کۆمپانیای Smart Avukat بۆپارێزەرایەتی و راوێژکاری یاسایی

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • کۆمپانیای Smart Avukat بۆپارێزەرایەتی و راوێژکاری یاسایی

کۆمپانیای  Smart  Avukat  بۆپارێزەرایەتی و راوێژکاری یاسایی شركة مدنیة للمحاماة والاستشارات القانونیة
كۆمپانیای پیشەیی پارێزەرایەتی و راوێژکاری یاسایی

06/05/2026

لەودیو سنوورەکانەوە…وردەکاریەکان بەهێزترین گرێبەستەکان دروست دەکەن
بۆیە سمارت بوون پێویستە …
#اڤوکات #کۆمپانیاکان #گرێبەست #قانون #عقود

راستیەکی سادە و  مەترسیدارکۆمپانیاکان بەهۆی قەیرانەکانەوە تووشی شکست نابن...بەڵکو شکست دەهێنن چونکە گرێبەستەکانیان بۆ کا...
04/05/2026

راستیەکی سادە و مەترسیدار

کۆمپانیاکان بەهۆی قەیرانەکانەوە تووشی شکست نابن...
بەڵکو شکست دەهێنن چونکە گرێبەستەکانیان بۆ کاتی قەیران دانەڕێژراوە.

پرسیار لەخۆتان بکەن
کەی "هێزی رادەبەدەر " دەبێتە بنەمایەکی ڕاستەقینە لەگرێبەسەکان ؟
کەی هێزی رادەبەدەر تەنها دەبێتە "بیانوویەکی یاسایی" کە لەبەردەم دادگادا پوچەڵ دەبێتەوە؟
#کۆمپانیاکان چۆن هەنگاو بنێن پێش ئەوەی کێشەکان ببن بە ململانێی یاسایی؟
# بزانن خاڵی گرنگ لێرەدا ئەوەیە:
گرێبەستەکان لە کاتی قەیراندا نانووسرێنەوە، بەڵکو دەبێت پێشوەختە وەک قەڵغان ئامادەکرابێت
💡 ئەگەر لە ئێستادا گرێبەستت هەیە
تەنها ئەم پرسیارە لە خۆت بکە:
ئایا ئەم گرێبەستە توانای بەرگەی قەیرانی هەیە ؟
یان لە بەردەم یەکەم قەیران هەرەس دێێت ؟
#گرێبەست #سمارت #اڤوکات

26/04/2026
سەرچاوەیەکی یاسایی گرنگ بۆ کتێبخانەی یاسایی ⚖️📚لە چوارچێوەی گرنگیدانمان بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی  ئێمە لە کۆمپانیا...
06/04/2026

سەرچاوەیەکی یاسایی گرنگ بۆ کتێبخانەی یاسایی ⚖️📚
لە چوارچێوەی گرنگیدانمان بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی ئێمە لە کۆمپانیای سمارت ئەڤۆکات ، کتێبی (پێنج کیتاب لە یەک کیتاب دا ) ی دادوەر (گیلانی سید أحمد) تان پێ دەناسینین. ئەم کتێبە بە شێوازێکی نوێ پێنج بابەتی گرنگ و جەوهەری لە یەک بەرگدا کۆکردووەتەوە.
گرنگترین بابەتەکانی کتێبەکە:
🔹 ڕێگاکانی تانەدان لە بڕیارەکان و ماوە یاساییەکان.
🔹 سوێند و دانپێدانان وەک ڕێگاکانی سەلماندن.
🔹 ئەحکامەکانی مامەڵەی نەخۆش لە کاتی نەخۆشی مردندا.
🔹 کورتەیەک دەربارەی تیۆری (القدر المتيقن).
بۆ هەر پارێزەر و توێژەرێکی یاسایی، بوونی ئەم سەرچاوەیە لە کتێبخانەکەیدا دەبێتە مایەی دەوڵەمەندبوونی زانیارییەکانی.


