محامي محكةمة اربيل

محامي محكةمة اربيل Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from محامي محكةمة اربيل, Lawyer & Law Firm, Irbil.

12/08/2025
🔺ئەو حاڵەتە کامەیە کەتیایدا ژن تەواوی مارەیی پاشەکی یان بەشێکی لەدەست دەدات لەداوای جیابونەوەدا لەکاتێکدا مێردەکەشی داوا...
19/05/2025

🔺ئەو حاڵەتە کامەیە کەتیایدا ژن تەواوی مارەیی پاشەکی یان بەشێکی لەدەست دەدات لەداوای جیابونەوەدا لەکاتێکدا مێردەکەشی داوای جیابونەوەی کردوە ؟

ئەم حاڵەتە بریتیە لە جێگیربونی خەتاو هەڵەی ژن لە داوای جیابونەوەکەدا بەڕێژەی سەدا سەد هەرچەندە مێردەکەی داواکاری جیابوونەوەش بێت یان خۆی ئەمەش بەپێی احکامی ماددە “ 41 / 4/ب “ لە یاسای باری کەسێتی .

واتە دوای ئەوەی داوای جیابونەوەکە بەهۆکاری نەگونجاندن و بۆ دادگا لایەن ژن یان پیاوەوە بەرز دەکرێتەوە و دادگا ناوبژیوان “ حکم “ لە خزمانی هەردوولا دادەنێت بەپێی بڕگەی “ 2 “ لەهەمان ماددە بۆ چاککردنەوەی نێوانیان و ئاشتکردنەوەی ژن و مێردەکە بەڵام بۆیان دەردەکەوێت ناتوانن ڕێکیان بخەنەوە ، ئەوا ڕاپۆرتی خۆیان دەنوسن بۆ دادگا و ڕێژەی کەمتەرخەمی و هەڵەی هەردوولا دیاری دەکەن ، لێرەدا گەر دیاریان کرد هۆکار و کەمتەرخەم ژنەکەیە جا داواکار بێت یان داوالێکراو ئەوا مارەیی پاشەکی لەدەست دەدات و نایکەوێت وتەنانەت گەر هەموو مارەیی وەرگرتبێت دەبێت هەستێت بەگەڕاندنەوەی کەزیاتر نەبێت لەنیوە .

وە ئەگەر هاتو دەریشکەوت کەمتەرخەمی دەگەڕێتەوە بۆ هەردوو لا دەبێت ڕێژەی هەر لایەکیان دیاری بکەن و بەپێی ئەو ڕێژەی کەمتەرخەمی و خەتایە ژنەکە مارەییە پاشەکیەکەی لەدەست دەدات ئەمەش گەر ناکۆکی دروست کرد لەنێوان ناوبژیوانی هەردوولا و ڕێژەکان جیاواز بوو دادگا لەڕێگای دانانی ناوبژیوانی سێیەم کەڕاپۆرتەکەی قابیلی گفتوگۆ و رد کردنەوە نیە ئەم ڕێژەی کەمتەرخەمیە یەکلایی دەکاتەوە .

▫️کەواتە مەرج نیە کە ژن داوالێکراو بوو تەواوی مارەیی بکەوێت لە داوای جیابونەوە بەهۆکاری نەگونجان دا بەڵکو مانەوە و لەدەستدانی مارەییەکەی دەکەوێتە سەر ڕێژەی کەمتەرخەمی و خەتاباری بەپێی ڕاپۆرتی ناوبژیوان .

22/11/2024
تایبەتمەندی شوێنی و سنوری دابەشبونی دادگاکانی لێکۆڵینەوەی هەولێر  بەم شێوەیە :یەکەم :دادگای لێکۆڵینەوەی یەک  بەڕێز حاکم ...
24/08/2024

تایبەتمەندی شوێنی و سنوری دابەشبونی دادگاکانی لێکۆڵینەوەی هەولێر بەم شێوەیە :

یەکەم :
دادگای لێکۆڵینەوەی یەک بەڕێز حاکم (عماد فارس ڕشید)

١ـ کاروباری کارگێری دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر
٢ـ نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان
٣ـ نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانی کوشتن بەشی گرتن و گواستنەوەی هەولێر
٤ـ پۆلیسی نێودەوڵەتی (انترپول )بەشی نەهێشتنی تاوانی هەولێر
٥ـ بنکەی پۆلیسی خانەقا
٦ـ بنکەی پۆلیسی ونبوەکان)
٧ـ بنکەی پۆلیسی کارەبا

