31/01/2026
لە دیمەنێکی پڕ لە ئازاری واقیعدا، دایکێک خانوەکەی خۆی بە نیوەیی و بەبێ هیچ مەرجێک دەبەخشێتە دوو کوڕەکەی، بەو ئومێدەی وەفادار و خزمەتکاری بن، وەک وەفایەک بۆ پەیوەندی دایکانە کە حساب و کتاب ناناسێت.
بەڵام زۆری پێنەچوو ئەو بەخشینە گۆڕا بۆ نکوڵیکردنێکی دڵڕەقانە، کاتێک هەستان بە دەرکردنی دایکیان لەو ماڵەی کە بە دەستەکانی خۆی پێی بەخشیبوون.
دایکەکە پەنای بۆ هیچ شوێنێک شک نەبرد جگە لە دادگا، بۆ ئەوەی دادپەروەری بۆ بگەڕێتەوە و مافەکەی وەربگرێتەوە، بەڵام دادگای بەرایی داواکارییەکەی ڕەتکردەوە بەو ناوەی کە بەخشینەکە ڕەها و بێ مەرج بووە.
بەڵام دادگای پێداچوونەوە (تەممیز) وتەی خۆی وت و دادی بۆ دایکەکە گەڕاندەوە و خانوەکەی بۆ گەڕاندەوە، بەو پێیەی ئەوەی لەلایەن دوو کوڕەکەوە کراوە بە "نکوڵیکردنێکی گەورە" (جحود غليظ) دادەنرێت کە ڕێگە دەدات بەخشەر لە بەخشینەکەی پاشگەز بێتەوە، تەنانەت ئەگەر بەخشینەکە بێ مەرجیش بووبێت.
بڕیارێکە ئیعتیبار بۆ دادپەروەری دەگەڕێنێتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە یاسا تەنها پارێزگاری لە گرێبەستەکان ناکات، بەڵکو پێش هەموو شتێک پارێزگاری لە بەها مرۆییەکان دەکات، وە چاکەکاریکردن لەگەڵ دایک و باوک تەنها ڕەوشت نییە، بەڵکو پابەندییەکە کە نابێت پشتگوێ بخرێت.
#دادپەروەری
#دادگا
#بەخشین
____________
في مشهدٍ مؤلم من الواقع، أمّ تهب دارها لابنيها مناصفةً دون قيدٍ أو شرط، طمعًا في برّهما ورعايتهما، ووفاءً لعلاقة الأمومة التي لا تعرف الحساب.
لكن سرعان ما تحوّل العطاء إلى جحودٍ قاسٍ، حين أقدما على طرد والدتهما من المنزل الذي وهبته لهما بيديها.
لم تجد الأم ملاذًا سوى القضاء، طالبةً إنصافها واسترداد حقها، غير أن محكمة البداءة ردّت طلبها على أساس أن الهبة كانت مطلقة وغير مشروطة.
إلا أن محكمة التمييز قالت كلمتها، فأنصفت الأم وأعادت لها منزلها، معتبرةً أن ما صدر من الابنين يُشكّل **جحودًا غليظًا** يبرّر رجوع الواهب في هبته، حتى لو كانت الهبة غير مشروطة.
حكمٌ يُعيد الاعتبار للعدالة، ويؤكد أن القانون لا يحمي العقود فحسب، بل يحمي القيم الإنسانية قبل كل شيء، وأن برّ الوالدين ليس خُلُقًا فحسب، بل التزامٌ لا يجوز التنكّر له.
#العدالة
#القضاء
#الهبة