ALmustasharun المستشارون

ALmustasharun المستشارون Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ALmustasharun المستشارون, Lawyer & Law Firm, Irbil.

هەلی کار پێویستمان بە ئەندازیاری تەلاسازی و ئەندازیاری مەدەنی هەیە بۆ کارکردن بۆ هەردوو ڕەگەز لەم بوارانە بە موچەیەکی با...
20/01/2023

هەلی کار

پێویستمان بە ئەندازیاری تەلاسازی و ئەندازیاری مەدەنی هەیە بۆ کارکردن بۆ هەردوو ڕەگەز لەم بوارانە بە موچەیەکی باش لە کاتی چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت
سیڤیەکانتان بۆ ئەو ژمارەیە بنێرن لە ڕێگەی واتس ئەپەوە : 5373 360 0750

تێبینی :-
وێنەیەکی تایبەتت لەگەڵ سیڤیەکە هاوپێچ بێت .

٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠
فرص عمل

نبحث عن مهندسين مدنيين ومهندسين مدنيين للعمل لكلا الجنسين في هذه المجالات براتب جيد سيتم تحديده وقت المقابلة
أرسل سيرتك الذاتية إلى هذا الرقم عبر WhatsApp: 0750 360 5373

تنويه :-
إرفاق صورة شخصية بسيرتك الذاتية.

ئایا‌ هاوسەرگیری له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا تاوانه‌؟گومان له‌وه‌ دانیه‌ كه‌ به‌ستنی گرێبەستی هاوسەرگیری و تۆمارکردنی لە دادگا پ...
06/09/2022

ئایا‌ هاوسەرگیری له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا تاوانه‌؟

گومان له‌وه‌ دانیه‌ كه‌ به‌ستنی گرێبەستی هاوسەرگیری و تۆمارکردنی لە دادگا پێویستە، چونکە هیچ کام لە هاوسەران لە کاتی دروستبوونی کێشە لە نێوانیان ناتوانن نکۆڵی لەوە بکەن کە هاوسەری یەکتر نین، ئەوە جگە لەوەی کە سوودی خۆی هەیە بۆ بابەتی ژمارەی تاکەکان لە دەوڵەت، هەروەها بابەتی میرات لە دوای وەفاتکردنی یەکێک لە هاوسەران و چەندین سوودی تر.

‏‎به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا زه‌واجه‌كه‌ ئه‌نجامدرا, ئایا تاوانه یان سەرپێچی؟

‏‎له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سلوكێكی تاوانی ئه‌نجام نه‌داوه‌, به‌تاوان دانانرێت, بەڵکو سەرپێچی ئەو شکلیاتەیە کە یاسا دایناوە.



‏‎له ‌ماددەی (١٠/ب٥) یاسای باری کەسێتی, هاتووه‌: هاوسه‌رگیری کردن لە دەرەوەی دادگا سزاکەی غەرامەیە کە لە ١ ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە ٣ ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.

Address - Iraq - Erbil - Italian Village 1 - No : 317
Phone : 00964 750 445 0381

ئایا دەکرێت دادگا داوای سزای بجوڵێنێت بەبێ ئەوەی تاوانلێکراو یان نوێنەرەکەی سکاڵا تۆمار بکەن؟لە ماددەی (٣برگەی أ )یاسای ...
05/09/2022

ئایا دەکرێت دادگا داوای سزای بجوڵێنێت بەبێ ئەوەی تاوانلێکراو یان نوێنەرەکەی سکاڵا تۆمار بکەن؟

لە ماددەی (٣برگەی أ )

یاسای بنەماکانی دادگایی کردنی سزایی

ژمارە (٢٣)ی ساڵی(١٩٧١) هەموارکراو بەرکار لە عێراق و هەرێمی کوردستان، وەڵامی ئەم پرسیارەمان دەداتەوە



لە ماددەی(٣برگەی أ) دەڵێت ناکرێت دادخوازی سزایی بجوڵێندرێت تەنها لەسەر بنەمای سکاڵای تاوانلێکراو نەبێت یان ئەوەی نوێنەرایەتی دەکات لەم تاوانانەی خوارەوە ئاماژەی پێدەکەین:

١- زینای هاوسەریەتی یان فرە ژنی بەپێچەوانەی یاسای باری کەسی.

