بەرێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەکانی داد

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • بەرێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەکانی داد

بەرێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەکانی داد جهة حكومية بەرێوەبەرایەتى گشتى فەرمانگەکانى داد

بەروارى ٢٠٢٢/٥/١٨ بەرێزان وەزیرى داد و بریکارى وەزارەتى داد و بەشێک لە بەرێوەبەرانى گشتى وەزارەتى داد پێشوازیان کرد لە خ...
19/05/2022

بەروارى ٢٠٢٢/٥/١٨ بەرێزان وەزیرى داد و بریکارى وەزارەتى داد و بەشێک لە بەرێوەبەرانى گشتى وەزارەتى داد پێشوازیان کرد لە خاتوو (دیلان پەشیلۆز) وەزیرى دادى هۆلندا بە مەبەستى پتەوکردنى پەیوەندییەکان و هاوکارى و هەماهەنگى نێوان هەردوو وەزارەتى دادى هەرێمى کوردستان و وولاتى هۆلندا .

بەروارى 2022/5/15 بەرێوەبەرى گشتى فەرمانگەکانى داد بە یاوەرى بەرێوەبەرى کاروبارى یاسایى و بەرێوەبەرى کارگێرى و خۆیەتى و ...
19/05/2022

بەروارى 2022/5/15 بەرێوەبەرى گشتى فەرمانگەکانى داد بە یاوەرى بەرێوەبەرى کاروبارى یاسایى و بەرێوەبەرى کارگێرى و خۆیەتى و لێپرسراوى بەشى پلان دانان و دادنووسى یەکەمى هەولێرو دادنووسى یەکەمى ئێوارانى هەولێرسەردانى فەرمانگەى دادنوسى ئێوارانى هەولێرى کرد بەمەبەستى ئاگاداربوون لە راپەراندنى ئیشو کارەکانى فەرمانگەکەو رایى کردنى مامەلەى هاولاتیان دواى گفتوگۆو دیراسەت کردنى لەگەل دادنووس و فەرمانبەرانى فەرمانگەکە رێنمایى کردن بۆ چارەسەرکردنى کەم وکورتیەکانیان .

بەروارى  ١١/٥/٢٠٢٢ بەرێوەبەرى گشتى فەرمانگەکانى داد بە یاوەرى بەرێوەبەرانى کاروبارى یاسایى و کارگێرى وخۆیەتى و لێپرسراوى...
12/05/2022

بەروارى ١١/٥/٢٠٢٢ بەرێوەبەرى گشتى فەرمانگەکانى داد بە یاوەرى بەرێوەبەرانى کاروبارى یاسایى و کارگێرى وخۆیەتى و لێپرسراوى بەشى پلان دانان سەردانى فەرمانگەى دادنوسى ئێوارانى هەولێرى کرد بەمەبەستى ئاگاداربوون لە راپەراندنى ئیشو کارەکانى فەرمانگەکەو رایى کردنى مامەلەى هاولاتیان دواى گفتوگۆو دیراسەت کردنى لەگەل دادنووس و فەرمانبەرانى فەرمانگەکە رێنمایى کردن بۆ چارەسەرکردنى کەم وکورتیەکانیان .

بە مەبەستى  زیاتر خزمەت کردنى هاولاتیان  و رایى کردنى مامەلەکانیان ئەمرۆ لە رێکەوتى ٢٩/٣/٢٠٢٢ بەرێز (فرحان احمد ابراهیم)...
29/03/2022

بە مەبەستى زیاتر خزمەت کردنى هاولاتیان و رایى کردنى مامەلەکانیان ئەمرۆ لە رێکەوتى ٢٩/٣/٢٠٢٢ بەرێز (فرحان احمد ابراهیم) لە بەردەم جەنابى وەزیرى دادو بە ئامادەبوونى بەرێوەبەرى گشتى فەرمانگەکانى داد سوێندى یاسایى خواردو دەسەڵاتى دادنووسى پێدرا وە دەست بەکار دەبێت لە فەرمانگەى دادنووسى رواندوز

23/03/2022

«پرسە»
بەناوی سەرجەم فەرمانبەران و بەڕێوبەرانی بەرێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەکانی داد، پرسەو ماتەمینی خۆمان ئاڕاستەی، خاتوو «دالیا ئازاد»
بەڕێوەبەر ی فەرمانگە ی داد نووسی یەكەمی سلێمانی ، دەکەین، بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیان، هاوبەشی خەمیانیین.
«انا لله وإنا إليه راجعون ».

بەروارى ٢٠٢٢/٣/١٦ بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەکانى داد لە دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى فەرمانگەکانى داد بە ئامادەبوونى بەڕێوەب...
16/03/2022

بەروارى ٢٠٢٢/٣/١٦ بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەکانى داد لە دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى فەرمانگەکانى داد بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى کاروبارى یاسایى کۆبوونەوەیەکى ئەنجامدا لەگەڵ گشت دادنووسى یەکەمەکانى فەرمانگەى دادنووسى هەولێر، بە مەبەستى چارەسەر کردنى گیروگرفتەکان و چۆنیەتى رایی کردنى مامەڵەى هاووڵاتیان.

