Hamad Gardi - Hamad K Hamad

Hamad Gardi -  Hamad K Hamad پەیجێکی تاکەکەسیە تێیدا بۆچوونەکانی خۆمی تێدا بڵاو دە?

بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خزمان، هاوڕێیان، موسڵمانانی کوردستان و جیهان، بەتایبەت بنەم...
26/05/2026

بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خزمان، هاوڕێیان، موسڵمانانی کوردستان و جیهان، بەتایبەت بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و پارێزەرانی نیشتمان دەکەم. هیوای تەندروستی و بەختەوەری و زەردەخەنەی هەمیشەییتان بۆ دەخوازم. جەژنتان پیرۆز و هەر لە شادی و کامەرانی بن. سەربەرزی و سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ کوردستان

20/3/2026 بەشداریمان لە ڕوماڵی کوردستان تیڤی شرۆڤەی دۆخی جەنگی نێوان ئێران و ئیسڕائیل لەم بەستەرەی خوارەوە تەواوی دەبینن...
21/03/2026

20/3/2026 بەشداریمان لە ڕوماڵی کوردستان تیڤی شرۆڤەی دۆخی جەنگی نێوان ئێران و ئیسڕائیل لەم بەستەرەی خوارەوە تەواوی دەبینن، هیوادارم جێی سود بێت:

https://www.youtube.com/live/VGlxCWf-YLU?si=gZmJnMVn2N3cVswQ

https://youtu.be/cweKzrOj278?si=91CHfoefSZ3XpRm1

Enjoy the videos and music you love, upload original content, and share it all with friends, family, and the world on YouTube.

جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی تازەی کوردی لە هەموو کوردو کوردستانیان پیرۆز بێت. با ئەم ساڵە نوێیە ببێتە هەوێنی تەبای...
21/03/2026

جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی تازەی کوردی لە هەموو کوردو کوردستانیان پیرۆز بێت. با ئەم ساڵە نوێیە ببێتە هەوێنی تەبایی، نوێبوونەوەی ژیان و بەدیهاتنی ئاواتە نەتەوەییەکانمان. هیوای بەهارێکی پڕ لە ئاشتی، تەندروستی و شادی بۆ نیشتمان و گەلەکەمان دەخوازم. جەژنتان شاد و هەموو ڕۆژێکتان نەورۆز بێت.

جەژنی ڕەمەزان پیرۆز بێت لە تەواوی موسڵمانان و خزمان و دۆستان و هاوڕێیان و ئازیزانم. جەژنە پیرۆزە بە تایبەت لە خانەوادەی ...
20/03/2026

جەژنی ڕەمەزان پیرۆز بێت لە تەواوی موسڵمانان و خزمان و دۆستان و هاوڕێیان و ئازیزانم. جەژنە پیرۆزە بە تایبەت لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ. هیوادارم هەمیشە دڵخۆش و دەم بە خەندە بن، ئەم جەژنە بە خێرو خۆشی و ئاشتی بێتەوە بەسەر ووڵاتمان و هەموو لایەک، کوردستانمان هەمیشە ئاوەدان و سەرفراز بێت.

پێویستە وەک ئەرکێکی هۆشیاریی نەتەوەیی و مافێکی چەسپاوی یاسایی، ھەر تاکێکی کورد بە وردی لەم ڕاستییە دەستوورییانەی خوارەوە...
16/03/2026

پێویستە وەک ئەرکێکی هۆشیاریی نەتەوەیی و مافێکی چەسپاوی یاسایی، ھەر تاکێکی کورد بە وردی لەم ڕاستییە دەستوورییانەی خوارەوە ڕابمێنێت:

یەکەم: ئەگەر بە قووڵی لە بڕگەکانی ماددەی (١١٠)ی دەستووری عێراق ورد بینەوە، کە تێیدا سەرجەم دەسەڵاتە هەڵاوێردراو و تایبەتەکانی حکومەتی فیدراڵی دیاری کراون، بە ڕوونی دەبینین کە هیچ دەق و ئاماژەیەکی تێدا نییە—نە بە ڕاستەوخۆ و نە بە ناڕاستەوخۆ—سەبارەت بە پرسی نەوت و گاز؛ ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەم بوارە لە پاوانی دەسەڵاتی ڕەهای بەغدادا نییە.

