پارێزەر: مجید قوربانی محمود

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • پارێزەر: مجید قوربانی محمود

پارێزەر: مجید قوربانی محمود 0750 4709305

ئاگاداری هەندی کەس پەیدابوونە داوای وینەی کارتی نیشتیمانی دەکەن تەنها کۆپیەکی یان وینەیکی دەکرن بە بری ۲۰ هەزار یان کەمت...
28/02/2024

ئاگاداری
هەندی کەس پەیدابوونە داوای وینەی کارتی نیشتیمانی دەکەن تەنها کۆپیەکی یان وینەیکی دەکرن بە بری ۲۰ هەزار یان کەمتر یان زیاتر بۆیە ئاگاداری کارتەکانتان بن بۆ دروست کردنی هەژماری بانکی بەکار دەهینن دواتر تووشی کۆمەلێک کیشەی یاسایی دەبنەوە بۆیە بە هیچ شیوەیک کارتەکانتان مەفرۆشن و ئاگادار بن ..
#پارێزەر/ #مجید قوربانی محمود

خەرجی خویندن لە زانکۆی ناحکومی(اجور دراسية)داواکار (کور ) داوای خەرجی خویندنی لە (داوالێکراو)باوکی کردووە لە زانکۆی اهلی...
16/02/2024

خەرجی خویندن لە زانکۆی ناحکومی(اجور دراسية)

داواکار (کور ) داوای خەرجی خویندنی لە (داوالێکراو)باوکی کردووە لە زانکۆی اهلی (ناحکومی) دەخوینێت و دادگاش بریاری پی دەرکردووە داوالیکراو(باوک)ی الزام کردووە بە دانی خەرجی خویندنی داواکار(کور).

دادگای تمیز:
داوالیکراو(باو) قەناعەتی بە بریاری دادگای باری نەبووە بۆیە تمیزی کردووە و دادگای تمیز دوای ووردینی کردن بۆی دەرکەوت کە بریاری دادگا ناراست و پێچەوانەی شرع و قانونە لەبەر ئەوەی پەروەدە گشتی بۆ هەموو کەسێک بەردەستە و بیبەرامبەرە بۆیە دادگای تمیز بریاری دا بە نقض كردنەوەی بریارەکە و گەراندنەوەی بۆ دادگا.
#پارێزەر # #مجید قوربانی محمود

قرار تمیزی اختصاص نوعی دعوی (مهر المؤخر)  بە پێی بریاریکی )سەرۆکایەتی دادگای تمیزی هەرێم) بریاریکی دادگای بەرایی بە نارا...
26/12/2023

قرار تمیزی
اختصاص نوعی دعوی (مهر المؤخر)

بە پێی بریاریکی )سەرۆکایەتی دادگای تمیزی هەرێم) بریاریکی دادگای بەرایی بە ناراست و مخالفی قانون لە قەلم دەدات لەبەر هۆکاری تایبەتمەندی جۆری(اختصاص نوعی).
دوای ئەوەی داواکار لە رێگای بریکارەکەی تانە لە بریاریکی دادگای بەرایی دەدات لەبەر چەند هۆکارێکی موضوعی بەلام لەبەر ئەوەی داوایکە تایبەتە بە داواکردنی مارەیی پاشەکی(مهر مؤخر) بۆیە لە تایبەتمەندی دادگایی باری کەسیە(محكمة احوال شخصية) نەک دادگای بەرایی بە پیی مادە (٣٠٠ ف۱ قانون مرافعات العراقیە) بۆیە دادگای تمیز بە پێی مادە( ۲۱۲ ف ۱ قانون المرافعات العراقیە )بریاری دادگای بەرایی بە هۆکاری (اختصاص نوعی) نقض دەکاتەوە و داوا دەکات دادگایی باری کەسی دیاری بکرێت بۆ بینینی ئەم داوایە.

پارێزەر/ مجید قوربانی محمود

بە پێی نویترین بریاری تمیزی دوای ئەوەی داواکار(پیاو) خیزانی خۆی داوالێکراو(ژن) تەلاق دەدات لە دەرەوەی دادگا و دوای ئەوە ...
26/12/2023