دووەم :
دادگای لێکۆڵینەوەی دوو بەڕێز حاکم (ئاسۆ عثمان عباس )

١ـ بنکەی پۆلیسی بەختیاری
٢ـ بنکەی پۆلیسی سەروەران
٣ـ بنکەی پۆلیسی شادی
٤ـ داوای هاتوچۆ

سێ یەم :
دادگای لێکۆڵینەوەی سێ بەڕێز حاکم (حنان بشیر محمد)

١ـ بنکەی پۆلیسی کوردستان
٢ـ بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین
٣ـ بنکەی پۆلیسی شەمامك
٤ـ بنکەی پۆلیسی تورەق

چوارەم :
دادگای لێکۆڵینەوەی چوار بەڕێز حاکم (محسن صالح محمود)

١ـ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات
٢ـ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوەڕاست
٣ـ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکور
٤ـ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باشور
٥ـ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا

پێنجەم :
دادگای لێکۆڵینەوەی پێنج بەڕێز حاکم (شیماء عزیز اسماعیل )

١ـ نوسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانی ساختەکاری
٢ـ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئوتومبیل
٣ـ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاستی
٤ـ بنکەی پۆلیسی راستی

شەشەم :
دادگای لێکۆڵینەوەی شەش بەڕێز حاکم (احمد بهرام رسول)

١ـ بنکەی پۆلیسی ئیسکان
٢ـ بنکەی پۆلیسی تەیراوە
٣ـ بنکەی پۆلیسی ئاشتی
٤ـ بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەولێر

حەوتەم:
دادگای لێکۆڵینەوەی ٧ بەڕێز حاکم ( خایل فتح الله خورشید )

١ـ نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توند وتیژی خێزانی منارە
٢ـ نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توند وتیژی خێزانی قەڵا

هەشتەم :
دادگای لێکۆڵینەوەی ٨بەڕێز حاکم (یاسین محمد سعید )

١ـ بنکەی پۆلیسی باداوە
٢ـ بنکەی پۆلیسی ئازادی
٣ـ بنکەی پۆلیسی نەوجەوانان
٤ـ بنکەی پۆلیسی شارەوانی

نۆیەم :
دادگای لێکۆڵینەوەی ٩ بەڕێز حاکم ( ئەریڤان مصطفی محمد )

١ـ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی
٢ـ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ناوشار
٣ـ بەرەنگاربونەوەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان

دەیەم:

دادگای لێکۆڵینەوەی ١٠ بەڕێز حاکم ( نادر عبدالعزیز هرکی )

١ـ دەستەی دەستپاکی (نەزاهە )

‏‎ئەو حاڵەتانە کامانەن کە تەنها ژن بۆی هەیە داوای جیابوونەوە لە مێردەکەی بکات؟‏‎بەپێی بڕگەی(۱) لە ماددەی(٤۳) لەیاسای بار...
14/05/2023

‏‎ئەو حاڵەتانە کامانەن کە تەنها ژن بۆی هەیە داوای جیابوونەوە لە مێردەکەی بکات؟

‏‎بەپێی بڕگەی(۱) لە ماددەی(٤۳) لەیاسای باری کەسیەتی عێراقی ژمارە(۱٨٨) ساڵی(۱۹٥۹) هەموارکراو ژن بۆی هەیە داوای جیابوونەوە بکات لەکاتی بوونی یەکێک لەم هۆکارانەی خوارەوە :

1️⃣ئەگەر پیاوەکە حوکم بدرێت بە سزایەک کە ئازادی کۆت بکات بۆماوەی(۳ ساڵ و زیاتر).

2️⃣ئەگەر پیاوەکە ژنەکەی بۆ ماوەی(ساڵێک و زیاتر) بە بێ پاساوی ڕەوا(عذر مشروع) بەجێهێشت،هەرچەندە شوێنی نیشتەجێبوونی دیار و ئاشکرا بێت و دەرامەتێکی وای هەبێت کە بتوانێت خەرجی ژنەکەبدات.

3️⃣گەر پیاوەکە توشی نەخۆشی درێژخایەن ھات جا (دەروونی بێت یان جەستەی)

‏‎4️⃣ئەگەر پیاوەکە نەزۆک بێت یان دوای هاوسەرگیریەکە تووشی نەزۆکی بووبێت و ئافرەتەکە لەماوەی ژیانیدا هیچ منداڵێکی لەو پیاوە نەبێت.

