سەدا

سەدا گـروپی سەدا بۆ ھـۆشیـاری یـاسایـی

ئەو خێزانەی ئالوودەبوون بە پۆڕن هەڵیوەشاندەوە!---------------------------------------من لە دەوامی پزیشکیی دادوەریم و خات...
19/03/2021

ئەو خێزانەی ئالوودەبوون بە پۆڕن هەڵیوەشاندەوە!
---------------------------------------

من لە دەوامی پزیشکیی دادوەریم و خاتوونێکی گەنجی جوان دێت بۆ پشکنینی کچێنی!

- من دەپرسم، بۆ هاتووی خانمی جوان؟
- ئەو وەڵام دەداتەوە: من دەمەوێ جیاببمەوە لە هاوسەرەکەم، دادوەر ناردوومی بۆ پشکنینی دڵنیابوونەوە لە مانەوەی کچێنیم!
- چەندە هاوسەرگیریتان کردووە؟
- من ماوەیەکی زۆرە (ساڵێک زیاترە) هاوسەرگیریم کردووە و بە خۆشەوسیتسیش هاوسەرگیریم کرد، بەڵام ئێستاش کچم!
- چۆنە ئەمە؟
- هاوسەرەکەم ئالوودەی سایتە پۆڕنەکان و سێکسی ئۆنلاین بوو، ئیدی لەبەر ئەو کردەوە ناشیرینانە نەیدەتوانی چێژ لە من ببینێ و گرنگیم پێبدات و وەکوو هەر هاوسەرێکی ئاسایی سەیرم بکات.
- هەوڵتان نەدەدا واز لەو کردەوانە بهێنێ؟
- هەوڵیشی دەدا، بەڵام تەواو ئالوودە بووبوو، دیسان دەچووە سەر سایتە پۆرنەکان و چاتەکانی سێکسی ئۆنلاین، بۆیە من بێ ئومێد بووم و بڕیاری جیابوونەوەم داوە
کە پشکنینمان بۆ کرد، ڕاستیکرد، هێشتا هەر کچ بوو!

گرنگە کۆمەڵناس، دەروونناس، پزیشکانی دەروونی و هەموو پەیوەندیداران سەرنج بخەنە سەر بابەتی ئالوودەبوون بە پۆڕن، کە ژیانی تاک و خێزان و کۆمەڵگە دەشێوێنێت، وەکوو چیرۆکی راستەقینەی ئەم خانمە کە خۆم بینیم و بێگومان چەندین چیرۆکی شاراوە و کپکراو لە کۆمەڵگەدا هەن کە بەهۆی ئەو تابوویەی لەسەر بابەتی سێکس لە کۆمەڵگاکەمان هەیە، بە چارەسەرنەکراوی دەمێننەوە.
-----------------------------------

----------------------------------
د. دیلمان ئازاد خۆشناو
پسپۆڕی پزیشکیی دادوەری
مامۆستای زانکۆ

ئایا طلاق چاك دەکرێتەوە؟طلاق پێناسە دەکرێت بەوەی بریتیە لە هەڵگرتنی کۆت وبەندی هاوسەرگیری بە دەستەواژەیەکی ڕوون کە شەرع ...
13/01/2021

