پارێزەر شهرام ئاکۆیی

پارێزەر شهرام ئاکۆیی شەهرام ئاکۆیی 📍

Ranya 🎓 ⚖️ - UOR - Kurdistan

📞 0751 132 18 71 - 0773 172 07 07

05/04/2026

ئەو هەڵەیەی کە ڕەنگە گران لەسەرت بکەوێت!

24/03/2026

24/03/2026

ئەو هەڵە یاساییانە کامانەن کە پێویستە خۆتیان لێ بەدوور بگریت؟؟ 🤔🤔🤔

خەڵکی کوردستانی خۆشەویست و موسڵمانان ،  جەژنتان پیرۆز بێت و هەموو کات و ساتێکتان هەر جەژن و خەندە و خۆشی بێت ان شاءلله ،...
22/03/2026

خەڵکی کوردستانی خۆشەویست و موسڵمانان ، جەژنتان پیرۆز بێت و هەموو کات و ساتێکتان هەر جەژن و خەندە و خۆشی بێت ان شاءلله ، داواکارم لە خوای گەورە و میهرەبان خاک و وڵاتمان پارێزراو و سەلامەت بێ و هەموو لایەک لە ئاشتی و ئاسایشدا بژین 🌹

پارێزەر شەهرام ئاکۆیی

ئەمڕۆ لە دادگای بەرایی ڕانیە 💼
01/03/2026

ئەمڕۆ لە دادگای بەرایی ڕانیە 💼

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان 🕹️ مەبەست چییە لە بازرگانی کردن بە مرۆڤ ؟؟کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە : ٣ خولەک ⏱️⌛️دامەزران...
03/02/2026

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

🕹️ مەبەست چییە لە بازرگانی کردن بە مرۆڤ ؟؟

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە : ٣ خولەک ⏱️⌛️

دامەزراندن ، گواستنەوە ، یاخود داڵدەدان یان وەرگرتنی کەسانێکە لە ڕێگەی هەڕەشە یاخود بەکارهێنانی زەبر یاخود شێوەکانی دیکەی زۆرلێکردن ، ڕفاندن ، هەڵخەڵەتاندن ، خراۆ بەکارهێنانی دەسەڵات یاخود بارودۆخی لاواز ( ماددی و مەعنەوی ) ، یان پێدان یان وەرگرتنی پارە یان سوود بۆ بەدەدتهێنانی ڕەزامەندی کەسێک کە جڵەوی کەسێکی تری لایە ، بۆ مەبەستی فرۆشتنیان یان بەدقۆستنەوەیان لە کردەوەکانی لەشفرۆشی ، بەدقۆستنەوەی سێکسی ، کاری زۆرەملێ ، بەکۆیلەکردن ، سواڵکردن ، بازرگانی کردن بە ئەندامانی جەستەیان یان بەکاتهێنانیان بۆ تاقیکردنەوەی پزیشکی .

💡 ئایا هیچ یاسایەک هەیە لە کوردستان بۆ قەدەغەکردنی ئەم بابەتە؟

⚖️ پەرلەمانی کوردستان، بە یاسای ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠١٨، یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤی ساڵی ٢٠١٢ی عێراقی بەرکار کردووە.

💸 بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە حاڵەتەوە خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی نێودەوڵەتی، بەتایبەت لە بابەتی کارکردنی بە زۆرەملێ و بازرگانیکردن بە کۆچبەران و بەکارھێنانی ئەندامانی جەستەیان و فرۆشتنەوەیان بە مەبەستی دەستکەوتی ماددی، ھەربۆیە زۆرینەی وڵاتان پلان و بەرنامەی تایبەتیان داڕشتووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی، لەگەڵ ئەوەشدا بازرگانیکردن بە مرۆڤ بەردەوامە و سنووردار نەکراوە.

⚙️ سزای تاوانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە عێراقدا:

بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤی ساڵی ٢٠١٢ی عێراق، سزاکان بەو شێوەیەی خوارەوەن:

یەکەم: سزا دەدرێت بە زیندانیکردنی کاتی، یان بە پێبژاردن کە لە ٥ ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە ١٠ ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، ھەرکەسێک یەک لەو کارانەی ئەنجامدابێت کە لە ماددەی یەکەمی یاساکەدا ئاماژەی بۆ کراوە.

