د.پەخشان سیان:: Bakhshan Saeed

د.پەخشان سیان:: Bakhshan Saeed دەمەوێت لەگەڵ خەم و ژیانی ھاوڵاتیان بم

ئەرێ کەی بڕیار دەدەن ئێوە ھەولێرتان وێران کردوەبەداخەوە ئەمساڵ وای لێھاتووە خەڵکی ھەولێر لە باران بترسن، ھەر کاتێک زیاتر...
14/01/2022

ئەرێ کەی بڕیار دەدەن ئێوە ھەولێرتان وێران کردوە

بەداخەوە ئەمساڵ وای لێھاتووە خەڵکی ھەولێر لە باران بترسن، ھەر کاتێک زیاتر لە کاتژمێرێک باران ببارێت، دەبێت چاوەڕێی لافاوێک بکەن..
ئاخر پرۆژە و ڤێلاکانتان وا دەکەن کە کۆبونەوەی ئاو دروست ببێت و پاشان بە سەر خەڵکی رەسەنی ئەو شارە بکەوێت..
ھەولێر و ھەولێریەکان دەزانن ئێوە چیتان بەسەر ھەولێر ھێناوە، بە کورتی کۆبونەوەی ئاو و ئاگر بە قولی خۆیان ، ئارامیان لە خەڵک بڕیوە، ھەقی خۆیەتی دەسەڵاتداران بڕیار بدەن کە ئەوان ھۆکاری سەرەکی ئەو وێرانکاریەن کە بەسەر ھەولێر دێت...

لە رووی یاسای سزادانەوە پۆشینی شێوە رەنگی جلی بەندکراو مانای خۆی ھەیە، ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو رووی دا سەبارەت بە پۆش...
07/01/2022

لە رووی یاسای سزادانەوە پۆشینی شێوە رەنگی جلی بەندکراو مانای خۆی ھەیە، ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو رووی دا سەبارەت بە پۆشینی جلی رەنگی پرتقالی بۆ ئەو کەسانەی کە لە خۆپێشاندانەکانی پیرەمەگروون بەشدار بوون، دوورە لە ھەموو عورفێکی یاسایی .
ئەگەر کەسێک پێویست بکات جلی رەنگی پرتقالی لەبەردا بکرێت، ئەوا پێویستە ئەو کەسانە بن کە خاک و نەتەوە و خوێنی شەھیدانیان ھەرزان فرۆش کرد،
ھۆ دەسەلاتدارانی کوردی کەرکووکتان لێ دیارە؟!!!

لە ھەموو کارێک دا بۆ ئەوەی بگەیتە ئەو ئەنجامەی کە چاکت کردووە یا خود خراپ، شتێک ھەیە پێی دەڵێن "تقیم" بۆ کار و کردەوەکان...
01/01/2022

لە ھەموو کارێک دا بۆ ئەوەی بگەیتە ئەو ئەنجامەی کە چاکت کردووە یا خود خراپ، شتێک ھەیە پێی دەڵێن "تقیم" بۆ کار و کردەوەکان .
ئەوەتا لە دواساتەکانی کۆتایی ساڵ دا، وەزارەتی ئەوقاف زۆر بێ باکانە بڕیاری راگرتنی مامۆستا سەید ئەحمەدی داوە لە ووتاردان .
من دەپرسم؛ ئاخر بەرێز مامۆستا کۆی خەتەرە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی ھەرێم کە ئێوە ئەوەندە پێی قەڵس بوون ؟!!
دەبێ بۆ خەڵکی خاوەن ویژدانی زیندوو روون بێت کە بە پێچەوانەو، ئەوە مامۆستایە کە ئەنتی گەندەڵییە، دژە لەگەل ھەموو ئەو کردەوە خراپانەی کە کۆمەڵگای کوردی لێک ھەڵدەوەشێتەوە.
بۆیە ھیوادارم کە زۆر لەوە ھۆشیارتر و بەئاگا بین و خۆمان و ھەم ئەوانیش بزانن کە، ئێمە وا لە کوێین و ئەوان لە کوێن دەبێ ھەموو لایەک تێبگەن کە ئێمە چیمان دەوێت و ئەوان چیان دەوێت !!

27/12/2021

نەڕۆم خەڵوز دەمخنکێنێ
لافاو کۆرپەم لێ دەفڕێنێ

دەڕۆم ئیجە قوتم دەدا
نەڕۆم زۆردار برسیم دەکاو مافم زەوت دەكا
روتان رەش بێت دەسەڵاتداراني ستەمكار ریسواي دنيا وقيامەت بن

23/12/2021

ئەرێ لەو مانگەدا دەیان کەس لە دەریای ئیجە خنکان و ژمارەیەکی دیکە لە سنوری بیلاروسیا لە سەرمان رەقبوونەوەو لەم رۆژانەش ١٢ کەس بەھۆی لافاوی پایتەخت خنکان و ئەمرۆش خێزانێکی پێنج کەسی بەھۆی خەلوز خنکان، مێش بووە میوانی بەرپرسانی ئەو ھەرێمە..

پێشتان دەڵێم ئەو دۆخە بۆچی وایلێھاتووە،ئاخر ناشەفافیەت و گەندەڵی و قۆرخکاری و ناعەدالەتی، سیمای یەکەمی ئەو دەسەڵاتدارانەیە..