ئایا طلاق چاك دەکرێتەوە؟
طلاق پێناسە دەکرێت بەوەی بریتیە لە هەڵگرتنی کۆت وبەندی هاوسەرگیری بە دەستەواژەیەکی ڕوون کە شەرع و یاسا پێیان وەرگرتبێت بەبێ مەرج پابەندبوون بە دەستەواژەیەك یان زمانێکی دیاری کراو لە مێرد دەردەچێت یان لە ژن ئەگەر ئەو مافەی لەلایەن پیاوەکەیەوە پێدرابوو (سەرپشك کرابوو) یان لای دادوەرەوە .
نموونە:
هاوسەرکەم فڵانی کچی فڵان طلاقم دایت، انت طالق ، هەردوو دەستەواژەکە پێکاوێتی و طلاقەکە کەوتووە و دروستە لە ڕووی شەرع ویاساییەوە.
ئەم جۆرە لە طلاق پێی دەوترێت طلاقی گەڕێنراو واتە مێرد بۆی هەیە ژنەکەی بگەڕێنێتەوە بۆلای خۆی بەبێ عقد و مارەیی تازە بەو مەرجەی لە ماوەی چاوەڕوانیدا (عدة) بیگەڕێنیتەوە بۆ لای خۆی ئینجا چ بە قسە بیت پێی بڵێ هاوسەرەکەم تۆم گەڕاندەوە لای خۆم وەك هاوسەرم یان بە کردەوە ڕوودانی جماعی شرعی...
ئەم بابەتە لای کوردەواری خۆمان و هەندێك لە زانایانی ئاینی پێی دەڵێن ئەوە طلاقەکەمان چاککردەوە .
بەڵام لە ڕووی شرعی و یاساییەوە بە هیچ شێوەیەك طلاق ناشکێت تا چاکبکرێتەوە بەڵکو طلاق دەردەچێت و دەکەوێت و جارێکی تر ناگەڕێتەوە بۆیە ئەگەر پیاوەکە خێزانەکەی لە ماوەی چاوڕوانیدا گەڕاندەوە ئەوا حڵاڵی خۆیەتی بەڵام لەو سێ تەڵڵقەی هەیەتی تەڵقەیەکی لەدەست چوو بۆی ناگەڕێتەوە و طلاقەکەی ڕۆیشت ، هەربۆیە هەڵەیەکی گەورەیە کە دەوترێت تەڵاقەکەمان چاککردەوە.

حاکم کامەران رسول

ئامارەکانی یەکێتـی پیاوانی کوردستان  لە ٧ ساڵی ڕابردوو..!تەنها لە ساڵی ٢٠٢٠٩١ پیاو خۆیان كوشتووه‌ ٨ پیاو كوژراون ٥٥٣ سكا...
02/01/2021

ئامارەکانی یەکێتـی پیاوانی کوردستان لە ٧ ساڵی ڕابردوو..!

تەنها لە ساڵی ٢٠٢٠
٩١ پیاو خۆیان كوشتووه‌
٨ پیاو كوژراون
٥٥٣ سكاڵا له‌لایه‌ن پیاوان دژ به‌ ژنان تۆمار كراوە

نوسین و ئامادەکردنی / یاد امدادتاوانبارەکان سزا مەدەن هۆکاری تاوانەکان اعدام بکەن هەرچەندە لە وڵاتی ئێمە کۆمەڵێک یاسا هە...
20/11/2020

نوسین و ئامادەکردنی / یاد امداد

تاوانبارەکان سزا مەدەن هۆکاری تاوانەکان اعدام بکەن

هەرچەندە لە وڵاتی ئێمە کۆمەڵێک یاسا هەن کە بەشدارن لە بنەبڕکردنی هۆکاری تاوان بۆ نموونە لە یاسای التسجیل العقاري ژمارە ٤٣ی ساڵی ١٩٧١ واجب کراوە کە لە کاتی کرین و فرۆشتن بە موڵکێک ئەبێت تۆماربکرێت لە سجلی عقاری، هەرچەند ئەمە بابەتێکی مەدەنیە بەڵام یاسادەنەری ئەو سەردەمە بیری لەوە کردۆتەوە کە تاکی کۆمەڵگای ئێمە ئامادەیە کەسێک بکوژێت لەسەر مەترێک زەوی و بۆ چارەسەرکردنی ئەوە لە ڕێگای دەقێکی مەدەنیەوە کاری لەسەر کردووە.
لەگەڵ هەبوونی کۆمەڵک یاسای دیکە بۆ کەمکردنەوەی هۆکارەکانی تاوان بەڵام هێشتا ئەو یاسایانە بەس نین بۆ نەهێشتنی هۆکارەکانی تاوان و نە بە تەواویش جێبەجێ کراون ، لەوانەیە گەر هەر یەکێک لە ئێمە بخرێتە شوێنی تاوانبارێک کە لە چاکسازیدا چاوەڕوانی تەواوبوونی سزاکەیەتی، لە کاتی ڕوودانی تاوانەکە و بوونی هەمان فاکتەر ئێمەش هەمان تاوان ئەنجام بدەینەوە و دوور نیە هەموومان بەو بارودۆخە تێبپەڕین بۆیە لەڕوو ئەخلاقی و ئەرکی پیشەیی پێوستە هەریەکە لە (کۆمەڵناس و توێژەر و دەروناس و یاسایی )یەکان بە ئەرکی پیشەیی خۆیان بۆ هۆشیارکردنەوەی تاک سەبارەت بە بارودۆخەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵی، و هەر تاکێکی ناو کۆمەڵگا کە لە لایەن خۆیەوە هەڵسێ بە هەوڵدان بۆ کەم کردنەوەی هۆکارەکانی تاوان بە هاوکاری کردنی یەکتر
چونکە گەر تاوان بەو ڕێژە زۆرە بەردەوامبێت ئەوا تاک بە تاکی کۆمەڵگا یان قوربانی تاوانێکین یانیش تاوانباری تاوانێک...

