یاسا و خێزان

یاسا و خێزان ڕاوێژی یاسایی

طلاق  بائن بينونة صغری؟؟   ئەم جۆرە طلاقە الرجعي ه بە شەرع و بە یاسا  ڕێگە بە پیاو دراوە ھاوسەرگیری لەگەڵ  ژنە طلاق دراو...
11/07/2020

طلاق بائن بينونة صغری؟؟
ئەم جۆرە طلاقە الرجعي ه بە شەرع و بە یاسا ڕێگە بە پیاو دراوە ھاوسەرگیری لەگەڵ ژنە طلاق دراوەکەی بکاتەوە بيگەرێنێتەوە بە عقدو مارەیی نوێ له ماوەی عيدە دا م(٣٨/٢/أ)

02/07/2020
28/06/2020

‏‎قانون (اصول محاكمات جزائية) مادده ى ١٨١ باس لە راگرتنی تۆموتبار دەکات کە
ماوه ى راگرتن ١٥ روژ ە بۆ كه سى تومه تبار وه ئه و ماوه يه قابيلى دريژكردنه وه يه بۆ ١٥ روژى تر، ئه گه ر به پيويست زانرا ،ھەروەھامه مەرجه كانى راگرتن:-

‏‎١- بو يه كه م جارو بو هه ر دريژ كردنه وه يه ك پيويسته به فه رمانى دادوه ر بيت.

‏‎٢- نابيت ماوه ى راگرتن له يه ك له سه ر چوارى سزاى بريار دراو بو تاوانه كه زياتر بيت.

‏‎٣- نابيت به هيچ شيوه يه ك ماوه ى راگرتن زياتر بيت له شه ش ٦ مانگ ئه گه ر له و ماوه يه زياتر بوو ئه وا ئه و بارو دوخه ده خريته به رده م دادگاى سزايى به مه به ستى موله ت دان به دريژ كردنه وه ئه ويش يان بريارى دريژكردنه وه ده دات به مه رجيك نابيت له يه ك له سه ر چوارى سزاى بريار دراو بو تاوانه كه زياتر بيت ئه گه ر له و ماوه يه زياتر بوو ئه وا دادگا بريارى ئازادكردنى تومه تبار ده دات جا به كه فاله ت بيت يان بێ كه فاله.
‏‎-ھەروەھا خالى ٢ و ٣ ئه و كه سه ناگريته وه كه سزاى ئه و تاوانه ى كه له سه رى راگيراوه له سيدارادان بوو تۆمەتبار رادەگيرئ تاكوو بريارى كۆتايى لەسەر دەدرێ.

26/06/2020

اعتراض على الحكم الغيابى
ره‌خنه‌ له‌ بریاری نائاماده‌یی دادگا به‌م شیوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بیت:-
1.به‌ عریضه‌یه‌ك پیشكه‌شی هه‌مان ئه‌و محكمه‌یه‌ ئه‌كریت كه‌ بریاره‌كه‌ی ده‌ركردووه‌ نه‌ك محكمه‌یه‌كی تر .
2.پیویسته‌ ره‌خنه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی یاسایی خۆیدا پیشكه‌ش بكریت
3.پیویسته‌ هۆكانی ره‌خنه‌گرتن بگریته‌ خۆی چونكه‌ ئه‌گه‌ر بیتوو هۆكاره‌كان باس نه‌كرابیت ئه‌وا له‌رووی شكله‌وه‌ ره‌ت ئه‌بیته‌وه‌ .
4.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م داوایه‌ هه‌مان به‌رده‌وامی(امتداد) داوا اصلیه‌كه‌ی هه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌مان ژماره‌ی داوا اصلیه‌كه‌ وه‌رئه‌گریت نةك ژمارةى تازه‌ .
5.دادوه‌ر له‌سه‌ری ئه‌نوسیت و ره‌سمه‌كه‌ی ئه‌دریت و رۆژیكی نزیك بۆ دادبینی دائه‌نریت .
6.له‌ لایه‌ن ره‌خنه‌گره‌وه‌ ئیمزائه‌كریت و ئاگادارنامه‌ (التبلیغ) ده‌رئه‌چیت بۆ ره‌خنه‌ له‌سه‌رگيراو .

