ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان, Lawyer & Law Firm, شەقامی ٦٠ مەتری, Irbil.

داتاو ئاماری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و گشت دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025
22/02/2026

داتاو ئاماری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و گشت دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025

کوردی / عربیسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی: سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ریی، كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی دیموكراسی و پێشكه‌وتنه‌كانه‌‌له‌ 16...
16/01/2026

کوردی / عربی

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی: سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ریی، كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی دیموكراسی و پێشكه‌وتنه‌كانه‌‌

له‌ 16/1 ساڵرۆژی دادوه‌ریی له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ریی و سه‌روه‌ریی یاسا بناغه‌و كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی بنیاتنانی دیموكراسی و پێشكه‌وتنه‌كانه‌.
ئه‌مڕۆ 16/1/2026 ساڵرۆژی دادوه‌ریی له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌. له‌ په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی رایگه‌یاند دوای راپه‌ڕین و دامه‌زراندنی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ 16/1/1993 تا به‌ ئه‌مڕۆ، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ رۆڵی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ پاراستنی مافی هاووڵاتیان و به‌رپابوونی دادپه‌روه‌ریی و به‌هێزبوونی دیموكراسی و ئازادییه‌كان.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
له‌ ساڵرۆژی دادوه‌رییدا سڵاوێكی گه‌رم ده‌نێرین بۆ گشت دادوه‌ر و فه‌رمانبه‌ر و ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی دادوه‌ریی له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ رۆڵێكی سه‌ره‌كییان هه‌بووه‌ له‌ به‌هێزكردن و پێشخستنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و دادگاكان و سه‌روه‌ریی یاسا له‌ هه‌رێمی كوردستان. بێگومان دوای راپه‌ڕین له‌ هه‌رێمی كوردستان قۆناغه‌كانی گه‌یشتن به‌م رۆژه‌ قۆناغی سه‌خت بوون هه‌ر له‌ دامه‌زراندنی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم له‌ 16/1/1993 تا به‌ ئه‌مڕۆ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه‌ جیاكراوه‌ته‌وه‌ و رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ پاراستنی مافی هاووڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و به‌هێزكردنی دیموكراسی و ئازادییه‌كان و له‌ ئه‌نجامیشدا به‌هێزكردنی متمانه‌ی نێوان هاووڵاتیان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و دادگاكان.
سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ریی و سه‌روه‌ریی یاسا بناغه‌و كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی بنیاتنانی دیموكراسی و ده‌وڵه‌ت و پێشكه‌وتنه‌كانه‌. هه‌روه‌ها هۆكاری سه‌ره‌كی دابینكردنی دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانیه‌ له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ بێ جیاوازی. هه‌ر ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه‌شه‌ كه‌ ژینگه‌یه‌كی وا ده‌خولقێنێت كه‌ هاووڵاتی متمانه‌ی به‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و دادگاكان به‌هێز بێت بۆ داواكردنی مافه‌كانی خۆی كه‌ ئه‌مه‌ش بناغه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ دیموكراسی و شارستانیه‌كانه‌. وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له‌ هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ شارێی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی ده‌وڵه‌ت، رێزگرتن له‌ سه‌روه‌ریی یاسا و دادگاكانه‌، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا دوور له‌ ململانێ و ناكۆكیه‌كان، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێ كردن و گشت داموده‌زگاكانی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ هاووڵاتیان به‌رده‌وام ده‌بین له‌و رێچكه‌یه‌و به‌هێزكردنی یاساسه‌روه‌ریی و دادپه‌روه‌ریی و گه‌ره‌نتی كردنی متمانه‌ی هاووڵاتیان به‌ یاسا و دادگاكان، گه‌وره‌ترین هانده‌رو پاڵپشتمانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌ خزمه‌تكردن به‌ هاووڵاتیان و نیشتمانه‌كه‌مان به‌رده‌وام بین.
له‌ كۆتاییدا رێزو سڵاو بۆ گیانی ئه‌و دادوه‌ر و فه‌رمانبه‌ر و گشت ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی دادوه‌ریی ده‌نێرین كه‌ له‌رێگه‌ی به‌هێزكردنی سه‌روه‌ریی یاسا و دادگاكان له‌ هه‌رێمی كوردستان گیانیان به‌خت كردووه‌.
دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان
16/1/2026

عربی
رئيس مجلس القضاء : استقلال القضاء ركيزة أساسية للديمقراطية والتقدم...

