Hassan Translator وەرگێڕی یاسایی

Hassan Translator وەرگێڕی یاسایی Legal translation from different languages

هیچ شوێنێک نییە وەک ئەم وڵاتەی ئێمە ڕقی لە خۆشەویستی بێت. هەموو کەس لێرە پۆلیسی ژیانی ئەوی ترە، ڕقت لە سەد مرۆڤ بێت کەس ...
15/01/2026

هیچ شوێنێک نییە وەک ئەم وڵاتەی ئێمە ڕقی لە خۆشەویستی بێت. هەموو کەس لێرە پۆلیسی ژیانی ئەوی ترە، ڕقت لە سەد مرۆڤ بێت کەس چاودێریت ناکات، بەڵام یەک کەست خۆش بوێت هەمووان چاودێریت دەکەن، بزانن بۆ خۆشت دەوێ! خۆشەویستی بەڵایەکی گەورەیە لە کۆمەڵگایەکدا ڕق بووبێت بە ژیانی.

ڕۆمانی سەرسنوور
نەبەز گۆران

تەنیا چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە بۆ بەردەست بوونی فۆڕمی ڤیزای یانسیبی ئەمریکا. بە پڕکردنەوەی تەنیا یەک فۆڕم تۆی هاوڵاتی دەچیە...
24/09/2022

تەنیا چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە بۆ بەردەست بوونی فۆڕمی ڤیزای یانسیبی ئەمریکا. بە پڕکردنەوەی تەنیا یەک فۆڕم تۆی هاوڵاتی دەچیە ناو پێشبڕکێیەکی جیهانی بۆ بەدەستهێنانی مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی لە وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
DV2024
Coming soon 🌹🇺🇸🌹🇺🇸🌹🇺🇸🌹

وەرگێڕی یاسایی / مترجم قانونی / legal translator
05/09/2022

وەرگێڕی یاسایی / مترجم قانونی / legal translator

سڵاو بەڕێزان ڕۆژتان باش.دەمەوێت وەکو وەرگێڕێکی یاسایی و کەسێکی شارەزا لە بواری ڤیزای یانسیب، کۆمەڵێک زانیاری لە بارەی کۆ...
15/05/2022