بەروارى ٢٠٢٢/٣/١٦ لە دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى فەرمانگەکانى داد بۆ رێزگرتن لە قوربانیانى کارەساتى کیمیا بارانى هەڵەبجە،...
16/03/2022

بەروارى ٢٠٢٢/٣/١٦ لە دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى فەرمانگەکانى داد بۆ رێزگرتن لە قوربانیانى کارەساتى کیمیا بارانى هەڵەبجە، چەند خولەکێک وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدانى هەڵەبجە وەک رێز و وەفایەک بۆ رۆحى پاکیان.

رۆژانى ١٥ و ٢٠٢٢/٣/١٦ بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەکانى داد لە دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێر سیمینارێکى ئەنجامد...
16/03/2022

رۆژانى ١٥ و ٢٠٢٢/٣/١٦ بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەکانى داد لە دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێر سیمینارێکى ئەنجامدا بۆ گشت یاسایى و مافپەروەرانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێر تایبەت بە یاسایى رێکارى بەرزەفتکردنى فەرمانبەرانى دەوڵەت شرۆڤەى یاساییان بۆ کرا و چەندین تەوەرەى گرنگ باس کران.

بەروارى ٢٠٢٢/٣/٩ بە سەرپەرشتى بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران دوا قۆناغەکانى پۆرتاڵى پرۆژەى خزم...
10/03/2022

بەروارى ٢٠٢٢/٣/٩ بە سەرپەرشتى بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران دوا قۆناغەکانى پۆرتاڵى پرۆژەى خزمەت راگەیەندرا، بەمەبەستى خزمەت کردنى هاووڵاتیان و رایی کردنى مامەڵەکانیان. هەروەها بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەکانى داد لەلایەن بەڕێز کاک قوباد بڕوانامەى سوپاس و پێزانینى بێبەخشرا لە پاى ئەو هەوڵ و ماندووبوونەى ئەنجامى داوە بۆ سەرخستنى پرۆژەى خزمەت، وە منیش لێرەوە پڕ بە دڵ دەست خۆشى و سوپاسى بێ پایان بۆ ئەو خوشک و برایانەم دەکەم کە لە دام و دەزگاکانى سەر بە وەزارەتى داد ماندوو نەناسانە هاوکار و پشتیوان بوون وەک یەک تیم کارمان کرد بۆ سەرخستنى پرۆژەى خزمەت.

بەروارى ٢٠٢٢/٣/٨ بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەکانى داد بە بۆنەى ٨ ى مارس رۆژى جیهانى ژنان، یادى ئەو رۆژەیان بەرز نرخاند لەگەڵ...
09/03/2022

بەروارى ٢٠٢٢/٣/٨ بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەکانى داد بە بۆنەى ٨ ى مارس رۆژى جیهانى ژنان، یادى ئەو رۆژەیان بەرز نرخاند لەگەڵ فەرمانبەرانى دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى فەرمانگەکانى داد، پیرۆزبایی گەرمى لێکردن و هیواى ئاسوودەیی و بەختەوەرى بۆ خواستن.

بەروارى ٢٠٢٢/٣/٨ بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەکانى داد بە یاوەرى بەڕێوەبەرى کاروبارى یاسایی و بەڕێوەبەرى کارگێڕى و خۆیەتى و ل...
08/03/2022

بەروارى ٢٠٢٢/٣/٨ بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەکانى داد بە یاوەرى بەڕێوەبەرى کاروبارى یاسایی و بەڕێوەبەرى کارگێڕى و خۆیەتى و لێپرسراوى بەشى پلاندانان سەردانى فەرمانگەى دادنووسى دووەمى هەولێرى کرد و دواتر سەردانى سەنتەرى خزمەتگوزارى سیستەمى ئەلیکترۆنى کرد بەمەبەستى چۆنیەتى راپەڕاندنى ئیش وکارەکان و رایی کردنى مامەڵەى هاووڵاتیان.

بەروارى ٢٠٢٢/٣/٧ بریکارى وەزارەتى داد و بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەکانى داد سەردانى سەرپەرشتیارى ئیدارەى راپەڕین و فەرمانگە...
08/03/2022

بەروارى ٢٠٢٢/٣/٧ بریکارى وەزارەتى داد و بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەکانى داد سەردانى سەرپەرشتیارى ئیدارەى راپەڕین و فەرمانگەکانى سەر بە وەزارەتى داد لە سنوورى ئیدارەى راپەڕینیان کرد بە مەبەستى ئاگاداربوون لە ئیش وکارەکان و راپەڕاندنى مامەڵەى هاووڵاتیان.

Address

Irbil
44001

Telephone

+9647504403346

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەرێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەکانی داد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to بەرێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەکانی داد:

Share