دووەم: سزا دەدرێت بە زیندانیکردن لە ١٥ ساڵ زیاتر نەبێت یاخود پێبژاردنێک کە لە لە ١٠ ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، ھەر کەسێک تاوانەکەی بە یەکێک لەو ئامرازانەی خوارەوە ئەنجامدابێت:

١/ بەکارھێنانی شێوازەکانی زۆرلێکردن لە ھەراسانکردن و ھەڕەشەکردن و حجزکردنی بەڵگەنامەکانی سەفەرکردن یان بەڵگەنامە فەرمییەکان.

٢/ رفاندن یان بەلاڕێدابردن یان فێڵکردن یان بەکارھێنانی دەسەڵات.

٣/ پێدان یان وەرگرتنی بڕێکی پارە یان دیاری بۆ وەرگرتنی رەزامەندی کەسێک کە دەسەڵاتی ھەیە، یان سەروەسیەت (ولایە) لەسەر کەسێکی تر.

🛡️ سێیەم: سزا دەدرێت بە زیندانیکردنی تاھەتایی یان بە پێبژاردنێک لە ١٥ ملیۆن دینار کەمتر نەبێت، ئەگەر تاوانی بازرگانیکردن بەو شێوەیەی خوارەوە روویدابێت:

١/ ئەگەر تاوانلێکراو ١٨ ساڵی تەواو نەکربێت.

٢/ ئەگەر تاوانلێکراو لە رەگەزی مێ بوو یان خاوەن پێداویستی تایبەت بوو.

٣/ ئەگەر تاوانەکە لەلایەن کۆمەڵەیەکی تاوانکاری رێکخراو ئەنجامدرابوو یان رووێکی نێودەوڵەتیی ھەبوو.

٤/ ئەگەر تاوانەکە لە رێی رفاندن یان ئەشکەنجە ئەنجامدرابوو.

٥/ ئەگەر تاوانبار کەسوکاری تاوانلێکراو بێت یان والی بێت لەسەری یان ھاوسەری بێت.

٦/ ئەگەر تاوانلێکراو بە شێوەیەک بریندار بوو کە چاکبوونەوەی نەبوو یان تووشی نەخۆشییەکی درێژخایەن بوو بەھۆی بازرگانیپێکردنیەوە.

٧/ ئەگەر تاوانەکە بەرامبەر چەند کەسێک ئەنجامدرا یان چەند جارێک بەرامبەر کەسێک دووبارە ببێتەوە.

٨/ ئەگەر تاوانەکە بەرامبەر فەرمانبەرێک یان کەسێکی راسپێدراو بە خزمەتێکی گشتی ئەنجامدرابێت.

٩/ بەکارھێنانی دەسەڵات یان بەکارھێنانی خاڵی لاوازی قوربانی یاخود کەرەستەیان.

⚙️ چوارەم/ سزا دەدرێت بە بەندکردن لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت یان بە پێبژاردن کە لە ١٠ ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە ٢٠ ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت، ئەگەر تاوانەکە بەو شێوەیە روویدابوو:

١/ دروستکردن یان بەڕێوەبردنی پێگەیەک ھاوشێوەی تۆڕێکی زانیاری بۆ مەبەستی بازرگانیکردن بە مرۆڤ.

٢/ ئەنجامدانی گرێبەستێکی پەیوەست بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ کە دەستکەوتێک لەخۆ بگرێت یان کارئاسانی بکات لە رێی ئەو تۆڕە زانیارییە.

پێنجەم/ سزاکە دەبێتە لەسێدارەدان، ئەگەر بووە ھۆی مردنی تاوانلێکراو.

شەشەم/ سزا دەدرێت بە پێبژاردنێک لە ٥ ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە ٢٥ ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، ھەر کەسایەتییەکی مەعنەوی ھاوبەشی کردبێت لە تاوانەکەدا یان بەناو یان بە حساب یان لە قازانجی ئەو ئەنجامدرابێت، سزاکە بۆ بەڕێوەبەری رێگەپێدراو یان بەرپرسی ئیدارەی ئەو کەسایەتییە مەعنەوییە درێژنابێتەوە، ئەگەر ھاوبەشیی ئەو کەسایەتییەش لە تاوانەکە سەلمێندرا.