سڵاو بەڕێزان ڕۆژتان باش.
دەمەوێت وەکو وەرگێڕێکی یاسایی و کەسێکی شارەزا لە بواری ڤیزای یانسیب، کۆمەڵێک زانیاری لە بارەی کۆی پرۆگرامەکە و هەنگاوەکانی دوای ناو دەرچوون و کاروباری فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ناونیشانی شوێنەکان و بابەتی مقابەلە و تا گەیشتن بە ئەمریکا بە درێژی باس بکەم. هیوادارم سوودی بۆ دەرچووانی ڤیزای یانسیب هەبێت و سوود لە ڕێنمایەکان وەرگرن و دوور بن لە هەر هەڵە و کەم و کوڕیەک کە خوانەخواستە ببێتە هۆی ڕەتکردنەوەی داواکە و بێبەشبوونیان لە وەرگرتنی ڤیزا.
هەنگاوەکانی دوای ناودەرچوون بۆ مقابە و وەرگرتنی ڤیزای هەمەجۆری نیشتەجێ کردنی ئەمریکا (یانسیب) dv2023.
بەر لە هەر شتێک دەبێ کەسی بەشداربوو، پاسپۆرتی بەسەرنەچووبێ یان نزیک نەبێ لە بەسەرچوون. ئەگەر کەسەکە خێزانداربێ دەبێ سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی پاسپۆرتیان هەبێ و ماوەی مابێ بۆ بەسەرچوون.
1- پڕکردنەوەی فۆڕمی دووەم، (ds260) زۆر بە ووردی و بێ هەڵە، چوونکە ئەم فۆڕمە وەکو فۆڕمی ناو تۆمارکردن ئاسان نیە و ووردەکاری زۆر زیاتری تێدایە و دەبێ لە لایەن کەسێکی شارەزا و ئینگلیزی زان پڕبکرێتەوە، بۆ ئەوەی دوور بن لە هەڵە. وە ئەنجام دانی هەڵە و پێدانی زانیاری هەڵە لەم فۆڕمە، چانسی بە دەستهێنانی ڤیزا لە دەست دەدات. لەم فۆڕمەدا ئەگەر کەسەکە سەڵت بێ تەنیا یەک فۆڕم پڕدەکاتەوەو زانیاری تەواو دەبێ پێشتر بەردەست بخات دەربارەی شوێنی لە دایکبوونی بە کاملی، قەزا، پارێزگا، ووڵات، هەروەها باسی شوێنی نیشتەجێ بوونی بکات لە ڕابردوو و ئێستا، ئەگەر سەفەری کردبێ لە پێنج ساڵی ڕابردوو باسی جۆری سەفەر و بەروار و شوێنی سەفەرکردنەکە بکات کە بۆ چ ووڵاتێک بووە. هەروەها ئەو کەسانەی لە دوای تەمەنی شانزە ساڵی، بۆ ماوەی زیاتر لە دوانزە مانگ یان زیاتر لە ووڵاتێک ژیانیان بە سەر بردبێ دەبێ بەڵگەنامەی بێ تاوانی لە لایەن پۆلیسی ووڵاتی ناوبراو بەردەست بخەن و پەنجەمۆری ئەو ووڵاتە بکەن. ئەگەر کەسەکە خێزاندار بێ، دەبێ بۆ سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی فۆڕمی جیا پڕبکاتەوەو هەمان زانیاری کە باسمان کرد بۆ هەرکامێکیان داخڵ بکا.
2 - ئامادەکردنی بەڵگەنامە داواکراوەکان
وەکوو:: وێنەی تۆماری لەدایکبوون (صورة قيد ولادة) بڕوانامەی خوێندن (پۆلی دوانزە، پەیمانگا یان زانکۆ) گرێبەستی هاوسەرگیری (بۆ کەسانی خێزاندار) پشتگیری باوەڕپێکراوی ئەزموونی کار (بۆ ئەو کەسانەی بڕوانامەیان نیە)، کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکێکی باوەڕپێکرا (حیساب بانکی) یان پەیدا کردنی کەسێک لە ئەمریکا، بۆ ئەوەی فۆڕمێک بۆ سپۆنسەریت پڕ بکاتەوە یان ئامادەکردنی تاپۆی ئەو موڵک و خانووبەرانەی خاوەنداریەکەی بۆ کەسەکە دەگەرێتەوە یان سەنەوی ئەو سەیارەی بە ناوی خۆیەوەو وەرگێڕانیان بۆ ئینگلیزی.
3- چۆنیەتی دەرهێنانی بڕوانامەی پۆلی دوانزە لە قوتابخانەوە تا پەسەندکردنی لە بەغدا
= سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکەت دەکەی، نووسراووت بۆ دەکەن بۆ ئەو خوێندنگایەی خوێندنی ئامادەیت لێ تەواو کردووە. (دایم با دە وێنەی معامەلاتی نوێ و کۆپی پاسپۆرت و ناسنامە و کارتی زانیاریت لابێت).
= لە قوتابخانەکەت، نووسخەیەک لە بڕوانامەی پۆلی دوانزەت پێ دەدەن بە نمرەوە بە مۆر و واژۆی قوتابخانە (جوان ووردبینی ناوەکەت و نمرەکان و ساڵی دەرچوون و زانیاریەکانیتر بکە).
= دواتر بڕوانامەکە دەبەیەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکەت، بۆ نموونە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە، ئەوجا نووسراوت بۆ دەکەن بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکەت، بۆ نموونە لە ڕانیەوە بۆ سلێمانی دواتر لە بەرێوەبەراتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکەت، نووسراوت بۆ دەکەن بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان لە هەولێر جادەی کۆیە بەرامبەر نەخۆشخانەی ڕزگاری
= لە هەولێر لە ماوەی حەفتەیەک بۆ دە ڕۆژ بڕوانامەکەت بۆ دەکەن بە ئینگلیزی، دوای پەسەندکردنی لە وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، دەیبەی بۆ بەغدا بۆ (وزارة تربية المديرية العامة للتقويم والامتحانات قسمالاشهادات)