بژێوی (نفقە)ی مناڵ لەئەستۆی باوکەبەڵام ئەگەر باوک توانای دابینکردنی بژێوی مناڵەکەی نەبێت ئەو کارە لەئەستۆی کێیە ؟؟مادەی ...
26/06/2020

بژێوی (نفقە)ی مناڵ لەئەستۆی باوکە
بەڵام ئەگەر باوک توانای دابینکردنی بژێوی مناڵەکەی نەبێت ئەو کارە لەئەستۆی کێیە ؟؟
مادەی (60) بڕگەی (1) لەیاسای باری کەسێتی : (ئەگەر باوک توانای نەبوو بژێوی بدات ، بژێویەکە ئەخرێتە ئەستۆی ئەو کەسەی کە پێویسته لەکاتی نەبوونی باوکەکەدا بیدات) واتە ئەگەر باوکەکە توانای کارکردنی نەبێت ئەو کەسە ڕائەسپێرێت بەدابینکردنی بژێوی بۆ مناڵەکەی کە پێویسته لەکاتی نەبوونی باوکەکەدا بژێوی مناڵەکە دابین بکات
مادە ( 60) بڕگەی (2) یاسای باری کەسێتی : (ئەم بژێویەیش کە ئەو کەسە (بژێوی دەرەکە } ئەیدات ،ئەبێتە قەرز لەسەرباوکەکە کاتێک بووی لێی وەرئەگرێتەوە) واتە کەسی بژێوی دەر بۆی هەیە لێی وەربگرێتەوە ئەگەر سامانداربوو
بەپێی ئەم دوو بڕگەیە ئەگەر باوکێک بەهۆی هەر هۆکارێک نەیتوانی بژێوی بۆ مناڵەکانی دابین بکات یان باوکەکە دیار نەبوو ( مفقود ) بوو لەو حاڵەتەدا بژێوی ئەو مناڵە لەسەر یەکێک لەنزیکترین خزمەکانی پێویستەو یەکەمجار
دایک بەپلەی یەکەم دێت
ئەگەر ئەویش نەیتوانی
باپیر بەپلەی دووەم دێت
بەم شێوەیە پلەی میرات لەیەکێکەوە بۆ یەکێکی تر ئەگوازرێتەوەو ئەو بژێویە ئەبێت قەرز لەسەر باوکی مناڵەکە کەواتە ئەگەر باوکەکە سامانداربوو ئەوکەسەی لەجیاتی ئەو بژێوی بۆ مناڵەکە دابینکردووە بۆی هەیە لێی وەربگرێتەوە.

ئەو تاوانانەی ،تەنها تاوانلێکراو دەتوانێت سکاڵا تۆماربکات....!ئامادەکردنی : ھێمن محمد باجڵان خوێندکاری یاسا لە بڕگەی ٲ  ...
26/06/2020

ئەو تاوانانەی ،تەنها تاوانلێکراو دەتوانێت سکاڵا تۆماربکات....!

ئامادەکردنی : ھێمن محمد باجڵان
خوێندکاری یاسا

لە بڕگەی ٲ ماددەی 3 ی یاسای بنەما دادگەرییە سزاییەکان ژمارە ( ٢٣ )ی ساڵی ١٩٧١ هاتووە:

أ - نابێت داوای سزایی بجوڵێنرێت مەگەر لەسەر سکاڵای تاوانلێکراو یان جێگرە وە یاساییەکەی نەبێت لەم تاوانانە :-