⚖️ لەو حاڵەتەشدا پێویستە دادگا ئەو کەسایەتییە مەعنەوییە ھەڵوەشێنێتەوە، یان چالاکییەکانی بە شێوەیەکی ھەمیشەیی یان کاتی رابگرێت و بارەگاکەی دابخات، ئەگەر دەرکەوت ھاوبەش بووە لە یەکێک لەو تاوانانەی ئاماژەیان بۆ کراوە.

ئــــــاگــــاداری ئاگاداری سەرجەم ئەو خێزانانەدەکەین کە کەسێکیان لەڕێگای چوون بۆئەروپا لەوڵاتی  #لـــیـبـیـا بەهەر هۆکا...
06/01/2026

ئــــــاگــــاداری

ئاگاداری سەرجەم ئەو خێزانانەدەکەین کە کەسێکیان لەڕێگای چوون بۆئەروپا لەوڵاتی #لـــیـبـیـا بەهەر هۆکارێک بێت دەستبەسەر کراوە یان فێڵ و درۆی لەگەڵ کراوە و ماوەیەکی زۆرە لەووڵاتەماونەتەوە ڕێکخراوەکەمان ڕێکخراوی مەرد بۆقوربانیانی تاوانەڕێکخراوەکان( بەشی کۆچی نایاسایی) ئامادەیە هاوکاری ئەوخێزانانەبکات و لەگەڵیان لەڕاوێژدادەبین تابەسەلامەتی بگەڕێنەوە ناوخێزان وکەس وکاریان
بۆپەیوەندی کردن

07726989315
07501111249

27/11/2025

#ڕانیە

سڵاوی خودای میهرەبانتان لێبێت بەڕێزان 🚑 { کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە 6 خولەک }ئەمڕۆ بە پێوێستمان زانی باسی یەکێک لە تاوانە...
07/08/2025

سڵاوی خودای میهرەبانتان لێبێت بەڕێزان

🚑 { کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە 6 خولەک }

ئەمڕۆ بە پێوێستمان زانی باسی یەکێک لە تاوانە ناسراو و بەربڵاوەکان بکەین لە جیهاندا بە گشتی و لە کوردستانیش بەتایبەتی ، کە کاریگەری ئەمنی و کۆمەڵایەتی زۆر لەدوای خۆی جێدەهێڵێی و بە داخەوە خەریکە دەبێتە دیاردە ، کە ئەویش تاوانی کوشتن و هۆکارەکانی زۆر بوونیەتی لە ڕوانگەی یاساکانی عێڕاق و بۆچوونی زانستی دەروونناسی تاوانکاری وەک پاڵنەری تاک بۆ ئەنجامدانی تاوانکاری !

تاوانی کوشتن - Murder Crime 🩸

کوشتن لە یاسای عێراقدا یەکێکە لە تاوانە قورسەکانی دژ بە ژیانی مرۆڤ و بەرژەوەندییەکانی ،بۆیە بەپێی تێپەڕبوونی کات و گۆڕانی ژیانی مرۆڤ گۆڕانکاری بەسەر بڕ و جۆری سزاکەشیدا هاتووە ، پاشان یاسای ئەو سەردەمە گۆڕانکاری لە ژمارەی بڕگەکان کرد بە جۆرێک کە ئایا ئەو جۆرە تاوانانە بە کوشتنی بە ئەنقەست سزا دەدرێن یان نا؟

تەنانەت سزای لەسێدارەدانیشی سەپاند، هۆکارەکەشی بۆ تێکدانی ژیان و بوونی تاک و پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگا و مەترسی خستنە سەر بەرژەوەندییەکانی بوو .

🧨 پێناسەی کوشتنی بە ئەنقەست :

کوشتنی بە ئەنقەست بریتییە لە هۆکاری نایاسایی و نائاسایی مردنی مرۆڤێکی تر (بە تاوانیش ناسراوە) دوای ڕەچاوکردنی ڕەخساندنی کات یان ئامرازەکانی و کۆتایی هێنان بە ژیانی مرۆڤ بە مەبەست و ناڕەوا بە کردەی کەسێکی تر.

