پارێزەر غازی یعقوب ھەرکی

پارێزەر غازی یعقوب ھەرکی محامي

♦️مادەی ۷۹ لەیاسای سزادانی عیراقی ...🔷سزای لە سێدارەدان بۆ کەسێک بڕیار نادرێ کە لە کاتی ئەنجامدانی تاوانێک تەمەنی ۲۰ ساڵ...
07/11/2022

♦️مادەی ۷۹ لەیاسای سزادانی عیراقی ...

🔷سزای لە سێدارەدان بۆ کەسێک بڕیار نادرێ کە لە کاتی ئەنجامدانی تاوانێک تەمەنی ۲۰ ساڵی تەواو نەکردبێ بەڵکو زیندانی هەتا هەتای (هەمیشەی) شوێنی سزای لە سێدارەدانەکە دەگرێتەوە .

♦️ئایا کەسی بیانی دەتوانێ خانوو بکرێت بە ناویەوە بکات؟ ‏‎🔷مادەکانی ١٥٤ تاکو ١٥٨ قانونی تسجیل عقاری ئاماژەی ئاماژەی پێــد...
27/10/2022

♦️ئایا کەسی بیانی دەتوانێ خانوو بکرێت بە ناویەوە بکات؟

‏‎🔷مادەکانی ١٥٤ تاکو ١٥٨ قانونی تسجیل عقاری ئاماژەی ئاماژەی پێــداوەپێداوە
‏‎لەگەڵ یاسای ژمارە ٨٢ ساڵی ١٩٦٢ تملیک اجانب عقارات

🔷بەلێ بەو مەرجانە

🔻موافقەی وەزیری ناوخۆ
🔻زەویەکە کشتوکاڵی نەبێت
🔻مانعی ئیداری و سەربازی نەبێت
🔻نابێت موڵکەکە ٣٠ كم کەمتر دوور نەبێت لە کوردستانً
دەبێت بنەمای معاملە بلمثل ھەبێت لەنێوان وڵاتی ئەو بێگانەیە و ھەرێمی کوردستان
🔻تەنھا یەک موڵک دەکرێت بە ناویەوە

🔷پێویستیەکانی

🔻پاسپۆرتی کڕیار
🔻کارتی نشینگە (اقامة)ی کڕیار
🔻ڕەگەزنامەی وڵاتەکەی خۆی
🔻وێنەی تۆماری مولک
🔻وێنەی کەسی (صورة شخصیة) کڕیار


🔷دوای پێشکەش کردنی داواکاری ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ وەزارەتی شارەوانی، پەیوەندییەکانی دەرەوە، پارێزگاری سنووری مولکەکە و لایەنی سەربازی پێویستە

🔷پاشان ئیجرائاتەکانی تر وەکو کەسی عێراقیە

♦️باس لە بابەتێک دەکەین ئەویش بەرکەوتەی ژن و مێردە لە دوای مردنی هەر یەکیکیان.🔷بەرکەوتەیی پیاو ئەویش دوو حالەتە..🔻(١\٤ ی...
19/10/2022

♦️باس لە بابەتێک دەکەین ئەویش بەرکەوتەی ژن و مێردە لە دوای مردنی هەر یەکیکیان.

🔷بەرکەوتەیی پیاو ئەویش دوو حالەتە..
🔻(١\٤ یەک لەسەر چواری) میراتی ژنە کۆچ کردوەکەی دەکەوێت پیاوەکە ئەگەر ژنە کۆچ کردوەکە منداڵی هەبوو..

🔻(١/2 یەک لەسەر دووی واتە نیوەی)میراتی ژنە کۆچ کردوەکەی دەکەوێت پیاوەکە ئەگەر ژنە کۆچ کردوەکەی منداڵی نەبوو..
🔷بەرکەوتەی ژن ئەویش دوو حاڵەتە
🔻(یەک لەسەر هەشتی ١/8) میراتی پیاوە کۆچ کردوەکەی دەکەوێت ئەگەر مندالی هەبوو..

🔻(یەک لەسەر چواری ١/4)میراتی پیاوە کۆچ کردوەکەی دەکەوێت ئەگەر منداڵی لێی نەبوو...