بمناسبة (يوم القضاء الكوردستاني ) الذي يصادف ١٦ كانون الثاني من كل عام أكد رئيس مجلس قضاء أقليم كوردستان إن استقلال القضاء وسيادة القانون هما القاعدة والركيزة الأساسية لبناء الديمقراطية والتقدم.
نشر رئيس مجلس قضاء أقليم كوردستان السيد القاضي (عبد الجبار عزيز حسن )اليوم رسالة بمناسبة (يوم القضاء الكوردستاني ) الذي يصادف ١٦ كانون الثاني من كل عام قال فيها أنه منذ الانتفاضة وتأسيس محكمة تمييز إقليم كوردستان في ١٩٩٣/١/١٦ وليومنا هذا لعبت السلطة القضائية كسلطة مستقلة دورا هاما في حماية حقوق المواطنين وتحقيق العدالة وترسيخ وتعزيز الديمقراطية والحريات.وفيما يلي نص الرسالة:

بسم الله الرحمن الرحيم
بمناسبة (يوم القضاء) نتقدم بأسمى التهاني والتبريكات إلى جميع القضاة وموظفي وأفراد الأسرة القضائية في إقليم كوردستان الذين كان لهم دور أساسي في تعزيز وتطوير السلطة القضائية والمحاكم وسيادة القانون في إقليم كوردستان. ومما لاشك فيه أنه وبعد الإنتفاضة في إقليم كوردستان فأن مراحل الوصول الى هذا اليوم كانت شاقة ابتداءا من تأسيس محكمة تمييز الإقليم في ١٩٩٣/١/١٦ وليومنا هذا حيث فصلت السلطة القضائية عن باقي السلطات وكان لها الدور البارز في حماية حقوق المواطنين وتسوية مشاكلهم وتعزيز الديمقراطية والحريات وبالتالي تعزيز الثقة بين المواطنين والسلطة القضائية والمحاكم..

إن استقلال القضاء وسيادة القانون هما القاعدة والركيزة الأساسية للديمقراطية وبناء الدولة والتقدم والعامل الرئيسي لضمان العدالة والمساواة بين أفراد المجتمع على حد سواء. وإن هذا الاستقلال من شأنه أن ينشئ و يخلق بيئةً تكون فيها ثقة المواطن بالقضاء والمحاكم قوية للمطالبة بحقوقه والذي يعتبر بدوره أساس الدول الديمقراطية والمتحضرة.
وبأعتبارنا السلطة القضائية في إقليم كوردستان نؤكد أن أساس رقي وتطورالدولة تتمثل في احترام سيادة القانون والمحاكم. وفي هذا الشأن وبعيدًا عن النزاعات والخلافات وبالتنسيق مع رئاسة إقليم كوردستان والسلطتين التشريعية والتنفيذية وكافة المؤسسات الأخرى في الإقليم نطمئن المواطنين بأننا سنستمر على هذا الطريق وإن تعزيز سيادة القانون والعدالة وضمان ثقة المواطنين في القانون والمحاكم هو دافعنا وداعمنا للمضي في خدمة وطننا ومواطنينا..

وفي الختام نتقدم بخالص تعازينا لأرواح القضاة والموظفين وجميع أفراد الأسرة القضائية الذين ضحوا بأرواحهم من أجل تعزيز سيادة القانون والمحاكم في إقليم كوردستان..