ڕوکن و پایەکانی تاوانی کوشتن : یاسادانەری عێڕاقی چەند پایەیەکیان باس کردووە کە پێویستە بێنەدێ بۆ ئەوەی تاوانێک بە کوشتن دابنرێت ، کە ئەویش ئەمانەی خوارەوەن.

١. ڕوکنی ماددی : کە بریتیە لە بونی پەیوەندی هۆکاری یاخود علاقەی سەبەبی لەنێوان کردارەکە و دەرئەنجامی کردارەکە .

بڕگەی یەکەم : بوونی کردار و چالاکیەکی تاوانکاری لەسەر ئەرزی واقع بەمەبەستی کوشتنی کەسێک .

بڕگەی دووەم : بوونی دەرئەنجامێکی تاوانکاری کە لە ئەنجامدا ببێتە هۆی مردن و لەناوچوونی ژیانی کەسێک .

بڕگەی سێیەم : پەیوەندی هۆکاری لەنێوان کردارەکە و دەرئەنجامەکە .

٢. بابەتی ڕودانی تاوان : تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست تەنها لە دژی مرۆڤ ڕوودەدات، وەک چۆن لە دژی ئاژەڵێک ڕوونادات، بە هەمان شێوە ئەم کەسە دەبێت زیندوو بێت و ڕزقی بۆ دابین بکرێت، وەک چۆن بەرامبەر تاکێکی مردوو ڕوونادات، ئەگەر کەسێکی مردوو تەقەی لێکرا، ئەوا کەسی تاوانبار بەرپرسیار نییە لە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست.

٣. ڕوکنی مەعنەوی ( نیەتی تاوانکاری ) : پێویستە تاوانبار مەبەستی کوشتنی هەبێت بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت سەبارەت بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست، ئەگەرنا تاوانەکە لێدانێک بووە کە بووەتە هۆی مردن، یان کوشتنی بە ئەنقەست یان کوشتن، بەپێی حاڵەتەکە.

📌 تێبینی / بەپێی تازەترین توێژینەوە زانستییەکانی زانستی دەروونناسی تاوانکاری سەبارەت بە نیەتی تاوانکاری کەسی تاوانکار ، ئەوەیان سەلماندووە کە ئاستی ڕۆشنبیری تاکە کەس لە کۆمەڵگادا کاریگەری هەیە لەسەر هۆکاری تاوانکاری و پاڵنەری ئەنجامدانی تاوان ، بەجۆرێک هەتاوەکو ئاستی ڕۆشنبیری و مەعریفەی تاک بەرزتر بێ و هەگبەی ژیری و عاقڵمەندی قوڵتر و فراوانتر بێت ئەگەری ئەنجامدانی تاوانی کەمتر و دەروونی جێگیرترە، بەپێچەوانەوە هەتاوەکو ئاستی ڕۆشنبیری نزمتربێ ئاستی تاوانکاری لەو جۆرە کەسانەدا بەرزترە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ خێرا بڕیاردان و نەبوونی کۆنترۆڵی دەروونی لەو کەسانەدا.

🔦 هەر سەبارەت بە ڕوکنی مەعنەوی و نیەتی تاوانکاری، نوێترین توێژینەوەکانی زانستی دەروونناسی تاوانکاری و زانستی دەروون شیکاری سەلماندوویانە کە بەپێی هەڕەمی ماسڵۆ بۆ پێداویستیەکانی مرۆڤ - Maslow's Hierarchy of Needs ، هەتاوەکو ئاستی دارایی و خۆشگوزەرانی تاک لە کۆمەڵگادا بەرزبێ و زۆرترین پێداویستییەکانی لەلایەن دەوڵەتەوە وەکو ( ئارامی و ئاسایش و پێداویستییە دەروونیەکان و پێداویستیەکانی ماددی و خۆشگوزەرانی و شکۆی خودی و خۆشەویستی و کەڕامەتی) بۆ فەراهەم کرابێت ئەوا کەمترین مەیلی ئەنجامدانی کاری تاوانکاری و شەڕانگێزی هەیە و باری دەروونی زیاتر جێگیرە و کەمتر هەست بە کەم و کوڕی و خۆ بەکەم زانی دەکات، هەربۆیە دەوڵەتە خۆشگوزەران و دەوڵەمەندەکان کە یاسا تیایاندا سەروەرە کەمترین ئاستی تاوانکارییان تێدایە، بەپێچەوانەوەش هەتاوەکو ئاستی دارایی تاک بەپێی پلەکانی هەڕەمەکە لە نزمی و لاوازیدا بێت و کەمترینی پێداویستییەکانی لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ فەراهەم کرابێت ئەوا زۆرترین ئەگەری کاری تاوانکاری و شەڕانگێزی تێدا هەیە چونکە هەست بە شکۆی کەسایەتی و کەڕامەتی خۆی ناکات و کەم و کوڕی و ناتەواوییەکانی خۆی لەڕێگەی کارە شەڕانگێزیەکانەوە بەتاڵ دەکاتەوە، ئەمەش ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت کە هەتاوەکو ئاستی ڕۆشنبیری و مەعریفی و دارایی تاک بەرزتر بێت و شکۆمەند بێت کەمتر ئەگەری ئەنجامدانی کردەوەی تاوانکاری لێ دەکرێت.

