پارێزەر/ هەوار باقی

پارێزەر/ هەوار باقی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from پارێزەر/ هەوار باقی, Lawyer & Law Firm, Halabjah.

خوێندنەوەی ئەم کتێبە سەرەتایەکی باشە بۆ خوێندنی یاسا.
13/10/2022

خوێندنەوەی ئەم کتێبە سەرەتایەکی باشە بۆ خوێندنی یاسا.

10/10/2022

✅ ڕێکاری یاسایی چییە بۆ ناچارکردنی فرۆشیار بە تۆمارکردنی موڵکێک بە ناوی کڕیارەوە دوای ئەوەی تەواوی پارەکەی وەرگرتووە؟؟؟

✍🏽 پارێزەر کۆیار علی

تۆمارکردنی داوای بە موڵککردن ( تملیک) ، مەرجەکانی داوای بە موڵککردن.
1️⃣ خستنەڕوی بەڵگەی یاسایی ( سند قانونی ) بۆ سەلماندنی واقعەی گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی موڵکەکە.
2️⃣ پێویستە لە کاتی کڕین و فرۆشتنەکەدا فرۆشیار خاوەنی موڵکەکە بووبێت.
3️⃣ نیشتەجێبوونی کریار لە ناو موڵکەکە بەشێوەیەکی بەردەوام یاخود بنیات نان و دروستکردنی بینا (منشأت ) ئەگەر موڵکی پوخت بوو ( الملك الصرف) یاخود چاندنی دار و درەخت ( مغروسات) ئەگەر مافی هەڵسوکەوتکردن(حق التصروف) ـی لەسەر بوو.
4️⃣ بەرهەڵستی ( معارضة) نەکردنی فرۆشیارەوە بە شێوەیەکی نوسراو لە کاتی یان لە دوای ماوەیەکی کورت لە نیشتەجێ بوون یان دروستکردنی بینا یان چاندنی دارو درەخت.
5️⃣ دەبێت فرۆشیار تەواوی نرخی موڵکەکەی وەرگرتبێت لە کریار .

✅ ڕێکاری یاسایی چییە ئەگەر هاتوو یەکێک لە مەرجەکانی خاڵی (٣و٤)ـی سەرەوە کە ئاماژەیان پێدرا نەهاتنەدی بۆ نمونە کریار موڵکەکەی کریوە بەڵام نیشتەجێ نەبووە و بینای دروست نەکردووە و داری تیا نە چاندووە؟؟؟

تۆمارکردنی داوای جیاوازی نێوان نرخی عقارەکە لە کاتی کڕین و لە کاتی تۆمارکردنی داواکە (دعوى فرق بین بدلین).
1️⃣ ئاراستەکردنی هۆشداری ( توجه انذار ) بۆ ئەو لایەنەی کە سەرپێچی گرێبەستەکەی کردووە یەکسانە کڕیار بێت یان فرۆشیار ( ئەم مەرجە ڕاجیایی لەسەرە )
2️⃣ خستنەڕوی بەڵگەی یاسایی ( سند قانونی ) بۆ سەلماندنی واقعەی گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی موڵکەکە .
3️⃣ پێویستە لە کاتی کڕین و فرۆشتنەکەدا فرۆشیار خاوەنی موڵکەکە بووبێت.

پاڵپشتی یاسایی بابەتەکە( بڕیاری هەموارکراوی ژمارە ١١٩٨ ساڵی ١٩٧٧ ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش)

بە ناوی خودای تاقانە.ئەم بابەتە دەگمەن و گرنگانە لەسەر داواکانی داوای باری کەسی بزانن.بەشی دووەم / --ژن لە پرۆسەی هاوسەر...
13/08/2022