٢- بوختان پێکردن یان جنێو پێدان یان درکاندنی نهێنی یان هەواڵدانی بە درۆ یان هەڕەشەکردن بە ووتە یان ئازاردانی سووک، ئەگەر هاتوو تاوانەکە ڕووی نەدابێت لە دژی ڕاسپێدراو بە ڕاژەی گشتی لە کاتی هەڵسانی بە ئەرکەکانی یان بەهۆیەوە.

٣-دزی یان زەوتکردن یان ناپاکی سەرڕاستی یان فێڵبازی یان دەستداریکردنی ئەو شتانەی لێوە بەدەست هاتوون ئەگەر هاتوو تاوانلێکراو هاوسەری تاوانکار بێت یان یەکێک بێت لە ڕەچەڵەک یان نەوەکانی بێت، ئەم شتانە دەست بەسەردادەگیرونەبن لە ڕووی دادوەری یان کارگێڕی یان مافی کەسێکی تری لەسەر نەبێت.

٤- لەناوبردنی سامان یان تێکدانی جگە لە سامانەکانی دەوڵەت ئەگەر هاتوو تاوانەکە بارودۆخێکی توندی لەگەڵدا نەبێت.

٥-پێشێلکردنی خاوەنداریەتی یان چوونە ناو یان تێپەربوونی بە زەوییەکی داچێندراو هان ئامادەکردنی بۆ داچاندن یان زەویەک بەروبوومی تێدابێت یان ڕێگەدان بەوەی ئاژەڵ بچێتە

٦-فڕێدانی بەرد یان شتی تر بۆ سەر ئامڕازەکانی گواستنەوە یام ماڵان یان تەلار یان خانوو یان ڕەز

٧-تاوانەکانی تر کە یاسا دەقی لەسەر داناوە بۆ نەجوڵاندنی تەنها لەسەر بنەمای سکاڵا نەبێت لەلایەن زیان لێکەوتووە.

Address - Iraq - Erbil - Italian Village 1 - No : 317
Phone : 00964 750 445 0381

ئایا طلاق لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی دەکەوێت ؟پرسیارێکی هەستیار و زۆر گرنگ دەکرێت دەربارەی تەڵاق.. ئایا تەڵاق لە ڕێگەی ت...
04/09/2022

ئایا طلاق لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی دەکەوێت ؟

پرسیارێکی هەستیار و زۆر گرنگ دەکرێت دەربارەی تەڵاق.. ئایا تەڵاق لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هۆکارەکانی پەیوەندیکردنی هاوچەرخ وەک تەڵاقدان لە ڕێگەی مۆبایلەوە بە دەنگ یان لە ڕێگەی واتسئەپ و مەسنجەر و ڤایبەر...هتد ئینجا چ بە دەنگ بێت یان بە دەنگ و ڕەنگ بێت، ئایا ئەو تەڵاقە دەکەوێت یان نا ؟

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە ئەبێت بچینەوە خزمەت قورئانی پیرۆز و فەرمودەکانی پێغەمبەرمان (محمد) علیە السلام... ئەم دووسەرچاوەی ئیسلام بێدەنگیان هەڵبژاردووە و باسیان لێوە نەکردووە... و کاتێک دەگەڕێینەوە سەردەمی هاوەڵانی پێغەمبەرمان (د.خ) لەسەر بێت، ئەم بابەتەش لای ئەوان ئامادەیی نەبووە تا قسەی لەسەر بکەن هەتا لە دوای شوێنکەوتوان و شوێنکەوتووانی شوێنکەوتوانیشدا باسی لێوە نەکراوە (تابع و تابعین).

بۆیە ئەم بابەتە پێوویستی بە اجتهادێکی وورد و درووست هەیە کە لەگەڵ پایە جێگیرەکانی ئیسلامدا ناکۆک نەوەستێتەوە.

ئەگەر بگەڕێینەوە سەر بۆ چوونی هەندێک لە زانایانی ئاینی ئیسلامی پیرۆز کە لەم سەردەمەدا دەژین بۆچوونیان جیاوازە، هەندێک بۆچوونیان وایە تەڵاقەکە لە ڕێگەی ئەم پەیوەندییە هاوچەرخانەوە دەکەوێت.. هەندێکی تریان ئەڵێن ناکەوێت، لەوە گرنگتر ئەوەیە هەندێک لە یاساکانی ئەو دەوڵەتانەی کە شەرعی خودا جێبەجێدەکەن لە ڕووی تەڵاقەوە پێیان وایە ناکەوێت بۆ نموونە امارات.