القاضي/عبد الجبار عزيز حسن
رئيس مجلس قضاء إقليم كوردستان
٢٠٢٦/١/١٦

کوردی / عربیسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی پێشوازی له‌ به‌رپرسی به‌رنامه‌ی‌ پاڵپشتی دادوه‌ریی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر...
15/01/2026

کوردی / عربی

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی پێشوازی له‌ به‌رپرسی به‌رنامه‌ی‌ پاڵپشتی دادوه‌ریی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر سەر بە کۆنسۆڵخانەی بەریتانیا لە هەرێم كرد

ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ عزه‌دین خه‌لیل، به‌رپرسی‌ به‌رنامه‌ی پاڵپشتی دادوه‌ریی و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر سه‌ر به‌ كۆنسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان.
له‌ دانیشتنێكدا هه‌ردوولا باسی به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیی نێوانیان به‌تایبه‌ت له‌ چوارچێوه‌ یاساییه‌كان كرد. پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تاوانه‌ رێكخراوه‌كان و بازرگانی كردن به‌ مرۆڤ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌ بوو. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسی به‌رنامه‌ی پاڵپشتی دادوه‌ریی و به‌ره‌نگاربوونه‌ی تیرۆر رایگه‌یاند به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی یاسایی و دادوه‌رییان دامه‌زراندووه‌ كه‌ ئامانجه‌كه‌ی هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوانیانه‌. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی كرد بۆ به‌شداربوون له‌و سه‌نته‌ره‌ و هه‌بوونی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ بابه‌ت و ئه‌ركه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ تاوانه‌كانی تیرۆر و تاوانی رێكخراو و چه‌ندین پرسی دیكه‌.
لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی خۆشحاڵی خۆی به‌م هه‌نگاوه‌‌ ده‌ربڕی و رایگه‌یاند هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی فیدراڵی به‌رده‌وامه‌و راشیگه‌یاند ئاماده‌ی هه‌مووهاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی یاسایی و دادوه‌ریی كه‌ بێگومان ئامانج لێی جێبه‌جێ كردنی یاساو به‌دواداچوون بۆ به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران و به‌هێزكردنی سه‌روه‌ریی یاسایه‌.

عربی

استقبال رئيس مجلس القضاء لمسؤول برنامج الدعم القضائي ومكافحة الإرهاب التابع للقنصلية البريطانية في الأقليم ...
استقبل رئيس مجلس قضاء أقليم كوردستان السيد القاضي (عبد الجبار عزيز حسن) اليوم مسؤول برنامج الدعم القضائي ومكافحة الإرهاب التابع للقنصلية البريطانية في إقليم كوردستان السيد (عزالدين خليل )..
وخلال اللقاء بحث الجانبان سبل تقوية التنسيق والعلاقات بينهما وبالأخص في الإطار القانوني ومكافحة الإرهاب والجرائم المنظمة والاتجار بالبشر..
وصرح مسؤول برنامج الدعم القضائي ومكافحة الإرهاب أنه وبالتنسيق مع الحكومة الاتحادية تم تأسيس مركز للتطوير القانوني والقضائي لغرض زيادة التعاون والتنسيق بينهما. وفي هذا الخصوص طلب من مجلس القضاء المشاركة في هذا المركز ووجود ممثلية عن مجلس قضاء أقليم كوردستان بهدف الإلمام بالمسائل والمهام المشتركة بين الطرفين وخصوصا المتعلقة بجرائم الإرهاب والجريمة المنظمة والعديد من القضايا الاخرى..
وأعرب رئيس مجلس القضاء عن سعادته بهذه الخطوة مؤكدا إن التعاون والتنسيق بين السلطة القضائية في الإقليم ومجلس القضاء الاتحادي مستمران، وان المجلس على استعداد لتقديم كل المساعدة والتنسيق مع مركز التنمية القانونية والقضائية لتطبيق القانون ومتابعة المجرمين ومعاقبتهم وتعزيز سيادة القانون.