📂 سزای تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست لە یاسای عێڕاقیدا : بەپێی ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزاکانی عێڕاقیدا سزای تاوانەکە دەبێتە اعدام لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا :

ئەگەر کوشتنەکە بە ئەنقەست بووبێت ، وە پێشوەختە پلانی بۆ دانرابێت و نەخشەسازی بۆ کرابێت ، پلانی پێشوەختەش واتا تاوانبار بە دەروونێکی ئارام و هێمنەوە بیری لە ئەنجامدانی تاوانەکە کردبێتەوە پێش پلان دانان و جێبەجێ کردنی و لەحاڵەتی بێ هۆشی و نەخۆشی و مەستیدا نەبووبێت ، کە ئەمەش لەسەر دوو ڕەگەز دامەزراوە :

💼 یەکەم : پێکهاتەی دەروونی:

واتە تاوانبار لە مێشکدا ئارامە و لە هەستەکاندا جێگیرە، بەجۆرێک باری دەروونییەکەی ڕێگەی پێدەدات لە نێوان ئەنجامدانی تاوانێک یان پاشەکشەکردندا دوودڵ بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پلەی یەکەمی پێ باشترە ، لەبەر ئەوە دادگای تەمیز بڕیاریدا کە ئەگەر تۆمەتبارەکە لەسەر بڕیاری تۆڵەسەندنەوەی تاوانەکە پاڵنەرەکەی تۆڵەسەندنەوە بووبێت، ئەوا دۆخی دەروونی ئارامە !

دووەم : توخمە کاتییەکان:

واتا تاوانەکە پێش ئەنجام درانی بەباشی بیری لێ کرابێتەوە و پلانی بۆ دانرابێت و ماوەیەک تێپەڕیبێت بەسەر بیرکردنەوەی تاوانباردا پێش ئەنجام دانی !

سزای تاوانی کوشتن دەبێت بە لەسێدارەدان یاخود زیندانی کردنی هەتا هەتایی لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا :

١. ئەگەر مەبەستی تاوانبار کوشتنی کەسێک بوو بەڵام دەرئەنجامی کردارەکەی بووە هۆی مردنی زیاتر لە کەسێک .

٢. ئەگەر تاوانبار سووکایەتی بە تەرمی مردووەکە کرد پاش کوشتنی و بەشێوەیەکی دڕندانە ( قتل الوحش ) جەستەی مردووەکەی شێواند .

٣. ئەگەر تاوانبار بێشتر حوکم درابوو بە زیندانی کردنی کاتی و لەکاتی جێبەجێ کردنی حوکمەکەدا تاوانەکەی ئەنجام دا .

⚖️🔗 بارودۆخەکانی توند کردنی سزای تاوانی کوشتن :

لە یاسای عێراقدا دەکرێت تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست بە شێوەی سادە ئەنجام بدرێت، وە لەوانەیە لە هەلومەرجێکدا ئەنجام بدرێت کە تاوانەکە مەترسیدارتر بکات، بارودۆخی قورسکەریش وەک نموونە کوشتنی بە ئەنقەست، یان کوشتن بە بەکارهێنانی مادەیەکی ژەهراوی، یان تەقینەوە.