بە پێی نویترین بریاری تمیزی دوای ئەوەی داواکار(پیاو) خیزانی خۆی داوالێکراو(ژن) تەلاق دەدات لە دەرەوەی دادگا و دوای ئەوە لە دادگا داوای پەسەند کردنی تەلاقی دەرەکی دەکات (تصدیق طلاق خارجی) و داوالیکراو (ژن) پرسیاری لی دەکرێت کە ئایا رازیە بەو تەلاقە یاخود نا؟ داوالێکراو لە وەلامدا رازی دەبێت بە تەلاقەکە و داوای مافی نیشتەجیبوون دەکات (حق سكنی) بەلام دادگای داواکارییەکەی رد دەکاتەوە لەبەر ئەوەی ووتویەتی رازیم بەو تەلاقە، بەلام داوالێکراو(ژن) نارازی دەبێت و بریارەکە تمیز دەکاتەوە.
دادگای تمیز بریارەکە بە ناراست و پێچەوانەی شرع و قانون لە قەلەم دەدات لەبەر ئەوەی مافی ژن نافەوتیت لە حقی سکنی ئەگەر رازی بێت بە جیابوونوە لە دوای ئەوەی پیاو ژن تەلاق دەدات لە دەرەوەی دادگای و داوای پەسەند کردنی تەلاقی دەرەکی دەکات بەلام دەبێت مەرجەکانی حق سکنی هەبێت بە پێی مادده ۲ (قانون حق زوجە المطلقه بالسکنی/ رقم ۷۷ سنه ۱۹٨۳ ) .

پارێزەر/مجید قوربانی محمود

سەلماندنی رەچەلک(اثبات نسب) بە ریگای پشکنین(DNA)(هێزی یاسایی پشکنینی بایۆلۆجی(DNA) وەک ریگایک لە ریگاکانی سەلماندنی رەچە...
28/11/2023

سەلماندنی رەچەلک(اثبات نسب) بە ریگای پشکنین(DNA)
(هێزی یاسایی پشکنینی بایۆلۆجی(DNA) وەک ریگایک لە ریگاکانی سەلماندنی رەچەلک (DNA-البصمه الوراثیة)
ئایا لە یاسای عێراقی باسی (DNA) کراوە وەک یەکیک لە رێگاکانی سەلماندنی رەچەلک ؟؟

هەروەک ئاشکرایە (DNA)یاخود( Deoxyribonucleic Acid ) بە جۆرە پشکنیکی مۆدێردن دادەنرێت لەگەل پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا ئەو ریگایەش قۆناغ بە قۆناغ پەرەی سەندووە سوودی لی وەرگێراوە لە بوارە جیاجیاکاندا بەلام بەداخەوە تاوەکو ئێستا لە عێراق و لە رۆژهەلاتی ناوەراست بە گوێرەی پێوێست نیە له رووی ئامێری پێشکەوتوو و نەبوونی متمانە بەم پشکنینە له کاتیکدا لە ویلایتە یەکگرتووەکانی ئەمرێکا و ئەوروپا بە گشتی بە هۆی زۆری دۆسیەکان تایبەت بە رەچەلک DNA بۆتە جیگای متمانەو بەلگەی یەکلاکەرەوە لە دوسیەکانی سەلماندنی رەچەلک و لیکۆلینەوە.

سەبارەت بە سەلماندنی رەچەلک لە یاسای باری کەسی عێراقێدا باس لە چەند رێگایک کراوە هەروەک لە ماددەکانی (50 تاوەکو 53) هاتووە بەم شێوەیە:

١-سەلماندنی رەچەلەک بە جووتبوون
۲-سەلماندنی رەچەلک بە رێگای دانپیدانانی باوک یان دایک
۳-سەلماندنی رەچەلک بە شاهێد
٤-سەلماندنی رەچەلک بە دانپێدانانی خودی مندالەکە

-لە یاسای عێراقیدا تەنها باس لەو رێگایانە کراوە بۆ سەلماندنی رەچەلک بەلام ئەگەر هاتوو بە هیچ یەکیک لەو ریگایانە اثبات نەکرا واتە ئەگەر هاتوو دایک یان باوک یان هەردووکیان نکۆلیان کرد و شاهیدیش نەبوو یان مندالەکە نکۆلی لی کرد لەم حالەتەدا یاسای باری کەسی عێراقی رێگە چارەسەریکی تری باس نەکردووە و سەبارەت بە پشکنینی DNA لە یاسای عێراقید باس نەکراوە چونکە کاتیک ئەم یاسایانە دەرچوونە پشکنینی DNA هیشتا سەری هەلنەدا بوو لە کاتیکدا DNA لە دوای سالی 1984 لە بواری لیکۆلینەوە دادییەکاندا ئەم پشکنینە سوودی لی وەرگیراوە بەلام لەگەل ئەوەشدا ئەگەر سرنج بدەێنە یاسای سەلماندنی عێراقی ژمارە 107 سالی 1979 دەرچووە لە (اسباب موجبە) واتە لە هۆیەکانی دەرچوواندنی ئەم یاساییەدا هاتووە دەلێت( ئەم یاسایە مۆلەتی داوەتە دادگا کەوا سوود وەربگری له پێشکەوتنی زانستی) هەروەها لە ماددە 104 هەمان یاسادا هاتووە دەلێت(للقاضي ان يستفيد من وسائل التقدم العلمي في استنباط القرائن القضائية) کەواتە دادوەی بۆی هەیە سوود وەربگرێت لە ئامرازەکانی پیشکەوتنی زانستی بۆ هەلهێنجانی گرێنەی دادگەری بۆیە پشکنینی (DNA) وەک یەکیک لە ئامرازەکانی پێشکەوتنی زانستی دادەنرێت و دەشێت وەک رێگایکی یاسایی و قرائنی قضائی سوودی لی وەربگرێت بۆ مەبەستی سەلماندنی رەچەلک لە لایەن دادگا.