کوردی / عربیكۆنسوڵی ئوردن له‌ هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی زۆر به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجب...
24/12/2025

کوردی / عربی

كۆنسوڵی ئوردن له‌ هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی زۆر به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌

به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان پێشوازی كرد له‌ به‌ڕێز (زیاد بطارسة) كۆنسوڵی گشتی ئوردن له‌ هه‌رێمی كوردستان.
له‌ دانیشتنێكدا كۆنسوڵی گشتی ئوردن له‌ هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه‌ ده‌ربڕی و رایگه‌یاند ئوردن و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیی به‌هێز و مێژووییان هه‌یه‌ و وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام خوازیاره‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ به‌ره‌و پێش بچن له‌ هه‌موو بواره‌كاندا. هه‌روه‌ها گوتیشی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵانی رابردوو پێشكه‌وتنی زۆر به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ چ له‌رووی داموده‌زگاكانی حوكمرانی و چ له‌ڕووی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری كه‌ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تیه‌كی حه‌كیمانه‌و هۆشیاریی خه‌ڵكی كوردستان كه‌ به‌رده‌وام له‌ پێشڤه‌چووندان.
لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی كۆنسوڵی گشتی ئوردن رایگه‌یاند، ئوردن یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكاندا پاڵپشتی و هاوكاریی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كان. هه‌روه‌ها گوتیشی وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌ رێگه‌ی سه‌ردانی كردنی ئه‌و وڵاته‌و كردنه‌وه‌ی چه‌ندین خولی جیاجیا بۆ ده‌زگای دادوه‌ریی له‌ هه‌رێمی كوردستان سوودیان له‌ سیسته‌می دادوه‌ریی و كاری دادگاكانی وڵاتی ئوردن وه‌رگرتووه‌و خوازیارن ئه‌و جۆره‌ سه‌ردان و ئاڵوگۆڕی شاره‌زایی و پسپۆڕیی له‌نێوانیان به‌رده‌وام بێت.

عربی

القنصل الأردني في إقليم كوردستان: يشهد إقليم كوردستان تطوراً لافتاً للنظر…

استقبل القاضي السيد(عبد الجبار عزيز حسن ) رئيس مجلس قضاء اقليم كوردستان القنصل العام الأردني في الاقليم السيد (زياد بطارسة)..

وأعرب القنصل العام الأردني في الإقليم عن سعادته بهذه الزيارة مشيراً الى ان الأردن وإقليم كوردستان تربطهما علاقات تأريخية وطيدة ومؤكدا ً على رغبة بلاده في تقدم وتطور هذه العلاقات في كافة المجالات كما وذكر أن إقليم كوردستان شهد في السنوات الأخيرة تقدماً لافتاً للنظر سواء على صعيد مؤسسات الحكم أو على صعيد التنمية والخدمات والتي تدل على قيادة حكيمة ووعي الشعب الكوردي الماضي بالتقدم..
وبعد الترحيب بالقنصل العام الأردني أكد رئيس مجلس القضاء أن الأردن كانت من الدول المساندة لإقليم كوردستان في جميع المراحل وفي شتى المجالات. كما وأوضح أن مجلس القضاء قد انتفع من النظام القضائي الأردني وعمل المحاكم الأردنية وذلك من خلال زيارة الأردن وافتتاح العديد من الدورات التدريبية للمؤسسات القضائية التابعة للإقليم وأكد على رغبة المجلس في دوام هذه الزيارات وتبادل الخبرات بين البلدين.

کوردی / عربیشاندی باڵای وه‌زاره‌تی داد و داواكاریی گشتی سوید: هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شێكی گرنگی سویده‌ له‌ هه‌موو بواره‌...
17/12/2025

کوردی / عربی

شاندی باڵای وه‌زاره‌تی داد و داواكاریی گشتی سوید:
هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شێكی گرنگی سویده‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا

له‌میانه‌ی پێشوازیكردن له‌ شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی دادی سویدی و داواكاری گشتی و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌، شانده‌كه‌ رایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی و گرنگی سویده‌ له‌ هه‌موو بواره‌كان و هه‌ماهه‌نگی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا چۆته‌ قۆناغێكی باش.
ئه‌مڕۆ 17/12/2025 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دادوه‌ر دارا محه‌مه‌د ئیبراهیم ئه‌ندامی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازییان كرد له‌ شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی دادی سویدی و داواكاریی گشتی و هێزه‌كانی پۆلیس و نوێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی سوید له‌ عێراق.
له‌ دانیشتنێكدا، دوای به‌خێرهێنانی شانده‌كه‌، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی رایگه‌یاند په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپی و به‌ تایبه‌ت سوید له‌ ئاستێكی به‌هێزدایه‌و هه‌رێمی كوردستان خوازیاره‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ له‌ هه‌موو بوراێكدا به‌ره‌وپێش بچن و به‌هێزتر بن ئه‌ویش به‌رێگه‌ی واژۆكردنی یادداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوولا.
لای خۆیه‌وه‌ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی داد و داواكاریی گشتی سوید، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه‌، گوتی هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شێكی گرنگی وڵاتی سویده‌ له‌ زۆربه‌ی بواره‌كان و ئه‌م سه‌ردانه‌شی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌ سه‌ردانێكی مێژوویی ناوبرد و رایگه‌یاند یه‌كه‌مین جاره‌ شاندێكی باڵای سویدی له‌و ئاسته‌دا سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان بكات.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی داد و داواكاریی گشتی سوید ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌شی خسته‌ڕوو و گوتی له‌گه‌ڵ زیادبوونی تاوانه‌ رێكخراوه‌كان له‌ جیهاندا، هیچ وڵاتێك بێ به‌ش نه‌بووه‌ له‌و ره‌فتاره‌ تاوانكارییانه‌ و سویدیش له‌ چه‌ند ساڵی رابردوو بۆته‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕو توندوتیژیی بانده‌ تاوانكارییه‌كان به‌ تایبه‌ت ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و بازرگانی كردن به‌ مرۆڤ و چه‌ندین تاوانی دیكه‌. هه‌روه‌ها نوێنه‌ری داواكاریی گشتی سوید كۆمه‌ڵێك زانیاریی گرنگی بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌یه‌ك باند و تاوانباری مه‌ترسیدار له‌ سوید و رایگه‌یاند ئه‌و بانده‌ تاوانبارانه‌ سنوری هیچ وڵاتێك ناناسن و له‌ ژماره‌یه‌ك زۆر نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵكی وڵاتانی جیاجیا پێكهاتووه‌ بۆیه‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و تاوانبارانه‌و ده‌ستگیركردنیان و به‌سزا گه‌یاندنیان ئه‌ركێكی مرۆییه‌و پێویستی به‌ هاوكارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌. بۆیه‌ ئه‌وان وه‌ك هاوبه‌شێكی گرنگ و سه‌ره‌كی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ ده‌ڕواننه‌ هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هاوڕا بوو له‌گه‌ڵ بۆچوونی شاندی سویدی و رایگه‌یاند به‌داخه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستانیش به‌ تایبه‌ت له‌ چه‌ند ساڵی رابردوو بێ به‌ش نه‌بووه‌ له‌ تاوانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر، به‌ڵام له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌زگاكانی ئه‌منی و هێزه‌كانی پۆلیس سه‌ركه‌وتووانه‌ رووبه‌ڕووی ئه‌و تاوانانه‌ بۆنه‌ته‌وه‌و ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و دادگاكان له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانمان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ به‌سزا گه‌یاندنی تاوانباران. هه‌روه‌ها گوتیشی ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌موولامان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌و به‌ سزاگه‌یاندنی تاوانبارانه‌ جا هاووڵاتی هه‌ر وڵاتێك یان له‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز بن، پێویسته‌ پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت له‌نێوان وڵاتان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ تاوانانه و به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران‌ و ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و گشت دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ خسته‌ڕوو.

