پارێزەر خەندەفاروق صابر

پارێزەر خەندەفاروق صابر لاپەڕەی فەرمی پارێزەر خەندە فاروق

پارێزەر خەندە فاروق صابر
کاری پارێزەری لەهەموو دادگاکانی عێراق
دامەزراندنی کۆمپانیا
کاروباری دامەزراوەو کاروباری یاسایی
ئیشی زەوی زار...
داوای باری کەسی ، جنح ، جنایات ، عمل ، بەرایی ....

09/04/2026

ئاگاداری بۆ هاووڵاتیانی شاری دەربەندیخانی خۆشەویست
لەکاتی بوونی گرفتی بڕینی کارەبای ماڵەکانتان و هەر شوێنێکی تر پەیوەندی بە تۆڕی کارەبای بەڕێوەبەراتیمانەوە هەبوو پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن
هۆبەی چاکسازی یەک. 07710960606
هۆبەی چاکسازی دوو. 07710950505

09/04/2026

داوای تێهەڵکێش «حادثة»چیە؟
وەڵام لەکۆمێنتە✍️👩‍⚖️

08/04/2026

لە دادگادا هەموو شتێک بڵێ، بەس ڕاستی مەڵێ! (بەتایبەت ئەگەر کێنی هێنری بیت). 😂🏛️
دیمەنێکی بێ‌وەێنە و پڕ لە تەنزی Mad TV کە تێیدا کێنی هێنری بۆ ئەوەی ناوی نوزڕێت و وەک دزێکی بچووک دەرنەکەوێت، ئامادەیە دان بە هەموو تاوانە گەورەکانیدا بنێت! لای ئەو پێگەی تاوانکاری زۆر گرنگترە لە ئازادی📈⚖️
هەندێک جار بریکار (موەکیل) دەبێتە گەورەترین دوژمنی خۆی و پارێزەرەکەشی تووشی جەڵتە دەکات! کاتێک دەتەوێت لە تۆمەتێکی بچووک ڕزگاری بکەیت، ئەو پێی سوکایەتییە و دەیەوێت بیسەلمێنێت کە تاوانبارێکی پرۆفیشناڵە🤦‍♂️💼

#کۆمیدیا #دادگا #یاسا #پارێزەر # # LawyerLife
゚viralシ #کوردستان #یاسا

05/04/2026

پرسیار/ئەگەر کۆمپانیایەک لە کاتی دیاریکراو خانووەکەی ڕادەستی کڕیار نەکرد، کڕیار چ مافێکی هەیە؟
وەڵام لەکۆمێنتە📌

05/04/2026

پرسیار: ئایا فەرمانبەری کەرتی تایبەت مافی پشووی ساڵانەی هەیە؟
وەڵام لە کۆمێنتە📌

05/04/2026

پرسیار: ئایا کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە (وەکالە) لە ڕووی یاساییەوە پارێزراوە؟
وەڵام لە کۆمێنتە📌

05/04/2026

پرسیار: ئایا بریکارنامەی گشتی (وەکالەی عامە) دەسەڵاتی فرۆشتنی خانوو یان ئۆتۆمبێل بە بریکارەکە دەدات؟
وەڵام لەکۆمێنتە📌

ئەکاونتی انستاگرامەکەم فۆڵۆبکەن 📌
05/04/2026

ئەکاونتی انستاگرامەکەم فۆڵۆبکەن
📌

75 Followers, 234 Following, 13 Posts - See Instagram photos and videos from ‎پارێزەر خەندە فاروق صابر‎ ()

05/04/2026

مێژوویەک لە سەروەری و ڕەسەنایەتی 📜
زۆر کەس وا دەزانن مێژووی ئێمە تەنها داستانی جەنگ بووە، بەڵام ئەم دراوەی بەردەستان کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی (١٧٠٣-١٧٣٠ ز)، بەڵگەیەکی زیندووە لەسەر بوونی قەوارە و دامەزراوەی ئابووری سەربەخۆ لە میرنشینی بەدلیس.
وەک پارێزەرێک، هەمیشە دەڵێم: ئەو نەتەوەیەی مێژووی خۆی نەزانێت، ناتوانێت بەرگری لە مافە دەستووری و یاساییەکانی بکات. لێدانی دراو لەو سەردەمەدا نیشانەی لوتکەی دەسەڵات و سەربەخۆیی بووە.
🔹 دراوی ئەحمەد خان بەدلیسی
🔹 شوێن: میرنشینی بەدلیسی کوردی
🔹 ماددە: برۆنز
#بەدلیس #یاسا #پارێزەر #کوردستان #ڕەسەنایەتی
゚viralシ