١- زیناکردنی ھاوسەرێتی یان ھێنانی چەند ھاوسەرێک بە پێچەوانەی یاسای باری کەسێتی .
٢- بوختان کردن یان جنێو دان یان بڵاوکردنەوەی نھێنی یان ھەواڵدانی درۆ یان ھەرەشەکردن بە قسە یان ئازاردانی سوک ئەگەر تاوانەکە نەکرابێت لەسەر ڕاسپێردراو بە خزمەتی گشتی لە کاتی ھەستان بە ئەرکەکەی یان بەھۆی ئەوەوە .
٣- دزی یان دەست بەسەراگردن یان ناپاکی سپاردە یان ھەڵخەڵەتاندن یان بندەست خستنی شتومەکی دەست کەوتوولێی ، گەر تاوان لێکراوەکە ھاوسەری تاوانبارەکە بوو یان یەکێ لە ڕەچەڵەکی بوو یان نەوەی بوو ، وە ئەو شتومەکانە دەست بەسەرگیراو نەبوون بەپێی بڕیاڕی دادگا یان بەپێی بڕیارێکی کارگێری یان مافی کەسی تری لەسەر بێت .
٤- لە ناوبردنی سامان یان وێرانکردنی بێجگە لە سامانی دەڵەت ئەگەر تاوانەکە ھاوکات نەبوو بە بارودۆخێکی توندەوە .
٥- پێشێل کردنی شکۆی خاوەندارێتی ( موڵک ) یان چونە ناوەوە یان تێپەڕبوون بەناو زەوییەکی چێنراو یان ئامادە کراوە بۆ چاندن یان زەویەک بەرھەمی تێدا بێت یان واز لە ئاژەڵ بھێرێت بچێتە ناوییەوە .
٦- ھاویشتنی بەرد یان ھەرشتێکی تر بۆ ناوەندی گواستنەوە یان ماڵان یان باڵەخانەکان یان باخەکان و شوێنی قەدەغەکراو .
٧- تاوانەکانی تر کە یاسا ڕێگەی نەداوە بە جوڵاندنی سکاڵا مەگەر لەسەر سکاڵای زیان ڵێ کەوتوو نەبێت .

ب- نابێت داوای سزایی لەو تاوانانەی کە لە دەرەوەی کۆماری عێراق ڕوو دەدەن بجوڵێنڕێت مەگەر بە ڕێگەدانی وەزیری داد نەبێت

حالات ابطال دعوى حالةتةكانى پوچەڵ بوونةوةى داوا بريتين لة :1- پوچەڵبوونەوە لة ڕێگەی دادگاوة ( ابطال من المحكمة )2- پوچەڵ...
25/06/2020

حالات ابطال دعوى

حالةتةكانى پوچەڵ بوونةوةى داوا بريتين لة :
1- پوچەڵبوونەوە لة ڕێگەی دادگاوة ( ابطال من المحكمة )
2- پوچەڵبوونەوە بة حوكمى قانون ( ابطال بحوكم القانون )
3- پوچەڵبوونەوە لة ڕێگەی داواكار ( ابطال من المدعى )
4- پوچەڵبوونەوە لة ڕێگەی داواليكراو ( ابطال من المدعى علية )
ليرةدا لةبةر دريزى بابةتةكة تاوةكو بابةتةكة تاقةت بروكيَن نةبيت هةرجارة و باسى دانةيةكيان دةكةم و بة هيوام سوودبةخش بيت :
پوچەڵبوونەوە لة ڕێگەی دادگاوة ( ابطال من المحكمة )
يةكةم – كاتيك صرف النظر يان حصركردنى داوا دةكريت لة داواكاريةك يان يةكيك لة داواكارةكان يان داواليكراوةكان يان هةنديك لة داواليكراوةكان /
ماددة 44 ى قانون مرافعات دةلى ( بيويستة بةرزكردنةوةى داوا بة عريضةيةك بيت و لة لايةن يةك داواكار بيت و بؤ يةك داواكارى بيت و لةسةر يةك داواليكراويش بةرزكرابيتةوة ) بةلام لة بركةكانى دواتردا استثنائةكان باس دةكات كة بةو شيوةيةن :