بە ھیـوای سـود

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیارێکی بۆ‌ (به‌كوردی نووسینی بڕیاری دادگاكان له‌ هه‌رێمی كوردستان) دەرکردبه‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی ز...
10/10/2022

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیارێکی بۆ‌ (به‌كوردی نووسینی بڕیاری دادگاكان له‌ هه‌رێمی كوردستان) دەرکرد

به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی زمانی دادگاكان، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به‌ (به‌كوردی نووسینی بڕیاری دادگاكان) له‌ گشت دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا له‌ رۆژی 26/9/2022 به‌ پشت به‌ستن به‌ (ماده‌ 6 له‌ یاسای ژماره‌ 23ی ساڵی 2007)ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و هه‌روه‌ها (ماده‌ 6ی یاسای ژماره‌ 6ی ساڵی 2014)ی زمانه‌ فه‌رمیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دا به‌ (به‌كوردی نووسینی بڕیاره‌كانی دادگاو هه‌موو ئه‌و رێكاره‌ دادوه‌رییانه‌ی كه‌ له‌ دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێن، ته‌نیا له‌كاتی پێویست به‌ زمانی عه‌ره‌بی بنوسرێت).
بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، دوای زنجیره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌كادیمیای كوردی هات، كه‌ بێجگه‌ له‌ ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌، لایه‌نه‌كانی نێوبراو سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی فه‌رهه‌نگێكی یاسایی یه‌كگرتووی كوردین بۆ یه‌كخستنی زمان و ده‌سته‌واژه‌ یاساییه‌كان كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له‌ په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی داد و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌كادیمیای كوردی به‌ڕێوه‌ ده‌چن.

‏‎♦️ئایا پیاو دەتوانیت مارەیی ژنەکەی زیاد بکات؟‏‎🔷بەلێ بەو چەند مەرجێک‏‎🔻پێویستە مێرد عاقل بێت‏‎🔻پێویستە ئەو زیادەی مارە...
04/10/2022

‏‎♦️ئایا پیاو دەتوانیت مارەیی ژنەکەی زیاد بکات؟
‏‎🔷بەلێ بەو چەند مەرجێک

‏‎🔻پێویستە مێرد عاقل بێت

‏‎🔻پێویستە ئەو زیادەی مارەییە رون بێت و برەکەی دیاری کراو بێت

‏‎🔻پێویستە زیاد کردنکە لەکاتی بەردەوامی پەیوەندی هاوسەرگیری دابێت

‏‎🔻پێویستە ژنەکە ئەو زیاد کردنە قبوول بکات لە هەمان ئەو دانیشتنە دا کە مێردەکەی مارەییکە زیاد دەکات

♦️ئەو میراتگرانەی ھەرگیز بێبەش نابن لە میرات (بارنج نابن)🔻مێرد ھەمیشە میراتگرە ئەویش یان بە نیوە یان بە چارێگ🔻ژن ھەمیشە ...
22/09/2022

♦️ئەو میراتگرانەی ھەرگیز بێبەش نابن لە میرات (بارنج نابن)

🔻مێرد ھەمیشە میراتگرە ئەویش یان بە نیوە یان بە چارێگ

🔻ژن ھەمیشە میرات وەردەگرێ ئەویش یان بە چارێگ یان ھەشتێک

🔻باوک ھەمیشە میرات وەردەگرێ ئەویش یان بە رەگەزی یان بە بەشی دیاریکراو وەک سێیەک یان شەشیەک

🔻دایک ھەمیشە میراتگرە ئەویش یان بە سێیەک یان شەشیەک یان سێیەکی پاشماوە

🔻کور ھەمیشە میراتگرە ئەویش یان بە تەنیا یان لەگەل براکانی یان لەگەل خوشکەکانی یان لەگەل ھەردوولا ھەتا ئەگەر میراتگری تریشی لەگەلدا بێت وەک دایک و باوک

🔻کچ ھەمیشە میراتگرە ئەویش یان بەرەگەزی لەگەل براکانی یان نیوە بە تەنیا یان بەشێک لە دوو سێیەک لەگەل خوشکی تری

♦️قەرزت دا بەکەسێک پێویستە چى بکەیت ؟🔷پێویستە کاتێک قەرز دەدەیت بە کەسێک نووسراوێکى ڕەسمى هەبێت بۆ ئەوەى لە دواتر قەرزدا...
14/09/2022

♦️قەرزت دا بەکەسێک پێویستە چى بکەیت ؟

🔷پێویستە کاتێک قەرز دەدەیت بە کەسێک نووسراوێکى ڕەسمى هەبێت بۆ ئەوەى لە دواتر قەرزدار نکۆلى کرد مافەکەت نەفەوتێ .

♦️کاتێک قەرز ئەدەیت بە کەسێک هیچ سەند و نوسراوی قەرمی نەبوو چۆن دەتوانێت قەرزەکەی وەرگرێتەوە ، ئەگەر هاتوو قەرزار ئینکاری کرد کە قەرزاربێت؟

‏‎🔷خاوەن قەرز لەڕێگای دعوای دین داوای قەرزەکەی دەکاتەوە لە قەرزار، وەلە حاڵەتی نەبوونی هیچ نووسراوێک لە نێوانیاندا

♦️داوایەکە بەم شێوەیە دەبێت:

🔻ئەگەر هاتوو داوالێکراو اقراری کرد بە قەرزەکە واتا دانینا کەوا قەرزارە بە ئیقرارەکە وەردەگیرێت و ئیسپات دەبێت بەڵام دەبێت مەرجەکانی ئیقراری تێدابێت.

