پارێزەر/ ھاودەنگ شێخ جمال بەرزنجی

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • پارێزەر/ ھاودەنگ شێخ جمال بەرزنجی

پارێزەر/ ھاودەنگ شێخ جمال بەرزنجی پارێزەری ڕاوێژکار . لە بواری دادگای باری کەسی(احوال شخصی) و دادگای بەرایی (بداءة) ودامەزراندنی کۆمپانیا .دادگای کەنت دادگای تاوان

09/06/2026

چه‌ند رینماییه‌كی یاسایی به‌ مه‌به‌ستی دووربوون له‌ كیشه‌و داوا یاساییه‌كان/

1.به‌ هیچ شیوه‌یه‌ك چه‌كی به‌ بی ره‌صید بۆ هیچ كه‌سیك ئیمزا مه‌كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ تنازلی سكالاكاریش دۆسیه‌كه‌ داناخریت و له‌ هه‌موو حاله‌تیكدا سزای تۆمه‌تبار ئه‌دریت

2.له‌ كاتی مامه‌له‌ كردن له‌ گه‌ل بیگانه‌دا زۆر ووریابه‌ به‌ تایبه‌تی مامه‌له‌ی دارایی و به‌ هیچ شیوه‌یه‌ك پاره‌ یاخود عقارات مه‌كه‌ به‌ ناوی هیچ كه‌سیكه‌وه‌ به‌ هۆی زۆر بوونی تاوانی هه‌لخه‌له‌تاندن ماده‌ی 456 له‌ یاسای سزادانی عیراقی چونكه‌ سزای ئه‌م ماده‌یه‌ به‌راورد به‌ تاوانه‌كه‌ كه‌مه‌

3.له‌ كاتی كرینی زه‌وی و زارو خانوو پیش كرین و تسلیم كردنی پاره‌ به‌ ته‌واوی له‌ راست و دروستی مامه‌له‌كه‌ دلنیابه‌ره‌وه‌ ئه‌ویش له‌ ریی سه‌یر كردنی اضباره‌ی تایبه‌ت به‌ مولكه‌كه‌ له‌ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی خانووبه‌ره‌ی تایبه‌تمه‌ند

4.له‌ كاتی كرینی سه‌یاره‌دا له‌ گریبه‌ستی فرۆشتنه‌كه‌دا پیویسته‌ ئاگاداری ئه‌وه‌بیت كه‌ ئه‌وه‌ی تیا بكری به‌ مه‌رج كه‌وا فرۆشیار تحملی هه‌موو مسئولیه‌تیكی جزائی و مده‌نی ئه‌كات له‌ سه‌ر سه‌یاره‌كه‌ تاكو كاتی فرۆشتنی سه‌یاره‌كه‌ به‌ تۆی كریار

07/06/2026
01/06/2026

ڕاگەیەندراوێکی گرنگ بۆ سەرجەم خاوەنکاران و کرێکاران
وەرگرتنی "کۆمپیالە" یان "کەفالەى دارایی" لە کرێکاران بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە

پاڵپشت بە یاسای کار ژمارە (٧١)ی ساڵی ١٩٨٧ و نووسراوە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان و وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری سەرجەم خاوەنکاران دەکەینەوە:
وەرگرتنی کۆمپیالە، کەفالەی دارایی، یان ناچارکردنی کرێکار بە "خۆقەرزارکردن" وەک مەرجێک بۆ دامەزراندن یان بەردەوامبوون لە کاردا، پێچەوانەی یاسایە و بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

هەروەها سەرجەم ئەو خاوەنکارانەی پێشتر ئەم کارە نایاساییەیان ئەنجام داوە، پێویستە بە زووترین کات هەموو ئەو پابەندییە داراییانە لەسەر کرێکاران هەڵبوەشێننەوە. بەپێچەوانەوە، ڕووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبنەوە، چونکە ئەم کارە دەبێتە ئامرازێک بۆ فشاری نایاسایی لە دەرەوەی بەندەکانی گرێبەستی کار.

داوا لە سەرجەم کرێکارانیش دەکەین ڕێگە نەدەن ئەم پێشێلکارییەیان بەرامبەر بکرێت، لە کاتی هەر ناچارکردن یان بەدیکردنی ئەم سەرپێچیانەدا، دەتوانن بە شێوەیەکی نهێنی و پارێزراو بەم ڕێگایانەى خوارەوە ئاگادارمان بکەنەوە:
هێڵی گەرمی هۆشیاریی کرێکاران ژمارە (5500)
دەتوانیت لە ڕێگەى پەیوەندی تەلەفۆنى یان لە ڕێگەى (واتسەپ، ڤایبەر) نامە بنێرى بۆ ژمارە (07511225500) یان (07721225500) چ بە شێوەى نووسین یان پەیامى دەنگى.
دەتوانیت لە ڕێگەى سیستمى سکاڵاى ئەلیکترۆنى لە ڕێگەى ئەم بەستەرەى خوارەوە سکاڵا تۆمار بکەیت و ئاگادارمان بکەیتەوە:
https://skala.gkrd.krd/ComplianceProcess

بۆ بینینى بەڵگە فەرمییەکان سەردانى پۆرتاڵی کار بکە:
https://kar.molsa.gov.krd/News/f8357ddf-32ca-4016-81bd-2ea05f22ccb0

ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران/هەولێر

27/05/2026

ئەو تاوانەی ئەمڕۆ لە هەولێر ڕوی دا بەپێی مادەی ٤۷۷لە یاسای سزادانی عێراقی تاوانە #عێراقیمادەی ٤٧٧ لە قانون العقوبات العراقي رقم 111 لسنة 1969 تایبەتە بە تاوانی تێکدان و خراپکردن و ئیتلافکردنی سامانی خەڵک، و دەڵێت:

1️⃣ هەرکەسێک خانوو، موڵک، یان هەر شتێکی منقولی کەسێکی تر تێکبدات، بیسوتێنێت، زیانی پێبگەیەنێت، یان بەکارهێنانی ناممکین بکات، سزا دەدرێت ب

Address

Irbil

Telephone

+9647503600333

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەر/ ھاودەنگ شێخ جمال بەرزنجی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share