دادگای ھەولێر سزای ساڵێک زیندانی بەسەر کەسێکدا سەپاند کە ئەکاونتی فەیکی بەناوی  (دکتۆرە نگین) کردبۆوە. ئەو کەسە بەناوی م...
02/11/2020

دادگای ھەولێر سزای ساڵێک زیندانی بەسەر کەسێکدا سەپاند کە ئەکاونتی فەیکی بەناوی (دکتۆرە نگین) کردبۆوە.

ئەو کەسە بەناوی منەوە ئامادەیی ڕاوێژی بۆ خەڵکی بەیانکردووە و ئەوانیش باسی گرفتە تەندروستییەکانی خۆیانیان بۆ ناردوون بەبێ ئەوەی بزانن کە من نیم!
ئەویش دوای وەرگرتنی وێنە و ناوەکانیان ھەڕەشەی بڵاوکردنەوە و ناوزڕاندنیانی کردووە.
ئەو کەسە خەڵکانێکی خستبوونە ژێر ھەڕەشەوە و باری دەروونی ئەو کەس و خێزانانەی خستبووە دۆخێکی نالەبارەوە.

خۆشبەختانە تواندرا لە ڕێگای پۆلیسی تایبەتەوە ئەو کەسە بدۆزرێتەوە و لەبەرانبەر تاوانەکەیدا سزا بدرێ.

ئەمە ھەنگاوێکی زۆر ئەرێنی و باشە بۆ ڕێکخستنەوەی ئەو گرفت و نالەباریانەی بەھۆی خەڵکانێکی نابەرپرسەوە کە خراپ سۆشیال مێدیا بەکاردەھێنن و کێشە بۆ تاک و خێزانەکان دروست دەکەن.

سوپاس بۆ ھەموو ئەوانەی لەو کەیسەدا ھاوکاربوون و لەپێناوی مافی خۆیان و گشتیدا ماندووبوونێکی زۆریان چەشت تا تاوانبار بە سزای خۆی بگا.
بەتایبەت سوپاسی کەسی زۆر ماندوو و بەپەرۆش 'دیمەن ئەنوەر' دەکەم کە سەرەتا ئەو ئاگاداری کردمەوە و منی خستە سەر پەیوەندی لەگەڵ کەسی قوربانی لەوبارەوە، وە ھەر خۆشی باری دەروونی کەسێکیانی ڕاگرتبوو تا تاوانبار دۆزرایەوە کەیسەکە بەم ئەنجامە گەشت.
زۆر سوپاس بۆ رێخراوی PDO بۆ ھاوکاریو بەدەمەوە چونی کەیسەکە سوپاسی تایبەت بۆ (نازە شیروان) توێژەری کۆمەڵایەتی و بەڕێوبەری کەیس لە سەنتەری (شیان )
سوپاسی هێزە ئەمنیەکان دەکەم کە بە پێی پێویست بە ئەرکی خۆیان هەستان.
سوپاسی پارێزەرەکان دەکەم ، ماندوو بون .
بەوھیوایەی ئەوە ببێتە وانەیەک بۆ ھەموو ئەوانەی نازانن یان نایەنەوێ بزانن بەرپرسیاریەتی ژیان و داتای تایبەت چییە.

تاوانەكانی پەیوەست بە ماددە ھۆشبەرەكان مەبەست لە ماددەی ھۆشبەر، ماددەیەكی دیاریكراوە، دەبێتە ھۆی ئەوەی مرۆڤ ھەست و ھۆشی ...
26/09/2020