#پارێزەر/ #مجید قوربانی محمود

بە پێی بریاریکی دادگای تمیزی دەرکەوێت  داواکار(ژن) دوای ئەوەی لە لایەن هاوسەرەکەی(داوالێکراو) ژنیکی تری بەسەردا هاتووە م...
22/11/2023

بە پێی بریاریکی دادگای تمیزی دەرکەوێت داواکار(ژن) دوای ئەوەی لە لایەن هاوسەرەکەی(داوالێکراو) ژنیکی تری بەسەردا هاتووە ماڵی هاوسەری جێهیشتووە وەک نارەزایەتی داوای نفقەی کردووە لە ریگای دادگای باری کەسی و (دادگای باری کەسی کرکوک) بریاری داوە بە نفقەی رابردوو و بەردوام بۆ داواکار (ژن) بەلام دادگای تمیز بریاری دادگای بە ناراست و پێچەوانەی شرع و قانون لە قەڵم داوە لەبەر ئەوەی هیچ هۆکارێک نیە بۆ جێهێشتنی ماڵی هاوسەری بۆیە مافی وەرگرتنی نفقەی نیە و بریارەکە لە لایەن دادگای تمیز نقض كرا..

پارێزەر/ مجید قوربانی محمود

بە پێی بریاریکی دادگای تمیز ئەگەر ژن سەفەری دەرەوەی وولاتی کرد مندالە و ناکامەکەی بە بی موافقەی باوکی لەگەل خۆی برد مافی...
15/09/2023

بە پێی بریاریکی دادگای تمیز ئەگەر ژن سەفەری دەرەوەی وولاتی کرد مندالە و ناکامەکەی بە بی موافقەی باوکی لەگەل خۆی برد مافی دایەنی(حضانه) لە دەست دەدات.
#پارێزەر/ #مجید قوربانی محمود

بە پێی نوێترین بریاری دادگای تمیز ئەگەر دایک تنازولی کرد لە دایەنی كردنی مندالەکانی(حضانة الطفل)  و مندالەکانی تسلیمی با...
14/09/2023

بە پێی نوێترین بریاری دادگای تمیز ئەگەر دایک تنازولی کرد لە دایەنی كردنی مندالەکانی(حضانة الطفل) و مندالەکانی تسلیمی باوکیان کردەوە ناتوانێت جارێکی تر داوای گەراندنەوەی دایەنی ( استرداد حضانه) بكات.

#پارێزەر/ #مجید قوربانی محمود

دادگای تاوانەکانی انبار بە پێی ماددە ۳۹۳ برگە ۲ (ٲ-ج) لە یاسای سزادانی عیراقی بریاری دا بە دووجار سزادانی کارمەندیکی وقف...
13/09/2023

دادگای تاوانەکانی انبار بە پێی ماددە ۳۹۳ برگە ۲ (ٲ-ج) لە یاسای سزادانی عیراقی بریاری دا بە دووجار سزادانی کارمەندیکی وقفی سنی عیراقی بە سزای بەند کردنی هەتا هەتایی(بالسجن مدی الحیاة) کە دەست دریژی کردۆتە سەر دوو منداڵی بە رەگەز نێر و تەمەن خوار ۱٨ ساڵ کە لە لای تاوانبار فێرخواز بوونە و تاوانباریش پیشەکەی مامۆستا بووە بۆیە استغلالی پێشەکەی کردووە کاری (اللواط) ئەنجام داوە بۆیە دادگاش بریاری دا تاوانبار سجنی هەتا هەتایی بکرێت.

#پارێزەر/ #مجید قوربانی محمود
13/9/2023

(حق سکنی)(قانون حق الزوجە في سكن رقم 77 لسنة 1983 المعدل)ماددە ۱ بە گوێرەی ئەم ماددەیە ژن ئەگەر تەلاق درا یان بە هۆی (دع...
12/06/2023

(حق سکنی)

(قانون حق الزوجە في سكن رقم 77 لسنة 1983 المعدل)

ماددە ۱
بە گوێرەی ئەم ماددەیە ژن ئەگەر تەلاق درا یان بە هۆی (دعوی تفریق) جیابوویەوە دەتوانێت لە خانووی هاوسەری یان شوقە نیشتەجی بێت دوای جیابوونەوە.


