ژووری پاریزه رانی پشدەر

ژووری پاریزه رانی پشدەر پەیجی فەرمی ژووری پارێزەرانی پشدەر تایبەتە بە بڵاوکردنەوە و پەخشکردنی کار و چالاکیەکانی ژووری پارێزەرانی پشدەر و پەرەپێدانی رۆشنبیری یاسایی

پیرۆزبێت 3ى یەک، رۆژى پارێزەرانى کوردستان.بەیاننامەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان  بەبۆنەى رۆژى پارێزەرانى کوردستان، کە ...
02/01/2026

پیرۆزبێت 3ى یەک، رۆژى پارێزەرانى کوردستان.

بەیاننامەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان

بەبۆنەى رۆژى پارێزەرانى کوردستان، کە لە رێکەوتى (3-1)ى هەموو ساڵێک یاد دەکرێتەوە، بەناوى سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەران پیرۆزباییی لە خۆمان و تەواوى پارێزەرانى خۆشەویست دەکەین.
سى و سێ ساڵ بەر لە ئێستا و لە 3-1-1993 پەرلەمانى کوردستان بەشێوەیەکى فەرمى، بڕیارى دانپێنانى بە دەستەى کاتى دامەزرێنەرانى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان کرد، کە (10) پارێزەرى کوردستان، کە بەڕێز سەرۆکى ئێستاى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، یەکێک بوو لەوان، وەکو ئەرکێکى نیشتمانیى و کوردستانیى و پیشەییانە، سەندیکاى پارێزەرانى کوردستانیان دامەزراند.
سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، کە بەپێى یاسا دامەزراوە و بەپێى یاساش کار دەکات، پەیوەندییەکانى لەگەڵ دەسەڵاتەکانى تەشریعیى و جێبەجێکردن و دادوەریى لە هەرێمى کوردستان لەسەر بنچینەى رێزگرتن لە یاسا و پارێزەران و جێبەجێکردنى یاسایە. هەمیشە داواکاریمان ئەوە بووە و دەبێت، کە پێویستە لەو چوارچێوەیە لە پێگەى پارێزەران بڕوانن. هەرچەندە لێرە و لەوێش کەمتەرخەمیى و کەموکوڕیش هەبووە، بەڵام سەندیکا بەردەوام لە هەوڵ و هەماهەنگى دا بووە و دەبێت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و هەموو رێگا پیشەییى و یاساییەکان بۆ چارەسەرکردنى کێشەى پارێزەران دەگرێتە بەر.
سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، کە بە تەواوی پشت بە داهاتەکانى خۆى دەبەستێت، کە بە سیستەمێکى ژمێریاریى تۆکمەى وردبینیکراو لەلایەن چاودێریى دارایى هەرێم، بەڕێوەدەچێت و سیستەمێکى خانەنشینى سەربەخۆى هەیە و مافى پارێزەران بە تەواوى دەستەبەرە لەڕووى خانەنشینیەوە.
لەماوەى دوو ساڵى رابوردوو، تۆمارى ئەندامانى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بە هەماهەنگى فەرمانگەى تەکنەلۆژیاى زانیاریى و ئەنجامدانى پرۆسەى بایۆمێترى، بە تەواوى پاک کرایەوە، کە بەپێى یاسا نابێت پارێزەر لە هەمان کات فەرمانبەر یا وەزیفەى گشتی هەبێت و پرۆسەکەش بەردەوامە.
سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان هەماهەنگیى تەواوى لەگەڵ ئەنجومەنى دادوەریى هەرێمى کوردستان هەیە لەپێناوى بەرقەرارکردن و جێبەجێکردنى یاسا و هەروەها بەهەمان شێوەش لەگەڵ سەرۆکایەتیى داواکاریى گشتیى و وەزارەتى داد و دەسەڵاتى جێبەجێکردن بەشێوەیەکى گشتى.
لە پلانى گرینگى ئەمساڵى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، پرۆسەى بە ئەلیکترۆنیکردنى کاروبارەکانى سەندیکا، لە نێویشیاندا مامەڵە کارگێڕیى و داراییەکانى سەندیکا، بەجۆرێک پارێزەران بتوانن سوودى لێ وەربگرن و رێگا دوورەکانیان، نزیک ببێتەوە.
دووبارە پیرۆزباییى ئەو رۆژە (3-1) لە هەموو پارێزەرانى خۆشەویست دەکەین، هیوادارین پێکەوە هەموومان پارێزگارى لە بەرزى پیشەى پیرۆزى پارێزەرایەتی بکەین و دەست لەناو دەست، پارێزەران لە پێگە و پایەى گەورە ببینین.
هەر سەرکەوتوو و سەرفراز بن

سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان



(﷽)  ( ‏‎كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ )دڵگرانین بەکۆچی دوایی ( حاجی قادر گەیلانی )  کە دەکاتە باوکی پارێزەر ( جلال ق...
19/03/2025

(﷽) ( ‏‎كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ )

دڵگرانین بەکۆچی دوایی ( حاجی قادر گەیلانی ) کە دەکاتە باوکی پارێزەر ( جلال قادر گەیلانی ) و مامی پارێزەر (بەیان حمە ٱحمد ) بەو بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هەردوو پارێزەی هاوڕێمان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین . داواکارین لەخوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و ئارامی بەدڵی ئازیزانی ببەخشێت.
ٳنا للە و ٳنا ٳلیە راجعون.

ژووری پارێزەرانی پشدەر

مەڕاسیمی ڕۆژی پارێزەران لە ژووری پارێزەرانی پشدەر . ئەمڕۆ یەک شەممە بە ئامادەبوونی ئەندامانی ژوور و  دادوەران و فەرمانبە...
05/01/2025

مەڕاسیمی ڕۆژی پارێزەران لە ژووری پارێزەرانی پشدەر .

ئەمڕۆ یەک شەممە بە ئامادەبوونی ئەندامانی ژوور و دادوەران و فەرمانبەرانی دادگای بەرایی پشدەر و بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی پشدەر مەڕاسیمێک بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی پارێزەران لە ژووری پارێزەرانی پشدەر بەڕێوەچوو.

پیرۆزبێت  ٣ / ١ ڕۆژی پــارێــزەرانــی کــوردستان.
03/01/2025

پیرۆزبێت ٣ / ١ ڕۆژی پــارێــزەرانــی کــوردستان.

پـــیرۆزبــێت  ١/٣  ڕۆژی پــارێــزەرانی کوردستان.
03/01/2024

پـــیرۆزبــێت ١/٣ ڕۆژی پــارێــزەرانی کوردستان.

(﷽)                 ( ‏‎كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ )بەناوی پارێزەرانی ژوورەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی...
24/02/2023

(﷽)
( ‏‎كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ )

بەناوی پارێزەرانی ژوورەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوپیشەمان پارێزەر (کوێستان عبدالرحمان ) دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیان، داواکارین لەخوای گەورە کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات و ئارامیش بەدڵی کوێستان خان و ئازیزانی تری ببەخشێت.
ٳنا للە و ٳنا ٳلیە راجعون.

ژووری پارێزەرانی پشدەر

(﷽)                 ( ‏‎كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ )بەناوی پارێزەرانی ژوورەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی...
24/01/2023

(﷽)
( ‏‎كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ )

بەناوی پارێزەرانی ژوورەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی پارێزەر (ڕاوێژ ٳبراهیم ) دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزیان، داواکارین لەخوای گەورە کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات و ئارامی بەدڵی ئازیزانی ببەخشێت.
ٳنا للە و ٳنا ٳلیە راجعون.

