22/08/2022
🔸 #ئاگاداری بۆ خاوەن موڵکە زێدەڕۆکان:
🔹بە پێی یاسای یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان بە
(ژمارە ٣ ساڵی ٢٠١٩)ی هەموارکراو بە یاسای (ژمارە ٧ ساڵی ٢٠٢١)ە، کۆتا کات بۆ بەناوکردنی ئەم موڵکانە تاوەکوو (٢٠٢٢/٠٩/٠٩)ە.
🔶هاوکات لیژنەی باڵای خانووە زێدەرۆیەکان مژدە دەداتە هاوڵاتیان کە ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی داوە بۆ هەر خانوێک کە تەملیک کردنی لە دوو ملیۆن زیاتر بوو، ئەوە بۆیان دەکرێت بە چوار قیست ..
🔸 مەرجەکانی تاپۆکردن:
کە خانووەکە لە سنووری شارەوانییەکان دروستکرابێت و تایبەتمەندییەکانی خانووبەرەی هەبێت، و پێش 31/12/2020 دروستکرابێت، و پێش بەرواری 9/9/2022 داواکاری پێشکەش بکاتن.
لەبارەی ئەو کەسانەش کە پێشتر لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سوودمەندبوونە یان خانووی دیکەیان لەسەر تاپۆیە، بەڵام خانووی زێدەڕۆیان هەیە،"هیچ کێشەیەک لەگەڵ ئەوە نییە کەسەکە سوودمەندبووە یان نا، خانووەکەی بۆ تاپۆ دەکرێت بەو مەرجەی پێش 31-12-2020 خانووەکەی لە سنووری شارەوانییەکان دروستکرابێت. تەنیا ئەوەیە کە لە کاتی خەمڵاندن زیاتر لە 10٪ی خەمڵاندنەکەیان لێوەردەگیرێت".
🔹هەر کەسێک دەتوانێت تەنها یەک خانوو بەناوی خۆی بکات، ئەگەر خانوی دیکەی هەبێت دەبێت بەناوی کەسێکی دیکەی بکات.
🔸نرخەکان:
ئەگەر پێش تجاوز جیاکرابۆوە ئەوە %25 لە نرخی خەملێندراو.
ئەگەرجیانەکرابۆوە ئەوە %5.
ئەگەر کەسی زێدەڕۆکار پێشتر سوودمەندبووبێت یان خانوەکەی بە کرێ بێت بەبەرامبەر یان بێ بەرامبەر ئەوە %10 دەخرێتە سەر نرخی ڕاستەقینەی خەملێندراو.
بۆیە هەڵەیە ئەو وتانەی کەوا لەناو خەڵک باوە بەوەی بەناو ناکەی چونکە پارەی تێدەچێت ، یان تازە بۆتە موڵکی من خۆ حکومەت پاش ئۆندە ساڵە دەرمان ناکات، یان مەگەر بەسەر لاشەی من دابڕۆن ئینجا بتوانن بیڕوخێنن!!!!
🔹جا بەڕێزم ژیری ئەوەیە دڵنیایی بە گومان نەگۆڕیەوە، بۆ بەناوی ناکەیت لەبەرامبەر ڕسوماتێکی کەم و دڵنیایی بە دەستبهێنیت و هەموو دەسەڵاتێک و مافێکت لەسەر موڵکەکەت هەبێت ؟
بۆزانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە ٫07507003484,07508446682
یان نامەیەک بنێرن بۆ ژمارەکانی سەرەوە🔺 یان ئەم پەیجە🔻
Lawyer Ali Ahmed Khaleel.
.