ا- بڕگەی 2 دةلى دةكرى بة يةك عريضة لة داوايةكى حقى عينى داوا لةسةر جةند عقاراتيك بكةى بة مةرجيك اتحاد سبب هةبيت و خصوم هةمان كةس بن .
ب- بڕگەی 3 ( دةكرى بة يةك عريضة و داواى جةند حقيكى شخصى يان جةند حقيكى عينى منقول بكريت )
ج- دةكريت لة عريضةى دعوى داواكارى تةواوكةر ياخود فرعى لة داوا سةرةكيةكة هةبيت .
د- دةكريت بة يةك عريضةى دعوى جةند كةسيك داواكار بن بة مةرجيك ئةو طلبةى هةيانة مشترك بيت يان بةيوةندى بةيةكةوة هةبيت .
ه- دةكريت بة يةك عريضةى دعوى داوا لةسةر جةند مدعى علية تؤمار بكريت بةمةرجيك اتحاد سبب هةبيت يان بةيوةنديان بةيةكةوة هةبيت .
ليرةدا و خارجى ئةوانةى باسكران كاتيك زياتر لة داواكاريةك هةبيت يان زياتر لة مدععيةك يان مدعى علية وة دعوى حصر بكريت بؤ تةنها طلبيك يان مدعى علية يان مدعيةك يان صرف نضر بكريت و ئةو بةشةى كة لة داواكة لادةبريت ( ابطال ) دةكريت لة لايةن محكمةمةوة .
دووةم – / نقص لة شكلياتى دعواكة
ماددة 46 و 50 ى قانون مرافعات باسى عريضةى دعوى دةكات و دةبيت ئةوانةى تيدا موجود بن : ( ناوى دادكا , بةروارى عريضة , ناوى داواكار و داواليكراو و مهنة و لقب و شوينى تؤماركردنى داوا وة شوينى دانيشتنى مدعى علية بة مةبةستى تبليغ كردن – بابةتى داوا – وقائعى دعواكة و بةلكةكانى سةلماندن – توقيع مدعى يان وكيلةكةى ) كاتيك نقصيك لة عريضةى دعوى هةبيت دادكا داواكار تكليف دةكات لة مدةيةكى مناسب نقصةكة جاك بكاتةوة بة بيجةوانةوة ئةكةر جاكى نةكرت دادكا بؤى هةية ابطالى عريضةى دعواكة بكات .

سێ يةم – ئةكةر هاتوو داوا ترك بوو
فقرة 3 ى ماددة 54 لة قانون مرافعات / كاتيك داوايةك ترك دةبيت و لة ماوةى ياسايدا لايةنةكان يان داواكار هةلدةستيت بة نويكردنةوةى داواكة و داواكة لةو شوينةى ليى راوةستابوو دةستبيدةكاتةوة بةلام ئةكةر هاتوو لة دواى نويكردنةوةى داواكة لايةنةكان ئامادةى دادبينى نةبوون ئةوا بؤ دادكا هةية ابطالى بكات ئةمةش لةبةر ئةوةية تاوةكو لايةنةكان اهمالى لة داواكةدا نةكةن و سزاى ئةو اهمالكردنةش وةركرن كة ابطالكردنى داواكةيانة .

پێدانی ڕەگەزنامەی عێراقی بە پیاوی بیانی بەهۆی هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی عێراقیدا:پ/ کاتێک ئافرەتێکی عێراقی هاوسەرگیری لەگەڵ...
25/06/2020

پێدانی ڕەگەزنامەی عێراقی بە پیاوی بیانی بەهۆی هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی عێراقیدا:

پ/ کاتێک ئافرەتێکی عێراقی هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی بیانی دەکات،ئایا پیاوەکە دەتوانێت ڕەگەزنامەی عێراقی بەدەست بهێنێت؟
مەرجەکانی پێدانی ڕەگەزنامە لەم حاڵەتەدا چیە؟

ج/ ماددەی (۷) لە یاسای ڕەگەزنامەی عێراقی(قانون الجنسیة العراقیة) ژمارە(۲٦)ی ساڵی(۲۰۰٦) تایبەتە بەم حاڵەتە کە دەڵێ:
{ وەزیرــ مەبەست وەزیری ناوخۆیە ــ بۆی هەیە ڕەزامەندی بدات لەسەر پێدانی ڕەگەزنامە بە ئەوکەسەی کە عێراقی نیە و لەگەڵ ژنێک هاوسەرگیری کردووە کە ڕەگەزنامەی عێراقی هەیە ئەگەر مەرجەکانی ماددەی(٦)ی ئەم یاسایەی تێدابێت...}

مەرجەکانی پێدانی ڕەگەزنامە بە پیاوە بیانیەکە:

۱ـ دەبێت ئافرەتەکە عێراقی بێت و پیاوەکە بیانی بێت.