5️⃣گەر پیاوەکە ژنی دووەم بەبێ رەزامەندی ژنی یەکەم بھێنێت

6️⃣ئەگەر دوای ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەرگیریەکە ئافرەتەکە بۆی دەرکەوت کەوا مێردەکەی تووشی دەردێک یا نەخۆشییەک بووە کە ناتوانێت بەو دەردەوە بە بێ زیان لەگەڵیدا بژی وەک(گەڕبوون یان بەڵەکی یان سیل یان زوهەری یان شێتی)یان دوای ئەوەی تووشی دەردێک لەو دەردانە یان هاوشێوەی ئەو دەردانە بووە وە ئەگەر دادگا دوای پشکنینی پزیشکی بۆی دەرکەوت کەوا نەخۆشییەکە ئومێدی چاکبوونەوەی نییە ئەوا حاکم بڕیار دەردەکات بە جیابوونەوەیان .

‏‎7️⃣ئەگەر پیاوەکە بەبێ بوونی پاساوێکی ڕەوا و مەشروع ڕازی نەبێ خەرجی(النفقة الزوجية) ژنەکەی بکێشێت،دوای ئەوەی ئەوپەڕی ماوەی(٦۰ ڕۆژ) مۆڵەتی پێ دەدرێت بۆ دابینکردنی بژێوی.

‏‎8️⃣ئەگەر هاتوو ئەستەم و مەحاڵ بێت خەرجی ژنەکە لە مێردەکە بسەنرێت بەهۆی ئامادەنەبوونی یان ونبوونی یان خۆشاردنەوەی یان حوکمدانی بە بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە (یەک ساڵ) زیاتر بێت.
محامي كاردو محسن خياط

‏‎- نەبوونی توانای بەخێوكردن و پەروەردە و چاودێری مناڵ لە لایەن دایكەوە لە كاتێکدا دایكەكە عەقڵی تەواو نەبێت و تەمەنی گو...
14/05/2023

‏‎- نەبوونی توانای بەخێوكردن و پەروەردە و چاودێری مناڵ لە لایەن دایكەوە لە كاتێکدا دایكەكە عەقڵی تەواو نەبێت و تەمەنی گونجاوی نەبێت.

‏‎- تووشبوونی دایك بە نەخۆشی دەروونی یان گوازراوە كە مەترسییە بۆ سەر منداڵ.

ـ بڕیاردان لەسەر دایكەكە بە ئەنجامدانی تاوانێك كە شەرەف بگرێتەوە و ببێتە مایەی زەرەر بۆ مناڵەكە.

‏‎- هاوسەرگیری كردنەوەی دایك لەگەڵ كەسێكی بێگانە كەسەكە ڕەتی بكاتەوە كە مناڵەكە بەخێو بكات و بەڵێن نەدات.

‏‎- كاتێك دایكەكە سەفەر بە مناڵەكە بكات بۆ دەرەوەی عێراق بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی.

🔸 ئایا ئەگەر دایکێک بە نوسراو تەنەزولی لە مافی دایەنی کرد بوو دواتر ئەتوانی داوای دایەنی بکات؟

ـ بەڵێ بەڵگەش بۆ ئەمە قرارێکی تمیزیە دەڵێت: " چونکە نەسەلمێنراوە کە دایکەکە مەرجێ لە مەرجەکانی دایەنی لەدەستداوە، بۆیە مافی دایەنی دەمێنێت هەرچەندە بە نوسراویش تەنازولی لە مافەکەی خۆی کردبێت پێشتر ، چونکە بابەتی دایەنی پەیوەندی بە بەرژەوندی مندالەوە هەیە.

🔺 لە ژنەکەم توڕەبوم و لێمدا دا ماڵی جێهێشت کەماڵی سەربەخۆشم بۆکردووە وە داوای گەرانەوە “ مطاوعە” م کرد بۆ ماڵ بەڵام دادگ...
13/05/2023

🔺 لە ژنەکەم توڕەبوم و لێمدا دا ماڵی جێهێشت کەماڵی سەربەخۆشم بۆکردووە وە داوای گەرانەوە “ مطاوعە” م کرد بۆ ماڵ بەڵام دادگا داواکەی رەدکردمەوە ! ئایا ئەمە یاسایی یە ؟

بەڵێ ، لەبەر ئەوەی بەپێی ماددە “ 25 / یەکەم / 2 “ لە یاسای باری کەسێتی پێویستە هەردوو هاوسەر ئەرکەکانی هاوسەری بێکەموکوڕی جێبەجێ بکەن و بەخراپی مامەڵە نەکەن و “ ناشز “ نەبن ، بەڵام وەک دیارە پیاو لێرەدا لەهاوسەری توڕەبووە و لێی داوە کەئەمەش دەبێتە زیانگەیاندن بە ژنەکەی و عذرێکی مشروعە کەنەگەڕێتەوە ماڵی هاوسەری چونکە ماڵێک ژیانی تێداناکرێت کە لەبری ڕێزو خۆشەویستی توڕەبوون و لێدانی تێدابێت .