بە ناوی خودای تاقانە.
ئەم بابەتە دەگمەن و گرنگانە لەسەر داواکانی داوای باری کەسی بزانن.
بەشی دووەم /
--ژن لە پرۆسەی هاوسەرگیریدا هیچ ئەرکێکی دارایی لەسەر نیە کە ئەنجامی بدات ویارمەتی هاوسەرەکەی بدات بۆ خەرجی ڕۆژانەی ژیانیان وئەرکی ژن نیە بژیوی مندالەکانی بکێشێ بەڵکو ئەرکی پیاوە بژیوی ژن ومندالەکانی بکێشێت .
---لە پرۆسەی هاوسەرگیریدا ژن دەتوانێت هاوکاری مێردەکەی بکات بۆ کێشانی بژیوی ڕۆژانە وبژیوی مندالەکان ئەگەر ژنەکە ڕازی بێت .
--بژیوی منداڵی کوڕ لەسەر باوکە تا هەژدە ساڵ لە تەمەنی تەواو دەکات دوای ئەو تەمەنەش بەردەوام دەبێت ئەگەر لە خوێندن بەردەوام بێت..بێبەش دەبێت لەو بژێویە ئەگەر مندالەکە داهاتی تایبەت بە خۆی هەبێت بۆ نموونە کار بکات .
--بژیوی منداڵی کچ لەسەر باوکە تا شوو دەکات ئەگەر شووی کرد بژیویەکەی دەخرێتە ئەستۆی هاوسەرەکەی ، کچ لە بژیوی باوکی بێبەش دەکرێت ئەگەر داهاتی تایبەت بە خۆی هەبوو .
--خوازبێنی کردنی کوڕێک بۆ کچێک بە گرێبەندی هاوسەرگیری ئەژمار ناکرێت .
-- لە خلوەی درووستدا ئەگەر پیاو نکولی کرد لە خلوەکە ژن ڕاناسپێردرێت بە سەلماندنی بەڵکو قسە قسەی ژنەکەیە لەگەڵ سوێند دانیدا .
--ئەگەر پیاو سێ بە سێ هاوسەرەکەی تەڵاق دا و دەستەواژەی تەڵاقەکە درووست (تنجیز) بوو ئەوا یەک تەڵاقی دەکەوێت .
-- لە تەڵاقی رجعی و لە ماوەی چاوەڕوانیدا کە سێ (قروء) یان سێ مانگی تەواوە لەو ماوەیەدا پیاو بێ ڕەزامەندی ژنەکەی ئەتوانێ هاوسەرەکەی بگەڕێنێته وە لای خۆی وەک هاوسەری .
--تەڵاق لە ماوەی چاوەڕونیدا ناکەوێت .
-- تەڵاق لە کاتی توڕە بووندا ناکەوێت بەو مەرجەی توڕە بوونی مێردەکە گەیشتبووە ئاستێک نەی زانی بوو چی ووتوە و ڕەش و سپی لێک جیانەکردبۆوە (فاقد التمییز ) .
--تەڵاق مافی پیاوە ئەتوانێت بە ڕەزامەندی ژنەکەکەی بیخات یان بێ ڕەزامەندی یان بە حزوری یان بە غیابی .
--پیاو سێ تەڵقەی بە دەستە .
--دوای تەڵاق پیاو بۆی هەیە ژنەکەی بگەڕێنێتەوە بە بێ عقد و مارەیی تازە ئەمە لە کاتێکدا تەڵاقکە رجعی بێت و لە ماوەی عدەدا بێت .
--- ژن و مێرد دوای تەڵاق بۆیان هەیە جارێکی تر وەک ژن و مێرد بگەڕێنەوە لای یەکتری بە عقد و مارەیی تازە ..ئەگەر هاتوو دادوەر جیایی کردبوونەوە یان بە تەڵاقی مخالعە جیا بوو بوونەوە یان لە تەڵاقی رجعی دوای تێپەڕ بوونی ماوەی چاوەڕوانی کە سێ مانگە .
-- لە تەڵاقی لێکترازانی بچووک ژن و مێرد بۆیان هەیە وەک ژن و مێرد بگەڕێنەوە لای یەکتری بە عقد و مارەیی تازە بەو مەرجەی تەڵقەی سێیەم نەبێت .
-- لە تەڵقەی سێیەم ژن پێوویسته ماڵی هاوسەرگیری جێبهێڵێت .
--باوک یان دایک بۆیان هەیە بینینی منداڵەکانیان لەوی تر داوا بکات بەڵام مەرجە لەو بینینه منداڵەکە زەرەرمەد نەبێت .
--ژیانی هاوسەرگیری دایک و باوک ئەگەر بەردەوام بوو ئەوا مانگی دووجار و بۆ چەند کاژێرێک ئەتوانێ داوای بینینی منداڵەکەی بکات .
--ئەگەر ژیانی هاوسەرگیری دایک و باوک کۆتایی هاتبوو ئەگەر ڕێک نەکەوتن لەسەر ماوەی بینین ئەوا دادگا خۆی بڕیار دەدات بۆ ماوەیەک کە لە (٢٤) کاژیر کەمتر نەبێت هەفتانه .

نووسینی..دادوەر...کامران رسول سعید..
8/8/2022 سلێمانی .