۲ـ دەبێت گرێبەستی هاوسەرگیریەکە لەڕووی شەرعی و قانونیەوە ڕاست و دروست بێت و هیچ خەلەلێکی تێدا نەبێت.
{ لێرەدا یاسادانەر باسی ئەوەی نەکردووە کە ئایا مەرجە پیاوە بیانیەکە موسڵمان بێت یان نا؟ لەکاتێدا زۆر پێویست بوو کە باسی بکات چونکە بە پێی قانونی عێراقی ئافرەتی موسڵمان بۆی نیە شوو بە پیاوی ناموسڵمان بکات).

۳ـ دەبێت ماوەی نیشتەجێبوون(اقامە)ی پیاوەکە لەناو عێراقدا لە ( ٥ ساڵ) کەمتر نەبێت بەشێوەی یەک لەدوای یەک(متتالیة)،واتە نابێت بەشێوەی پچڕ پچڕ بێت بۆ نموونە ساڵێک لە عێراق بێت و شەش مانگ لە دەرەوە، بەڵام چوونە دەرەوە بۆ (خوێندن و نەخۆشی و حەجکردن و گەشتوگوزار و سەردانکردنی کەسوکار) بەپچڕاندن و ئینقیتاعی ماوەکە دانانرێت واتە دەتوانێت بۆ ئەو مەبەستانە عێراق جێ بهێڵێت بەمەرجێک نیەتی گەڕانەوەی هەبێت بۆ عێراق، وە لەهەموو حاڵەتێکدا نابێت ماوەی چوونەدەرەوەکە لە( ٦ مانگ) زیاتر بێت، خۆ ئەگەر چوونە دەرەوەکە لەو ماوەیە زیاتربوو و وە نیەتی گەڕانەوەشی نەبوو بۆ عێراق، ئەوا دەبێت دووبارە ئیقامە وەربگرێتەوە و بۆ ماوەی(٥ ساڵی تر) نیشتەجێ بێت لە عێراقدا، ئەم ماوەیەش بۆ ئەوە دانراوە تاکو هاوسەرگیریەکە تەنها بۆ مەبەستی وەرگرتنی ڕەگەزنامە نەبێت و هەروەها بەتێپەڕبوونی ئەو ماوەیەش کەسەکە شارەزای دەستوور و یاسا و کلتوور و داب و نەریتی وڵاتەکە بێت.

٤ـ دەبێت پەیوەندیە هاوسەرگیریەکە بەردەوامبێت لەکاتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پێدانی ڕەگەزنامەکە، واتە نابێت لەوکاتەدا پیاوەکە ژنەکەی تەڵاقدابێت، خۆ ئەگەر پیاوەکە ژنەکەی تەڵاقدابوو پێش ئەوەی داوای ڕەگەزنامەکە بکات و پاشان ژنەکەی گەڕاندبێتەوە لای خۆی،ئەوا لەم حاڵەتەدا دەبێت لەسەرەتاوە دەست بکاتەوە بە نیشتەجێ بوون بۆ ماوەی( ٥ ساڵ ) لە عێراقدا، واتە ماوەی نیشتەجێ بوونی پێش تەڵاقدانەکەی لەگەڵ ژنەکەی بۆ حساب ناکرێت.

٥ـ ئەبێت کەسە بیانیەکە گەیشتبێتە تەمەنی باڵغ بوون، واتە (سن الرشد)ی تەواوکردبێ.

٦ـ دەبێت بەشێوەیەکی ڕەوا(مشروع) هاتبێتە ناو عێراق و بەقاچاغ نەهاتبێت، واتە دەبێت ڤیزەی عێراقی وەرگرتبێت و لە دەروازەیەکی ڕەسمیەوە هاتبێتە ناو عێراق.

