07/09/2022
کاری باش دەبێ دەست خۆشی لێبکرێ
دەست خۆش بۆ دەستەی سزایی نەوجەوانانی دادگای پێداچونەوە،.....
بریارێکی مێژویی داوە لە کەیسی نەوجەوانێک کە سزادراوە بە ٢ سال بەندکردن بەتاوانی تیرۆر .
ئەم بریارە دوو پرەنسیپی گرنگی لەخۆ گرتوە لە قازانجی دادخوازی و مافی تۆمتبارو رێوشوێنیی دادبینی عادیلانە:-
١- لێکۆلینەوە لەگەل تۆمەتباری نەوجەوان لەلایەن دادوەری لێکۆلینەوەی ئاسایشەوە و دانپێدانانی تۆمەتبار بەتاوانەکەی نایاساییەو پوچەڵە لەروی یاساییەوە و پێچەوانەی تایبەتمەندی وەزیفیە مادام لە شارەکەی دادوەری لێکۆلینەوەی نەوجەوانان ھەیە
٢-وەرگرتنی وتەی تۆمەتباری نەوجەوان بێ ئامادەبوونی پارێزەر ئەگەر بشڵێت پارێزەرم ناوێ پوچەڵە لەروی یاساییەوە چونکە ئەو ناکامەو نازانێ چی لەقازانجی خۆیەتی ئەوەی کەوتویەتی پارێزەرم ناوێ وەرناگیرێ دەبوایە دادگا بێ بونی پارێزەر وتەی لێ وەرنەگرێ
بۆیە بریاریداوە بە ھەلوەشاندنەوەی سزاکەو ئازاد کردنی تۆمەتبار
لەگەڵ ڕێزدا