29/11/2022
سیاسه‌ت و ئه‌خلاقی سیاسی
که‌م نین ئه‌وانه‌ى به‌رده‌وام ئه‌و ووته‌یه, دوباره ده‌که‌نه‌وه که‌سیاسه‌ت به‌ر له هه‌موو شتێک ئه‌خلاقه وسیاسیش پێش ھه‌مووشتیک ئه‌خلاق خوازه.
سه‌ره‌تاش بۆتیگه‌یشتنى زیاتر له‌بابه‌ته‌که دێنین له‌چه‌ند دێڕێک‌دا ھه‌ردوو چه‌مکه‌که ده‌ناسێنین, سیاسه‌ت له‌ھه‌ره مانا سیاسییه باوه‌که‌یدا:بریتیه له‌کۆمه‌لیک ئامرازبه‌ده‌ست ده‌سه‌لاتدارانه‌وه بۆ به‌ڕیوه‌بردنى تاک و کۆمه‌ڵگه, بێگومانیش شیوازى پیاده‌کردنى سیاسه‌تیش به‌پێى داب و نه‌ریت و ئه‌و عورفه باوه‌ى له‌ھه‌رکۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ھه‌یه ده‌گۆڕێت سه‌ره‌تاى سه‌رھه‌لدانى چه‌مکه‌که‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌بۆ وێنانى کۆن. ھه‌رچى ئه‌خلاقى سیاسیه لاى ئه‌رستۆبریتییه: له به‌شداریکردنی راسته‌وخوى مرۆڤه‌کان له‌کایه‌یى سیاسه‌تدا, چونکه پێى وایه مرۆڤ پێش,ھه‌مووشتێک بۆ خۆى بونه‌وه‌رێکى سیاسى و به‌شداری کردنیشى له‌کایه سیاسییه‌کاندا به,ئه‌رکێکى ئه‌خلاقى ده‌بینێ به‌دیوێکى تردا. واته ئینسان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ژیانێکى ئه‌خلاقیانه‌ى ھه‌بێت له‌کۆمه‌ڵگه‌دا,پێویسته له‌به‌رامبه‌ردا ژیانێکى سیاسى ھه‌بێت. به‌کورتییه‌که‌ى ئه‌رستۆ سیاسه‌تکردن به‌چالاکییه‌کى ئه‌خلاقى ناوده‌بات, ھیچگومان له‌وه‌دانییه تیگه‌یشتن بۆ چه‌مکى ئه‌خلاق و سیاسه‌ت به‌پێى ئه‌و دونیا بینی و روئیایه‌ی, لاى ده‌سته‌و تاقم و گروپه‌کان ئاماده‌یه ده‌گۆڕێت. ئه‌وه‌تا چه‌مکه‌که لاى ته‌یاره ئیسلامییه‌کان مه‌د لول و مانایه‌کى جیاوازتر له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌وان پێیان وایه تێکه‌ڵکردنى بنه‌ما سیاسیییه‌کان به‌بنه‌ما ئاینییه‌کان, گه‌وره‌ترین بنه‌ماى ئه‌خلاقى سیاسییه,بۆیه له‌خۆڕانییه به‌رده‌وام گوتارى سیاسى ئه‌م حزبه ئیسلامیانه پانتاییه‌کی بێشومارى داگیرکردووه و فوتیێکراوه, به‌پیرۆزییه‌کانى ئاین وسه‌رسه‌ختانه‌ش به‌رگرى لێده‌که‌ن, شوناسى سیاسى به‌شوناسێکى ئاینى ده‌بینین, له‌کاتێکدا,سیکۆلاره‌کان ئه‌وانه‌ى که‌بڕوایان,به‌جیکردنه‌وه‌ى دین له‌ده‌وله‌ت ھه‌یه و
سه‌رله‌به‌رى ئه‌و تیگه‌یشتنه‌ى که‌ته‌یاریکى ئیسلامى ھه‌یه‌تى بۆ ئه‌خلاق وسیاسه‌ت ره‌ت ده‌کاته‌وه جه‌خت له‌وبۆچونه ده‌که‌نه‌وه که‌سى سیاسى بۆ ئه‌وه‌ی که‌سیکى به‌ئه‌خلاق بێت ده‌بێت پیش ھه‌موو شتێک جیاکاریى و سنوربه‌ندییه‌کى گه‌وره دابنێت له نێوان ده‌قه ئاینییه‌کان و ده‌قه سیاسییه‌کاندا, له‌وه‌ش زیاتر پێیان وایه سیاسه‌ت ئاکارى سیاسى ھیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به بنه‌ما ئاینییه‌کانه‌وه نییه.
تێکه‌لکردنى بابه‌ته‌که‌ش به‌کوفرێکى گه‌وره‌ى ئاینى ناوده‌بات, پێوسته به‌زوترین کات ته‌وبه‌ى لێبکات,بۆیه لێره‌وه تێده‌گه‌ین تێگه‌یشتن بۆ چه‌مکى ئه‌خلاق و سیاسه‌ت جیاوازه ناتوانین بێن له‌چه‌ند دێڕێکى ئه‌بستراکت و موجه‌ڕه‌دا ھه‌قى ته‌واوبه‌باته‌که بده‌ین, به‌لام ئه‌وه‌ى ھه‌یه له‌فۆڕمه گشتییه‌که‌یدا, ئه‌وه‌یه‌ئه‌خلاق به‌ھیچ شێوه‌یه‌ک دابڕاونییه له‌سیاسه‌ت, به‌ڵک و ھه‌موو کرده‌یه‌کى سیاسى ره‌ھه‌ندێکى ئه‌خلاقى گه‌وره‌ى ھه‌یه و, به‌شداربوونى سیاسى وه‌ک ئه‌رکێکى گرنگى ئه‌خلاقی ده‌بینرێت.
دواجاریش سیاسه‌ت ده‌بێته چالاکى ھه‌ست کردنى ئینسان به‌رامبه‌ربه‌خۆى و کۆمه‌ڵگه‌که‌ى و بیرمه‌ندى سیاسى گه‌وره‌ى وه‌ک ھانا ئارێنت, کە یه‌کێکه‌له‌فه‌یله‌سوفه گرنگه‌کان سه‌رسه‌ختانه به‌رگرى له‌م تێوه‌ره ده‌کات.