۷ـ ئەبێت خووڕەوشتی باش بێت و حوکم نەدرابێت بە تاوانێک یان کەتنێکی ئابڕووبەر.

٨ـ پێویستە ئامڕازێکی دیاریکراوی هەبێت بۆ بژێوی ژیانی، واتە پیشەیەک یاخود کارێکی هەبێت.

۹ـ پێویستە نەخۆشیە گوێزراوەکانی نەبێت، واتە تەندروستی باش بيت

1 _ إذا طلق الزوج زوجته بدون سبب  يسمى ( طلاق_تعسفي ) الزوجة تستحق تعويض مادي. عن هذا الطلاق 2_ للأم الحق باقامة دعوى نف...
24/06/2020

1 _ إذا طلق الزوج زوجته بدون سبب يسمى ( طلاق_تعسفي ) الزوجة تستحق تعويض مادي. عن هذا الطلاق

2_ للأم الحق باقامة دعوى نفقة أطفالها حتى و أن كانت على ذمة زوجها

3_ للأب حق مشاهدة أولاده من خلال أقامة دعوى مشاهدة وله حق اصطحابهم أيضا اثناء اوقات المشاهدة

4_ الخلع هو إتفاق بين الزوجين على ان تبذل الزوجة بعض حقوقها او جميع حقوقها مقابل الطلاق ولا يقع الخلع إذا لم يكن هناك إتفاق

5_ لا يجوز للأم ان تتنازل عن نفقة أولادها لأنها حق خاص بهم والأب ملزم بالانفاق عليهم.

6_ أن فقدت الأم احد شروط الحضانة فانها تسقط عنها وتكون الحضانة للأب

7_ إذا خرجت الزوجة من دار زوجها بدون اذن او بدون سبب فانها لا تستحق النفقة.


8_ تستحق الام أجور الحضانة بعد الطلاق فقط.

فرۆشتنی زێڕی ژنبڕی ژمارە ٣٤٩٠ی ڕۆژی ٢٨ی ١٠ی ٢٠٠٨ی دادگای تەمیزی عێراقی:ئەگەر هاوسەر (ژن) زێڕ و کەرەستە گرانبەهاکانی خۆی ...
24/06/2020

فرۆشتنی زێڕی ژن

بڕی ژمارە ٣٤٩٠ی ڕۆژی ٢٨ی ١٠ی ٢٠٠٨ی دادگای تەمیزی عێراقی:

ئەگەر هاوسەر (ژن) زێڕ و کەرەستە گرانبەهاکانی خۆی لە ماوەی ژیانی هاوسەری دایە هاوسەرەکەی (پیاو) بە مەبەستی درووستکردنی خانووێک بۆیان، یان کڕینی ئەساسی ماڵەکە، ئەوا پیاو لە ڕووی شەرع و قانونیشەوە پابەند دەبێت بە گەڕاندنەوەی زێڕەکە چونکە ئەو بڕە زێڕە وەک قەرزێک حیساب دەبێت و هاوسەر مافی ئەوەی هەیە داوا بکات بە شێوەی عەینی یان بەهاکەی بەپێی کاتی داواکردنەکە بۆ بگەڕێندرێتەوه.

23/06/2020

ئافرەتێک ئەگەر پێش گواستنەوە لەهاوسەری جیاببێتەوە چی دەکەوێت:-

یەکەم: بەپێی ماددەی (۲۱) لەیاسای باری کەسێتی عێراقی ئەگەر جیابوونەوەکە بەهــۆی پـیاوەکەوە بـوو:
لەم حاڵــەتەدا ئافرەتەکە نیوەی مارەیـــی دەکـــەوێت واتا مارەیـی حازری و قـــەرز کـــۆدەکرێتـــەوەو دابەش دووی ئەکەیت.

