23/12/2022
ژنە ئاسنینەکە بۆ وەزیری ناوەخۆی عێراقی:_ کارێکتان پێدەکەم ،تەمەننا بکەن هەرگیز هەڵەی وا نەکرابێت!
ژنە پارێزەرێکی عێراقی دوای ئەوەی دەچێتە بەڕێوەبەرایەتی نشینگە(اقامەی) بەغدا بۆ کاروباری یاسایی، لەوێ لەگەڵ ئەفسەرێکی نیشینگە دەبێتە دەمەقاڵێیان، پاسەوانی ئەفەسەرەکە پەلاماری دەدەن و ئیهانەی دەکەن، دواتر سکاڵا لەسەر پارێزەرە ژنەکە تۆمار دەکەن و دەیخەنە بۆدی ئۆتۆمبێلی پۆلیسەوە!
ئەو هەواڵە بەس بوو بۆ ئەوەی خاتوو ئەحلام لامی سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی عێراقی توڕەیی و غەزەبی خۆی بەسەر وەزارەتی ناوەخۆی عێراق ببارێنێ و بەغداد بهەژێنێت، پەیامی بۆ وەزیری ناوەخۆی عێراق نارد، لێکۆلینەوەی جدی نەکەن و تۆمەتباران دەستگیر نەکەن، کارێک دەکات، هەرگیز چاوەڕێی ئەوەیان نەکردبێت و ئاوات بخوازن کات بگەڕێتەوە و ئەو هەڵەیەی بەرامبەر ئەو پارێزەرە ژنە کردوویانە چاکی بکەنەوە!
بەپەلەم
_چووە دادگای کەرخ، خۆی سکاڵای لەسەر ئەفسەر و پۆلیسەکانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی بەغدا تۆمارکرد.
_فەرمانی کرد بە داخستینی ژووری پارێزەران لە دادگای هێزەکانی ناوەخۆ.
_داوای کرد سەرجەم پارێزەران باکۆتی دانیشتنەکانی دادگا بکەن!
لە پەیامەکەیدا بۆ هێزەکانی ناوەخۆ دەڵێت پارێزەر پارێزبەندی (حەسانە) ی هەیە،. نابێ پێشێڵی ئەوە بکرێت، بڕۆن بیخوێننەوە ئەگەر خوێندەواریتان هەیە!
*لەکاردانەوەی ئەوە ،. دادگا فەرمانیدا بە بانگکردنی ئەفسەران و پاسەوانی بەڕێوەبەرایەتی نیشینگەی بەغدا بۆ دادگا بە پێی ماددەی 230،
*وەزیری ناوەخۆ بەڵێنی بە ئەحلام لامی داوە کە بکەرانی ئەو پێشێڵکارییە سزا بدات!
لێرە پرسیارەکە دەست پێ دەکات ئایە سەندیکای پارێزەرانی ھەرێم بوجی وا پشتگیری پارێزەرانی ھەرێم ناکات کە لە زور لایەنەوە فەراموش و بێرێزیان پێدەکرێیت ؟