرحمن سمیط ئەم بانگخوازەی بە تەنها 11 ملیۆنی مرۆڤی موسلمان کرد
عبدالرحمن السمیط بانگخوازی كوێتی کاتێک بیستی لە گوندێکی ئەفریقیا تا ئێستا ئیسلامیان پێ نەگەیشووتە بڕیاری دا بچێتە ئەو گوندەو ئاینی ئیسلام بڵاوبکاتەوە ,هاوکارەکانی گوتیان,, ناتوانی ئەو کارە بکەی چونکە لە نێوان ئێمەو ئەوان ڕووبارێکی گەورە هەیەو ڕووبارەكە پڕیەتی لە تیمساح ,,
ئەویش گوتی ,, من بگەیەنن بەو گوندە خۆم بەرپرسیاریەتیەكەی هەڵدەگرم ,, .
هاوکارەکانی دەڵێن ,, کاتێک سواری بەلەمەکە بووین و لە ئاوەکە دەپەڕینەوە هەر چوار دەوورمان تیمساح بوو , بەهەر حاڵ بەسەلامەتی گەیشتینە گوندەكە ,, .
کاتێک ئێمەیان بینی تووشی شۆک بوون گوتیان ئێوە چۆن گەیشتنە ئێرە , ئێمەش گوتمان خودا ئێمەی پاراست چونكە دینەكەی بڵاو دەكەینەوە , پاشان بە جوانی باسی ئیسلامان بۆیان کرد .
سەرۆكی گوندەكە بە عبدالرحمن السمیطی گوت ,, یەک مەرجمان هەیە ئەگەر جێ بەجێی بکەن ئێمە هەموومان دەبینە ئیسلام ,, .
عبدالرحمان گوتی ,, مەرجەکەتان چیە .. !!!
گوتی ,, دووساڵە لەم گوندە باران نەباریووە داوا لە خوداکەتان بكە باران ببارێنێ ,, .
عبدالرحمان السمیط گوتی ,, باشە بەڵام تۆش هەموو خەڵکی گوندەکە كۆ بکەرەوە ,, ئەویش هەموویانی کۆ کردەوە .
عبدالرحمن دەڵێ ,, هەستام دەستنوێژێکی جوانم هەڵگرت و دەستم کرد بە نوێژ کردن لەناو نوێژەکە سوجدەیەکی دوورو درێژم بردو لە خودا پاڕامەوەو گوتم خودایە دینەکەی عبدالرحمن بە هۆی گوناهەکانی عبدالرحمانەوە شەرمەزار نەکەی , سەرم لە سوجدە بەرزنەکردوە هەر بە دەم گریانەوە لە خودا ئەپاڕامەوە هەتاوەکو گوێم لە دەنگی هەورەگرمە بوو , بەردەوام بووم لە كڕنۆش بردن سەرم بەرزنەکردەوە هەتاوەکو باران بە لێزمە نەباری ,, .
کاتێک خەڵکی گوندەکە ئەمەیان بینی هەموویان بە تێكڕا گوتیان
,, نشهد ان لا الە الا الله ,, .
پێغەمبەردا د.خ لە فەرمایشتێکی دا فەرموویەتی ,, ان من عباد اللە من لو آقسم علی الله للابرە ,, واتە : هەندێک عەبدی خودا هەیە ئەگەر سوێند بخوا بڵێ خودایە دەبێ ئەو کارە بکەی ئەوا خودا بۆی دەکا .
ئەم فەرموودەیە لە صحيحی بخاری بە ژمارە فەرموودەی 2703 هاتووە , هەروەها لە صحیحی مسلم بە ژمارە فەرموودەی 1675 هاتووە .
عبدالرحمن السمیط کێ بـوو ..!!!
عبدالرحمان السمیط پزیشک و سەرمایەدارێکی کوێتی بوو بۆ ماوەی 29 ساڵ لە قاڕەی ئەفریقیا سەرقاڵی بانگکردنی خەڵک بوو بۆ ئاینی ئیسلام لەو ماوەیەدا 11 ملیۆن كەس لە سەردەستی ئەو خودا هیدایەتی دان بۆ ڕێگای ڕاست , واتە لە هەر ڕۆژیک 972 كەس بە هۆی عبدالرحمن سمیطەوە ئیسلام بوون , ئەوە جگە لە هەزاران كاری خێرخوازی تر .
ئەو وەک بانگخوازەکانی تر نەبوو بچێتە وڵاتە ڕەفاهیەکانی وەك سویسراو كەنداو ئەوروپا بانگەوازی ئیسلام بکات , بەڵکو هەژارترین قاڕەو هەژارترین وڵاتی هەڵبژارد بۆ بانگکردنی دینەكەی .
هەندیک لە کارە خێرخوازییەکانی د.عبدالرحمن سمیط
1- هەڵکەندنی لە 10100 بیری ئاو
2- دروستکردنی 860 قوتابخانە
3- دروستکردنی 178 نەخۆشخانە
4- دروستکردنی 4 زانکۆ
بیربکەنەوە ئەگەر تەنها 10 کەس لەم ئومەتە بریار بدات وەک سمیت بژی چ گۆڕانکاری یەکی گەورە ڕودەدات
و.لە عەرەبیەوە : قـەهـار حەسەن كەپەنەكی
تکایە تەنها خوێنەر مەبن کۆمێنت و لایک لە ئیوە خزمەتیش لە ئێمەوە 😍