بە ناوی خودای تاقانە.ئەم بابەتە دەگمەن و گرنگانە لەسەر داواکانی داوای باری کەسی بزانن.بەشی یەکەم /-- بژیوی هەموو کەسێک ل...
08/08/2022

بە ناوی خودای تاقانە.
ئەم بابەتە دەگمەن و گرنگانە لەسەر داواکانی داوای باری کەسی بزانن.

بەشی یەکەم /
-- بژیوی هەموو کەسێک لە ماڵی خۆیەتی تەنها ژن نەبێت بژێویەکەی لەسەر مێردەکەیەتی .
--بژیوی ماوەی چاوەڕوانی ژن (نفقە عدە ) لەسەر هاوسەرە زیندووەکەیەتی .
--کرێی دایەنی بەخێوکردنی منداڵ لە لایەن دایکەوە درووست دەبێت بۆ دایک دوای تەڵاق و جیابوونەوە.
--دایک مستحق کرێی دایەنی نابێت لە ماوەی چاوەڕوانیدا لە تلاقی گەڕێنراو (تەڵاقی رجعی ) .
--کرێی دایەنی بۆ ڕابردوو خەرج ناکرێت بەڵکو لەبەرواری داواکردنی دادوەریەوە خەرج دەکرێت ، واتا لەوبەروارەی داواکەت تۆمارکردوە کە بەرواری بڕینی میرانەی داواکەیە (تاریخ رسم الدعوی) .
-- کرێی دایەنی بەرامبەر بە کارێک ئەنجام دەدرێت کە ئەویش بەخێوکردنی منداڵە وناخەمڵێنرێت لەسەر بنەمای توانای دارایی باوک بەڵکو دەخەمڵێنرێت لەسەر بنەمای تەمەنی مندالەکە و بارودۆخی تەندرووستیەکەی (منداڵەکە ) .
--کرێی دایەنی بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی منداڵەکە حەڤدە ساڵ لەتەمەنی تەواو دەکات .
--پیاو خێزانی تەڵاقدا کاتی هاتنی چەند مافێک دێت لەوانە بژیوی ماوەی چاوەڕوانی ومارەیی پاشەکی .
--پیاو ژنی تەڵاق دا ئەم مافانەی بۆ درووست دەبێت مافی نیشتەجێبوون لەو خانووەی مێردەکەی هەیەتی بۆ ماوەی سێ ساڵ بێ بەرامبەر بەو مەرجەی لە داوای تەڵاقەکەدا داوا بکرێت و خانووەکەش هی مێردەتەڵاقدەرەکەی بێت وقەرەبووی تەڵاقی نارەوا .
--ژن لەڕووی شەرع و یاساوە ئەتوانێت مافی هەبێت بۆ تەڵاقدانی مێردەکەی ئەمەش بە ڕێکەوتنی هەردوو لادەبێت .
--بەپێی شەرع ویاسا ژن لە (٢١) ڕێگاوە دەتوانێت تاک لایانە داوای جیابوونەوە و تەڵاق بکات ..بەڵام پیاو تەنها (٩) ڕێگای هەیە .

نووسینی..دادوەر...کامران رسول سعید..
8/8/2022 سلێمانی .

06/08/2022

✅ پێدانی چیمەنتۆ بە هاوڵاتیان.
بە پێی ڕێنمایی ژمارە «١»ـی ساڵی «٢٠٢٢»ـی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
بە نرخی «٤٥٠٠٠» بۆ هاوڵاتیان و بە «٦٠٠٠٠» بۆ کۆمپانیا و شوێنە بازرگانیەکان بڕی «٢٠٠» کیلۆگرام چیمەنتۆ بۆ هەر یەک مەتر دووجا لە بینا دەدرێت بە هاوڵاتی بە مەرجێک برەکەی لە «٣٠» تەن بۆ ناو شار و «٢٥» تەن بۆ دەرەوەی شارەکان زیاتر نەبێت.
🔷 بەڵگەنامە پێویستەکان:
١- وێنەیەک لە ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی.
٢- مۆڵەتی بینا پەسەندکراو لە شارەوانی یان پشتگیری پەسەندکراوی شارەوانی.
٣- نەخشەی بینا پەسەندکراوی شارەوانی.
٤- قەواڵەی تاپۆ (وێنەی تۆمار - صورة قيد) لە بەرواری دەرچوونیەوە یان پەسەندکردنیەوە بۆ ماوەی یەک ساڵ کاری پێ دەکرێت یان پەسەند ( تصديق ) بکرێتەوە.
٥- جێگیرکردنی سنور ( تثبيت حدود)

🔷 بۆ نۆژەنە کردنەوەی خانوو لە «١٠» تەن زیاتر نادرێت وە پێویستە پشتگیری شارەوانی هەبێت لەگەڵ پێویستیەکانی سەرەوە.
🔷 مۆڵەتی بینا بۆ ماوەی چوار ساڵ کاری پێدەکرێت لە بەرواری دەرچوونیەوە.
🔷 لیژنەی تایبەت بە کشف بڕی چیمەنتۆی پێویست بۆ بینا دیاری دەکات.
🔷 هەر هاوڵاتیەک بۆی هەیە تەنها یەک جار سودمەند بێت لە وەرگرتنی چیمەنتۆ.
🔷 ئەو خانوانەی (فۆرم یان کارت)ـی شارەوانی هەیە و لە ماستەر پلانی شارەوانیدان پێویستە پشتگیری شارەوانیان هەبێت و لە «٢٥» تەن زیاتریان پێنادرێت.

🛑 سەبارەت بە پارێزگای هەڵەبجە ئەو هاوڵاتیانەی کە تاپۆیان نیە و پشتگیری شارەوانیان هەیە بە ناوی خۆیانەوە پێدانی چیمەنتۆ دەیانگرێتەوە.

✍🏼 پارێزەر : کۆیار علی

ئەنجامدانی فه‌ریزەی حەج بەپێی یاساو ڕێنماییەکان.ئەم پرۆسەیە لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی›بەڕێوەبەرایەتی گشت...
03/06/2022

ئەنجامدانی فه‌ریزەی حەج بەپێی یاساو ڕێنماییەکان.

ئەم پرۆسەیە لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی›بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بۆ هه‌موو كه‌سێكە به‌م مەرجانەی خوارەوە

١-.موسڵمان بێت.
٢-ئاقڵ بێت.
٣-پێشتر سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌نجام نه‌دابێت، ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بن كه‌ به‌ده‌ل حه‌ج بۆ كه‌س و كارییان ده‌هێننه‌وه‌ دواتر پێویستە مەرجەکانی ئەم پرۆسەیە پربکاتەوە

مەرجەکان:
١.•فۆڕمی تایبه‌ت به‌م پرۆسه‌یه‌ پڕكردبێته‌وه‌.
٢•ناوی له‌ تیروپشك ده‌رچووبێ.
٣•تەمەنی لە (١٨) ساڵ كەمتر نەبێت
٤•پێشتر ئەم سەفەرەی ئەنجام نەدابێت

ئەم پێداویستیانە پێویست دەبن
• ناسنامەی باری شارستانی: به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمی پێوێسته‌ له‌ هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌ك.
• ڕەگەزنامەی عیراقی: بۆ دڵنیا بوون له‌ كه‌ خزمه‌تخواز خه‌ڵكی عیراقه‌.
• پسولەی خۆراك: بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی ده‌رچووه‌ خه‌ڵكی سنوری ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌یه‌.
• (٢) وێنە: بۆ ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌كه‌ و چه‌پسپاندنی له‌سه‌ر فۆرمی خزمه‌تخواز.
• پاسپۆرت: بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌فه‌ره‌كه‌ ئه‌نجام بدات بۆ وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودی.

نرخی وەرگرتنی خزمەت:
دواجار ئەم خزمەتە بە (٤١٠٠$) چوار هه‌زار و سه‌د دۆلار ئەنجامدرا و كوژمە پارەكەش بە نەقدی دەبێت.
بۆ حه‌جی بازرگانیش بڕی (٨٠٠٠$) وه‌رگیراوه‌.

ئه‌م خزمه‌ته‌ به‌ سێ قۆناغ تێپه‌ر ده‌بێت. و هه‌ر سێ قۆناغ ماوه‌ی (٧٥) رۆژ ده‌خایه‌نێت
١- پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم: له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگاداری تاكو دوا رۆژی وه‌رگرتنه‌وه‌ فۆرم (١٥) رۆژ ده‌خایه‌نێت.
٢-ئه‌نجامدانی تیروپشك و بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی ده‌رچووان و پاشان وه‌رگرتنی پاره‌ (٢٠) رۆژ ده‌خایه‌نێت.
٣-وه‌رگرتنی پاسپۆرت و ناردنی بۆ باڵیۆزخانه‌ی سعودیه‌ له‌ وڵاتی ئوردن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤیزا ماوه‌ی (١٥) رۆژ ده‌خایه‌نێت.
٤-سه‌فه‌ركردن بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ ئه‌نجامدنی فه‌ریزه‌كه‌ و گه‌رانه‌وه‌ ماوه‌ی (٢٥) رۆژ ده‌خایه‌نێت.