وە ڕاستە ماڵی هاوسەری سەربەخۆی بۆکردووە کە بەپێی بڕگەی “ 3 “ ماددەکە یەکێکە لەپێویستییەکانی گەڕانەوە“ مطاوعە “ ی ژن بۆ ماڵی هاوسەری بەڵام ماڵی هاوسەری سەربەخۆ تەنها کافی نیە گەر زیان گەیاندن و لێدان بەشی ژنەکە بێت .

▫️ جا بۆیە بڕیارەکەی دادگا دروستە کە داوای پیاوەکەی گەڕانەوەی ژنەکەی رەدکردۆتەوە لەبەر ئەو هۆیانەی باسم کرد ، وە پیاوان پێویستە ئەوە بزانن نەک ماڵی سەربەخۆ بگرە کۆشک و تەلاری شاهانەش گەر ژنی تێدا چەوسایەوە نابێتە ماڵی ژن و یاساش پابەندی بە گەڕانەوە ناکات .

🔸ژن دەڵێت مێردەکەم لەڕێی تەلەفون تەڵاقی داوم دوو شاهیدیشی  هەیە کە بەتەلەفون مێردەکەی پێی وتون تەڵاقی داوە ئایا دادگا ئە...
12/05/2023

🔸ژن دەڵێت مێردەکەم لەڕێی تەلەفون تەڵاقی داوم دوو شاهیدیشی هەیە کە بەتەلەفون مێردەکەی پێی وتون تەڵاقی داوە ئایا دادگا ئەم تەڵاقە دەخات “ پەسەندی دەکات “ ؟

نەخێر ، لەبەر ئەوەی بەپێی بڕیاری ژمارە “ 177/ هیئە الاحوال الشخصیە / 2021 “ دادگای تمییزی هەرێمی کوردستان ئەم تەڵاقە نەکەوتووە و دادگای باری کەسێتیش هەمان ڕای هەبووە لە بڕیارەکەیدا بۆیە دادگای تمییز پەسەندی کردووە .

چونکە تەڵاقەکە لەڕێی تەلەفون بووە وە ژنەکە کاتێک دعوی کەی کردووە پیاوەکە ئامادەی دادبینی نەبووە وغیابی بووە وە خستنی تەڵاق لەڕێی تەلەفون جائز نیە کە ئەو شاهیدانەی هاتوون شاهدی یان داوە لەمجلس طلاقەکە نەبوون و لەدوو کاتی جیاوازدا پەیوەندیان پێوەکراوە کە بەتەلەفون مێردەکەی پێی وتوون کە تەڵاقی ژنەکەی داوە و احتیمالە تقلیدی دەنگەکان کرابێت ، وە ئامادەنەبوونی داوالێکراو واتە پیاوەکە بە “ انکار “ لەدانی تەڵاقەکە داناوە و دادگا بە ادعای ژنەکە و شاهیدەکانی وەرنەگرتووە و ردی دعوی کەی کردۆتەوە .

▫️جا بۆیە خستنی تەڵاق لەڕێی تەلەفون حوکمەکەی دەگۆڕێت کەژن داواکار بێت یان پیاو وە شاهیدەکان لەمجلس تەڵاوەکەدا بووبن یان نا و بەتەلەفون پێیان وترابێت .

دوای  #طلاق ژن یان پیاو شایستەیی کەلووپەلی ناوماڵ دەبن ؟  #وەڵام:بەپێی دواین قراری محکمەی تمیز لە ٦/٣/٢٠٢٢ دەرچوەژن تەنه...
11/05/2023

دوای #طلاق ژن یان پیاو شایستەیی کەلووپەلی ناوماڵ دەبن ؟

#وەڵام:
بەپێی دواین قراری محکمەی تمیز لە ٦/٣/٢٠٢٢ دەرچوە
ژن تەنها ئەو کەلوپەلانە دەبات کە خۆی کڕیویەتی یان بە هەدیە بۆی هاتووە لەلایەن خزمەکان و کەسوکار و ھاوڕێکانی خۆی .

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when محامي محكةمة اربيل posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share