🔻ئەگەر هاتوو داوالێکراو ئینکاری کرد لەوەی کەوا قەرزارە، ئەوە سوێندی یەکلاکەرەوەی ئاراستە دەکرێت و داواکە یەکلایدەبێتەوە، ئەگەر ردی سوێندخواردنی کرد ئەوا ئاراستەی داواکار دەکرێت.

🔻ئەگەر هاتوو داوالێکراو گۆتی ڕاستە قەرزاربووم بەڵام قەرزەکەم داوەتەووە ، دەبێت ئەو دەفعە بیسەڵمێنێت.

🔷ناتوانرێ قەرز بە شاھید بسەلمێنرێ ئەگەر بڕەکەی لە ٥٠٠٠ ھەزاری سویسری زیاتر بێت واتە٧٥٠٠٠٠ حەوسەد و پەنجا ھەزار دیناری عێراقی زیاتر بێت، مەگەر مانعێکی ئەدەبی ھەبێ وەک ئەو دوو کەسە دایک و کچ یان کوڕ و دایک یان زاوا و بووک ژن و مێرد... واتە ئەگەر لەو بڕە پارەیەش زیاتر بێت بەڵام مانعی ئەدەبی ھەبوو بە شاھید ئەسەلمێنرێ.

♦️بابەتێکی پراکتیکی و عەمەلی لە سەر (طلاق خلعي . جیابونەوەی ئارەزوومەندانە)🔷كاتيك ژن و پياو دەگەنە ئەو قناعەتەی کەناتوان...
09/09/2022

♦️بابەتێکی پراکتیکی و عەمەلی لە سەر (طلاق خلعي . جیابونەوەی ئارەزوومەندانە)

🔷كاتيك ژن و پياو دەگەنە ئەو قناعەتەی کەناتوانن پێکەوە بژین و ناتوانن بەردەوام بن لە ژیانی هاوسەریەتی بۆیە ريك دةكةون له نيوان خويان لةسه ر جيابونةوةي ئارەزوومەندانە واتا تەڵاقی خولعی. زۆر جار ژنةكه له گشت مافه شةرعى و ياساييةكانى خوى خوش ببيت به ريكةوتنى نيوانيان یان لە بەشێک لەمافی خۆی کەیاساپێی داوە،
🔷پێویستە سەنديك بنووسن شێوازی رێکەوتنەکە بنوسن وە تەڵاقەکە بکەوێنرێت و تەلەفوز بکرێت پێویستی بە ئامادەبوون ژن و پیاوەکە هەیە لە گەڵ دوو شاهيد.
ئةمةى خوارةوه نمونةي سند طلاق خلعى يه.

♦️ئەمەش نمونەیەکی سەندی طلاق خولعی

🔸لایەنی یەكەم: (ناوی سیانی ژنەكە)
🔸لایەنی دووەم: (ناوی سینی پیاوەكە)
هەردوولا رێككەوتن لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:
یەكەم/ لایەنی یەیەکەم رووی لەلایەنی دووەم كرد و پێی گوت:(ناوی سیانی مێردەکە) من رازیم تۆ تەڵاقم بدەی بە تەڵاقێكی خولعی وە تەنازول دەكەم لە هەموو مافە یاسایی و شەرعییەكانی خۆم، وەكو ئەو مافانە:

دووەم/ لایەنی دووەم پیاوەكە (........ ....... ......) رووی لە لایەنی یەكەم ژنەكە كرد و پێی گوت:
ئەی هاوسەرم (......... ...... .......) من تۆم تەڵاقدا بەشێوەی خولع دوای ئەوەی تەنازولت كرد لە هەموو مافە شەرعی و یاساییەكانی لەوانە .
تێبینی/ ئەم سەنەدە لە شاری (........) لە ڕێکەوتی (...../..../2017)، رێکخراو وە واژۆکرا لە لایەن هەردوو لایەن بە شاهێدی ئەم دوو شاهێدانەی خوارەوە

(لایەنی یەكەم ژنەكە) (لایەنی دووەم پیاوەكە)

(شاهێدی یەكەم) (شاهێدی دووەم).