دووەم: ماددەی (١١١)ی دەستوور بە شێوەیەکی بڕاوە جەخت لەوە دەکاتەوە کە سامانە سروشتییەکانی نەوت و گاز موڵکی گشتیی کۆی گەلی عێراقن بە تێکڕای پێکهاتەکانییەوە. ئەم چەمکە یاساییە مانایەکی قووڵی لە هەناودایە؛ ئەویش ئەوەیە کە گەلی کورد، وەک گەورەترین و سەرەکیترین هاوبەش لەم وڵاتەدا، خاوەنی مافێکی ڕەوا و بنەڕەتییە لە سەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی عێراق، لە باکووریترین خاڵ لە زاخۆوە تاوەکو باشووریترین کەنار لە بەسرا، چ جای ئەو سامانەی کە لە خاکی پیرۆزی هەرێمی کوردستان خۆیدایە و بە شەرعیەتێکی دەستوورییەوە بەڕێوە دەبرێت.

سێیەم: لە چوارچێوەی ماددەی (١١٢)دا، دەستوور بنەمایەکی دیموکراسییانە و فیدراڵیانەی بۆ بەڕێوەبردنی ئەم کەرتە داڕشتووە. لەوێدا هاتووە کە پرسی بەڕێوەبردنی نەوت و گاز لە هەرێمەکاندا دەبێت لە ڕێگەی هاوبەشییەکی ڕاستەقینە و کردارەکی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمەکاندا بێت، نەک تاکڕەوی لە بڕیاردا.

دەرئەنجامی یاسایی: لەم سۆنگەیەوە، هەرێمی کوردستان—وەک قەوارەیەکی دەستووری پۆڵایین—هاوشان و هاوئاستی حکومەتی فیدراڵی، خاوەن دەسەڵات و شکۆیە لە بەڕێوەبردن و بڕیاردان بەسەر سامانە سروشتییەکانی سنووری جوگرافیای خۆیدا.

بە گوزارشتێکی ڕوونتر، حکومەتی ناوەندی بە هیچ پێوەرێکی دەستووری بۆی نییە بە تەنیا و وەک لایەنی تاکڕەو، جڵەوی بڕیارەکان لە دۆسیەی نەوت و گازی هەرێمەکاندا بگرێتە دەست. هەر هەوڵێک بۆ وێناکردنی پێچەوانەی ئەمە، تەنیا لە چوارچێوەی ئەو چەواشەکارییە سیاسی و یاساییانەدا پۆلێن دەکرێت کە بەغدا بە مەبەست و لە ڕێگەی پێشێلکردنی دەقە دەستوورییەکانەوە پەیڕەوی دەکات، تاوەکو ڕاستییەکان لەبەر چاوی گەلی عێراق بە گشتی و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی بشێوێنێت.

ئەمەی خوارەوەش دەقی مادە دەستوریەکانە:

مادەى(١١٠)

ئەم دەسەلاَتانەى خوارەوە تايبەتن بە حكومەتى فيدراليەوە:

يەكەم: ڕەنگڕێژكردنى سياسەتى دەرەوەو نوێنەرايەتى دبلۆماسى و ئەنجامدانى دانوستان لەسەر پەيماننامەو ڕێكەوتنە نێودەولَەتيەكان و سياسەتى قەرزكردن و واژۆكردن لەسەريان و يەكلاكردنەوەو ِڕەنگڕێژكردنى سياسەتە ئابوورى و بازرگانيە دەرەكيە سەروەريەكان.

دووەم: دانان و جێبەجێكردنى سياسەتى ئاسايشى نيشتمانى لەوانەش پێكهێنان و بەڕێوەبردنى هێزێكى چەكدار بەمەبەستى دلَنيابوون لە پاراستن و مسۆگەركردنى ئاسايشى سنوورەكانى عێراق و بەرگريكردن لێيان.

سێيەم: ڕەنگڕێژكردنى سياسەتى دارايى و گومرگ و دەركردنى دراوو ڕێكخستنى سياسەتى بازرگانى لەسەر سنوورى هەرێم و پارێزگاكانى عێراق و دانانى بودجەى گشتى دەولَەت و ڕەنگڕێژكردنى سياسەتى دراوو دامەزراندن و بەڕێوەبردنى بانكێكى ناوەندى.

چوارەم: ڕێكخستنى كاروبارى پێوەرو پێوان و كێشان.

پێنجەم: ڕێكخستنى كاروبارى ڕەگەزنامەوبەهاولاَتى بوون (تجنس)و نيشتەجێبوون و مافى پەنابەرێتى سياسي.

شەشەم: ڕێكخستنى سياسەتى لەرەلەرەكانى پەخشكردن و پۆستە.