تاوانەكانی پەیوەست بە ماددە ھۆشبەرەكان

مەبەست لە ماددەی ھۆشبەر، ماددەیەكی دیاریكراوە، دەبێتە ھۆی ئەوەی مرۆڤ ھەست و ھۆشی خۆی لەدەست بدات بە پلەی جیاواز و بەكارھێنەر ئاڵوودە دەكات تا داھاتووی ژیانی دەخاتە مەترسییە و مەترسییەكی گەورەشە لەسەر ئاسایشی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگە، ئەوەش لە یاسادا رێگەپێدراو نییە و تاوانە، بەڵام ھەندێك جار لە كەرتی تەندروستیدا ماددەی ھۆشبەر بۆ لابردنی ئازاری نەخۆش بەكاردەھێندرێت، كە ئەمە بە كۆمەڵێك مەرج و رێوشوێن رێگەپێدراوە.
ماددە ھۆشبەرەكان جۆراوجۆرن و سەرجەمیان بەرھەمھێنان و بەكارھێنان و بازرگانیكردن پێیانەوە قەدەخە بەپێی یاسا ناوخۆیی و رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان.

سزای بەكارھێنان و بازرگانیكردن بە ماددە ھۆشبەرەكان لە یاسای عێراقیدا

لە عێراق و ھەرێمی كوردستان یاسای ژمارە 68ـی ساڵی 1965 ی ماددە ھۆشبەرەكان بەركارە بۆ سزادان و بەرەنگاربوونەوەی تاوانبارانی ماددە ھۆشبەرەكان. سزاكان لەو یاسایە بۆ سێ بوار پۆلێن كراون

یەكەم/ سزای سەرپێچیكارانی خاوەن پیشە پزیشكییەكان:
بەپێی ماددەكانی نۆ و دە، لەو یاسایە، رێوشوێنەكانی بەكارھێنان و شەفافیەتی دیاریكردووە، بۆ خاوەن پیشە پزیشكییەكان و ئەوانەی مۆڵەتیان وەرگرتووە بۆ بەكارھێنانی ماددەكە لە چوارچێوەی پیشەكەیان، كە دەبێت شێواز و چۆنیەتی بەكارھێنان و ماوەكەی، سەرجەمی بۆ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان ئاشكرا بكەن، ھەركەسێك سەرپێچی ئەو دوو ماددەیە بكات، سزا دەدرێت بە پێبژاردن یان حەبسكردن كە لە سا،ڵێك زیاتر نەبێت یان بەیەكێك لەو دوو سزایە، كە ئەوەش پزیشكان و دەرمانساز و خاوەن نووسینگە و كۆگای پزیشكی دەگرێتەوە.

دووەم/ سزای ئەو كەسانەی ماددەی ھۆشبەر دەڕوێنن یان بازرگانی پێوە دەكەن:
لە ماددەی 14، بڕگەی یەكەم، خاڵی ب، چەند كەسێك دەگرێتەوە كە سزا دەدرێن بە لەسێدارەدان، یان بەندكردنی تاھەتایی و لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی كەلوپەلی گوێزراوە و نەگوێزراوە، كە لە تاوانەكەدا بەكارھاتوون، ئەو كەسانەش كە تاوانەكە دەیانگرێتەوە بریتین لە:
1/ ھەناردەكاری ماددەی ھۆشبەر
2/ بازرگانی كردن پێیەوە.
3/ بەرھەمھێنەر
4/ فرۆشیاری ماددەكە.
5/ ھەركەسێك كە ماددەیەكی ھۆشبەر ھەڵبگرێت.
6/ ھەركەسێك ماددەی ھۆشبەر بڕوێنێت
ھەروەھا لەو بڕگەیە ئاماژە بەوە دەكات، ھەركات تۆمەتبار گەرایەوە سەر ھەمان تاوان، سزاكەی دەبێتە لەسێدارەدان.

سێیەم/ سزای بەكارھێنەری ماددەی ھۆشبەر:
ھەركەسێك یەكێك لە ماددە ھۆشبەرەكانی ھەڵگرتبێت، یان ماددەیەكی ھۆشبەری چاندبێت بە مەبەستی بەكارھێنان بۆخۆی، بەپێی ماددە 14، بڕگەی دووەم، سزاكەی بریتییە لە حەبسكردن لە سێ ساڵ كەمتر نەبێت و بەندكردن لە 15 ساڵ زیاتر نەبێت لەگەڵ پێبژاردن.