مەرجەکانی مافی نیشتەجی بوونی ژن لە ماڵی هاوسەری دوای جیابوونەوە بوون:
(ماددە ۲)
۱- نابی خانووەکە یان شوقەکە بەکری بدات.
۲-نابی هیچ کەسێکی تر لەگەل خۆی نێشتەجی بکات بێجگە لەو کەسانەی کە دایەنیان دەکات - استثناء بە پێی برگەی چوارەمی ئەم ماددەیە ژنی تەلاق دراو دەکرێت یەکیک لە محارەمەکانی لەگەڵی بژێت بەلام دەبی لە رەگەزی مێ بێت و تەمەنی دایەنی کردنی تێپەر نەکردبێت و هاوسەرەکەی ڕەزامەند بێت.
۳-نابێت هیچ زیانێک بە خانووەکە یاخود شوقەکە بگەێنێت بیجگە لەو زیانانە نەبی کە لە ئەنجامی بەکارهێنان زیانی پێ دەگات.

(ماددە ۳)
بی بەش بوونی ژن لە مافی نێشتەجی بوون:

١-ئەگەر هاتوو جیابوونەوەکە یان تەلاقەکە بە هۆکاری ناپاکی هاوسەری یان نشوز بێت.
۲-ئەگەر ئافرەتەکە رازی بوو بە جیابوونەوەکە یان تەلاقەکە.
۳-ئەگەر جیابوونەوەکە بە مخالعە بوو.
٤-ئەگەر ژنەکە خۆی خاوەنی خانوو یان شووقە بوو.

(ماددە ٤)
بەرێوەبەرایەتی جیبەجی کردن ژنەکە داوا دەکات لە خانوەکە یان شوقەکە نێشتەجی بێت و بەریوەبەرایەتی جیبەجی کردن داوا لە پیاوەکە دەکات خانووەکە چۆل بکات و ژنەکە لە ناوی نێشتەجی بێت بۆ ماوەی سێ سال لە ریکەوتی چۆل کردنی پیاوەکە دەست پی دەکات.

(ماددە ٥)
ژنی تەلاق دراو ئەگەر هاتوو پێشێلی ماددە ۳ ئەم یاساییەی کرد پیاوەکە دەتوانێت داوا بکات لە رێگای دادگا ژنەکە خانووەکە یان شووقەکە چۆل بکات.

(ماددە ٦)
ئەگەر پیاوەکە تاخێر بوو لە چۆل کردنی خانووەکە دوای تبلیغ کردنی لە لایەن بەریوەبەرایەتی جیبەجی کردن ئەوا بەرێوەبەرایەتی جیبەجی کردن بریار دەدات بە غرامە کردنی پیاوەکە بە ۱٥ هەزار دینار بۆ هەر رۆژیک.

(کۆمەلێک بریاری تمێزی تایبەت بە مافی نیشتەجی بوونی ژن دوای جیابوونەوە)

#پارێزەر #مجید قوربانی محمود

ئامادە بوونی ژن لە مەجلیسی طلاقی دەرەکی و پەنجەمۆرکردنی کۆنووسی جیابوونەوەکە مانای رازی بوونی ژنەکە نیە بە جیابوونەوەکە ...
06/06/2023

ئامادە بوونی ژن لە مەجلیسی طلاقی دەرەکی و پەنجەمۆرکردنی کۆنووسی جیابوونەوەکە مانای رازی بوونی ژنەکە نیە بە جیابوونەوەکە و بی بەش بوونی لە حق سکنی.

پارێزەر: مجید قوربانی محمود

داواکار(باوک) داوای قطعی نفقەی داوالێکراو(کور)ی خۆی کردووە لەبەر ئەوەی تەمەنی گەیشتۆتە بلوغ (سن رشد) بەلام دادگا داواکەی...
29/05/2023

داواکار(باوک) داوای قطعی نفقەی داوالێکراو(کور)ی خۆی کردووە لەبەر ئەوەی تەمەنی گەیشتۆتە بلوغ (سن رشد) بەلام دادگا داواکەی رد کردەوە لەبەر ئەوەی داوالێکراو قوتابیە لە قۆناغی شەش سەرەتایی.
بەلام داواکار بە بریاری دادگا رازی نابێت تمیزی دەکاتەوە و دادگای تمیز بریاری دادگا بە ناراست و مخالفی شرع و قانون لە قەلم دەدات لەبەر ئەوەی داوالێکراو موالیدی ۲۰۰٤ تەمەنی گەیشتۆتە سن بلوغ واتە ۱٨ ساڵ بۆیە مافی نفقەی نامێنێت هەتا ئەگەر قوتابێش بێت.

پارێزەر/ مجید قوربانی محمود

Address

Irbil

Telephone

+9647504709305

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەر: مجید قوربانی محمود posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to پارێزەر: مجید قوربانی محمود:

Share