سەرەتا سەرەخۆشی لە ماڵباتی خوا لێخۆشبووان دەکەم، و ھاوخەمی خۆم دەردەبڕم بۆ ھاولاتیانی زیان لێکەوتوو .ئێمە باوەرمان بە کا...
17/12/2021

سەرەتا سەرەخۆشی لە ماڵباتی خوا لێخۆشبووان دەکەم، و ھاوخەمی خۆم دەردەبڕم بۆ ھاولاتیانی زیان لێکەوتوو .
ئێمە باوەرمان بە کارەساتی سروشتی ھەیە وەک باو و باران و تۆفان و ھەر کارەساتێکی تر، بەلام ئەم کارەساتە سروشتیانە لە شوێنێک بۆ شوێنێک بە پێی قەبارە و بەرێوەبردن و پلان دانان جیاوازە.
ئەوەی ئێمە لێرە تێبینی دەکەین بێ پلانی لە ماستەر پلان و قەبارەی گەندەلی لە ھەموو سێکتەرەکان قەبارەی زیانەکانی زۆر زیاتر کردووە، بۆیە لە کەمترین رووبەروو بوونەوەی کارەساتێکی وەھا گەورەترین زیان بەر ھاونیشتمانیانمان دەکەوێت و ئەمەش سەلمێنەری بناغە بۆشی ئەم دەسەلاتەمان بۆ دەسەلمێنێت .

خوایە ئەو قوربانیانە بە شەھیدی قبوڵ بکە و ئەوانەی کەمتەرخەم بوون لە ھەردوو دونیا ریسوایان بکە..تیرۆریستان لە فرسەتی زیان...
03/12/2021

خوایە ئەو قوربانیانە بە شەھیدی قبوڵ بکە و ئەوانەی کەمتەرخەم بوون لە ھەردوو دونیا ریسوایان بکە..
تیرۆریستان لە فرسەتی زیان گەیاندن دەگەرێن، نە پارتیزانن نە شۆرشگیر، بەڵکو تەنھا خوێنرێژ و تاریک بینن..

ئەمرۆ عەلی حەسەن مەجیدم لە سلێمانی بینی..تو خوا ئەمە ئەخلاقی کورتایەتیە یان کوردایەتیە..
23/11/2021

ئەمرۆ عەلی حەسەن مەجیدم لە سلێمانی بینی..
تو خوا ئەمە ئەخلاقی کورتایەتیە یان کوردایەتیە..

ئەوەی ئەمرۆ لە زانکۆی سلێمانی رویدا بە کورترین مانا بێرێزی بوو بەرامبەر قوتابیان و مامۆستایان و پرۆسەی خوێندن..دەسەڵات ب...
22/11/2021

ئەوەی ئەمرۆ لە زانکۆی سلێمانی رویدا بە کورترین مانا بێرێزی بوو بەرامبەر قوتابیان و مامۆستایان و پرۆسەی خوێندن..

دەسەڵات بە بەکارهێنانی توندوتیژی و گازی فرمێسک ڕێژ و گرتن و بڕیندارکردنی قوتابیان، ڕەوایەتی بە کۆچی گەنج و قوتابیان دەدات.
لە مامەڵەی ھێزە ئەمنیەکان ھەستم بەوە دەکرد، کە ئەوان قوتابیان بە خەڵکی ئەو ھەرێمە نازانن

ڕووتان ڕەشبێت كاربەدەستانی ستەمكارئێوە بەرپرسیارن لەلای خوا... نەفرەت لە ستەمكاران الله أكبر على كل من طغى وتجبر
15/11/2021

ڕووتان ڕەشبێت كاربەدەستانی ستەمكار

ئێوە بەرپرسیارن لەلای خوا... نەفرەت لە ستەمكاران
الله أكبر على كل من طغى وتجبر

کۆچی بەلێشاوی کوردان لە باشوری کوردستان بۆ ھەندەران، تەنھا تەفسیر بەوە دەدات، کە میللەت لە ھەموو شتێکی دەسەڵاتداران بێزا...
09/11/2021

کۆچی بەلێشاوی کوردان لە باشوری کوردستان بۆ ھەندەران، تەنھا تەفسیر بەوە دەدات، کە میللەت لە ھەموو شتێکی دەسەڵاتداران بێزارە، لە کارەباتان، لە موچەتان ، لە ێاوتان، لە خزمەتگوزاریتان، بەڵام بە پلەی یەکەم لە خۆتان بێزارە..

بەداخەوە دیسان مەراسیمێکی نامۆی بێ سەروبەریان خزاندە نێو کۆمەڵگەی کوردی، ئەوجارە پێ دەڵێن ھاڵۆین، ئەوەشیان لە ڤیستڤاڵی ر...
01/11/2021

بەداخەوە دیسان مەراسیمێکی نامۆی بێ سەروبەریان خزاندە نێو کۆمەڵگەی کوردی، ئەوجارە پێ دەڵێن ھاڵۆین، ئەوەشیان لە ڤیستڤاڵی رەنگەکان ماڵ وێرانترە..
ھێنانی ئەو مەراسیمانە بۆ ناو کۆمەڵگەی کوردی و رەواجدان پێیان، تەنھا ئەوەی لێ دەخوێندرێتەوە کە دەیانەوێت ناسنامەی ئاینی و نەتەوەیمان بشوێنن..

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when د.پەخشان سیان:: Bakhshan Saeed posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category