عربی

وفد رفيع المستوى من وزارة العدل والادعاء العام السويدي:

إقليم كوردستان شريك مهم للسويد في كافة المجالات وأن تنسيق وتعزيز العلاقات بين الجانبين قد بلغ مرحلة جيدة.

استقبل السيد القاضي (عبد الجبار عزيز حسن) رئيس مجلس قضاء إقليم كوردستان اليوم الموافق ٢٠٢٥/١٢/١٧ وبحضور السيد القاضي (دارا محمد إبراهيم) عضو محكمة تمييز إقليم كوردستان وفدا رفيع المستوى من وزارة العدل والادعاءالعام السويدي وقوات الشرطة وممثل السفارة السويدية في العراق...
وفي مستهل الاجتماع وبعد الترحيب بالوفد الزائر أكد رئيس المجلس إن علاقات إقليم كوردستان مع الدول الأوروبية وعلى وجه الخصوص السويد علاقات وطيدة وأن الأقليم يطمح إلى تطوير وتعزيز هذه العلاقات في كافة المجالات وذلك من خلال توقيع مذكرة تفاهم بين الجانبين...
ومن جانبه أعرب ممثل وزارة العدل والادعاء العام السويدي عن سعادته بالزيارة وأكد أن إقليم كوردستان شريك مهم للسويد في اغلب المجالات ووصف زيارة الوفد إلى إقليم كوردستان ومجلس القضاء بأنها زيارة تأريخية وبأنها الأولى من نوعها لوفد سويدي بهذا المستوى..
وأوضح الممثل عن الوفد الزائر الغرض من الزيارة قائلاً إنه مع تزايد الجرائم المنظمة في العالم لم يأمن أي بلد من هذا السلوك الإجرامي وأصبحت السويد خلال السنوات الأخيرة ساحة معركة وعنف للعصابات الإجرامية وبالأخص جرائم المخدرات والاتجار بالبشر وغيرها من الجرائم. وقدّم ممثل الإدعاء العام السويدي معلومات بالغة الأهمية لرئيس المجلس عن عدد من العصابات والمجرمين الخطرين في السويد موضحا أن هذه العصابات الإجرامية لا تعترف بحدود أي دولة وإنها تظم العديد من القوميات و الجنسيات من مختلف الدول لذا فإن متابعة هؤلاء المجرمين واعتقالهم ومعاقبتهم مهمة إنسانية تستوجب تعاوناً دولياً وأنهم ينظرون الى إقليم كوردستان كشريك مهم وأساسي في مكافحة تلك الجرائم.
وأتفق رئيس المجلس مع وجهات نظر الوفد السويدي مشيرا الى ان إقليم كوردستان وخلال السنوات الاخيرة لم تسلم من جريمة انتشار وتداول المواد المخدرة ، إلا أن الأجهزة الأمنية وقوات الشرطة في الإقليم تمكنت من التصدي لهذه الجرائم وبنجاح وأن مجلس القضاء والمحاكم في الإقليم يبذلون قصارى جهدهم لمعاقبة مرتكبي هذه الجرائم وأن الغاية الرئيسية للجميع هي مكافحة هذه الجرائم ومعاقبة مرتكبيها بصرف النظر عن قومية و جنسية من ارتكبها ومن الضروري أن يكون هناك مشروع دولي مشترك لمكافحتها ومعاقبة مرتكبيها وأبدى استعداد المجلس وجميع محاكم الأقليم للتعاون بهذا الصدد.

