بـه‌ڵـێ بـۆ ئـیـسـلام - YES FOR ISLAM - نـعـم لـلأسـلام

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • بـه‌ڵـێ بـۆ ئـیـسـلام - YES FOR ISLAM - نـعـم لـلأسـلام

بـه‌ڵـێ بـۆ ئـیـسـلام - YES FOR ISLAM - نـعـم لـلأسـلام ●أشهد أن لا إلـﮧ إلاَّ اللـَّـﮧو أشهد أن مُـכـمَّــد?

06/02/2026

🌙 دەرفەتێکی زێڕین و بێوێنە بۆ مانگی ڕەمەزان! 🛡️

ئایا دەتەوێت ئەمساڵ ڕەمەزانەکەت جیاواز بێت و پڕ بێت لە زانست و سوودی مەعنەوی؟ خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی خ*لی نوێی (قەڵغانی
ڕۆژوو).

📚 دەربارەی خ*لەکە:
ئەم خ*لە پێکهاتووە لە ١٥ بابەتی جیاجیا و کاریگەر کە ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە ژیانی ڕۆژانەی موسڵمان لە مانگی ڕەمەزاندا.

🎁 خەڵاتەکانی خ*ل:
بۆ هاندانی زیاتری بەشداربووان، لە کۆتایی خ*لەکەدا ئەم خەڵاتانە بە تیروپشک دابەش دەکرێن:

🕋 ٣ گەشتی عومرە بۆ ٣ بەشداربوو.
🎁 ٢٠ دیاریی جۆراوجۆر بۆ کەسانی تر.
📜 بڕوانامەی بەشداربوون بۆ هەموو بەشداربووان.

📝 چۆنیەتی بەشداریکردن:
ئێستا دەتوانن ناوی خۆتان تۆمار بکەن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە:

🔗 لینکی فۆرمی ناونووسین:
https://t.me/Xalatakan_bot

📢 بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکەن بە کەنەڵی تێلیگرام:
🔗 https://t.me/zanstashareyakan

خوای گەورە بمانگەیەنێتە ڕەمەزان و لێمان قبوڵ
بکات. 🤲

#ڕەمەزان #عومرە

ئارەزووە پەنهانەکە (الشهوة الخفية)ئەمە یەکێکە لە سەیرترین ئەو چیرۆکانەی کە دەربارەی ژیانی (ئەحمەدی کوڕی مسکین) گێڕدراوەت...
27/12/2025

ئارەزووە پەنهانەکە (الشهوة الخفية)