♦️پرسیارێک کە زۆر دەکرێت وەڵامی ڕوون نەبوو!♦️ئایا طلاق لە رێگەی پەیوەندی تەلەفونی دەکەوێت؟🔷بەناوی خوای گەورەو میهرەبان ....
31/08/2022

♦️پرسیارێک کە زۆر دەکرێت وەڵامی ڕوون نەبوو!
♦️ئایا طلاق لە رێگەی پەیوەندی تەلەفونی دەکەوێت؟

🔷بەناوی خوای گەورەو میهرەبان ..
پرسیارێکی هەستیار و زۆر گرنگ دەکرێت دەربارەی تەڵاق..ئایا تەڵاق لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هۆکارەکانی پەیوەندی کردنی هاوچەرخ وەک تەڵاقدان لە ڕێگەی مۆبایلەوە بە دەنگ یان لە ڕێگەی واتسب و مسنجر و فایبەر ...هتد ئنجا چ تنها بە دەنگ بێت یان بە دەنگ و ڕەنگ بێت ئایا ئەو تەڵاقە دەکەوێت یان نا ؟....

🔷بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە ئەبێت بچینەوە خزمەت قورئانی پیرۆز و فەرموودەکانی پێغەمبەرمان (محمد) علیە السلام ...ئەم دوو سەرچاوەی ئیسلام بێ دەنگیان هەڵبژاردووە و باسیان لێوەنەکردوە..و کاتێک دەگەڕێینەوە سەردەمی هاوەڵانی پێغەمبەرمان (د .خ) لەسەر بێت ئەم بابەتەش لای ئەوان ئامادەیی نەبووە تا قسەو باسی لەسەر بکەن هەتا لە دوای شوێنکەوتوان و شوێن کەوتوانی شوێن کەوتووانیشدا باسی لێوە نەکراوە (تابع و تابعین ) .
بۆیە ئەم بابەتە پێوویستی بە اجتهادێکی وورد و درووست هەیە کە لە گەڵ پایە جێگیرەکانی ئیسلامدا ناکۆک نەوەستێتەوە..
🔷ئەگەر بگەڕێینەوە سەر بۆ چوونی هەندێک لە زانایانی ئاینی ئیسلامی پیرۆز کە لەم سەردەمەدا دەژین بۆ چوونیان جیاوازە هەندێک بۆچوونیان وایە تەڵاقەکە لە ڕێگەی ئەم پەیوەندییە هاوچەرخانەوە دەکەوێت..هەندێکی تریان بۆ چوونیان وایە ناکەوێت .لەوە گرنگتر ئەوەیە هەندێک لە یاساکانی ئەو دەوڵەتانەی کە شەرعی خودا جێبەجێدەکەن لە ڕووی تەڵاقەوە پییان وایە ئەو تەڵاقە ناکەوێت بۆ نموونە امارات ..
🔷هەتا ئەم بابەتە لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان لە سەرەتایی درووستبوونی ئەم جۆرە تەڵاقە پێیان وابوو ناکەوێت مادام لە ڕێگەی پەیوەندی هاوچەرخەوە بووە...بەڵام ئێستا بۆ چوونەکە گۆڕاوەو دەڵێن دەکەوێت ...
🔸ڕای درووست بە بۆ چوونی من ئەوەیە دەکەوێت بۆچی چونکە خودای گەورە جل جلالە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت .. ﴿ الطَّلَاقُ مَرَّتَانِ فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ وَلَا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ تَأْخُذُوا مِمَّا آتَيْتُمُوهُنَّ شَيْئًا إِلَّا أَنْ يَخَافَا أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا فِيمَا افْتَدَتْ بِهِ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلَا تَعْتَدُوهَا وَمَنْ يَتَعَدَّ حُدُودَ اللَّهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ﴾.

♦️ السورة ورقم الآية: سورة البقرة (229).

🔷لەم سورەتە جوانەوە ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە خودای گەورە جل جلالە هۆکارەکانی خستنی تەڵاقی قەتیس نەکردوە نەی فەرمووە ئیلا ئەبێ بەو ڕێگەیە پیاو هاوسەرەکەی تەڵاق بدات ئەمە لە لایەک لە لایەکی ترەوە ئەسل لە کرداردا ڕێ پێدراوە مەگەر دەقێک بێت و حرامی بکات کەواتە تەڵاق لە ڕێگەی تۆڕەکانی پەیوەندی کردنی سەردەمیانە دەکەوێت چونکە دەقێک نیە لە قورئانی پیرۆز یان فەرموودەکانی سەروەرمان ڕێگری کردبێت لەوەی تەڵاق ناکەوێت لە ڕێگەی هۆکارەکانی پەیوەندیکردنی سەردەمیانە ، هەتا دادگای پێداجوونەوەی هەرێمی کوردستانیش لە ئێستادا بۆ جوونیان وایە کە ئەو جۆرە تەڵاقانە بەو ڕێگایانە دەکەوێت.....و مەرجە خستنی تەڵاق دوو مەرجی تیا بێت...یەکەم دەستەواژەکەی تنجیز بێت ...و دەستەواژەی تەڵاقەکە بسەلمێت .

