26/04/2022
پرسیار: دەوترێت لە دابینکردنی پارە بۆ پڕۆژه خزمەتگوزاریەکان جیاوازی هەیە لەنێوان پارێزگاکان داوای ڕوونکردنەوەتان لە حکومەت کردووە لەبارەی هۆکارەکەی؟
وەڵامی بەڕیز بەهمەن کاک عبداللە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان .لە ٢٦_٤_٢٠٢٢
سەبارەت بە جیاوازی لە دابینکردنی پارە بۆ پارێزگاکان تەنها دەنگۆیە دوورە لە ڕاستی تەنها دەنگۆی سۆشیال میدیایە بەدواداچوونمان کردوە پارە دابینکراوە بەڵام بەداخەوە بەشێکی بە لارێیدا دەبرێ. بۆ خزمەتگوزارییەکان سەرف ناکرێ. زۆربەی پارێزگاکان بە زیادەوە پارەیان بۆ سەرف دەکرێ. لەهەندێ پاریزگا داهاتی ناوەخۆ بەتەواوی ناگاتە بانكەکان. ئەمەش کێشەیەکی سەرەکیە.
ڤیان محمد ڕیکخەری پرۆژی پتەو کردنی دیموکراتی لە ڕیکخراویRID.