ئەمە یەکێکە لە سەیرترین ئەو چیرۆکانەی کە دەربارەی ژیانی (ئەحمەدی کوڕی مسکین) گێڕدراوەتەوە، کە یەکێک بوو لە زاناکانی سەدەی سێیەمی کۆچی لە شاری بەسرە. ئەو دەفەرموێت:
«لە ساڵی ٢١٩ی کۆچیدا تووشی هەژارییەکی سەخت بووم، هیچمان شک نەدەبرد بیخۆین. ژنێک و منداڵێکم هەبوو، لەبەر برسییەتی خەریک بوو هەناومان دەدرا، بۆیە بڕیارمدا (خانووەکەم بفرۆشم) و لێی بڕۆم.
کاتێک چوومە دەرێ بۆ ئەوەی کەسێک پەیدا بکەم خانووەکەم بکڕێت، (ئەبو نەسر)م بینی و پێم وت کە دەمەوێت خانووەکە بفرۆشم. ئەویش (دوو نانی ناسک)ی پێدام کە لە نێوانیاندا شیرینی هەبوو، پێی وتم: بیبەرەوە بۆ ماڵەوە و بیدە بە خێزانەکەت.
بەرەو ماڵەوە گەڕامەوە، لە ڕێگادا (ژنێکم بینی کە منداڵێکی پێ بوو)، سەیری نانەکانی دەستی منی کرد و وتی: "ئەی گەورەم، ئەم منداڵە هەتیوە و زۆر برسییەتی، توانای بەرگەی برسییەتی نەماوە، شتێکی بدەرێ خودا ڕەحمت پێ بکات". منداڵەکەش سەیری کردم، سەیری کردنێک کە هەرگیز لەبیرم ناچێت. لەو ساتەدا وەهام هەست کرد کە بەهەشت دابەزیوەتە سەر زەوی و خۆی نیشان دەدات بەوەی کە ئەو منداڵە و دایکی تێر بکات.
نانەکەم دایە دەستی ژنەکە و پێم وت: "بگرە و بیدە بە کوڕەکەت! بە خودا نە زێڕم هەیە و نە زیو، لە ماڵەکەشمدا کەسانێک هەن کە لە ئێوە زیاتر پێویستیان بەم خواردنەیە"، ژنەکە چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک و دەموچاوی منداڵەکە گەشایەوە.
بە خەمبارییەوە ڕۆیشتم و لە پەنای دیوارێک دانیشتم و بیرم لە فرۆشتنی خانووەکە دەکردەوە. لەو کاتەدا (ئەبو نەسر) بەلامدا تێپەڕ بوو، زۆر دڵخۆش بوو، وتی: "ئەی ئەبو محەمەد، بۆچی لێرە دانیشتوویت لەکاتێکدا خێر و بێری زۆر ڕووی لە ماڵەکەت کردووە؟!"
وتم: "سبحان الله! لە کوێوە ئەی ئەبو نەسر؟"
وتی: "پیاوێک لە خوراسانەوە هاتووە و پرسیاری باوکت یان کەسێکی خێزانەکەت دەکات، بارێکی زۆر لە پارە و کاڵای پێیە!"
پرسیم: "ئەی چی بووە؟"
وتی: "ئەو بازرگانێکی بەسرەیە، باوکت سی ساڵ لەمەوپێش بڕێک پارەی لای بە ئەمانەت دانابوو، پاشان ئەو پیاوە تووشی زیان و مایەپووچی بوو و بەسرەی جێهێشت بۆ خوراسان. لەوێ کارەکەی باش بوو و بووە خاوەن سەروەتێکی زۆر. ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ بەسرە بۆ ئەوەی مافی خەڵک بداتەوە، پارەکەی باوکتی بۆ هێناویتەوە لەگەڵ هەموو ئەو قازانجەی کە لە ماوەی ئەو سی ساڵەدا کردوویەتی".
ئەحمەدی کوڕی مسکین دەڵێت: سوپاسی خودام کرد، چوم ئەو ژنە هەژارە و منداڵەکەیم دۆزییەوە و ژیانێکی شایستەم بۆ دابین کردن. پاشان دەستم کرد بە بازرگانی بەو پارەیەوە و بەشێکی زۆرم لێ دەبەخشی بە هەژاران و پارەکەش هەر زیادی دەکرد.
کەمێک شانازیم بە خۆمەوە کرد، لە دڵمدا وتم: "نامەی فریشتەکان پڕ بووە لە چاکەکانم و هیوادارم لای خودا لە ڕیزی پیاوچاکان نووسرابێتم!"
شەوێکیان خەوم لێ کەوت؛ لە خەومدا بینیم ڕۆژی قیامەتە، خەڵک وەک شەپۆل بەسەر یەکدا دەچوون. بینیم خەڵک گوناهەکانیان بە شێوەی بەرجەستە لەسەر پشتیان هەڵگرتبوو. پاشان تەرازووی کردارەکان دانرا. منیان هێنا بۆ ئەوەی کردارەکانم بکێشن، خراپەکانمیان خستە لایەکی تەرازووەکە و تۆماری چاکەکانمیان خستە لایەکەی تری، (تۆماری چاکەکانم سووک بوون و خراپەکانم قورستر بوون!).
دواتر دەستیان کرد بە دانانی ئەو چاکانەی کە یەک بە یەک ئەنجامم دابوون، بەڵام بینیم لە ژێر هەر چاکەیەکدا (ئارەزوویەکی پەنهان) هەبوو! وەک: ڕیاکاری، خۆپەسندی، یان حەزکردن بەوەی خەڵک ستایشم بکەن. هیچ کام لەو چاکە گەورانەم بۆ نەمانەوە و خەریک بوو تیا بچم.
لەو کاتەدا دەنگێکم بیست: "ئایا هیچ شتێکی تری بۆ نەماوە؟"
وترا: "تەنها ئەمەی ماوە". سەیری ئەو شتەم کرد، بینیم (ئەو دوو نانەیە) کە بەو ژنە و منداڵەکەم دابوو. بێئومێد بووم و وتم من سەدان دینارم بە یەکجار بەخشی و سوودی نەبوو، ئایا ئەم دوو نانە چی دەکەن؟
کاتێک دوو نانەکەیان خستە ناو تەرازووەکە، لای چاکەکانم کەمێک قورس بوو. پاشان (فرمێسکی ئەو ژنە هەژارە)یان هێنا کە لەبەر چاکەکەی من ڕشتبووی، خستیانە سەر نانەکان، تەرازووەکە قورستر بوو. پاشان خۆشی و گەشی دەموچاوی منداڵەکەشیان دانا، لای چاکەکانم هەر قورستر دەبوو تا دەنگێکی بەرز هات و وتی: "ڕزگاری بوو".
ئەنجامی چیرۆکەکە:
هەرگیز سووکایەتی بە هیچ چاکەیەک مەکە، تەنانەت ئەگەر ڕووخۆشییەک بێت بەرامبەر براکەت. کردار تەنها کاتێک لە تەرازوودا دەمێنێتەوە کە تەنها بۆ خاتری خودا بێت و "ئارەزووی پەنهان" (شانازی و ڕیا)ی تێدا نەبێت.