02/04/2026

⚖️ بۆچی لە دادگاکانی ئێمەدا دەستەی سوێندخۆران نییە؟
دەقەکە:
📌زۆربەمان لە فیلمە ئەمریکییەکاندا دەبینین کۆمەڵێک هاووڵاتی ئاسایی لە دادگا دادەنیشن و بڕیار دەدەن کە ئایا تۆمەتبار تاوانبارە یان بێتاوان. بەڵام ئایا دەزانیت لە سیستەمی یاسایی عێراق و هەرێمی کوردستاندا شتێک نییە بە ناوی دەستەی سوێندخۆران (Jury)؟
جیاوازییەکە چییە؟
١. بڕیاردەری کۆتایی: لای ئێمە تەنها دادوەر یان دەستەیەک لە دادوەرانی پسپۆڕ بڕیار لەسەر کێشەکە دەدەن، نەک هاووڵاتی ئاسایی.
٢. یاسای مەدەنی: سیستەمی یاسایی ئێمە پشت بە دەقە نووسراوەکانی ناو یاسا دەبەستێت (Civil Law)، نەک بە ڕای گشتی یان عاتیفەی خەڵک.
٣. پسپۆڕی: دادوەر بەپێی بەڵگە یاساییەکان و وردەکارییەکانی ناو دۆسیەکە بڕیار دەدات، ئەمەش وا دەکات بڕیارەکان زیاتر پشتیوان بن بە دەقە یاساییەکان.
بۆچی ئەمە گرنگە؟
چونکە یاسا لای ئێمە وردە و پێویستی بە پسپۆڕی هەیە. پارێزەری سەرکەوتوو ئەو کەسەیە کە دەزانێت چۆن ڕوو لە دادوەر بکات و بە بەڵگەی یاسایی قەناعەتی پێ بهێنێت.

چۆن هەڵدەبژێردرێن؟
حکومەت لە ڕێگەی تیروپشکێکی ئەلیکترۆنییەوە ناوی هاوڵاتییان هەڵدەبژێرێت. ئەم زانیارییانە لە لیستی ناوی دەنگدەران یان لیستی مۆڵەتی شۆفێرییەوە وەردەگرن. واتە هەموو هاوڵاتییەک کە تەمەنی یاسایی بێت، ئەگەری هەیە ڕۆژێک نامەیەکی فەرمی بۆ بێتەوە کە تێیدا نووسراوە: دەبێت لە فڵانە ڕۆژدا ئامادە بیت لە دادگا بۆ ئەرکی سوێندخواردن.

ژمارەی ئەندامان
ژمارەی دەستەکە بەپێی جۆری کێشەکە دەگۆڕێت:
• کێشە تاوانکارییە گەورەکان (Felonies): بەزۆری ١٢ کەس وەک ئەندامی سەرەکی هەڵدەبژێردرێن، لەگەڵ ١ یان ٢ کەسی یەدەگ (بۆ ئەگەرێکی نەخۆشی یان کێشە).
• کێشە مەدەنییەکان (Civil Cases): هەندێک جار ژمارەکە کەمترە، لە نێوان ٦ بۆ ١٢ کەسدایە.
٤. سوێندخواردنیان (The Oath)
کاتێک ١٢ کەسە کۆتاییەکە دیاری دەکرێن، دەبێت پێش دەستبەکاربوون سوێندی یاسایی بخۆن. ناوەڕۆکی سوێندەکە بەم شێوەیەیە:

سوێند دەخۆم کە بە ڕاستگۆیی و بێلایەنانە گوێ لە بەڵگەکان بگرم، و بڕیارێکی دادپەروەرانە بدەم تەنها لەسەر بنەمای ئەو بەڵگانەی لە دادگا پێشکەش دەکرێن و بەپێی ئەو یاسایانەی دادوەر بۆمان ڕوون دەکاتەوە

ئایا دەتوانن ڕەتی بکەنەوە؟
ڕەتکردنەوەی زۆر سەختە. تەنها لە چەند حاڵەتێکی کەمدا نەبێت، وەک:
• نەخۆشییەکی سەخت.
• کێشەیەکی خێزانی گەورە.
• ئەگەر کارەکەی هێندە هەستیار بێت کە نەتوانێت جێی بهێڵێت (وەک پزیشکی نەشتەرگەری).

پرۆسەی هەڵبژاردنەکە لە دادگا:
کاتێک ناویان دەگەڕێتەوە، هێشتا هەموویان نابنە ئەندامی دەستەکە. پارێزەرانی هەردوولا و دادوەرەکە چەند پرسیارێکیان لێ دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیا بن کە ئەم کەسە:

• بێلایەنە: واتە لایەنگیری هیچ لایەنێکی کێشەکە ناکات.
• ڕەگەزپەرست نییە: بۆیە ئەو گەنجە وتی ڕەگەزپەرستم، چونکە دەیزانی ئەگەر وابێت، دادوەرەکە لای دەبات، چونکە کەسی ڕەگەزپەرست ناتوانێت دادپەروەر بێت.
٤. بۆچی ئەمە دەکەن؟
فەلسەفەی ئەم سیستەمە ئەوەیە کە دەڵێن: 🏛️تۆمەتبار دەبێت لەلایەن هاوشێوەکانی خۆیەوە (هاوڵاتیانی ئاسایی) دادگایی بکرێت، نەک تەنها حکومەت و دادوەر.🏛️