3 _بڕوانامەی زانکۆ یان پەیمانگا
سەرەتا لە تۆماری گشتی زانکۆ بڕوانامەی دەرچوونت بە نمرەی چوار سالی خوێندنی زانکۆ و دوو ساڵی خوێندنی پەیمانگا وەردەگریتەوە بە ئینگلیزی، دواتر عەمیدی کۆلێژ یان فاکەڵتی دەبێ واژۆی بکات و دواتر سەرۆک بەش واژۆی دەکات، دواتر لە سەرۆکایەتی زانکۆ یان پەیمانگا واژۆ دەکرێت دواتر دەیبەی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە هەولێر لەوێش مۆر دەکرێت.
***ئەو کەسانەی بڕوانامەی دوانزە بۆ سەرەوەیان نیە چی بکەن؟
ئەو کەسانەی بڕوانامەی داواکراویان نیە، پێویستە ئەزموونی چەند ساڵێک ئیش کردنیان هەبێ، ئیشەکان لە جۆب زۆنی چوار و پێنج بێ. بۆ ئەو مەبەستەش باشترە پێناسی سەندیکای کرێکاران و پیشەوەرانی کوردستانیان هەبێ و لە لایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە پشتگیریان بۆ بکرێ بە شێوەیەکی فەرمی و یاسایی.
4_چۆنیەتی دەرهێنانی بڕوانامەی بێ تاوانی (شهادة عدم المحكومية)
بۆ دەرهێنانی بڕوانامەی بەڵگەی بێتاوانی دەبێ ئەو کسانەی خێزاندارن هەموو ئەندامانی خێزان کە تەمەنیان سەرووی شانزە ساڵە، سەردانی پۆلیسی بەڵگە و بێ تاوانی، سنووری قەزاکەیان بکەن وە چەند وێنەیەکی نوێی معامەلات و کۆپی پاسپۆرت و هەویە و جنسیە یان کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری لە سەر لاپەڕەیەکی A4 کۆپی بکەن و دواتر نووسراویان بۆ دەکرێ بۆ بەڵگە و تاوانی گشتی هەرێم، دواتر دەیبا بۆ پۆلیسی گشتی هەرێم. دواتر لە وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم مۆر دەکرێن دواتر نووسراوت بۆ دەکەن بۆ بەغدا. لە بەغدا لە شارع قنات دوبارە پەنجەمۆر دەکەی. (لەوێش پێویستت بە وێنەی معامەلات و کۆپی ئەو شتانە دەبێ کە لە سەرەوە باسمان کرد). لە کاتی چوونت بۆ پەنجەمۆر بۆ بەغدا، بڕوانامەی پۆلی دوانزەش لە گەڵ خۆت دەبەی بۆ (وەزارەتی پەروەردەی عەراق، بەشی بڕوانامەکان لە بەغدا)، دوای ئەوە دەتوانی لە فەرمانگای دادنووسی بەغدا (کاتب عدل) یان لە فەرمانگە دادنووسیەکانی هەرێمی کوردستان بریکارنامە (وکالت) بۆ کەسێک بکەیت بۆ ئەوەی نەتیجەی پەنجەمۆری بەغدا و بڕوانامەی پۆلی دوانزەت بۆ وەربگرنەوە.
5- چۆنیەتی دەرهێنانی وێنەی تۆماری لەدایکبوون (صورة قيد ولادة)
بۆ وەرگرتنەوەی وێنەی تۆماری لە دایکبوون دەبێ سەردانی بنکە تەندرووستیەکان، نەخۆشخانەی لەدایکبوون یان نووسینگەی لە دایکبووان و مردوانی ناوچەکەت بکەی. ئەو کەسانەی لە دادگاکان بە هۆی حجة ولادة تۆمار کراوون، دەبێ سەردانی نووسینگەی لە دایکبووان و مردووان بکەن. دواتر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگاکان یان ئیدارە سەربەخۆکان نووسراووت بۆ دەکەن بۆ وەزارەتی تەندرووستی لە هەولێر، دواتر سەرجەم ئەو بەڵگەنامانە لە وەزارەتی داد، فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و نووسینگەی وەزارەتی دەرەوەی عەراق لە هەولێر پەسەند بکرێن.
