محامى المستشار / محمد نادر زرارى

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • محامى المستشار / محمد نادر زرارى

محامى المستشار / محمد نادر زرارى محامي المستشار - پارێزەری راوێژکار 07504042011

07/06/2026
سه‌باره‌ت به‌و سكاڵایه‌م ‌ له‌ دژی به‌رێز د.فاضل عبدالوهاب له‌سه‌ر ‌ چه‌ند وه‌سفێكی پارێزه‌ران . وێرای ده‌ستخۆشیم له‌ به...
26/05/2026

سه‌باره‌ت به‌و سكاڵایه‌م ‌ له‌ دژی به‌رێز د.فاضل عبدالوهاب له‌سه‌ر ‌ چه‌ند وه‌سفێكی پارێزه‌ران . وێرای ده‌ستخۆشیم له‌ به‌رێزان كاك بژار علاف و كاك به‌ختیار حیدر كه‌ داكۆكی كار بوون له‌سه‌ر پاراستنی شكۆی پارێزه‌ران , ئامانج له‌و سكاڵایه‌م نیشاندانی مامۆستایانی به‌رێز بوو كه‌ پارێزه‌ران خاوه‌ن شكۆی پێگه‌ی تایبه‌تن و خاوه‌ن مه‌رجه‌عێكن كه‌ مافی پارێزبه‌ندی و ‌اجرائات كردن له‌گه‌ڵیان تایبه‌ت به‌ سه‌ندیكایه‌ و جه‌ختمكرده‌وه‌ كه‌ پارێزه‌ران پێگه‌یه‌كی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ن و په‌یاممان بریتیه‌ له‌ پاراستنی شكۆی یاسا و مافی هاوڵاتیانمان له‌ژێر رۆشنایی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و یاسادا .

کوردى/عربی

ئەمڕۆ بەڕێز بەختیار حەیدەر، سەرۆکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، بە ئامادەبوونى بەڕێز بژار عەللاف، ئەندامى ئەنجومەنى سەندیکا پێشوازى کرد لە بەڕێز مامۆستا فاضل عبدالوهاب، کە پێشکەشکارى بەرنامەیەکە لە رادیۆى روناکى و بەر لە چەند رۆژێک لەسەر پارێزەران چەند وەسفێکى کرد، کە پارێزەران پێى قەڵس بوون و تووڕەییى دروست کرد. کە بە یاوەرى بەڕێز د. ادریس کاریتانى سەردانى سەندیکاى کرد.
دواى دروستبوونى ئەو نیگەرانییە، مامۆستاى ناوبراو ئەو سەردانەى ئەنجام دا و داواى لێبووردنى کرد لە دڵرەنجاندنى پارێزەران و بە بەڕێز سەرۆکى سەندیکاشى راگەیاند، کە ئەو ڤیدیۆیەى لە ئەکاونتى خۆى رەش کردۆتەوە.
بەڕێز بەختیار حەیدەر، دووپاتى گیانى برایەتیى و تەباییى نێوان پارێزەران و مامۆستایانى ئاینى کردەوە و جەختى لەوە کردەوە کە گشت توێژێک نامەى پیرۆزیان پێیە و لە رێگاى خۆیانەوە بۆ کۆمەڵگا دەیگەیەنن و بەرگرى لە ماف و دادپەروەرى دەکەن و مامۆستایانى ئاینى و پارێزەرانیش سەرمەشقى کۆمەڵگاى کوردەواریى و بەرگریکارى بەها پیرۆزە ئاینیى و یاساییەکانن و ئەگەر شتێکى نەخوازراویش روو بدات، ناتوانێت ئەو یەکڕیزیى و پتەوى پەیوەندى کۆمەڵایەتیى و یاساییى نێوان ئەو دوو توێژە تێک بدات.