04/12/2025
15/06/2022
توماری خوێندنەوە (٧٠٣)................................(پێغەمبەرمانﷺ پێش مردنی چی فەرمووە؟)بێگۆمان کاتێ ئینسان هەست بە ئە...
23/06/2021

توماری خوێندنەوە (٧٠٣)................................
(پێغەمبەرمانﷺ پێش مردنی چی فەرمووە؟)

بێگۆمان کاتێ ئینسان هەست بە ئەجەلی دەکات و دەزانێت لەنێوان ژیانی دونیا و مالئاویی لە دونیا؛ واهەیە چەند ڕۆژێک یان چەند سەعاتێک مابێت، ئەوا ئەوکات ئەوەی گرنگە لە پەیامی ژیانەکەی باسی دەکات...
با بزانین پێغەمبەرمانﷺ، لەم ساتانەدا باسی چی کردووە:

١// پێنج ڕۆژ پێش مردنی:

عن جُنْدَب بن عبدالله، قَالَ : سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَبْلَ أَنْ يَمُوتَ بِخَمْسٍ، وَهُوَ يَقُولُ :
«... أَلَا وَإِنَّ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ كَانُوا يَتَّخِذُونَ قُبُورَ أَنْبِيَائِهِمْ وَصَالِحِيهِمْ مَسَاجِدَ، أَلَا فَلَا تَتَّخِذُوا الْقُبُورَ مَسَاجِدَ، إِنِّي أَنْهَاكُمْ عَنْ ذَلِكَ»(رواه مسلم)
واتە:
پێنج ڕۆژ پێش مردنی، پێغەمبەرمانﷺ، ئوممەتەکەی ئاگاداردەکاتەوە، کە گۆری پێغەمبەران و پیاوچاکان -وەکو ئوممەتەکانی پێشین- نەیکەن بە مزگەوت، تاوەکو نەپەرسترێن.

٢// کاتی سەکەراتی مردن:

عن عَائِشَةَ وَعَبْدَ اللَّهِ بْنَ عَبَّاسٍ قَالَا:
لَمَّا نَزَلَ بِرَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ طَفِقَ يَطْرَحُ خَمِيصَةً لَهُ عَلَى وَجْهِهِ، فَإِذَا اغْتَمَّ بِهَا كَشَفَهَا عَنْ وَجْهِهِ، فَقَالَ وَهُوَ كَذَلِكَ :
« لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الْيَهُودِ، وَالنَّصَارَى؛ اتَّخَذُوا قُبُورَ أَنْبِيَائِهِمْ مَسَاجِدَ»
يُحَذِّرُ مَا صَنَعُوا.(رواه البخاری و مسلم)
واتە:
لەکاتی سەکەراتی مردن، پێغەمبەرمانﷺ، نەفرەت لە جولەکەو دیانەکان دەکات، کە گۆری پێغەمبەرانیان کردووتە مزگەوت، ئەمەش وەکو ئاگادارکردنەوەیەک بۆ ئوممەتەکەی؛ کە ئەم کارە ترسناکە نەیکەن، تاوەکو تۆشی گۆڕپەرستی نەبن.

∆∆∆∆∆∆

با واقعیانە بیر بکەینەوە، ئەمڕۆ لە ڕوانگەی ئەم دووا وشە پیروزانەی پێغەمبەرمانەوەﷺ، سەیری ئوممەتی رافیزە و هزری شیعەگەری بکەین، لە ئیران و باشوری عێراق، بزانین چۆن گۆڕپەرستی دەکەن! تاوەکو:

١// جیاوازی یەکخوداپەرستی(توحید) و بتپەرستی(شیرک) لە واقعدا ببینین!