مرجع قانوني لا غنى عنه في المكتبة القانونية ⚖️📖
يسرنا في [شرکة Smart Avukat] أن نشارككم هذا الإصدار القيم للقاضي (گيلاني سيد أحمد)، والذي يختصر بأسلوبه المبتكر خمسة مؤلفات جوهرية في مجلد واحد، مما يسهل على الممارسين والباحثين الوصول للمعلومة بدقة وأناقة.
يتناول الكتاب موضوعات حيوية تشمل:
1️⃣ طرق الطعن في الأحكام والقرارات القضائية ومددها القانونية.
2️⃣ اليمين كطريقة من طرق الإثبات.
3️⃣ الإقرار كطريقة من طرق الإثبات.
4️⃣ أحكام تصرفات المريض مرض الموت (مع التطبيقات القضائية).
5️⃣ موجز عن نظرية القدر المتيقن مع التطبيقات القضائية.
نؤمن أن المحاماة ليست مجرد مهنة، بل هي اطلاع مستمر وتراكم معرفي.
#قانون #محاماة #أربيل #العراق

📌 بۆ بازرگان و خاوەنکار و بەڵێندەران ، ئەم بابەتە گرنگە بخوێننەوە ⬇نوسەری کتێبی نەخشەڕێگای داڕشتنی گرێبەستەکان پارێزەر «...
03/04/2026

📌 بۆ بازرگان و خاوەنکار و بەڵێندەران ،
ئەم بابەتە گرنگە بخوێننەوە ⬇

نوسەری کتێبی نەخشەڕێگای داڕشتنی گرێبەستەکان پارێزەر «ئەحمەد خلیل » دەڵێت "ئەگەر نەشارەزایەکان نەبان ، کەسانی تر سەرکەوتنیان لەگرێبەست بەدەست نەدەهێنا ،
سەرکەوتوەکان لەهەر گرێبەستێک زیرەکانە یاری بە دەقەکان دەکەن ، بیرۆکەکانیان لەناو دێڕەکاندا دەشارنەوە بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا قازانجێکی زۆر بکەن.
بەڵام کاریگەرترین جۆری سەرکەوتن لەگرێبەست ئەوەیە کاتێک یاری بە وشە و دەربڕینەکان دەکرێت بێ ئەوەی تۆ هەستی پێبکەیت وە لەئەنجام دا لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی هەموو شتێک بدۆڕێنیت ⛔ .
بۆیە، پێش ئەوەی پێنووسەکە هەڵبگریت و گرێبەست واژۆ بکەیت 🗒 ، هەموو بەندەکانی گرێبەستەکە دە جار بخوێنەوە و ڕاوێژ بە پارێزەرێکی پسپۆڕی گرێبەستەکان بکە 💼
بەرلەوەی هەموو شتێک لەدەست بدەیت ."

پارێزەری راوێژکار
کەیفی جەمیل اسماعیل
نێوبژیوانی بازرگانی نێودەوڵەتی و پسپۆری گرێبەستەکان و هێمای بازرگانی

💼
#چارەسەری یاسایی زیرەک بە دیدێکی سەردەمیانە

بەناوی پارێزەران و راوێژکارانی کۆمپانیای پارێزەرایەتی سمارت ئەڤۆکات پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری کۆمپانیاکەمان دەکەین بەڕێز پ...
04/12/2025