هەتا ئەم بابەتە لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان لە سەرەتایی درووستبوونی ئەم جۆرە تەڵاقە پێیان وابوو ناکەوێت مادام لە ڕێگەی پەیوەندی هاوچەرخەوە بووە، بەڵام ئێستا بۆچوونەکە گۆڕاوە و دەڵێن دەکەوێت.

ڕای درووست بە بۆ چوونی من ئەوەیە دەکەوێت بۆچی چونکە خودای گەورە جل جلالە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت...

﴿ الطَّلَاقُ مَرَّتَانِفَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ وَلَا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ

تَأْخُذُوا مِمَّا آتَيْتُمُوهُنَّ شَيْئًا إِلَّا أَنْ يَخَافَا أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ اللَّهِ فَإِنْ

خِفْتُمْ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَاللَّهِ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا فِيمَا افْتَدَتْ بِهِ تِلْكَ حُدُودُ

اللَّهِ فَلَا تَعْتَدُوهَا وَمَنْ يَتَعَدَّ حُدُودَ اللَّهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ﴾.

♦️ السورة ورقم الآية: سورة البقرة (229).



لەم سورەتە جوانەوە ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە خودای گەورە جل جلالە هۆکارەکانی خستنی تەڵاقی قەتیس نەکردووە و نەیفەرمووە ئیلا ئەبێت بەو ڕێگەیە پیاو هاوسەرەکەی تەڵاق بدات ئەمە لە لایەک لە لایەکی کە ئەسڵ لە کرداردا ڕێپێدراوە مەگەر دەقێک بێت و حەرامی بکات کەواتە تەڵاق لە ڕێگەی تۆڕەکانی پەیوەندیکردنی سەردەمیانە دەکەوێت چونکە دەقێک نیە لە قورئانی پیرۆز یان فەرموودەکانی سەروەرمان ڕێگری کردبێت لەوەی تەڵاق ناکەوێت لە ڕێگەی هۆکارەکانی پەیوەندیکردنی سەردەمیانە، هەتا دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستانیش لە ئێستادا بۆچوونیان وایە کە ئەو جۆرە تەڵاقانە بەو ڕێگایانە دەکەوێت و مەرجە خستنی تەڵاق دوو مەرجی تیابێت، یەکەم دەستەواژەکەی تنجیز بێت... و دەستەواژەی تەڵاقەکە بسەلمێنێت.

مۆڵەتی ھاتنە ماڵەوەی بەندکراو (سزادراو)!ھەموو بەندکراوێک (سزادراوێک) جا گەوران بێت یان نەوجەوان مۆڵەتی هاتنە ماڵەوەی پێد...
31/08/2022

مۆڵەتی ھاتنە ماڵەوەی بەندکراو (سزادراو)!

ھەموو بەندکراوێک (سزادراوێک) جا گەوران بێت یان نەوجەوان مۆڵەتی هاتنە ماڵەوەی پێدەدرێت بەو مەرجەی عێراقی بێت و دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت لە چاکسازییەکانی هەرێمدا حوکم بەسەرببات.



ئەم مۆڵەتی ھاتنەماڵەوەیە بە چەند مەرج و ڕێنماییەک دەبێت کە ئەمانەن:

١- پێویستە سزادراو چارەکێکی ماوەی حوکمی لە چاکسازی بەسەربردبێت کە لە هەموو حاڵەتێکدا لە ساڵێک کەمتر نەبێت.

٢- پێکھێنانی لیژنەیەک لە (توێژەری کۆمەڵایەتی و یاسایی و ژمێریاری) بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی پێویست و پەسەندکردنی ڕاپۆرتەکە و ڕەزامەندی بەڕێوەبەڕ، کە ئەم لیژنەیە بڕی پارری بارمتە بەپێی جۆر و ماوەی سزاکە دیاری دەکەن.

٣- دانانی کەفیلێکی کەسی (شخصی) پەسەندکراو لەلایەن دادنوس، وە دانانی بارمتەی دارایی کە بریتی دەبێت لە پارەی کاش لە بانکێک بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ئەو شارەی کە چاکسازی لێیە کە لە بڕی ٥ ملیۆن کەمتر نەبێت و لە ٢٥ ملیۆن زیاتر نەبێت، یاخود گلدانەوەی خانوویەک کە نرخەکەی کەمتر نەبێت لە بڕی پارەی دیاریکراو، گەڕانەوەی بارمتەکە تەنها بە واژۆی بەڕێوەبەر دەبێت.