ئەرکیان لە کاتی دادگایی و بڕیاردان
• بێدەنگی: سوێندخۆران بۆیان نییە لە کاتی دادگاییکردنەکەدا قسە بکەن یان پرسیار لە شایەتەکان بکەن. تەنها گوێ دەگرن و تێبینی دەنووسن.
• کۆبوونەوەی نهێنی (Deliberation): دوای ئەوەی هەموو بەڵگەکان تەواو بوون، دەچنە ژوورێکی داخراو. دەبێت پێکەوە گفتوگۆ بکەن تا دەگەنە بڕیار.
• یەکدەنگی (Unanimity): لە زۆربەی کەیسە تاوانکارییەکاندا، دەبێت هەموو ١٢ کەسەکە هاوڕا بن لەسەر ئەوەی کە کەسەکە "تاوانبارە" یان "بێتاوانە". ئەگەر تەنانەت یەک کەسیشیان ڕازی نەبێت، بڕیارەکە دەرناچێت و پێی دەوترێت (Hung Jury).

تۆ پێت باشە کێ بڕیار بدات؟ دادوەرێکی پسپۆڕ یان کۆمەڵێک هاووڵاتی ئاسایی؟ لە کۆمێنت بۆمان بنووسە.

ئەم ڤیدیۆیەش کە خۆم وەرگێڕانم بۆ کردووە کەسێکە کە دیاری کراوە بۆ دەستەی سوێند خۆران ئەم گەنجە حەز ناکات لە دادگا دانیشێت و کاتەکەی بڕوات، چونکە گەشتێکی هەیە لەگەڵ خۆشەویستەکەی. بۆیە هەموو هەوڵێک دەدات تا دادوەرەکە پێی بڵێت (( تۆ دەست نادەیت بۆ ئەم کارە و بڕۆ ماڵەوە)).

📌بۆچی دەڵێت ڕەگەزپەرستم؟
دادوەرەکە بیانووی "گەشت و پشوو ی لێ وەرناگرێت. بۆیە گەنجەکە پەنا دەباتە بەر فێڵێکی تر؛ دەڵێت من ڕەگەزپەرستم. مەبەستی ئەوەیە نیشانی بدات کە ئەو دادپەروەر نییە و ڕقی لە هەندێک نەتەوە یان ڕەنگە، بۆ ئەوەی دادوەرەکە بڵێت:
تۆ مادام ڕەگەزپەرستیت ناتوانیت بڕیارێکی بێلایەنانە بدەیت، بۆیە بڕۆ و پێویستمان پێت نییە.

📌کاتێک دادوەرەکە لێی دەپرسێت: بەڕاست تۆ ڕەگەزپەرستیت؟، گەنجەکە دەترسێت و پەشیمان دەبێتەوە و دەڵێت: نا نا، تەنها پێیان گوتم کە ئەم قسەیە بکەم سوودی دەبێت بۆ ئەوەی لەم ئەرکە ڕزگارم بێت.
کەواتە: ئەو گەنجە تەنها دەیەوێت بە #درۆ خۆی لە ئەرکێکی فەرمی بدزێتەوە، نەک ئەوەی تاوانێکی کردبێت.

30/03/2026

کاری پارێزەری لە کاری پزیشک و فڕۆکەوان قورسترەهۆکارەکەشی یەکەم/ نەبوونی ڕکابەر بۆ پزیشک و فڕۆکەوان :- کاتێک پزیشکێک نەشتەرگەری دەکات یان فڕۆکەوانێک فڕۆکە لێدەخوڕێت، هیچ کەسێک لە ناو ژووری نەشتەرگەری یان ناو کابینەی فڕۆکەکەدا نییە کە بە ئەنقەست ڕێگرییان لێ بکات یان هەوڵ بدات نەشتەرگەرییەکە شکست بهێنێت. دووەم هۆکار / سروشتی دژبەرانەی کاری پارێزەری:-پارێزەرێک ڕەنگە هەفتانە و مانگانە خەریکی پلان و ئامادەکاری بێت بۆ کەیسێک، بەڵام لە ناو دادگادا کەسێکی تر (پارێزەری بەرانبەر) هەیە کە هەموو هەوڵێکی ئەوەیە پلانەکەی تێک بدات، تانە لە قسەکانی بگرێت و ڕێگری بکات لەوەی بگاتە ئامانجەکەی.سێ یەم هۆکار / کاریگەری دەروونی: - پارێزەر دەبێت نەک تەنها شارەزای یاسا بێت، بەڵکو دەبێت ستراتیژییەتێکی بەهێزی هەبێت بۆ ڕاکێشانی سەرنجی دادوەر و ئەندامانی دادگا، لە کاتێکدا لایەنی بەرانبەر بە هەموو شێوەیەک هەوڵی سووتاوی. ئەو پلانانە دەدات. #پارێزەر #یاسا #دادگا خۆم وەرگێڕانم بۆ کردووە لەزمانی ئینگلیزیەوە. بەهیوای سوود ⚖️ پارێزەر | خەندە فاروق صابر 🖋️📜 Professional Lawyer⚖️
📞07700697146 #
゚viralシ
lawyer_khanda_faruq_sabr

29/03/2026

゚viralシ

Address

Sharawani
Darbandikhan
46020

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەر خەندەفاروق صابر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share