ئەگەر کوشتنەکە بە پاڵنەرێکی چەوت یان لە بەرامبەر پاداشتێکدا بووبێت، یان ئەگەر تاوانبارەکە شێوازی دڕندانەی بەکارهێنابێت لە ئەنجامدانی کارەکەدا، یان ئەگەر کوژراوەکە خزمی بکوژەکە بووبێت، یان ئەگەر تاوانبارەکە نیازی کوشتنی دوو کەس یان زیاتری هەبووبێت و ئەوەش بە یەک کردەوە ئەنجام درابێت ، یان ئەگەر کوشتنەکە پەیوەندی بە تاوانێک یان چەند تاوانێکی کوشتنی بە ئەنقەست یان هەوڵی کوشتنەوە هەبووبێت یاخود تاوانەکە ئاسانکاری بوبێت بۆ ڕوودانی تاوانێک یاخود تاوانێکی بچووک کە سزاکەی لە ساڵێک کەمتر نەبێت.

⚰️🏷️ ماددەی ٤٠٥ باس لە سزای زیندانی کردنی کاتی یاخود هەتاهەتایی دەکات بۆ تاوانی کوشتن ، بەڵام ماددەی ٤٠٦ باس لە لەسێدارەدان دەکات بە هاتنەدی یەکێک لەم مەرجانەی خوارەوە :

١. ئەگەر تاوانەکە پێشتر ئامادەکاری و نەخشەسازی بۆ کرابوو.

٢. ئەگەر تاوانەکە بە هۆی ماددەیەکی مەترسیدار یان خنکێنەر و ژەهراوی یاخود تەقینەوە ئەنجام درابوو.

٣. ئەگەر تاوانەکە بەهۆکارێکی تایبەت، یان لەبەرامبەر کرێ و پاداشت و بڕێک پارە ئەنجام درابێ یاخود تاوانبار شێوازی شەرمەزارکەری بەکارهێنابێ لە ئەنجامدانیدا .

٤. ئەگەر کوژراوەکە دایک و باوکی تاوانبار بوون .

٥. ئەگەر تاوانبار بەیەک تاوانی سەربەخۆ دوو کەس یان زیاتری کوشت.

٦. ئەگەر تاوانبار پێشتر حوکم درابێ بە ئەنجام دانی تاوانێک کە سزاکەی زیندانیکردنی هەتاهەتایی بێت و لەکاتی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیدا تاوانەکەی ئەنجام دابێ .

📝🩸 تێبینی / ماددەی ٤٠٧ ئاماژەی بەوەکردووە کە سزای کوشتنی بە ئەنقەست لە یاسای عێراقدا زیندانیکردنە بۆ ماوەیەک کە لە دە ساڵ زیاتر نەبێت، یان زیندانیکردنە بۆ ماوەی کەمتر لە ساڵێک لە حاڵەتی دایکێک کە منداڵە تازە لەدایکبووەکەی بکوژێت بۆ ئەوەی شەرمەزاری نەکات بەهۆی ئەوەی منداڵەکە لە دەرەوەی هاوسەرێتی لەدایک بووە .

هیوای سەلامەتی و ئاساییش و ئارامی بۆ گشت لایەکتان دەخوازم 🌹

پارێزەر شەهرام ئاکۆیی

03/08/2025

ناوەڕۆکی یاسای نەوجەوانان باسی چی دەکات؟
لە کۆمێنت خوێنەری تەواوی بڕگە و ماددەکانی یاساکە بە
👇👇👇

18/07/2025

ئۆتۆمبیلێکم لە پێشانگا کڕیوە بەڵام فرۆشیار ئامادە نیە بیکات بە ناومەوە ، ئایا دەتوانم لە دادگا مافەکەی خۆم وەربگرمەوە؟
وەڵام 👇👇👇

14/07/2025

ئایا سزای ئەو ژن و مێردە چیە لە یاسادا ئەگەر بەر لە وەرگرتنی بڕیاری جیابوونەوە بە پلەی کۆتایی پەیوەندی سێکسی و سۆزداری لەگەڵ کەسانی تر ببەستن؟ 👇 👇

Address

Baxi Gshty
Ranya
46012

Telephone

+9647511321871

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەر شهرام ئاکۆیی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share