٤- ھەر سزادراوێک بە زیاتر لە سزایەک سزادرابوو و ئەگەر ئەو سزایە ڕێگربوو لە مۆڵەت وەرگرتن دەبێت یەکێک لە سزاکان تەواو بکات پاشان مۆڵەتی پێدەدرێت.



🔷 ماوەی مۆڵەتی ھاتنە ماڵەوە بەم جۆرەیە:

١- ماوەی مۆڵەتەکە نابێت لە ٥ ڕۆژ زیاتر تێپەڕبکات جگە لە ڕۆژانی چوون و هاتنەوە، هەر سێ مانگ جارێک ئەم مۆڵەتەی پێدەدرێت.

٢- ھەرمۆڵەتدراوێک دواکەوت لە گەڕانەوەی بۆ چاکسازی کە لە ٣ ڕۆژ تێپەڕنەکات، بۆ بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی هەیە ئەم ماوەیە بخاتە سەر ماوەکەی ئەگەر دڵنیابوو لە بوونی هۆی ڕاستەقینە بۆ دواکەوتنەکەی، ئەگەر دڵنیا نەبوو ئەوا ئەو ماوەیە دەخاتە سەر سزاکەی و مۆڵەت پێدانیشی بۆ ماوەیەک قەدەغە دەکات.

٣- ھەر سزادراوێک بۆ ٣ جار ھاتنەوەی لە مۆڵەت پێشێل کرد مۆڵەتی لێ قەدەغە دەکرێت بە یەکجاری.

Rebwar Gardi
iraq - erbil - italian village no: 317

ئایا گرێبەستی هاوسەرگیری بەبێ شاهید دروست دەبێت ؟سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین زەواج گرێبەستە بەڵام احکام و شروط و ارکانی جیا...
29/08/2022

ئایا گرێبەستی هاوسەرگیری بەبێ شاهید دروست دەبێت ؟
سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین زەواج گرێبەستە بەڵام احکام و شروط و ارکانی جیاوازە لە گرێبەستەکانی تر چونکە گرێبەستی ئاسایی بەبێ بوونی شاهید دروست دەبێت و بوونی شاهید کاریگەری لەسەر دروستی ناکات ئەمە لە ڕووی یاسایی و تەنها ایجاب و قبول و کتابە بوونی هەبێت تەواوە، بەڵام خوای گەورە بوونی شاهیدی پێویست کردووە بۆ هەموو گرێبەست و معاملات و دەفەرموێت

( وَأَشْهِدُوا إِذَا تَبَايَعْتُمْ) و ( وَاسْتَشْهِدُوا شَهِيدَيْنِ مِنْ رِجَالِكُمْ) واتە لە مامەڵەی ئاسایشدا بوونی شاهید گرنگە.

بەڵام لە گرێبەستی هاوسەرگیری دا جگە لە ایجاب و قبول و نوسین و تۆمارکردنی گرێبەستەکە بە عورفی یان یاسایی مەسەلەی شاهید بابەتێکی گرنگ و جیاوازە چونکە شاهید گەر لە گرێبەستی تردا بۆ سەلماندن و إثبات بێت لە زەواج بەم جۆرەیە گرنگیەکەی:

١. مەرجێکە بۆ دروست بوونی زەواجەکە و بەجۆرێک بەبێ بوونی ئەم مەرجە کە دووشاهیدی بالغی عاقڵ داوا دەکات لە کاتی مارەکردن زەواجەکە دروست نابێت.

٢. دەرخستنی گرنگی و خطورەتی بەرپرسیاریەتی زەواجە لەلایەک و لەلایەکی تر دەرخەری پیرۆزی پرۆسەکەیە.

٣. وەسیلەیەکی گرنگە بۆ “ إشهار و اعلان “بوونی زەواجەکە و زانینی خەڵکان بە لەبەیەکگەیشتنی شەرعی کچ و کوڕێک و دیاربوونی ڕووی خێزانی و نسبی منداڵانی ئەو ژن و پیاوە لە داهاتودا.

٤. بۆ سەلماندنی زەواجەکە لە حاڵەتی انکاری لایەنەکەدا بەشێکی ترە لە گرنگی شاهید کە هەردوو شاهیدی ناو مارەبڕین و ڕێوڕەسمی کۆمەڵایەتی و شەکراوخواردنەوە و دەست ماچکردن دەتوانن گرێبەستەکە بسەلمێنن لە دادگای باری کەسێتی و لە داوای سەلماندنی هاوسەرگیریدا.