کوردی / عربیله‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی رۆژی  ئاڵای كوردستان به‌رز راگیرابه‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حس...
17/12/2025

کوردی / عربی

له‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز راگیرا
به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان و دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و گشت فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم، رۆژی ئاڵای
كوردستان به‌رز راگیرا

عربی

الاحتفال بيوم علم كوردستان في مجلس القضاء..
بحضور السيد القاضي( عبد الجبار عزيز حسن) رئيس مجلس قضاء أقليم كوردستان وقضاة محكمة تمييز الأقليم وجميع موظفي المجلس وموظفي محكمة تمييز الاقليم تم الاحتفال بيوم علم كوردستان

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی له‌ شاندێكی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا كردله‌ میانه‌ی دیدارێكی نێوان به‌ڕێز دادوه‌...
04/11/2025

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی له‌ شاندێكی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا كرد
له‌ میانه‌ی دیدارێكی نێوان به‌ڕێز دادوه‌ر (محه‌مه‌د مسته‌فا مه‌حمود) جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان كه‌ هاوكات سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریی كوردستانه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری سیاسی له‌ كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، چوارچێوه‌ و میكانیزمه‌كانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ كرا.
له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر چه‌سپاندن و سه‌روه‌ریی یاسا له‌ هه‌رێمی كوردستان و چوارچێوه‌ی كارو هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوانیان بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاركردن له‌م بوارانه‌دا كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ جێبه‌جێ كردن و سه‌روه‌ریی یاسا له‌ هه‌رێمی كوردستان، كرد.

کوردی /عربیسەرۆکی پێشووی دادگای تێهەلچوونەوەی هەولێر کۆچی دوایی کردئەمڕۆ 29/10/2025 دادوەر (برایم ئیسماعیل حمد خۆشناو) س...
29/10/2025

کوردی /عربی

سەرۆکی پێشووی دادگای تێهەلچوونەوەی هەولێر کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ 29/10/2025 دادوەر (برایم ئیسماعیل حمد خۆشناو) سەرۆکی پێشووی دادگای تێهەلچوونەوەی هەولێر بەهۆی نەخۆشیی کۆچی دوایی کرد.
دادوەر (برایم ئیسماعیل حمد خۆشناو) لەساڵی 2002 وەک دادوەر دەستی بەکار کردووەو لە ساڵانی نێوان 2018 بۆ 2022 سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی هەولێر بووە.
بەم بۆنەیەوە بەناوی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان و گشت دادوەر و فەرمانبەرانی خانەوادەی دادوەریی پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەو خزم و کەسوکارو دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا للە وانا الیە راجعون

عربی

وفاة الرئيس السابق لمحكمة استئناف أربيل...

انتقل إلى رحمة الله تعالى اليوم الموافق ٢٠٢٥/١٠/٢٩ الرئيس السابق لمحكمة استئناف أربيل القاضي(برايم إسماعيل حمد خوشناو)..
بدأ القاضي (برايم إسماعيل حمد خؤشناو) مسيرته القضائية عام٢٠٠٢ وشغل منصب رئيس محكمة استئناف أربيل من سنة ٢٠١٨ الى سنة ٢٠٢٢ ...
وبهذه المناسبة وبأسم مجلس قضاء اقليم كوردستان وجميع القضاة وموظفي الأسرة القضائية نتقدم بأحر التعازي الى عائلة وذوي الفقيد سائلين المولى عزوجل بأن يغمره برحمته الواسعة ويسكنه فسيح جناته...
إنا لله وإنا إليه راجعون

کوردی / عربیجێگری سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی بەشداری کرد لە (کۆنفرانسی دەرەنجامەکانی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ)ئەمڕۆ ...
23/10/2025

کوردی / عربی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی بەشداری کرد لە (کۆنفرانسی دەرەنجامەکانی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ)

ئەمڕۆ 23/10/2025 بەڕێز دادوەر (محەمەد مستەفا مەحمود) جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بەشداری کرد لە رێورەسمی راگەیاندنی دەرەنجامەکانی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ کە لەلایەن لێژنەی راسپاردە نێودەوڵەتیەکان رێکخرابوو.
لە کۆنفرانسەکەدا ژمارەیەک وەزیرو بریکاری وەزارەت و نوێنەری دیپلۆماسی وڵاتان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئامادە ببون.
لە رێورەسمەکەدا چەندین وتار لەلایەن ئامادەبوان و نوێنەری ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەش کران، تێیدا باس لە گرنگیدان بە مافەکانی مرۆڤ و پێشڤەچونەکانی ئەو بوارە لە هەرێمی کوردستان کرا. هەروەها لە چەند پەنێلێکی جیاجیای کۆنفرانسەکەدا ئاماژە بە گرنگیی بەردەوامیدان بە هەوڵەکان بۆ بەرجەستەکردنی زیاتری مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی ئەو مافانە لەلایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێم و هەوڵدان بۆ
نەهێشتنی کەموکۆڕییەکان کران.