دووەم: ئەگەر جیابوونەوەکە بەهۆی ئافرەتەکەوە بوو:
ئەوا لەم حاڵەتەدا ئافرەتەکە هیچ مارەییەکی ناکەوێت، وەئەگەر مارەیی حازریشی وەرگرتبوو لێی وەردەگیرێتەوە.
( ماددەی ٤۱بڕگەیً چوارەم/ج)

22/06/2020

ژن له‌کاتی ته‌ڵاقدانیدا له‌لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه‌ کۆمه‌ڵێک مافی شه‌رعی و یاسایی هه‌یه‌. ---------------------------

ژن له‌کاتی ته‌ڵاقدانیدا له‌لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه‌ کۆمه‌ڵێک مافی شه‌رعی و یاسایی هه‌یه‌ که‌گرنگترین ئه‌و مافانه‌ش ئه‌مانه‌ن:-

1- مافی ماره‌یی:
ژن له‌کاتی ته‌ڵاقدانیدا مافی وه‌رگرتنی هه‌موو ماره‌ییه‌که‌ی هه‌یه‌، جگه‌ له‌هه‌ندێک حاڵه‌ت، وه‌ک ...له‌ته‌ڵاقی (خولع)یدا که‌ژن ده‌ڵێت به‌پیاوه‌که‌ی که‌واز له‌هه‌موو مافه‌ شه‌رعی و یاساییه‌کانم ده‌هێنم به‌س ته‌ڵاقم بدات، ئه‌و کاته‌ش مێرده‌که‌ی ته‌ڵاقی ده‌دات به‌ته‌ڵاقێکی خولعی.

2- که‌لو په‌لی ناوماڵ:
ژن له‌کاتی ته‌ڵاقدانیدا مافی وه‌رگرتنی هه‌موو که‌لء په‌لی ناو ماڵه‌که‌ی هه‌یه‌ چونکه‌ ماڵی هاوسه‌ری (بیت الزوجی) مافی ژنه‌.

3- دیاریء به‌خشیش (هه‌دیه‌، هبه‌):
ژن مافی وه‌رگرتنی هه‌موو ئه‌و دیاریانه‌ی هه‌یه‌ که‌مێرده‌که‌ی پێی به‌خشیوه‌ له‌کاتی ژیانی هاوسه‌ریء ده‌ستگیرانیدا، چونکه‌ دیاری ناگه‌ڕێته‌وه‌.

4- مافی نیشته‌جێبوون:
هه‌ر کاتێک پیاو ژنه‌که‌ی ته‌ڵاقدا ئه‌وا ژنه‌که‌ ئه‌توانێ داوای مانه‌وه‌ بکات له‌خانووه‌که‌دا بۆماوه‌ی (3) ساڵ به‌مه‌رجێک ئه‌و ژنه‌ خۆی شوقه‌ یان خانووی به‌ناوه‌وه‌ نه‌بێت، چونکه‌ ئه‌گه‌ر خانووی به‌ناوه‌وه‌ بوو ئه‌وا ئه‌و مافه‌ی نابێت.

5- قه‌ره‌بووی ته‌ڵاقی (ته‌عه‌سوفی)
هه‌رکاتێک پیاوێک ژنه‌که‌ی له‌حاڵه‌تی توڕه‌یدا ته‌ڵاقدا ئه‌وا ژنه‌که‌ی ئه‌توانی داوای قه‌ره‌بوو له‌مێرده‌که‌ی بکات، چونکه‌ له‌ئه‌نجامی ئه‌و ته‌ڵاقه‌وه‌ زه‌ره‌ری به‌رده‌که‌وێ.

6- خه‌رجی پێشوو:
ژن له‌کاتی ته‌ڵاقدانیدا ئه‌توانێ داوای خه‌رجی پێشووی بکات به‌مه‌رجێ ئه‌و ژنه‌ مووچه‌ خۆر نه‌بێت، چونکه‌ به‌پێی بڕیاری ژماره‌ (62) ژنێک ئه‌توانی داوای خه‌رجی بکات که‌ده‌رامه‌تێکی نه‌بێت (مووچه‌ خۆر نه‌بێت)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو مووچه‌ خۆر بوو ئه‌وا ناتوانێ دوای بکات.

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when یاسا و خێزان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share