خودایە لێمان خۆش ببە ئەگەر هەڵەمان کردبێت .
نوســیـنی دادوەری بەرێز / کامران رسول سعید

♦️تەمەنی مرۆڤ لە یاساکانی عێراق دا.🔷یەکێک لە پێوەرە گرنگەکانی دانانی ئەحکام و ڕێساکان بریتیە لە تەمەن. لێرەدا بە کورتی ئ...
26/08/2022

♦️تەمەنی مرۆڤ لە یاساکانی عێراق دا.

🔷یەکێک لە پێوەرە گرنگەکانی دانانی ئەحکام و ڕێساکان بریتیە لە تەمەن. لێرەدا بە کورتی ئاماژە بەو حاڵەتانە دەکەین کە یاسا تەمەنی بۆ دیاریکردوون.

🔻تەمەنی پێگەیشتن « سن الرشد»

🔸ئەو تەمەنەیە کە مرۆڤ دەتوانێت هەموو جۆرە تەسەڕوفێکی یاسایی بکات، ئەویش کەسێکە کە هەژدە ساڵی تەواو کردبێ. مادەی (١٠٦) لە یاسای مەدەنی عێراقی دەڵێت: سن الرشد هی ثماني عشرة سنة کاملة.

🔻تەمەنی بەرپرسیارێتی سزایی «سن المسؤولیة الجزائیة»

🔸ئەو تەمەنەیە کە مرۆڤ (نێربێ یان مێ) بەرپرسیار دەبێت لە هەر تاوانێک کە ئەنجامی دەدات و دەکرێت سکاڵای لەسەر تۆمار بکرێ. لە عێراقدا بریتییە لە تەواوکردنی ٧ ساڵی، لە هەرێمی کوردستان مرۆڤ پاش تەواوکردنی ١١ ساڵی بەرپرسیاری سزایی دەکەوێتە سەرشان.

🔻تەمەنی هاوسەرگیری کردن « سن الزواج»

🔸ئەسڵ وایە کوڕ و کچ هەژدە ساڵی تەمەنیان تەواو کردبێ، پاشان دەتوانن هاوسەرگیری بکەن، بەڵام ئەگەر کەسێک شازدە ساڵی تەمەنی تەواو کردبێت دەکرێت دادوەر قبوڵی هاوسەرگیرییەکەی بکات بەمەرجێک کەسەکە شیاوبێت لە ڕووی عەقل و جەستەوە (واتە قابیلیەتی بەدەنی هەبێت)، ئەمەش پاش ڕەزامەندی سەرپەرشتیارەکەی. هەروەها دادوەر لە حاڵەتی زەروریدا (ضرورة قصوی) ڕێگە بدات بە کەسێک هاوسەرگیری بکات کە پازدە ساڵی تەمەنی تەواو کردبێت. لەم کاتەشدا بلوغی شەرعی و توانا و شیاوی جەستەیی بە مەرج وەردەگیرێت.

🔻تەمەنی دایەنی «سن الحضانة»

🔸منداڵ دوای جیابوونەوەی دایک و باوکی تا تەمەنی ١٠ ساڵی لای دایک یان باوک یان هەرکەسێکی تر دەبێت کە دادوەر بریاری لەسەر دەدات، و دادوەر بۆی هەیە ئەم ماوەیە تا تەمەنی ١٥ ساڵی درێژ بکاتەوە، لە پانزە ساڵی تا ١٨ ساڵیش منداڵەکە سەرپشکە لەوەی لای دایکی بمێنێتەوە یان باوکی.

🔻تەمەنی بژێوی «سن النفقە»

🔸بە نسبەت کچەوە:
کچ لە ڕۆژی لە دایک بوونیەوە تا کاتێک کە شوو دەکات بژێوی لە ئەستۆی باوکیەتی.
بە نسبەت کوڕەوە:
لە ڕۆژی بوونیەوە تا کاتێک کە هاوتەمەنەکانی دەتوانن کارو کەسابەت بکەن، بەڵام ئەگەر خوێندکار بێت تا ئەوکاتەی خوێندن تەواو دەکات بژێوی لەسەر باوکیەتی.
بە نسبەت ئافرەتەوە:
ئافرەت لە ڕۆژی مارەکردنیەوە (واتە لە ڕۆژی ئەنجامدانی گرێبەستی دروست)ەوە بژێوی لەسەر مێردەکەیەتی، هەرچەند لە ماڵی باوکیشی بێت.