بەناوی پارێزەران و راوێژکارانی کۆمپانیای پارێزەرایەتی سمارت ئەڤۆکات پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری کۆمپانیاکەمان دەکەین بەڕێز پارێزەری راوێژکار (( کەیفی جمیل اسماعیل )) بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ناوبژیوانی بازرگانی نێودەوڵەتی و بە ئەندامبوونی بە فەرمی لە ناوەندی نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئیماراتی عەرەبی ، وە لە مەراسیمێکی فەرمیدا کە شێخ سەعید بن سرور ئەلشەرقی و بەرپرسانی ژووری بازرگانی فوجەیرە ئامادەی بوون ، بڕوانامەی نێوبژیوانی بازرگانی پێبەخشرا .
ئەم دەستکەوتە شانازیەکی گەورەیە کە پارێزەرێکی کورد و خەڵکی هەرێمی کوردستان هاوشانی پارێزانی وڵاتان بگات بەئاستی کارکردن لە بواری ناوبژیوانی بازرگانی نێودەوڵەتی .
پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنەی لێدەکەین و هیوای بەردەوامی بۆ دەخوازین .

چاودێری دادوەری لەسەر ناوبژیوانی ( الرقابة القضائیة علی التحكیم ) ڕۆڵێکی گرنگ بەدەست دەهێنێت چونکە نوێنەرایەتی یەکێک لە ...
07/01/2025

چاودێری دادوەری لەسەر ناوبژیوانی ( الرقابة القضائیة علی التحكیم )
ڕۆڵێکی گرنگ بەدەست دەهێنێت چونکە نوێنەرایەتی یەکێک لە سێ دەسەڵاتەکانی دەوڵەت دەکات لە هەمان کاتدا نوێنەرایەتی سەروەری دەوڵەت دەکات بەسەر خاکەکەیدا، بەو پێیەی خاوەنی ئەو توخمەیە کە بە زۆر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی هەیە لەسەر هەموو تاک و دامەزراوەکانی دەسەڵاتی دادوەری لە هەر ناکۆکییەکدا لە نێوانیاندا سەرهەڵبدات ئەمە دەرئەنجامی ئەزموون و شێوازی جۆراوجۆرە، تانەدان لە بڕیارە دادوەرییەکان گەرەنتی بەدەستهێنانی دادپەروەری دەکات، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییە کە کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی ناوبژیوانی سەرپەرشتی دەکات. ئەوانەی سەرەوە ڕۆڵی ناوبژیوانی نکۆڵی ناکاتەوە بەهۆی تایبەتمەندییەکانییەوە، کە بەهۆیەوە بووەتە شتێکی پەسەندکراو بۆ زۆر کەس بە تایبەت لە جیهانی ئابووری و دارایی و بازرگانی نێودەوڵەتی و بە تایبەتی لە گرێبەستی وەبەرهێناندا ناوبژیوانی و دەسەڵاتی دادوەری تەواوکەری یەکترن بۆیە ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی بڕیاری ناوبژیوانی لە ڕێگەی چەند ڕێگەیەکەوە نوێنەرایەتی دەکرێن، گرنگترینیان کە بریتییە لە جێبەجێکردنی یاسای دەوڵەت و دەرکردنی فەرمانی دادوەر بۆ جێبەجێکردن.

پێناسەی سووڕی ژیانی گرێبەست بەڕێوەبردنی سووڕی ژیانی گرێبەست (CLM) پرۆسەیەکی گشتگیرە کە پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی گرێبەستەک...
24/12/2024

پێناسەی سووڕی ژیانی گرێبەست

بەڕێوەبردنی سووڕی ژیانی گرێبەست (CLM) پرۆسەیەکی گشتگیرە کە پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی گرێبەستەکان هەیە بە درێژایی قۆناغە جیاوازەکانی لە
١- دروستکردن
٢- دانوستان
٣- جێبەجێکردن
٤- چاودێریکردن
٥- نوێکردنەوە یان کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکە.

Address

Irbil

Opening Hours

Monday 16:00 - 20:00
Tuesday 16:00 - 20:00
Wednesday 16:00 - 20:00
Thursday 16:00 - 20:00
Saturday 16:00 - 20:00
Sunday 16:00 - 20:00

Telephone

+9647504994997

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کۆمپانیای Smart Avukat بۆپارێزەرایەتی و راوێژکاری یاسایی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category