21/04/2022
پەیامی پیرۆزبایی تۆڕی ڤلۆسەی پارێزەران کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان
بەبۆنەی 28مین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان) جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و ستاف و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان دەکەین و هەمیشە لە سونگەیی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی ئەوە خزمەتی گەیاندووە بە کۆمەلگایی کوردی و خوێنەرانی ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
گۆڤاری گوڵان رۆڵێکی دیار و بەرچاوی ھەبووە لەپێشخستنی رۆژنامەگەری کوردی و خزمەتێکی شایستەی بە کلتوری رۆشنبیری، پرۆسەی سیاسی و ھزری نەتەوەیی کردووە، ھاوکات لەبواری کۆمەڵایەتییدا کارێکی جدیان لەسەر گشت پرسەکان کردووە، ئەمانەش دەبنە جێگەی شانازی بۆ رۆژنامەنوسان و خوێنەرانی ئازیزی گۆڤاری گوڵان.
ئەم یادەتان پیرۆزبێت، ھەمیشە پێشەنگ و سەرکەوتووبن.
تۆڕی ڤلۆسەی پارێزەر کوردستان
٢١ی ٤ی٢٠٢٢