اليوم استقبل السيد بختيار حيدر، نقيب محامي کوردستان، وبحضور السيد بژار علاف عضو مجلس النقابة، الرجل الدینی السید فاضل عبدالوهاب، مقدم أحد البرامج في إذاعة روناکى، والذي كان قد أدلى قبل عدة أيام ببعض التصريحات المتعلقة بالمحامين، الأمر الذي أثار استياءً وغضباً في أوساط المحامين، وذلك بوساطة ومرافقة الدكتور إدريس كاريتاني الذي قام بزيارة النقابة معه.
وبعد حصول تلك المخاوف وردود الأفعال، قام السید المذكور بهذه الزيارة وقدم اعتذاره عمّا تسبب به من إساءة لمشاعر المحامين، كما أبلغ السيد النقيب بأنه قام بحذف الفيديو من حسابه الشخصي.
من جانبه، أكد السيد بختيار حيدر مجدداً على روح الأخوة والتآخي بين المحامين ورجال الدين، مشدداً على أن جميع الشرائح المجتمعية لها رسالتها السامية في خدمة المجتمع والعمل من أجل ترسيخ العدالة والدفاع عن الحقوق، وأن رجال الدين والمحامين يمثلون قدوة في المجتمع الكردستاني، وحماةً للقيم الدينية والقانونية السامية، وأن أي أمر غير مرغوب فيه لا يمكن أن يؤثر على متانة ووحدة العلاقات الاجتماعية والقانونية بين هاتين الشريحتين.

ئه‌مرۆ سكالام له‌ دژی فاضل عبدالوهاب پێشكه‌ش به‌ سه‌ندیكا كرد به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێككاری یاسایی له‌ دژی
18/05/2026

ئه‌مرۆ سكالام له‌ دژی فاضل عبدالوهاب پێشكه‌ش به‌ سه‌ندیكا كرد به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێككاری یاسایی له‌ دژی

كاتێك به‌ها و پیرۆزی پیشه‌كه‌ت ده‌زانیت و هه‌وڵی باشتر كردن و به‌ره‌و پێش بردنی بۆ ده‌ده‌یت , گومان له‌وه‌دا نیه‌ كه‌ ده...
09/05/2026

كاتێك به‌ها و پیرۆزی پیشه‌كه‌ت ده‌زانیت و هه‌وڵی باشتر كردن و به‌ره‌و پێش بردنی بۆ ده‌ده‌یت , گومان له‌وه‌دا نیه‌ كه‌ ده‌بیته‌ جێی شانازی .
ده‌ستخۆشی له‌ سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان و كاك ئه‌یاد كاكه‌یی ده‌كه‌م بۆ ئه‌و رێزلێنانه

04/05/2026

له‌سه‌ر داوای سه‌ندیكا زەوی ئەدرێت بە پارێزەرەکان.
ئه‌مرۆ بریار درا بۆ پركردنه‌وه‌ی فۆرم

⬇خوێنه‌ر بن

26/04/2026

مافی قەرەبووکردنەوەی کەسی زەرەرمەند و بێتاوان پێویستیەکی حەتمیە وەک هەر مافێکی تری ئاسایی پێویستە کاری لەسەر بکرێت و هاوڵاتی خۆیشی وریا و چاونەترس بێت و بزانێت ماف و ئەرکی چیە، بۆئەوەی دەسەڵات و هێزی عەنتەر و میلیشیای باش پەروەردەنەکراو، جورئەتی ئەوە نەکات پێش دادگا سوکایەتی بە تۆمەتبار بکات وەک لەم نمونەی خوارەوەدا دیارە.

کابرا بە تۆمەتی پشتێنی تەقینەوە هەڵیانکوتایە سەری کەچی دەرکەوت دەفتەرەکانیەتی، سەرەڕای ئەوە زللەی لێئەدەن؟!