🔻تەمەنی شاهیدی «سن الشهادة»

🔸هەرچەندە دەقێکی ئاشکراو ڕوون نەهاتووە لەسەر تەمەنی شاهید، بەڵام لە یاسای بنەما دادگەرییە سزاییەکان دەڵێت دروستە وتەی شاهیدی کەسێک وەربگیرێت کە ١٥ ساڵیی تەواو کردبێت، بەڵام خوار ئەو تەمەنە تەنها بۆ بەرچاو ڕوونی دەکرێت گوێ لە شاهیدیەکەی بگیرێت.

🔻تەمەنی خانەنشینی «سن التعاقدي»

🔸فەرمانبەر لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا خانەنشین دەکرێت.

🔻تەمەنی سەرۆک کۆمار «سن الرئاسە»

🔸کەسێک دەتوانێ ببێتە سەرۆک کۆمار کە ٤٠ ساڵی تەمەنی تەواو کردبێت.

🔻تەمەنی سەرۆک وەزیران «سن رئاسة الوزراء»

🔸کەسێک دەتوانێ ببێتە سەرۆکی حکومەت کە ٣٥ ساڵی تەمەنی تەواو کردبێت.

♦️سزای ئەوکەسە چیە کە شوخت لە سەیارە دەدات؟🔷بەداخەوە دیاردەیەکی ناشیرین و ناشارستانی لە کۆمەڵگەکەمان بەدی دەکرێ، ئەویش د...
20/08/2022

♦️سزای ئەوکەسە چیە کە شوخت لە سەیارە دەدات؟

🔷بەداخەوە دیاردەیەکی ناشیرین و ناشارستانی لە کۆمەڵگەکەمان بەدی دەکرێ، ئەویش دیاردەی شوخدان و شێواندنی ئۆتۆمبێلە، لەلایەن ئەوکەسانەی کە هیچ بەهایەکی مرۆڤایەتیاب تیا بەدی ناکرێت، ڕەنگە خاوەنی ئۆتۆمبێل شەونخونی و ڕەنجی زۆری دابێت تا توانیویەتی ئۆتۆمبێلێک بۆخۆی دەست بخات، کەچی بەچرکە ساتێک لێی دەشێوێنرێت و، جگە لە ناشیرینکردنی ئۆتۆمبێلەکە، لە بەهاکەشی دەهێنرێتە خوارەوە.

♦️یاسای سزادانی عراقی لە مادە( ٤٧٧ برگەی ١ )بۆ ئەو کەسانە سزای داناوە، بەم شێوەیەی لای خوارەوە:

🔷هەرکەسێک سامانێکی گوێزەرەوە یان نەگوێزەرە(منقول او غیر منقول)ی کەسێکیتری ڕووخاندبێت یان لەناوی بردبێت یان تێکیدابێت و نەگونجێت بۆ بەکارهێنان یان زیانی پێگەیاندبێت، بە حەپس سزا دەدرێت کە لە دوو ساڵ زیاتر نەبێت و بە غرامەیەک لە(٢٢٥٠٠٠) زیاتر نەبێت، یان بەیەکێک لەو دوو سزایە.

♦️ بۆ پارێزەران ئەم بابەتە گرنگە زانیاریان لە سەری هەبێت♦️ بەداخەوە تائێستاشی لەگەڵدا بێت زۆر لە پارێزەران هۆکاری زیانگە...
13/08/2022

♦️ بۆ پارێزەران ئەم بابەتە گرنگە زانیاریان لە سەری هەبێت

♦️ بەداخەوە تائێستاشی لەگەڵدا بێت زۆر لە پارێزەران هۆکاری زیانگەیاندن بۆجیابوونەوە تێکەڵاو دەکەن لەگەڵ هۆکاری جیابوونەوە بە کێشە وناکۆکی ..

🔷 زیان گەیاندن ، مادەی ١/٤٠ لە یاسای باری کەسی گوزارشتی لێکردووە و بە بۆ چوونی من بە پێی ئەو مادەیە دوو شێوەی هەیە ...
🔻یەکەمیان...زیان بە شێوەیەکی گشتی ...
🔻دووەمیان..زیان بەشێوەیەکی تایبەت ....

🔻وەک زیان گەیاندن بە منداڵی یەکتری لە لایەن ژنەوە یان بە پێچەوانەوە..و خواردنەوەی ماددە سەرخۆشکەر و هۆشبەرەکان و قومارکردن لە ماڵی هاوسەرگیری کە ئەمانە هەموویان پاکێچی زیانگەیاندنی ژنە بە پیاو یان بە پێچەوانەوە واتا هەریەک لە ژن و مێرد مافیانە بەم ڕێگایە جیاببنەوە...