ژووری پارێزەرانی پشدەر

مەراسیمی ڕۆژی پارێزەران لەژووری پارێزەرانی پشدەربەئامادەبوونی پارێزەرانی ژوور مەراسیمێک بۆ ڕۆژی پارێزەرانی کوردستان ڕێکخ...
03/01/2023

مەراسیمی ڕۆژی پارێزەران لەژووری پارێزەرانی پشدەر
بەئامادەبوونی پارێزەرانی ژوور مەراسیمێک بۆ ڕۆژی پارێزەرانی کوردستان ڕێکخرا ، بەو بۆنەیەوە پێشوازی کرا لەبەڕێزان دادوەرانی دادگای بەرایی پشدەرو دادوەرانی ئەندامی داواکاری گشتی و فەرمانبەرانی دادگاو بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی پشدەر کەبۆمەبەستی پیرۆزبایی کردن سەردانی ژووریان کردبوو ، بەڕێز سەرۆکی دادگا بەناوی دادوەران و فەرمانبەرانی دادگای بەرایی پشدەر چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەش بە پارێزەران کردوو لەوتەیەک دا پیرۆزبایی ڕۆژی پارێزەرانی کردوو هیوای سەرکەوتنی بۆ پارێزەران خواستن.

ڕۆژى پـارێــزەران پـیــرۆزە" بەیاننامەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی پارێزەران " بەبۆنەى رۆژى پارێزەرانى کو...
02/01/2023

ڕۆژى پـارێــزەران پـیــرۆزە

" بەیاننامەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی پارێزەران "

