21/04/2024
٥ ساڵ تێپەڕی بەسەر نووسینی ئەم بابەتەمان لەسایەی چاوداخراوی بەرپرسانمان ئێستا زیندانەکانی ئاسایش کە تایبەتن بەمادەی هۆشبەر پڕ پڕە لەگەنجی خوین گەرم و ئەوانەی لەدەرەوەشن یان هیوا بەوان دەخوازن یاخود دەڵێن بژی حکومەتی عێراق ...
بابەتەکە وەک خۆی دادەنێمەوە:
لوتکەی نائومێدی!
لەوەتەی هەم و هەستم بە ژیان کردووه, جار جارە نائومێدی بەرپێنەیەکم ئەدات و بگرە هەندێ جار بەرم ئەداتەوەو ئازارم ئەدا .
بەڵام هەرخۆم پاش کەمێک و بیرکردنەوەیەک یاخود وچانێکی کورت هیواکان ئەچنمەوەو بە دەم ژیانەوە پێ دەکەنم و هەڵدەستمەوە .
بەڵام لە گەڵ هەستانەوەم ژیرانەتر وریاتر خێراتر قۆناغەکان دەبڕم و ناهێڵم نائومێدی پشتم بە ئەرزا بدات .
بەڵام ئیستا گەیشتوومە لووتکەی بێهیوایی هێندە بێهیوام ترسم لە لەناوچوونی تاک بە تاکی گەنج و لاوی ئەم وڵاتە بەش مەینەتەیە!
بەداخەوە دەبینم لاوێکی خوێن گەرم , ئازا , چاپوک , دانا , چاونەترس , بوێر , ڕاستگۆ , مەرد , ژیر , داوێن پاک , هتد...
لە گەڵ هەڵکشانی تەمەنی بۆ سەرەوە هیواکانی بنیاد دەنێ و خەریکی دروستکردنی ژیان و گوزەرانی خۆی دەبێت بێ هیچ پاڵپشتیەک و یارمەتیدانی دەوروبەری ئەوە لە حکومەت و لایەنی بەرپرسیار بگەڕێ .
بەڵام لە سەر حاڵی خۆیان ڕێگریان لێ دەکرێ , ئازار دەدرێن , سزا دەدرێن و هتد ...
کە ئەمە وادەکات لاوانمان تەسلیمی قەدەر بن و ڕێی هەڵە بگرنە بەر .
ئینجا قەرزە , ڕۆیشتنە , کاری نایاساییە , بەکارهێنانی شتە قەدەغەکراوەکانه , دزیە هتد ...
ئاخر کە ئێمە سێکتەری پەروەردەمان سفڕ بێت و یاسا لە بری کار ئاسانی کاری تاک قورستر بکات و نەزانێک بەسەر کەسانی لیهاتوودا زاڵ بن .
بۆ فاتیحەیەک بۆ داهاتووی وڵات و تاک بە تاکی لاوانمان نەخوێنین .
کە چۆن لە سایەی خیانەتەوە لەسەر ڕیفراندۆم و کەرکوکی پیرۆزمان خوێند .!
ئیتر وەسەلام .
وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧ لەکاتی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ ئەو برا ئاوارانەی لەکەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان ڕوویان کردبووە شاری هەولیر.
Najat Darbandy