@@ بەر لەوەی بچی بۆ مقابەلە دەبێ پشکنینی پزیشکی بکەیت (tb test) بۆ ئەوەی بیسەلمێنی هیچ جۆرە نەخۆشیەکی گوازراوەت نیە، ئەمەش لە نەخۆشخانەی بەلسەم لە هەولێر یان لەو ووڵاتەی مقابەلەت بۆ دادەنرێ تێستەکە دەکەی.
***** ئەگەر داوای ناردنی بەڵگەکانیان کرد، ئاوا بە شێوەی pdf بەڵگە ئەسڵیەکان و تەرجەمەکان سکان دەکەی و دەیانێرێ بۆ ئەم ئیمێڵە: [email protected]
ئەگەرنا وەکو دەرچووانی ساڵی ڕابردوو بەڵگەکان لای خۆت دەپارێزی و کاتی مقابەلە لە گەڵ خۆت دەیانبەی بۆ ئەو سەفارەتەی مقابەلەکەیان بۆ داناوی.
# # # کوێ بۆ مقابەلە هەڵبژێرم؟
شتێکی ڕوون و ئاشکرایە هەریەک لە باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە عەراق و ئەفغانستان کارەکانی پێدانی ڤیزای یانسیبیان هەڵپەساردووە، بۆیە هاوڵاتیانی عەراقی و ئەفغانی و ئێرانی دەبێ لە دەرەوەی ووڵاتی خۆیان مقابەلە بکرێن، پارساڵ بۆ عەراقیەکان هەریەک لە ووڵاتانی تورکیا، ئەردە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەستنیشان کران، وە ئەوەی تا ئێستا باس دەکرێ هاوڵاتی عەراقی لە ئەردەن و تورکیا مقابەلە کراوون وە هەندێکیان ڤیزایان وەرگرتووە، هەندێک ڕەفزیان وەرگرتووە وە هەندێکیتر لە چاوەڕوانی دان، بەڵام باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەبوزەبی ئیمارات تا ئێستا هیچ کەسی عەراقی مقابەلە نەکردووە، بۆیە تورکیا و ئەردەن گوونجاوترینن.
&&&&& هەندێ زانیاری گشتیتر
ئەگەر کەسێک خزمەتی سەربازی کردبێ، دەبێ شوێن و کاتی خزمەتەکە بە پشتگیری لایەنی پەیوەندیدار دیاری بکات.
ئەگەر کەسەکە بە هەر هۆکارێک زیندانی یان دادگایی کرابێت، دەبێ ڕوونکردنەوەی پێویست لە لایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە ببات.
ئەو منداڵانەی دوای ناودەرچوون یان دوای پڕکردنەوەی دی ئێس لە دایک دەبن، دەبێ پێش مقابەلە لە فۆڕمەکە زیادبکرێن.
هەروەها ئەو کەسانەی دوای ناودەرچوون هاوسەرگیری دەکەن، دەتوانن ناوی هاوسەرەکانیان زیاد بکەن.
ناونیشانی شوێنەکان:
1 بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان له هەولێر: جادەی کۆیە ./ هەولێر بەرامبەر نەخۆشخانەی ڕزگاری
2 وەزارەتی داد / شەست مەتری ڕێگای عەنکاوە تەنیشت نەخۆشخانەی ئیمرجێنسی
3 فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم
شەست مەتری بەرامبەر پەڕلەمان، تەنیشت پارکی سامی
4 نووسینگەی وەزارەتی خارجی عراق(مکتب تصدیقات) دریم ستی، بەرامبەر دەرگای عەشتار، نزیک قۆنسلیەی هیندی
5 وەزارەتی تەندرووستی نزیک قەڵات

