07/03/2026
🔺 قرینە چیە ؟ زۆر جار دەبیستین یاساییەکان باسی ئەوە دەکەن سەرەڕای بەڵگەکان قرینەش هەبوە وای کردوە دادگا بگاتە بڕیارێک ! ئایا ئەمە چیە ؟
قرینە لە یاسادا وەک لە ماددە “ 98 “ لە یاسای سەلماندن هاتوە بریتیە لە دەرهێنان و هەڵێنجانی شتێک یان فەرمانێکی نادیان لە شتێک یان فەرمانێکی دیار “ استنباط المشرع أمراً غير ثابت من أمر ثابت “ وە دوو جۆر قرینە هەیە کە کاری پێدەکرێت :
یەکەمیان قرینەی یاسایی القرینە القانونیە : ئەم قرینەیە کە لەلایەن یاسادانەرەوە (یاسا) دامەزراوە و بە ڕوونی لە دەقێکی یاسایی دیاریکراودا هاتووە و پابەندکەرە بۆ دادوەر کە هیچ ئیختیارییەکی نییە بۆ قبوڵکردن یان ڕەتکردنەوەی کاتێک مەرجە یاساییەکانی جێبەجێکرا .
بۆنمونە دانی عربون ئەوەی خۆمان پێی دەڵێین “ پارەی پێشەکی معاملە “ قرینەیە لەسەر ئەوەی کە گرێبەستی نێوان لایەنەکان دروست بوە .
یان قرینەی باوکایەتی ئەویش کاتێک منداڵێک لە ژنێک لە دایک دەبێت قرینەو گریمانەی ئەوەیە کەلە مێردەکەیەتی .
جۆری دووەم قرینەی دادوەری القرینە القضائیە :
ئەم قرینەیە ئەوەیە کە دادوەر لە بارودۆخ و چوارچێوەی دۆسیەی بەردەمیەوە هەڵیدەهێنجێت، بە بەکارهێنانی دەسەڵاتی ئیختیاری و ئەزموون و لۆژیکی خۆی.
کە ئەم قرینەیە پابەندکەر نییە بۆ دادوەر وە دەسەڵاتی ئیختیاری فراوانی هەیە لە هەڵسەنگاندنی گرنگی و قورسایی قرینەکە . وە حصرکراو و ثابت نیەو لە کەیسێکەوە بۆ کەیسێکی تر بەپێی ڕاستی و بارودۆخەکان دەگۆڕێت.
بۆ نمونە کاتێک کەسێک کرێچیە لە خانوی کەسێک دا وە دانی کرێی مانگی پێشتر بە خاوەن موڵک قرینەیە لەسەر ئەوەی کە کرێی مانگەکانی پێشوی داوە .
هەڵبەت قرینە بەتەنها بینای حوکمی لەسەر ناکرێت بەلکو دەبێت معزز بێت و پاڵپشت بێت بەبەڵگەی دیکە .
پارێزەر
شاڵاو ابوبر علی
7/3/2026