بەبۆنەى رۆژى پارێزەرانى کوردستان، کە لە رێکەوتى (3-1)ى هەموو ساڵێک یاد دەکرێتەوە، بەناوى سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى سەندیکاى پارێزەران پیرۆزباییی لە خۆمان و تەواوى پارێزەرانى خۆشەویست دەکەین.
بیست و نۆ ساڵ بەر لە ئێستا و لە 3-1-1993 پەرلەمانى کوردستان بەشێوەیەکى فەرمى، بڕیارى دانپێنانى بە دەستەى کاتى دامەزرێنەرانى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان کرد، کە (10) پارێزەرى کوردستان، کە بەڕێز سەرۆکى ئێستاى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، یەکێک بوو لەوان، وەکو ئەرکێکى نیشتمانیى و کوردستانیى و پیشەییانە، سەندیکاى پارێزەرانى کوردستانیان دامەزراند.
پارێزەران گرینگترین توێژى کۆمەڵگان و سەرمەشقى پێشکەوتنى سەقامگیرییى، سەروەریى و جێبەجێکردنى یاسان لە هەر جڤاکێک.
پارێزەران کە ئەندامى خێزانى دادوەریین و بە دادوەرى وەستاو دەناسرێن، تەواوکەریى سیستەمى دادوەریین و پێکەوە لەگەڵ ئەندامانى دادوەرى دانیشتوو و ئەندامانى داواکارى گشتیی، لەپێناو تۆکمەکردنى سیستەمەکە و راپەڕاندنى کارى دادوەرییى و بەرپاکردنى دادپەرروەرى کار دەکەن.
لەهەر وڵاتێک و ناوچەیەکى ئەو جیهانە، پارێزەران کەشێکى یاساییى و دروستیان بۆ بڕەخسێت و ڕاوێژى یاساییى پێویستیان لێ وەربگیرێت و لە بۆتەقەى یاسا کاروبارى هاووڵاتییان ڕابپەڕێنن،دام و دەزگاى فەرمیى و کەرتى تایبەت پێش دەکەوێت و خۆشگوزەرانى پەرە دەسێنێت.
پێویستە پارێزەران تەواو ئازاد بن لە بریکارییەتى مافى بەرگریکردن لە هاووڵاتییان، تا ئەو پرەنسیپ و مافە جێگیرتر و چەسپاوتر و رێزلێگیراو تر بکرێت، دیموکراسیى و ئازادى پتر لە وڵات پێش دەکەون.
لەهەر کونجێکى ئەو زەمینە، پارێزەران بەهێز بن و پێگەى یاساییى و کۆمەڵایەتیى تەواوى خۆیان پێ بدرێت، سیستەمى بەڕێوەبردن و سیاسیى ئەو شوێنە، جێگاى متمانەى زیاتر دەبێت.
سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، هەموو هەوڵ و تەقەڵایەکى بۆ ئەوەیە پارێزەران لە چوارچێوەى یاساى پارێزەرایەتیى و یاسا بەرکارەکانى کوردستان و عێراق و پێوەر و پرنسیپە نێودەوڵەتییەکان رێک بخات و پێگەى ئەندامانى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، کە پارێزەرانى ئازیزن، بەرزتر و گەورەتر بکات.
سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، کە بەپێى یاسا دامەزراوە و بەپێى یاساش کار دەکات، پەیوەندییەکانى لەگەڵ دەسەڵاتەکانى تەشریعیى و جێبەجێکردن و دادوەریى لە هەرێمى کوردستان لەسەر بنچینەى رێزگرتن لە یاسا و پارێزەران و جێبەجێکردنى یاسایە. هەمیشە داواکاریمان ئەوە بووە و دەبێت، کە پێویستە لەو چوارچێوەیە لە پێگەى پارێزەران بڕوانن. هەرچەندە لێرە و لەوێش کەمتەرخەمیى و کەموکوڕیش هەبووە، بەڵام سەندیکا بەردەوام لە هەوڵ و هەماهەنگى دا بووە و دەبێت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و هەموو رێگا پیشەییى و یاساییەکان بۆ چارەسەرکردنى کێشەى پارێزەران دەگرێتە بەر.
سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، کە بە تەواوی پشت بە داهاتەکانى خۆى دەبەستێت، کە بە سیستەمێکى ژمێریاریى تۆکمەى وردبینیکراو لەلایەن چاودێریى دارایى هەرێم، بەڕێوەدەچێت و سیستەمێکى خانەنشینى سەربەخۆى هەیە و مافى پارێزەران بە تەواوى دەستەبەرە لەڕووى خانەنشینیەوە.
پارێزەران لەماوەى داهاتوو، دەبنە خاوەنى باڵەخانەیەکى شیاو بە پێگەى خۆیان کە سەندیکا لەماوەى چەند مانگى ڕابوردوو دەستى بە ئاواکردنى کردووە، کە لەگەڵ تەواوکردنى دەست بە پڕۆژەى ئەلیکترۆنیکردنى سیستەمەکانى بەڕێوەبردنى دەکرێت و ئەمە وێراى چەندین لق و ژوورى پارێزەران لە شار و شارۆچکەکانى کوردستان.
هیواداریشین لەماوەى داهاتوو، هەڵبژاردنى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بکرێت بۆ بەردەوامبوونى رێڕەویى دیموکراسیى و پیشەییى و خزمەتکردنى زیاترى پارێزەران.
دووبارە پیرۆزباییى ئەو رۆژە (3-1) لە هەموو پارێزەرانى خۆشەویست دەکەین، هیوادارین پێکەوە هەموومان پارێزگارى لە بەرزى پیشەى پیرۆزى پارێزەرایەتی بکەین و دەست لەناو دەست، پارێزەران لە پێگە و مەنزڵگاى گەورە ببینین.
هەر سەرکەوتوو و سەرفراز بن

سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان

(﷽)( ‏‎كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ )بەناوی پارێزەرانی ژوورەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز ( حسن محمد...
02/06/2022

(﷽)
( ‏‎كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ )

بەناوی پارێزەرانی ژوورەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێز ( حسن محمد حسن ) لێکۆڵەر لە دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیان بەناوی ( حاجی محمد ئەشکەنەیی ) ، داواکارین لەخوای گەورە کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات و ئارامی بەدڵی ئازیزانی ببەخشێت.
ٳنا للە و ٳنا ٳلیە راجعون.

ژووری پارێزەرانی پشدەر.

Address

Qala Diza

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ژووری پاریزه رانی پشدەر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share