٢// بزانین شیعەگەریەتی تەنها دامەزراوەیەکی سیاسی نییە تەماعکاری هەبیت بۆ خێروبێری خەڵکانی دیکە! بەڵکو دامەزراوەیەکی بڵاوکردنی شیرکە بەناوی ئیسلام!!
ئەمەش کارێکی ترسناکە پێویستە مندالەکانمان تا کاربەدەستانمان لێی ئاگاداربکەین...

∆∆∆∆∆∆

لە کوتاییدا:

بە کورتی وبە ڕاشکاوی؛ بەهێزبوونی دەولەتی رافیزە، مانای خەسارەتمەندی دونیا و قیامەتی خەڵکی موسڵمانە و تەنها ئەوەی دڵی بە (تەوحید)ڕوونە ئەم ڕاستییە دەبینێت.
- خودا بمان پارێزێت لە هزری ڕافیزە و لەسەر یەکخوداپەرستی(توحید) بمان ژێنێت -... آمین
======================
سەرچاوە:
° [أَمۡ كُنتُمۡ شُهَدَاۤءَ إِذۡ حَضَرَ یَعۡقُوبَ ٱلۡمَوۡتُ إِذۡ قَالَ لِبَنِیهِ مَا تَعۡبُدُونَ مِنۢ بَعۡدِیۖ قَالُوا۟ نَعۡبُدُ إِلَـٰهَكَ وَإِلَـٰهَ ءَابَاۤىِٕكَ إِبۡرَ ٰ⁠هِـۧمَ وَإِسۡمَـٰعِیلَ وَإِسۡحَـٰقَ إِلَـٰهࣰا وَ ٰ⁠حِدࣰا وَنَحۡنُ لَهُۥ مُسۡلِمُونَ][البقرة 133]
° توماری: (٧٤)(٨٥)(٤٩٢)(٦٩٤).
° تێلیگرام
=====================

 ژمارە (8)لە ویردەكانی دوای نوێژثوبان (رەزای خودای لەسەر بێت )دەفەرمووێت: پێغەمبەر(ﷺ)   كاتێك كە سەلامی دەداوە لە نوێژ س...
08/06/2021


ژمارە (8)
لە ویردەكانی دوای نوێژ

ثوبان (رەزای خودای لەسەر بێت )دەفەرمووێت: پێغەمبەر(ﷺ) كاتێك كە سەلامی دەداوە لە نوێژ سێ جار دەی فەرموو: استغفر الله پاشان دەی فەرموو: اللهم أنت السلام ومنك السلام، تبارَكْتَ ذا الجلال والإكرام. رواه مسلم.

واتای وشەكان:
انت السلام: لێرە مەبەست پێی ناوی خودایە.
ومنك السلام : واتە داوای سەلامەتیت لێدەكەین لە شەر و خەراپەی دونیا و دوا رۆژ.

سەرنج:
1- سوننەت ئەم زیكرە بوترێت لە دوای نوێژەكان.
2- السلام ناوێكە لە ناوەكانی پەروەردگار واتە سەلامەتە لە هەموو شتێك كە ناشیاو بێت بۆ خودای پاك و بێ گەرد.
3- ویردی ترش هەن لە ان شاءالله لە زنجیرەكانی تردا باس دەكەین.

سوود:

پێغەمبەر(ﷺ) بەردەوام داوای استغفر و لێخۆشبوونی لە خودای گەورە دەكرد كەچی پێغەمبەربوو وە (معصوم)یش بوو واتە ئەو كەسەی لە گوناهـ و تاوان پارێزراو بوو. بۆیە ئێمە دەبێت زۆر زیاتر استغفر و داوی لێخۆشبوون بكەین لە پەروەردگار.
پێغەمبەر (ﷺ) لە رۆژێكدا زیاتر لە 100 جار استغفاری هەردەكرد واتە هەر هیچ نەبێت رۆژانە 100 جار استغفار بكەین.

استغفر الله
ــــــــــــــــــــــ
چیا سعدی یحیی

سبحـان الله الحمـــد الله الله اكبــــــر
14/04/2021

سبحـان الله
الحمـــد الله
الله اكبــــــر

22/11/2020

Address

IRBIL
Irbil

Opening Hours

Monday 12:00 - 00:00
Tuesday 12:00 - 00:00
Wednesday 12:00 - 00:00
Thursday 12:00 - 00:00
Friday 12:00 - 00:00
Saturday 12:00 - 00:00
Sunday 12:00 - 00:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بـه‌ڵـێ بـۆ ئـیـسـلام - YES FOR ISLAM - نـعـم لـلأسـلام posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share