عربی

مشاركة نائب رئيس مجلس القضاء في مؤتمر نتائج الخطة الاقليمية لحقوق الإنسان...

شارك السيد القاضي (محمد مصطفى محمود) نائب رئيس مجلس قضاء اقليم كوردستان اليوم الموافق ٢٠٢٥/١٠/٢٣ في مراسم إعلان نتائج الخطة الإقليمية لحقوق الإنسان المنظمة من قبل لجنة التوصيات الدولية..
وحضر المؤتمر عدد من الوزراء ووكلاء الوزارات وممثلي البعثات الدبلوماسية للدول ومنظمات المجتمع المدني...
وألقى عدد من المشاركين وممثلي وكالات الأمم المتحدة خلال المؤتمر كلمات سلطوا فيها الضوء على أهمية حقوق الإنسان وتطورات هذا المجال في اقليم كوردستان وأهمية مواصلة الجهود المبذولة لضمان حقوق الإنسان وحمايتها من قبل المؤسسات المعنية في الاقليم ومحاولة معالجة العيوب في هذا الشأن

کوردی / عربیسەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی و کۆنسۆڵی گشتی تورکیا کۆبوونەوەئەمڕۆ 16/10/2025 بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن سە...
16/10/2025

کوردی / عربی

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی و کۆنسۆڵی گشتی تورکیا کۆبوونەوە

ئەمڕۆ 16/10/2025 بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە ئێرمان تۆپچۆ کۆنسۆڵی گشتی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری.
لە دانیشتنێکدا، هەردوولا سەبارەت بە ژمارەیەک بابەتی پەیوەندیدار بە کاروباری یاسایی و دادگاکان لەهەرێمی کوردستان راوبۆچوونیان ئاڵوگۆڕ کرد.
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی راگەیاند تورکیا وڵاتێکی گرنگی دراوسێی هەرێمی کوردستانەو پەیوەندیی دێرینە لەنێوان حکومەت و گەلی هەردولادا هەیە و پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە لە بەرژەوەندی هەردوولادایە. کۆنسۆڵی گشتی تورکیاش، وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییەکانی نیوان هەرێم و تورکیا، گوتی وڵاتەکەی خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی نێوان هەردوولایە.

عربی

لقاء رئيس مجلس القضاء بالقنصل العام التركي...

استقبل السيد القاضي(عبد الجبار عزيز حسن) رئيس مجلس قضاء اقليم كوردستان اليوم الموافق ٢٠٢٥/١٠/١٦ السيد ( إرمان طوبجو ) القنصل العام لجمهورية تركيا في اقليم كوردستان و الوفد المرافق له ...
و تبادل الطرفان خلال اللقاء وجهات النظر حول عدد من القضايا المتعلقة بالشؤون القانونية و المحاكم في اقليم كوردستان ....
و أكد السيد رئيس المجلس أن تركيا دولة مجاورة مهمة للاقليم و ان حكومة و شعبي الطرفين تربطهما علاقات عريقة و تعزيز هذه العلاقات يصب في مصلحة الجانبين ..
كما وأكد القنصل العام التركي في سياق حديثه عن العلاقة بين تركيا و اقليم كوردستان عن رغبة بلاده في تعزيز تلك العلاقة

Address

شەقامی ٦٠ مەتری
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 08:30 - 13:30
Tuesday 08:30 - 01:30
Wednesday 08:30 - 01:30
Thursday 08:30 - 01:00
Sunday 08:30 - 01:30

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share