20/03/2025
#ڕاگەیاند و #کوشتن
هۆکاری سەرەکی بە دیاردە بوونی #کوشتن لەم وڵاتەی ئێمە #ڕاگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانە!
بەو شێوازە هەڕەمەکی و پێشبڕکێ کردنەی ڕوماڵ کردن و گواستنەوەی ڕووداوەکانی کوشتن وا دەکات حاڵەتەکە لە خەیاڵ و زیهنی خەڵک ببێتە کارێکی ئاسایی و هەوڵدان بۆ لاسایی کردنەوەی کردەوەکە.
#ڕاگەیاندن پێش پۆلیس دەچێتە شوێنی ڕووداو، #ڕاگەیاندن پێش تیمی بەڵگە و تاوان دەست لە کەرەستەکانی تاوان و شوێنی تاوان دەدات. #ڕاگەیاندن بەر لە دادگا لێکۆڵینەوە دەست پێ دەکات و ئەنجام و بڕیاریش ڕادەگەیەنێت.
وە پاشان جێبەجێ نەکردنی سزای لە #سێدارەدان وا دەکات تاوانبار بێ باک بێت لەو تاوانەی ئەنجامی دەدات چونکە چاوەڕوانی ئازاد بوون و گەڕانەوەیە بۆ ناو کۆمەڵگە. ئەوە لە باوەڕی خەڵک چەسپاوە کە لە بەندیخانە خزمەت دەکرێت و دوای چەند ساڵێک دەگەڕێتەوە باری ئاسایی ژیان.