هەنگاوەکان:
١- پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە پرۆسەی تیروپشکی حاجییان.
٢-ئەنجامدانی فەریزە حەج و گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

سەردانکردنی ئەم شوێنانە پێویست دەبێیت
١.سەردانی كردنی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی پارێزگاكان بۆ مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناویان.
٢.سەردانی كردنی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە/ ب. ژمێریاری بەمەبەستی دانی كوژمە دیاریكراوی حەج.

كۆی گشتی (٣) واژوو پێویسته‌:
١. بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە. له‌ سه‌ر لیستی ناوی ده‌رچووان واژوو ده‌كات.
٢. بەڕێوەبەری ژمێریاری لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌جی شاره‌كان له‌كاتی وه‌رگرتنی پاره‌ی حاجییان.
٣.بەڕێوەبەری حەجی پارێزگاكان بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە دەرچوونی ناوی خزمەتخوزاز.

پێداویستی لە دامودەزگای تر:
١. بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و پاسپۆرت.
٢. بنکەیەکی تەندروستی بۆ مەبەستی کوتان دژی نەخۆشییەکان (بۆ سەلامەتی حاجییەکان).
٣.كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی حاجیان بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیایه‌ك ده‌ستنیشان بكه‌ن تاكو له‌گه‌ڵیان سه‌فه‌ر بكه‌ن.

لەم حاڵەت گەر خۆت نەتوانی دەتوانی لەرێگەی پارێزەر یان بریکاردارێکت کارەکان بکات ئەویش بۆ مەبەستی (بدل حج) واتە ئەنجامدنی ئەم فەریزەیە بۆ كەسێكی مردوو وەیان
نەخۆشێك كه‌ نه‌توانێت سه‌فه‌ره‌كه‌ ئه‌نجام بدات ٠(په‌ككه‌وته‌).
خوای گەورە بە نسیب ھەموو کەسێکی بکات و کارئاسانیان بۆ
بکات

وەرگیراوە.

28/05/2022

وتنی ڕاستیەکان بە پارێزەرەکەت باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەری کەیسەکەت.

پارێزەری میسری سەمیر سبری لەدایکبووی ساڵی 1950ئەو پارێزەرە سکاڵای لەسەر ئەو کەسانە دەکات کە لە هێڵی گشتی دەوڵەت دەردەچن ...
25/05/2022

پارێزەری میسری سەمیر سبری لەدایکبووی ساڵی 1950
ئەو پارێزەرە سکاڵای لەسەر ئەو کەسانە دەکات کە لە هێڵی گشتی دەوڵەت دەردەچن (خەڵک، حزبەکان، بزووتنەوە ئۆپۆزسیۆنەکان، میدیاکاران، هونەرمەندان، گۆرانیبێژان و چالاکوانانی مەدەنی)
هەرکەسێک سەرپێچی ئادابی گشتی بکات سکاڵای لەسەر دەکرێت
لە ساڵی ١٩٨٣ تا ئێستا، نزیکەی ٣٠٠٠ داوای یاسایی تۆمارکراون.

21/05/2022

هەنگاوەکانی ئاڵودەبوون بە مادەی هۆشبەر.

فیلمی دۆبلاژکراوی کوردی لێکۆڵینەوەی تاوانی (section375)کورتە : فیلمسازێکی بۆلیوود ڕووبەڕووی کەیسێکی دادگایی بەرامبەر یەک...
09/05/2022

فیلمی دۆبلاژکراوی کوردی لێکۆڵینەوەی تاوانی (section375)

کورتە : فیلمسازێکی بۆلیوود ڕووبەڕووی کەیسێکی دادگایی بەرامبەر یەکێک لەکچە کارمەندەکانی دەبێتەوە لەسەر ئەوەی دەستدرێژی کردووەتە سەری لەماڵەکەیدا.

لینکی فیلمەکە:

https://www.kurddoblazh.com/2020/11/section-375-2019.html?m=1

Address

Halabjah

Telephone

+9647732804690

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەر/ هەوار باقی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share