09/06/2026
زانیارییەکی گرنگ بۆ هاوڵاتیانی هەڵەبجە:
لە پاش بەدواداچوون و سەردانی شەخسی بۆ ووڵاتی ئێران،
تکایە ئەو هاوڵاتیانەی ئەم وەرەقەیان هەیە کە ناسراوە بە وەرەقەی عەربەت ئەم چەند خاڵە بخوێننەوە بۆ ئەوەی بەرچاویان ڕوون بێت کاتێک ئەڕۆن بەدوای هێنانەوەی فایلی ئاوارەیی.
١- بەتایبەتی ئەو ئۆردوگایانەی سەر بە (کرماشان) ن، ئەوانەی کە ئەوکاتە هاتوونەتەوە و دواتر نەگەڕاونەتەوە ئەگەر ئۆردوگاکەیان نەمابێت بە هیچ جۆرێک هیچ فایلێکیان نەماوە لە ئێران و سەردان نەکەن بۆ هێنانەوەی، چونکە تەنها کات دەکوژن و مەسروفات دەکەن.
٢- ئەگەر بەڵگەنامەی ئەوکاتەی ئێرانت پێ نەبێت، هیچ کەس وەڵامت ناداتەوە و هیچ شتێکت بۆ ناکرێت.
٣- ئەگەر بتوانیت و ئۆردوگاکە مابێت دەبێت بڕۆیت دوو کەسی نیشتەجێی ئەو شوێنە بدۆزیتەوە و شاهیدی بدەن کە ئەوکاتە لەوێ بوویت، بەڵگەنامەیەکت بۆ بنووسن ( تایید شوری محلە) و پاشان (امام جمعە) ی شوێنەکە مۆری بکات و پاشان (فرمانداری) بیکات بە نووسراو بۆ (امور اتباع) ئینجا لەوانەیە کارەکەت بۆ بکەن. ئەمەش بە هیچ جۆرێک بە وکالەت ناکرێت و دەبێت کەسەکە خۆت بڕوات و شاهیدەکان بیناسنەوە.
یاسر محسن
شارەزای دادوەری/ وەرگێڕی یاسایی