حەوتەم: دانانى پڕۆژەى بودجەى گشتى و وەبەرهێنان.

هەشتەم: پلاندانانى تايبەت بە سياسەتى ئەو سەرچاوە ئاويانەى لە دەرەوەى عێراقەوە دێن و مسۆگەركردنى گەيشتنى بڕە ئاوى پێويست بۆ ناو عێراق بەگوێرەى ياساو نەريتە نێودەولَەتيەكان.

نۆهەم: ئامارو سەرژمێرى گشتيى دانيشتوان.

مادەى (١١١)

نەوت و غازى مولَكى سەرجەم خەلَكى عێراقن لە هەموو هەرێم و پارێزگاكاندا.

مادەى(١١٢)

يەكەم: حكومەتى فيدرالى لەگەلَ هەرێم و پارێزگا بەرهەمهێنەرەكان نەوت و غازى بەرهەمهێنراوى كێلَگەكانى ئێستا بەڕێوەدەبات بەمەرجێك داهاتەكانيان بەشێوەيەكى دادپەروەرى و بەگوێرەى دابەشبوونى دانيشتوان لەسەرجەم پارچەكانى ولاَتدا دابەش بكرێت لەگەلَ دياريكردنى پشك بۆ ماوەيەك بۆ ئەو هەرێمە زيانلێكەوتوانەى ڕژێمى پێشوو بێبەشى كردبوون و ئەوانەش كەپاشتر زيانيان لێكەوت بەجۆرێك گەشەسەندنێكى هاوتەريب بۆ ناوچە جياوازەكانى ولاَت مسۆگەر بكات و ئەمەش بە ياسا ڕێكدەخرێت.

دووەم: حكومەتى فيدرالى و حكومەتى هەرێمەكان و پارێزگا بەرهەمهێنەرەكان بەيەكەوە هەلَدەستن بە ڕەنگڕێژكردنى سياسەتى ستراتيجى پێويست بۆ بەرەوپێشبردنى سامانى نەوت و غاز بەجۆرێك كەببێتە مايەى دەستخستنى زۆرترين سوودو كەلَك بۆ گەلى عێراق ئەويش بە پشتبەستن بە نوێترين تەكنيكى بنەماكانى بازاڕو هاندانى وەبەرهێنان.

م. حمد گەردی
پسپۆری یاسای گشتی

3/3/2026 بەشداریمان لە ڕوماڵی کوردستان تیڤی شرۆڤەی دۆخی جەنگی نێوان ئێران و ئیسڕائیل لەم بەستەرەی خوارەوە تەواوی دەبینن،...
13/03/2026

3/3/2026 بەشداریمان لە ڕوماڵی کوردستان تیڤی شرۆڤەی دۆخی جەنگی نێوان ئێران و ئیسڕائیل لەم بەستەرەی خوارەوە تەواوی دەبینن، هیوادارم جێی سود بێت:
https://youtu.be/alg1eRVXq1c?si=Y9a1qSNw5GfHpRsF

Enjoy the videos and music you love, upload original content, and share it all with friends, family, and the world on YouTube.

پۆدکاستی پرایم
22/01/2026

پۆدکاستی پرایم

منداڵ لە تەمەنی چەند ساڵی سزای لەسەر نییە ؟

پۆدکاستی پرایم
22/01/2026

پۆدکاستی پرایم

زیندانی هەتاهەتایی چەند ساڵە ؟

بەشداریمان لە پۆدکاستی پرایم هیوادارین جێی سوود بێت وە سوپاس و پێزانین بۆ ستافی ئازیزی ئەو پۆد کاستە (خاتوو ئەوین و کاکە...
22/01/2026

بەشداریمان لە پۆدکاستی پرایم هیوادارین جێی سوود بێت وە سوپاس و پێزانین بۆ ستافی ئازیزی ئەو پۆد کاستە (خاتوو ئەوین و کاکە لاوە …) لە پەمانگەی پرایم هیوادارم سەرکەوتوو بن بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و پەروەردەیی و ئایینی و تەندرووستی …

م. حمد گەردی پسپۆڕی یاسا, مامۆستای زانکۆ (تاوانی تەکەکەسی) لە پۆدکاستی پرایم Prime Podcastبۆچی لەسێدارەدان ئەنجام نادرێت ؟ منداڵ لە تەمەنی چەند ساڵی سزای لە...

20/01/2026

Address

Erbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hamad Gardi - Hamad K Hamad posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share