Drwe travel Company - کۆمپانیای دڕوێ

  • Home
  • Iraq
  • Kalar
  • Drwe travel Company - کۆمپانیای دڕوێ

Drwe travel Company - کۆمپانیای دڕوێ کۆمپانیای دڕوێ بۆ گەشت و گوزار و فرۆکەوانی

03/08/2023
ئاگاداری دەسپێکردنەوەی لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێرانسەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئااداری ه...
12/01/2022

ئاگاداری دەسپێکردنەوەی لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران

سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئااداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکاتەوە کە لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بە رەچاوکردنی رێنەمایی و پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تایبەت بە هاتنەناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو ئێران لە ڕۆژی چوارشەمە بەرواری 12ی کانوونی دووەمی 2022ی زاینی دەستی پێکردوەتەوە.
شایانی باسە پێدانی هەموو جۆرەکانی ڤیزا بە تەواوەی بێ بەرامبەرە و کۆمپانیا گەشتیاریەکان جگە لە تێچووی تۆمارکردنی زانیاریەکانی تابیەت بە خوازیاران لە سایتی ڤیزای ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئەوپەڕی ٥ پێنج هەزار دینار)، مافی وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەکی دیکەیان نییە.

ئاگاداری ده‌رباره‌ی سنورداركردنی هاتوچۆی هاوڵاتیانی بیانی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌  سه‌ركونسوڵگه‌ری...
23/12/2021

ئاگاداری ده‌رباره‌ی سنورداركردنی هاتوچۆی هاوڵاتیانی بیانی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌

سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ئاگاداری ته‌واوی خوازیارانی وه‌رگرتنی ڤیزای ئێران ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ڕێنه‌مایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن)، پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری و زیاره‌تی له‌ ڕۆژی شه‌مه‌ به‌رواری 25ی كانونی یه‌كه‌می 2021 وه‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ راده‌گیرێت؛ به‌م هۆیه‌وه‌ گه‌شتی هاوڵاتیانی بیانی له‌ به‌رواری ئاماژه‌پێكراوه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ ته‌نها بۆ ئه‌م گروپ و كه‌سانه‌ی خواره‌وه‌ ڕێگه‌پێدراو ده‌بێت:
1- ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران دا هه‌یه‌،
2- ئه‌وانه‌ی ڤیزای خوێندن (تحصیلی) یان هه‌یه‌ (خوێندكاری قوتابخانه‌ ئایینیه‌كان، خوێندكارانی زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران)،
3- ئه‌وانه‌ی ڤیزای جۆری ورود (بۆ بازرگانه‌كان)،
4- ئه‌وانه‌ی ڤیزای مافی كاركردن یان هه‌یه‌،
5- ئه‌وانه‌ی ڤیزای جۆری ده‌رمان (نه‌خۆشی و IPD) یان هه‌یه‌،
6- ئه‌وانه‌ی ڤیزای وه‌به‌رهێنانیان هه‌یه‌،
7- ئه‌وای مۆری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ و سه‌ردانی كردنی پۆلیسی كۆچ و پاسپۆرتیان هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها ته‌واوی هاوڵاتیانی بیانی به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن بۆ ئێران له‌ گشت سنوره‌ فه‌رمیه‌ خاكی، ده‌ریایی و ئاسمانیه‌كانه‌وه‌ پێویسته‌ كارتی ڤاكسین (كه‌ 15 رۆژ به‌سه‌ر ژه‌می دووه‌م دا تێپه‌ڕبووبێت) و هه‌روه‌ها پشكنینی كۆرۆنایان له‌ جۆری PCR به‌ نێگه‌تیڤ به‌ ماوه‌ی 96 كاتژمێر پێبێت.

ئاگاداری دەسپێکردنەوەی لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێرانسەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئااداری ه...
27/10/2021

ئاگاداری دەسپێکردنەوەی لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران

سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئااداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکاتەوە کە لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بە رەچاوکردنی رێنەمایی و پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تایبەت بە هاتنەناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو ئێران دەستی پێکردوەتەوە.
شایانی باسە پێدانی هەموو جۆرەکانی ڤیزا بە تەواوەی بێ بەرامبەرە و کۆمپانیا گەشتیاریەکان جگە لە تێچووی تۆمارکردنی زانیاریەکانی تابیەت بە خوازیاران لە سایتی ڤیزای ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئەوپەڕی ٥ پێنج هەزار دینار)، مافی وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەکی دیکەیان نییە.

ئاگاداریسەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاگاداری خوازیارانی وەرگرتنی ڤیزای ئێران دەکاتەوە کە بەپێی رێنەمای...
23/10/2021

ئاگاداری

سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاگاداری خوازیارانی وەرگرتنی ڤیزای ئێران دەکاتەوە کە بەپێی رێنەمایی و پرۆتۆکۆلی تەندروستی راگەیندراوی وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە رۆژی شەمە بەرواری ١ی ئابانی ١٤٠٠ بەرامبەر بە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ی زاینی، تەواوی هاوڵاتیانی بیانی بۆ چوونەناو ئێران لە گشت سنورەکانی وشکانی، دەریایی و ئاسمانی پێویستە کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا(کە ١٥ رۆژ بەسەر ژەمی دووەمی ڤاکسینەکەدا تێپەڕیبێت) و هەروەها ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی پی.سی.ئار.ی کۆرۆنا بە ماوەی ٩٦ کاتژمێر یان پێبێت. بۆیە داواکارانی وەرگرتنی ڤیزا لەم سەرکونسوڵگەرییە پێویستە کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا و پشکنینی پی.سی.ئار.ی کۆرۆنا بە ماوەی ٩٦ کاتژمێر بخەنەڕوو.

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوەجام کوردی – پاش ئەوەی کە هەواڵێک لە جام کوردی سەبارەت بە دەستپ...
05/07/2021

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە
جام کوردی – پاش ئەوەی کە هەواڵێک لە جام کوردی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هاتووچۆی گەشتیاران لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە سەر زاری قایمقامی قەزای قەسری شیرین بڵاو کرایەوە، سەرکۆنسووڵی ئێران لە سەر جموجوڵی گەشتیاری لە نێوان هەر دوو لا ڕوونکردنەوەی داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی شوشتەری سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی تایبەت بە جام کوردی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند کە هێشتا دەرکردنی ڤێزەی گەشتیاری بۆ سەردانیکردنی ئێران ئازاد نەکراوە.

ناوبراو وتی کە تا ئێستا هاتنی هاووڵاتیانی ئێرانی لە خاڵە سنورییەکانەوە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە بووە کە ئێستا ئازاد کراوە.

شوشتەری وتی: بەڵام بۆ هاووڵاتیانی هەرێم و عێراق بە گشتی، تەنیا ئەوانەی دەتوانن سەردانی ئێران بکەن کە ڤێزەی بازرگانی، دەرمانی، خوێندکاری و خێزانییان هەیە کە وەک ڕابردوو موڵەتی سەردانیکردنیان هەیە.

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند کە ڤێزەی گەشتیاری بۆ عێراقییەکان دەرناکرێت.

کـــۆمــپـــانــیـــای دڕوێبۆ گواستنەوە و گەشت و گوزار و گەیاندنتەنها بریکاری ڤیزای وڵاتی ئێران لە سليمانى گەرمیان و   ...
02/05/2021

کـــۆمــپـــانــیـــای دڕوێ
بۆ گواستنەوە و گەشت و گوزار و گەیاندن
تەنها بریکاری ڤیزای وڵاتی ئێران لە سليمانى گەرمیان و
دەوروبەرى
ئێستا ڤیزای ئێران بەردەسته
ناونیشان :- کەلار - شێروانە - بەرامبەر گەراجی بەغدادی کۆن
سليمانى :-به رانبه ر تيرمينالى شاره زوور

كلار
📞07701398010
📞07719479000

سليمانى
📞07716238000
📞07501490700

چەند هوتێلێکی سەرنج ڕاکێش لە چین!ئەم هوتێلانە کە بەشێوەی دار دیزاین کراون شێوەیەکی سەرنج ڕاکێشیان هەیە کە لە ناوچەی هاین...
05/03/2021

چەند هوتێلێکی سەرنج ڕاکێش لە چین!

ئەم هوتێلانە کە بەشێوەی دار دیزاین کراون شێوەیەکی سەرنج ڕاکێشیان هەیە کە لە ناوچەی هاینان لە چین بوونیان هەیە.

ئەم هوتێلانە پێکدێن لە 6668 ژوور و دادەنرێت بە یەکێ لە کارە سەرنجڕاکێشەکانی ئەندازیاران لە جیهاندا!؟

Address

جووت سایدی حەمە رەش
Kalar
46021

Telephone

+9647719479000

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Drwe travel Company - کۆمپانیای دڕوێ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share