22/06/2025
کوڕێک ویستی هاوسەرگیری بکات،
هەربۆیە چوو بۆ ماڵی خاڵۆی، وتی:
خاڵۆگیان ئێوە چەند ساڵە هاوسەرگیریتان کردووە،
هەتا ئێستا لەگەڵ خاڵۆژن شەڕتان نەبووە،
نهێنیەکەی چییە؟
خاڵۆی وتی: هەر لەیەکەم ڕۆژی هاوسەرگیریەکەمان ڕێکەوتین ئەو لە شتە بچووکەکاندا قسە بکات و بۆچوونی خۆی بڵێت، منیش لە شتەگەورەکاندا قسەبکەم...
وتی: خاڵۆ تێنەگەیشتم؟
خاڵۆی وتی: خاڵۆژنت دەسەڵاتی هەیە لە کڕینی خانوو،
شتی ناوماڵ و بۆیاخی ژوورەکان، گوڵەکانی باخچەکە،
چی دەخۆین و چی دەخۆینەوە، پەروەردەکردنی منداڵەکان، خەرجکردنی مووچەکەم، دەچین بۆ ماڵ کێ و ناچین بۆ ماڵ کێ، سەیری چی کەناڵێک دەکەین و گوێ لە چی دەگرین....
کوڕەکە وتی: ئەی خاڵۆ تۆ چیت بەدەستە؟!
وتی: خاڵۆگیان، من لە شتە مەترسیدار و گەورەکاندا قسە دەکەم، بۆ نموونە: پەیوەندی نێوان چین و ئەمریکا،
جەنگی ئێران و ئیسرائیل، گۆڕانی کەش و هەوا،
پێکهێنانی حکومەت، قەیرانی مووچە...
واتە تەنیا لە شتە ستراتیژیەکاندا قسەدەکەم،
تێگەیشتی خاڵــۆگیان...💪
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی