پارێزەر و دەرونناس:هۆشدارمنصور

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • پارێزەر و دەرونناس:هۆشدارمنصور

پارێزەر و دەرونناس:هۆشدارمنصور بەكالۆریۆس لە دەرونناسی و بەكالۆریۆس لە یاسای گشتی
07502744111

01/04/2025

وریای پارەکانتان بن
دزی ئەم جارە لە ناو مۆبایلەکەتەوە دێت

📌محمد حسێن
شارەزای ئابوری

سیناریۆکە بەمجۆرەیە؛ هەرزەکارێکی دەستبڕی فێڵباز ‌پارەی داوە بە کچەمۆدێلێک و چەند میدیایەکی بێ متمانەی ناپیشەیی تا چاوپێکەوتنی لەگەڵ بکەن و بەشان و باڵیا هەڵدەن وای نیشاندەن کە ئەو ملیاردێرێکی سەرکەوتووە و بە بەهای ملیۆنەها دۆلار هەر ئۆتۆمبیلی تایبەتی هەیە و ....هتد. هەموو ئەم گەمەیەش بۆ ئەوەیە متمانەیەک بۆ ئەم پیاوە دروست بکرێت و دواتر بەناوی بازرگانی ئەلکترۆنی و بازاڕە داراییەکان و بۆرسەوە پارەی خەڵک بەرێت؛ ئینجا لە کوتوپڕێکدا خۆی ون ئەکات و دەڵێت بازرگانیەکەمان توشی زیان بوەو ئیفلاسم کردووەو ...هتد.، ئیتر بەم جۆرە هەموو پارەکەتان دەخوات.
پێش ئەوەی پارەی خۆت بدەیتە ئەم جۆرە کەسانە، ئاگاداری ئەم راستیە سەرەتاییانە بە:
یەکەم: بازرگانی ئەلکترۆنی و بۆرسەو هەموو ئەو ئاڵوگۆڕانەی لە ڕێگای چەند وێبسایتێکەوە لە کوردستان و عێراقدا دەکرێن، هیچ بنەمایەکی ئاڵوگۆڕی بازرگانیان تیادا نیە، بە یاسا رێک نەخراون، پارەو سامانەکەی تۆ تیایدا پارێزراو نیە؛ چونکە وەک پێویست یاساو رێنمایی نیە ئەم ئاڵوگۆڕانەی رێکخستبێت و مافی هەردوولای پاراستبێت. ئەو گرێبەستەی ئیمزای دەکەن تۆ ناپارێزێت. بۆیە بەشی هەرە زۆریان پلانی دزی و قۆڵبڕینن. هەر بڕەپارەیەکیشی تێکەیت ئەیخۆن و تۆ دواتر بە دەستی بەتاڵ لێی دەرئەچیت.
دووەم: هەموو ئەو کڕین و فرۆشتنانەی بەناوی پشکی کۆمپانیا، بۆرسە، دراوی ئەلکترۆنی، کڕین و فرۆشتنی ئەلکترۆنی و ناوە هەڵخەڵەتێنەرەکانی ترەوە دەیکەن، هەم دیسان پڕە لە ریسک و ساختەکاری و قۆڵبڕین. ئەمانە یان هەر لەسەرەتاوە درۆو فێڵکردنە و هیچ بنەمایەکی نیە، یان ئەگەر هەیشی بێت زیدەڕۆییەکی زۆر دەکرێت لە فرۆشتنی پشکەکاندا، هەموو سەرمایەو ئەسێتی کۆمپانیاکە بایی ٣ملیۆن دۆلارە، کەچی بە بەهای ٣٠ ملیۆن پشک دەفرۆشێت. گرفتەکە ئەوەیە هیچ یاساو ڕێنمایی و دام و دەزگایەک نیە ئەم ئاڵوگۆڕانە رێک بخات و چاودێریان بکات و یارمەتی خەڵک بدات درۆو راستی لەیەکتر جیابکەنەوە.. هەر بۆیە زۆربەی ئەو پارانەی دەخرێنە ئەم جۆرە بازرگانیانەوە دەخورێت.
سێهەم: لەم شەیتان-بازاڕییەدا پارە ت دا بەدەستی هەرکەسێکەوە ئەیخوات، هاوکات دەوڵەت و دادگاو پۆلیس و یاساکانی ئەم وڵاتەش ناتوانن ماڵ و سامانی خەڵک لەمانە بپارێزن، با ١٠٠ گرێبەستی ئیمزاکراویشت هەبێت. لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیشدازۆرینەی رەهای ئەم کوردە دەستخۆشی لەو دزوو درۆزن و قۆڵبڕانە دەکات کە چۆن توانیویانە زیرەکانە پارەکەی تۆ بەرن و بیخۆن. یەعنی رای گشتیش لە دژی تۆیەو هاندەری دزو قۆڵبڕەکانە.
چوارەم: کەسی دەوڵەمەند، فشە بە پارەو سامانەکەیەوە ناکات، ئۆتۆمبیلی تایبەتی بابەتی شانازی نیە بۆ دەوڵەمەندەکان، ئەمە تەنها بۆ هەژارو داماوەکان گرنگە. بۆیە زۆر گرنگە بە هەڵمەتی میدیایی تێ نەکەویت. ئۆسکار وایڵد دەڵێت، ((کاتێک کە هەژاریت هەمیشە باسی پارە دەکەیت، کە دەوڵەمەند بوویت ئیتر باسی ئەو شتانە دەکەیت کە بە پارە ناکڕدرێن.))
وەرگیراوە بە سوپاسەوە

11/12/2024
یەكێك لە نیعمەتە گەورەكانی خوای گەورە هەبوونی هاوڕێی باشە، سوپاسی نەبڕاوەم لۆ خوای گەورە كە ئەو نیعمەتە جوانەی پێ بەخشیو...
30/07/2024

یەكێك لە نیعمەتە گەورەكانی خوای گەورە هەبوونی هاوڕێی باشە، سوپاسی نەبڕاوەم لۆ خوای گەورە كە ئەو نیعمەتە جوانەی پێ بەخشیوم و خاوەن باشترینی هاوڕێكانمم بە تامی برا خوای گەورە بی بەشم نەكەی لەو نعمەتە جوانە و هەمیشە خۆشم دەوێن هاوڕێیانی بەوەفام

وشەی عەیبە لەناوجیلی ئاڵتونیدا؟ئێمە ئەوجیلەبوین ئەم شتانەعەیب بوو..1-عەیب بوو👈 سەیری کچی دراوسێ بکەین2-عەیب بوو 👈لەبەردە...
16/11/2023

وشەی عەیبە لەناوجیلی ئاڵتونیدا؟
ئێمە ئەوجیلەبوین ئەم شتانەعەیب بوو..
1-عەیب بوو👈 سەیری کچی دراوسێ بکەین
2-عەیب بوو 👈لەبەردەرگابەفانیلە عەلاگەوە دابنیشین
3-عەیب بوو👈 پێش دایک وباوکمان نان بخۆین
4-عەیب بوو👈 میوان بهاتایەو ئێمەدابنیشتینایا
5-عەیب بوو 👈باوکمان بگەڕایەتەوە بۆماڵ ئێمەخەوتبوینایە..
6-عەیب بوو👈 تەلەفزیۆن داگیرسێنین ئەگەرپرسەیەک هەبوایە لەکۆڵانەکەدا..
7-عەیب بوو 👈دەنگی دەممان بهاتایە لەکاتی نان خواردن
8-عەیب بوو👈کچ لەبازار بنێشت بخوات و پێبکەنێت
9-عەیب بوو👈بەرامبەر بەمامۆستا قسەی نەشیاوبکەین
10-عەیب بوو👈 قۆپچەی کراسمان کراوەبوایە
11-عەیب بوو👈 زۆریش عەیب جلی تەسک لەبەربکەین
12_عەیب بوو👈 قاچ ڕاکێشین بەرامبەر باوکمان
13 ــ عەیب بوو 👈 کاتێک مامۆستای مەکتەبمان ئەبینی لەکۆڵانێک بەکۆڵانێکیتر ئەڕۆیشتین
سڵاو لەجیلی شەرم و حەیا

10/10/2023
09/10/2023

ڕۆژی جیهانی دەروون دروستی ١٠/١٠ دەروونیكی ماندووی پڕ كێشەو نەخۆشی دەروونی گەلی كورد،، چیت هەیە بۆ ئەو ڕۆژە و دەروون دروستی؟؟

28/06/2023

پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز ئاراستەی هەموو موسوڵمانانی جیهان و بە تایبەتی هاونیشتمانیانی خۆشەویست دەكەین هیوا خوازین تاعەت و حەجی حاجیان قبووڵ بێت و كوردستانمان ئاوەدان بێت.

کاتێ دەچیە بازاڕلەسەر شۆستەکان مناڵێ ٫ پیرەپیاوێ ٫ دایەحاجیەک دەبینی شت دەفرۆشێ هەوڵبە بەپێی توانا شتێکی لێبکڕیگەر توانی...
17/06/2023

کاتێ دەچیە بازاڕ
لەسەر شۆستەکان مناڵێ ٫ پیرەپیاوێ ٫ دایەحاجیەک دەبینی شت دەفرۆشێ
هەوڵبە بەپێی توانا شتێکی لێبکڕی
گەر توانیشت بڵێ باقیەکەی گەردنت ئازابێ

دەزانی چەن پێی دڵخۆشەبن ؟
دەزانی چەن دوعای خێرت بۆ دەکەن ؟
دەزانی ئێوارە بەو بڕە باقیەی تۆ کە شت دەبەنۆ ماڵ ماڵ و مناڵیان چەن دڵخۆش دەکەی؟

دڵخۆشی و پێکەنینتان لەگەڵ هەژارەکان بەشبکەن تاکو خودا لەبەهەشتەکەی خۆی بەشتان بدات ❤️

Address

100 Meters
Irbil
00964

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەر و دەرونناس:هۆشدارمنصور posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to پارێزەر و دەرونناس:هۆشدارمنصور:

Share