ناونیشانی شوێنەکانی بەغدا
1 ادلة جنايي البغداد بەرامبەر شارع قناتی سەربازی
2 بەڕێوەبەرایەتی بڕوانامەکانی بەغدا شارع فەلەستین
3 وەزارەتی دەرەوەی عەراق لە ناوچەی زەورا
لە کۆتاییدا هیوای بەختێکی باش بۆ سەرجەم دەرچووان دەخوازم وە بۆ ئەنجام دانی کارەکانتان بە باشترین شێوەو دوور بوون لە هەر کەم و کوڕیەک دەتوانن پەیوەندی بە هەردوو وەرگێڕی شارەزای یاسایی کە لە خوارەوە لینکی فەیسبووکیان دادەنێم بکەن بۆ بڕینی سەرجەم قۆناغەکان بە سەرکەووتوویی
https://www.facebook.com/Brwa.R.Sharif

https://www.facebook.com/arian.muhamad.9

دیمەنێکی جوانی پارکی دایک / ڕانیــــــــــەA beautiful view of Mother Park / RaniaShot by : Hassan Translator
06/05/2022

دیمەنێکی جوانی پارکی دایک / ڕانیــــــــــە
A beautiful view of Mother Park / Rania
Shot by : Hassan Translator

arrive / گەیشتنTo arrive is to get somewhere.واتا گەیشتن بە شوێنێک.
03/04/2022

arrive / گەیشتن
To arrive is to get somewhere.
واتا گەیشتن بە شوێنێک.

Agree / ڕازی بوون ، هاوڕابوونTo agree is to have the same opinion or belief as another person.بەو واتایە دێت کە هەمان بی...
03/04/2022

Agree / ڕازی بوون ، هاوڕابوون
To agree is to have the same opinion or belief as another person.
بەو واتایە دێت کە هەمان بیروڕا یان ڕای کەسێکیترت هەبێ.
disagree / ڕازینەبوون، هاوڕانەبوون

24/03/2022

کونسوڵخانەی گشتیی #ئەمریکا لە هەولێر ئەوپەڕی سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خێزان و هاوڕێیانی مادەلین ئۆڵبڕایتی وەزیری پێشووتری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکات کە شەوی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد. مادەلین ئۆڵبڕایت ٦٤هەمین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو و یەکەم ژن بوو لەو پۆستەدا دەستبەکار بێت. مادەلین ئۆڵبڕایت سەرکردەیەکی گەورە و دیپلۆماتکارێکی ئیلهامبەخشبوو کە پێگەکەی خۆی بەکاردەهێنا بۆ بونیادنانی ئاشتی لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان و لە ناویشیدا هەرێمی کوردستان کاتێك لە ساڵی ١٩٩٨ ئاسانکاریکرد بۆ ڕێکەوتنی ئاشتی مێژوویی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان. سوپاسگوزاری گشت خزمەتەکانی مادەلین ئۆڵبڕایتین بە نەتەوە مەزنەکەمان. ڕۆحی شاد بێت.

The U.S. Consulate General in Erbil extends its deepest condolences to the family and friends of former Secretary of State Madeline Albright, who passed away last night. Madeleine Albright was the 64th U.S. Secretary of State and the first woman to hold the position. She was a great leader and an inspiring diplomat who used her position to build peace around the world, including here in the , where she helped facilitate the historic peace agreement between the Kurdistan Democratic Party and the Patriotic Union of Kurdistan in 1998. We are grateful for all of her contributions to our great Nation. May she Rest in Peace.


U.S. Department of State

Paris /France
01/03/2022

Paris /France

Ukraine
01/03/2022

Ukraine

Address

Ranya

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hassan Translator وەرگێڕی یاسایی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share