٥. جیاوازی کردنە لەنێوان حەڵاڵ و حەرام چونکە فەرمان بە ئاشکرایی حەڵاڵ و پەنهانی و ستر کردنی حەرام کراوە.



🔹بەڵگەمان چییە بۆ قسەکانمان ؟

لەڕووی شەرعی یەوە:

سەرتان نایەشێنم بە ڕاجیایی و وردەکاری مذاهبەکان ڕای ڕاجع و پێوەرگیراو لە یاسادا بۆمان گرنگە هەروەک پێغەمبەرمان محمد (د.خ) دەفەرموێت

“ لا نكاحَ إلَّا بوليٍّ وشاهدَيْ عَدلٍ وما كان مِن نكاحٍ

على غيرِ ذلك فهو باطلٌ “

کەواتە ئەم فەرموودەیە بوونی شاهید بەمەرج دەگرێت بۆ صحیحی و دروستی زەواجەکە بەجۆرێک بە بوونی ولی و دوو شاهیدی عدل نەبێت زەواجەکە بە باطل دادەنێت.



لە ڕووی یاسایی یەوە :

بەپێی یاسای باری کەسێتی ماددە “ 6 “ بەلەدەست دانی یەکێک لەو مەرجانەی لە ماددەکە باسی دەکات زەواج دروست نابێت و بەپێی بڕگەی د بوونی شاهیدی دوو شاهید کە ئەهلیەی قانونییان هەبێت بە مەرج وەرگیراوە.





▫️ کەواتە بەنەبوونی شاهید حوکمی گرێبەستی هاوسەرگیری ئەنجام دراو بس گرێبەستێکی باطل دادەنرێت و هیچ اثار و حقوق و واجباتێک لەسەر ژن و پیاوەکە دروست ناکات و موجبە بۆ فسخ و هەڵوەشاندنەوە.

محامي وافتخر
03/09/2021

محامي وافتخر

13/08/2021
31/07/2019

عقوبه اصدار صك بدون رصيد
م 459 عقوبات

🔹🔷 #الصك :

ليس في القانون تعريف للصك
ولكن الفقه يعرفه بأنه :

《 أمر مكتوب وفقاً لأوضاع معينة يطلب به الساحب إلى المسحوب عليه بأن يدفع ب مقتضاه وبمجرد الإطلاع عليه لشخص معين أو لأمر شخص معين أو لحامله مبلغاً معيناً من النقود مما أودعه الساحب لديه 》

يقوم الصك بدور بالغ الأهمية في الحياة الإقتصادية بإعتباره أداة وفاء كالنقود وهو من هذه الناحية يختلف عن الأوراق التجارية كالكمبيالات
إذ أن هذه الأوراق تعد أداة ضمان
أما الصك فإنه أداة وفاء تسوى بها الديون

🔹🔷 :

🔺 تتقادم دعوى الصك بدون رصيد ب مرور ستة أشهر بعد إنقضاء ميعاد تقديمه ... م 175 قانون التجارة

🔺 إذا ظهر بعد مرور مدة التقديم وهيَ عشرة أيام عدم وجود رصيد كافٍ للساحب فلا يوجد عنصر جزائي في الدعوى الجزائية
وفي هذه الحالة على قاضي التحقيق أن يستفسر من المصرف المسحوب عليه الصك من تاريخ تقديم الصك إليه وذلك تنفيذاً لحكم المادة 156 من قانون التجارة رقم 30 لسنة 1984

🔺 إذا لم يستطع المستفيد من إستيفاء حقه لوجود التقادم فإنه يستطيع أن يرفع دعوى للمطالبة بمبلغ الصك على وفق الإثراء بلا سبب على حساب الغير
م 177 قانون التجارة

تعويض على المحكمة الحكم بالتعويض اذا كانت المجنى عليهاقاصرة لان تنازلها وتنازل والدها يلحق بها ضرراً محضاً
20/07/2019

تعويض
على المحكمة الحكم بالتعويض اذا كانت المجنى عليهاقاصرة لان تنازلها وتنازل والدها يلحق بها ضرراً محضاً

Address

Irbil
00964

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ALmustasharun المستشارون posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to ALmustasharun المستشارون:

Share