چرکاندنێک لەگەڵ استاذی قەدرگران و ئەندانی ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان کاک سالار
13/04/2026

چرکاندنێک لەگەڵ استاذی قەدرگران و ئەندانی ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان کاک سالار

12/04/2026

هەلی کار - پارێزەر
شوێن: سلێمانی
هه‌ردوو ره‌گه‌ز
لایکی پۆست بکە و کۆمێنت جێبێڵە

⚠️ کاتێک "پارێزەر" بەتەنها یەک وشە مافی بریکارەکەی دەفەوتێنێت!🔹 لە دادگادا، یاسا تەنها گوێ لە "حەق" ناگرێت، بەڵکو سەیری ...
11/04/2026

⚠️ کاتێک "پارێزەر" بەتەنها یەک وشە مافی بریکارەکەی دەفەوتێنێت!

🔹 لە دادگادا، یاسا تەنها گوێ لە "حەق" ناگرێت، بەڵکو سەیری "کاغەز و وشەکانیش" دەکات. ئەم بڕیارەی کە دەیبینن، وانەیەکی توندە بۆ هەموو پارێزەرێک و هەموو کەسێک کە ڕوو لە دادگا دەکات.

🙋 چی ڕوویدا لە دادگا؟
پارێزەری داواکارەکان (وکیل المدعیات) لە کاتی نووسینی عەریزەی داواکەدا، داوای بڕی (٣,٦٠٠,٠٠٠) دیناری کردووە وەک پشکی بریکارەکانی لە کرێی بینایەک، بەڵام بەم شێوەیە نووسیویەتی: "مجموع المبالغ المطالب بها" (کۆی گشتی بڕە داواکراوەکان) ، بۆیە دادگای بەرایی بەپێی ڕاپۆرتی شارەزا بڕی (٣,٦٠٠,٠٠٠) دیناری داوەتە بە "هەر یەکێکیان". واتە هەریەکێک لە داواکارەکان هەمان بڕ وەک یەک وەردەگرن و هەریەکیک (٣,٦٠٠,٠٠٠) دینار.

🚫 بەڵام دادگای پێداچوونەوە وتی نەخێر! مادام پارێزەرەکە لە عەریزەکەدا تەنها وشەی "مجموع" (کۆی گشتی) بەکارهێناوە و نەینووسیوە "لكل واحدة" (بۆ هەر یەکێکیان)، کەواتە دادگا بۆی نییە یەک دینار زیاتر لەو ٣.٦ ملیۆنە ببڕێتەوە ، بۆ هەموویان پێکەوە و دەبێت ئەم ٣.٦ ملیۆنە لە نێوانیان دابەش بکرێ کە بەهەموویان تەنها ئەوەندە وەردەگرن !.چونکە یاسا دەڵێت "دادگا ناتوانێت حوکم بە زیاتر بدات لەوەی داواکار خۆی داوای کردووە" بۆیە حوکمەکە هەڵوەشایەوە تەنها لەبەر ئەوەی پارێزەرەکە لە داڕشتنی عەریزەکەدا ورد نەبووە.

🖋️ بۆیە دەڵێین پارێزەری سەرکەوتوو تەنها ئەو کەسە نییە کە قسەی خۆش دەکات یان دەنگی بەرزە، بەڵکو ئەو ئەندازیارەیە کە دەزانێت چۆن وشەکان لە عەریزەدا دادەڕێژێت. فەرامۆشکردنی یەک وشەی وەک (لكل - بۆ هەر یەکێک) دەبێتە هۆی زیانێکی گەورە بۆ بریکارەکەت و ناوبانگی پیشەییت ، لە یاسادا یەک وشە دەتوانێت ملیۆنان دینار بگێڕێتەوە یان بیفەوتێنێت.
پارێزراوە بۆ زانستی_سەلماندن

بڕوانە کۆمێنت 👇👇👇

Address

Irbil

Telephone

+9647504042011

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when محامى المستشار / محمد نادر زرارى posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to محامى المستشار / محمد نادر زرارى:

Share