عبدالله فرهاد جلیل الخیاط

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • عبدالله فرهاد جلیل الخیاط

عبدالله فرهاد جلیل الخیاط پێگەی فەرمی عەبدوڵڵا فەرهاد جەلیل خەیات

ئەمڕۆ بەخۆشحاڵییەوە، دکتۆر حەمدی شەنگالی سەردانی باوکی ئازیزم (دکتۆر فەرهاد جەلیل خەیات)ی کرد بە مەبەستی هەواڵپرسین و بە...
04/06/2026

ئەمڕۆ بەخۆشحاڵییەوە، دکتۆر حەمدی شەنگالی سەردانی باوکی ئازیزم (دکتۆر فەرهاد جەلیل خەیات)ی کرد بە مەبەستی هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە.
زۆر سوپاسی ئەم بەسەرکردنەوە و وەفادارییەی دکتۆر حەمدی دەکەین، هیوای تەمەنی درێژ و تەندروستییەکی باش بۆ هەردووکیان دەخوازم.

26/05/2026

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی کوردستانیانی ئازیز و موسڵمانانی جیهان دەکەم.

لە خوای گەورە داواکارم حەجی حاجییان قبووڵ بکات و ئەم جەژنە، بکاتە مایەی هەوێنی ئاشتی، تەبایی و کۆتاییهاتنی هەموو ئازارەکان.

جەژنتان پیرۆز و هەموو ڕۆژێکتان هەر شادی بێت.

عەبدوڵڵا فەرهاد جەلیل خەیات
2026/5/26

هێرشکردنە سەر پێشمەرگە و هەڵوەستەیەکدرەنگانی دوێنێ شەو، فەرماندەی دەڤەری یەکی پێشمەرگە کەوتە ژێر هێرشێکی تیرۆریستانەی پڕ...
24/03/2026

هێرشکردنە سەر پێشمەرگە و هەڵوەستەیەک

درەنگانی دوێنێ شەو، فەرماندەی دەڤەری یەکی پێشمەرگە کەوتە ژێر هێرشێکی تیرۆریستانەی پڕ لە غەدر و ناپاکی و نامەردی ئەو لایەنانەی چاوییان بە سەقامگیری هەرێمی کوردستان هەڵنایەت.

جێگەی داخ و پەژارەیە، لەو هێرشە ترسنۆکانەیە کە کراوەتە سەر سنووری فەرماندەیی دەڤەری یەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان شەش پێشمەرگەی قارەمانی نیشتیمان شەهید بوون، هەروەها زیاتر لە 30 پێشمەرگەی کوردستان بریندار بوون. ئەوەش دوورە لە بنەمای دراوسێیەتی باش و قەدرگیراو. ئەمە هەرگیز ناچێتە نێو چوارچێوەی کاری پێکەوەیی و هاوڕێیەتی کردنی یەک و بیرکردنەوە لە داهاتووییەکی ڕوونتر و گەشتر بۆ ناوچەکە.

گرنگە حکومەتی فیدڕاڵ ڕاستەوخۆ بێتە دەنگ و هەڵوێستی هەبێت، دەبێت بەغدا سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانە دابنێت. بەپێچەوانەوە، بەردەوامی ئەو جۆرە هێرشانە و تێپەڕینی و قبووڵکردنی لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە مایەی پرسیار و هەڵوەستە لەسەر کردنە. دەبێت فیدڕاڵ بڕیاری کۆتایی و یەکلاییکەرەوە بۆ ڕێگریکردن لەو کارە نابەجێیانە بدات.

لە کۆتاییدا، سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خانەوادەی ئەو شەش پێشمەرگە قارەمان و جوامێر و نیشتیمانپەروەرە دەکەم. هیوادارم، برینی بریندارەکانیش زوو چارەسەر بێت. خوای گەورە بە باشی خۆی شیفای خێرایان بۆ بنێرێت و کورد و کوردستانیش لە ئاشووب و فیتنە و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو دۆخەی ناوچەکە و جیهان پێیدا دەگوزەرێت، پارێزراو و سەلامەت بکات.

عەبدوڵڵا فەرهاد جەلیل خەیات

بەبۆنەی هاتنەوەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەم.هیوادەخوازم ...
20/03/2026

بەبۆنەی هاتنەوەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەم.

هیوادەخوازم ئەم نەورۆز و ساڵە نوێیە ببێتە ساڵی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ کوردستان و خەڵکەکەی و ئاگری ئەم نەورۆزە ببێتە هەوێنی تەبایی و پێکەوەژیان.

نەورۆزتان پیرۆز و هەمیشە لە خۆشیدابن.

عەبدوڵڵا فەرهاد جەلیل خەیات
2026/3/20

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی تەواوی موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەكەم.ئومێد دە...
19/03/2026

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی تەواوی موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەكەم.

ئومێد دەکەم ئەم جەژنە ببێتە مایەی سەلامەتی و بەختەوەری بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان و لە خودای گەورە داواكارم، ڕۆژوو و نزای تەواوی موسڵمانانی قبووڵ كرد بێت.

عەبدوڵڵا فەرهاد جەلیل خەیات
2026/3/19

15/03/2026

مزگەوتی جەلیل خەیات ئەمساڵ بەشێوەیەکی جیاواز پێشوازی لە شەوی قەدر دەکات، گەسی مریشک و گۆشت پێشکەشی نوێژخوێنان دەکات

18/02/2026
ساڵی نوێتان پیرۆز بێتئومێد دەکەم ساڵی نوێتان پڕ بێت لەخۆشی و شادی و دوور بن لە هەموو نەخۆشی و کێشەیەک.عەبدوڵڵا  فەرهاد ج...
31/12/2025

ساڵی نوێتان پیرۆز بێت

ئومێد دەکەم ساڵی نوێتان پڕ بێت لە
خۆشی و شادی و دوور بن لە هەموو نەخۆشی و کێشەیەک.

عەبدوڵڵا فەرهاد جەلیل خەیات
2025/12/31

Address

Hawler
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when عبدالله فرهاد جلیل الخیاط posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to عبدالله فرهاد جلیل الخیاط:

Share