🔷 ئەوەی کەدەم هەوێت تیشکی بخەمە سەر زیانگەیاندنە بە شێوە گشتیەکەی کە ئەمیش دوو جۆرە...

🔻زیانی مادی/ بریتیە لەو هێرشە ناڕەواییەی کە یەکێک لە هاوسەران دەیکاتە سەر ئەوی تر ئەویش تەنها خۆی دەبینێتەوە لە دوو شێواز ....
١. شێوازی یەکەم :- وەک توندوتیژی جەسەدی لێدان لە ژن لە لایەن مێردەکەیەوە یان بە پێچەوانەوە ،ئنجا کەی لێیدا بە چی لێیدا ..بریندار بوو..کوێی بریندار بوو ..برینەکەی قورسە یان...هتد .
٢.شێوازی دووەم :- هێرشی ناڕەوا لەسەر موڵک و ماڵی یەکتری وەک دزیکرن لە یەکتری یان فێڵ کردن لە یەکتری وەک ئەوەی پیاو دەڵێت ئاڵتونەکانتم بەرێ بۆت ئەخەمە کارەوە بەڵام ئەو خەرجی دەکات بۆخۆی .

🔻 زیانی واتایی/ ئەویش بریتیە لە هەر قسە و کردارێک کە ژن بەرامبەر پیاو دەیکات یان بە پێچەوانەوە و لە ئەنجامدا دڵی ئازار دەدات وەک جنێو دان و بوختان کردن و هەڕەشەکردن ...و سوکایەتی پێکردن...

♦️ لێرەدا ئەوە هەڵدەهێنجین کە پێوویستە لە داوای زیانگەیاند(جۆری زیانەکە دیاری بکرێت) وەک باسمان کرد و ئەشێت هەردوو زەرەرەکە لە یەک داوادا بنووسرێت ..و لەویش گرنگتر ئەوەیە کە دەبێت( ڕەگەزی زیانەکە دیاری بکەیت) ..واتا بچیتە ووردە کاری زیانەکەوە وباس بکرێن ..

🔻بۆ نموونە لە زیانی ماددی وەک لێیدان بەچی کەی بوو بریندار بووی برینەکە چۆن بوو قوڵ بوو ودریژی چەند بوو ...ووردەکاری تەواو ..وبڕی پارەی دزراو .....هتد.

🔻 زیانی واتایش ڕەگەزی پێشکەش بکرێت دەستەواژەی جنێوەکە (سەگباب ) بۆ نموونە یان دەستەواژەی هەڕەشەکە.

🔷 دادگا یەکەمین دادبینی داوات لێ دەکات جۆر و ڕەگەزی زیانەکان دیاری بکە و قەتیسیان بکە بەم شێوەیە زیانەکان پێشکەش دادگا دەکەیت و لە دادبینی ئایندەدا بۆت نیە زیانی تر باس بکەی چۆنکە تۆ زیانەکانت پێ قەتیس کرا بۆیە ئەبێت بە ووریاییانە مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە بکەیت چونکە مافی بریگرتەکەت دەیخەتە مەترسیەوە .

🔴 بۆچی دادگا زیانەکان پێ قەتیس دەکات؟؟

🔵 و/ لەبەر ئەوەی ئەگەر وا نەکات لە بازنەیەکی داخراودا دادگا دەخولێتەوە و داواکە حسم نابێت چۆن وەک ئەوەی لە دادبینی کۆتایدا زیانی تر باس دەکات ئەگەر پێی قەتیس نەکرابێت ئەوا دادگا ئەگەڕێتەوە سەر خاڵی سەرەتا کە ئەمەش یاسا ڕێی پێنادات چونکە داواکە زۆر درەنگ حسم دبێت و سەرەرای ئەوەش دەبێتە هۆی دووبارەکردنەوەی ڕێکارەکان و ڕێکارەکانی سەلماندن
---------
یەکەمین دادبینی دادگا زیانەکانی پێ دیاری کردی وقەتیسمان کرد....و پێوویستە زیانەکان قورس و بن بەست بن بە مانایەکی تر ئەگەر زیانەکان زیانی سانا و ساکار بوون وەک ئەوەێ بڵێ یەک زلەی سوکی لێدام یان تەنها یەک قسەی نەشیاوی کرد پێم ئەوە زیانەکان ئەوە نین ببێتە هۆی ئەوەی ئەستەم بێت ژیانی هاوسەرگیری بەردەوامی پێ بدەیت و یان هاوسەرگیری بکەیتە قوربانی ئەوزیانه بچوکە..

بۆیە ئەگەر زیانە قەتیس کراوەکان سووک بوون دادگا لێکۆڵینەوەی تیا ناکات ودەستبەجێ ئەرکی دادگایە داواکە ڕەت بکاتەوە .

🔻( پێداویستی داوای جیابوونەوە بە هۆکاری زیانگەیاندنی قوورس تەنها بریتیە لە پێدانی بریکارنامە و گرێبەستی هاوسەرگیری بە دادگا ).

♦️ پاشان دادگا دۆخی هاوسەرگیری دەپرسێت گوازراوەتەوە و منداڵیان هەیە یان نا ..

پاشان زیانەکان دەخاتە ڕووی داوالێکراو ...

ئەویش دوو بژاردەی هەیە...
١. یەکەمیان دانپیانان بە تەواوی داوای داواکاردا کە لێرەدا داواکە دەسلمێت و بەرەو حوکم دەچێت .
٢.دووەمیان نکولی کردن لەداوای داواکار بە واتایەکی ترنکولی کردن لە زیانەکان ..

ئنجا دادگا داواکار ڕادەسپێرێت بە سەلماندنی زیانەکان ...تۆی پارێزەر چی دەکەیت ...
پەیوەندی بە بریگرتەکەتەوە دەکەیت پێی دەڵێیت چ بەڵگەیەکت هەیە...

♦️بەڵگەکان لەم بەڵگانە زیاتر دەرناچێت ...

🔻یەکەم/..شایەت کە بەهێزترین بەڵگەیە بەو مەرجەی شایەتی بینین بن واتا ڕووداوەکەیان بە چاوی خۆیان بینیبێت و دوو شایەت یان زیاتر بێت کێشە نیە .

🔻دووەم/..بوونی کامێرای چاودێری یان بوونی گرتەی ڤیدۆیی دەنگی یان ڕەنگی یان هەردووکیان ئەگەر هەردووکیان بێت باشترە واتا دەنگ و ڕەنگ بە صوت و صورة و یان وێنەی فۆتۆگرافەری کە شوێنی برینداریەکە دیار بێت بۆ نموونە .

🔻سێیەم /...بوونی داوای سزایی ..
هەموو ئەو بەڵگانە با پێشکەش بکرێت ئەگەر هەبوون ، هەتا تۆ ئەبێ ژیرانە مامەڵە بکەیت هەرچ بەڵگەیەک هەبوو پێش کەشی دادگای بکە تا بەڵگەکان زۆر بن و بڕوا پێهێنەر بن بە دادگا و تا داواکە بەوئاراستەیا بڕوات کە ڕاستی بانگەشەی بریگرتەت بۆ دادگا بسەلمێت ..

🔷 پاشان چۆن داواکار بۆی هەیە شایەت و بەڵگە پێشکەش بکات داوالێکراویش بۆی هەیە هەموو ئەو جۆرە بەڵگانە پێشکەش بکات کە دەبنە هۆی بەرپەچدانەوەی داوای داواکار .

🔻دوا قۆناغ دادوەر بەڵگەکانی داواکار دەخاتە لای تایەکی ترازوویەکەوە و بەڵگەکانی داوالێکراویش دەخاتە تاکەی تر لە ترازووەکە پاشان وەزنی بەڵگەکان دەکات..

🔻دوای وەزن کردن ئەگەر دادگا گەیشتە ئەو بڕوایەی بەڵگەکانی تای ترازووی داواکار قورسترە لە بەڵگەکانی تای ترازووی داوالێکراو ئەوا دواجار دادگا دەچێتە پاڵ داواکار و بڕیار دەدات بە خواستی داواکار بۆ جیابوونەوە .

🔻وە ئەگەر دادگا دوای وەزن کردنی بەڵگەکان گەیشتە ئەو بڕوایەی بەڵگەکانی داوالێکراو قورسترن ...ئەوا داگا داواکار بە دەستەوەسان ئەژماری دەکات بۆ سەلماندنی داواکەی و بۆی ڕوون دەکاتەوە کە مافیەتی ..
🔻بە پێی ماددەی (١١٨ لە یاسای سەلماندن ) سوێندی یەکلاکەرەوە ئاراستەی داوالێکراو بکات بەو دەستەواژە سوێندەی کە دادگا دایڕشتووە

🔻ئەگەر سوێندەکەی ئاراستە کرد وداوالێکرایش سوێندی خوارد ...ئەوا دواجار دادگا دەچێتە پاڵ داوالێکراو و بڕیار دەردەکات لەسەر خواستی داوالێکراو بە ڕەتکردنەوەی داوای داواکار و سەرجەم خەرجی داواکە وکرێی مانووبوونی پارێزەری داوالێکراو دەخاتە ئەستۆی داواکار .

دادوەری بەڕێز کامران رسول

Address

Irbil

Telephone

+9647507287274

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەر غازی یعقوب ھەرکی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to پارێزەر غازی یعقوب ھەرکی:

Share