سزاكان لە یاسای نوێی ماددە ھۆشبەرەكان:
پەرلەمانی عێراق یاسای ژمارە 50ـی ساڵی 2017 ـی دەركردووە، كە لە كوردستان نەخراوەتە بواری جێبەجێكردن و ھێشتا كار بە یاسا كۆنەكەی عێراق دەكرێت، لەو یاسایەدا كە ھەمان سزای لەسێدارەدان و بەندكردنی تاھەتایی دیاریكردووە بۆ بەرھەمھێنەر و بازرگانی ماددەی ھۆشبەر.
بەڵام بەكارھێنەری ماددەی ھۆشبەر بەپێی ماددەی 32ـی یاسا نێوكە، سزاكەی بریتییە لە حەبسكردن لە ساڵێك كەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت، لەگەڵ پێبژاردن لە پێنج ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە 10 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
سزای خاوەن پیشە پزیشكییەكانیش كە سەرپێچی رێنماییەكان دەكەن، لە ماددەی 30 بریتییە لە بەندكردنی كاتی، بەڵام ئەگەر بەكارھێنانی ماددەكە لەسەر نەخۆش بووە ھۆی مایەی دروستبوونی برینێكی درێژخایەن یان نەخۆشییەكی درێژخایەن، سزاكەی دەبێتە بەندكردنی تاھەتایی، بەڵام ئەگەر لەئەنجامی بەكارھێنانی ئەو ماددەیە، كەسی نەخۆش مرد، سزاكەی دەبێتە لەسێدارەدان.

یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە عەقڵییەکان لە هەرێمی کوردستان
پەرلەمانی كوردستان، لە 12ـی مانگی یەكی ئەمساڵ (یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عەقڵییەکانی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق) پەسەند کرد کە لە ٥٢ ماددە پێک دێت، بەڵام ھێشتا یاساكە لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاو نەكراوەتەوە و نەكەوتووەتە واری جێبەجێكردنەوە، بۆیە تا ئەو كاتەی یاساكە جێبەجێ دەكرێت، یاسای ماددە ھۆشبەرەكانی عێراق جێبەجێ دەكرێت لە كوردستاندا.

پارێزه‌ر/ به‌شار عه‌زیز

ئایا فرۆشتنی پلازمای خوێن تاوانە؟پارێزەر/ بەشار عەزیزلەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سەلمانی ئەوەی پلازمای خوێنی ئەو...
08/09/2020

ئایا فرۆشتنی پلازمای خوێن تاوانە؟

پارێزەر/ بەشار عەزیز
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سەلمانی ئەوەی پلازمای خوێنی ئەو كەسانەی كۆرۆنایان تێپەڕاندووە، كاریگەری لەسەر بەھێزكردنی بەرگری لەشی توشبووان ھەیە و دەكرێت بەھۆیەوە ڤایرۆسەكە تێبپەڕێنن، پرسی بازرگانیكردن بە پلازماش ھاتووەتە ئاراوە، بە جۆرێك لە ھەندێك ناوچەی عێراق باس لەوە دەكرێت پلازما بە سەرووی پێنج ھەزار دۆلار دەفرۆشرێت.
لە یاسای بەخشین و چاندنی ئەندامەکانی لەشی مرۆڤــ لە کوردستان ـ عێراق، ژمارە 1ـی ساڵی 2018، ھەروەھا لە یاسای چاندنی ئەندامەكانی لەشی مرۆڤ و بازرگانیكردن پێیانەوە، ژمارە 11ـی سالی 2016ـی عێراق، ھیچ دەقێك نییە سزای ئەو كەسانە بدات كە بازرگانی بە خوێن و پلازمای خوێنەوە دەكەن، لە ماددەی چوارەمی یاسای بەخشین و چاندنی ئەندامەکانی لەشی مرۆڤــ لە کوردستان ـ عێراق، ژمارە 1ـی ساڵی 2018، ئاماژەی بەوە كردووە: نابێت گواستنەوەی ھەر ئەندامێك یان بەشێك لە ئەندام، یان شانەیەك لە جەستەی مرۆڤێكی زیندوو بۆ چاندنی لە جەستەی مرۆڤێكی دیكە، ئەنجام بدرێت تەنیا بە بەخشین نەبێت. بەپێچەوانەوە بەپێی ماددەی 17، بڕگەی یەكەمی ھەمان یاسا، سزاكەی زیندانیكردنە كە لە ماوەی حەوت ساڵ زیاتر نەبێت و پێبژاردن كە لە 10 ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە 20 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
ئەم ماددەیە وەك قاعیدەیەكی گشتی بۆ یاساكە دادنراوە، بەو پێیە بە ھەموو شێوەیەك بازرگانیكردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤی قەدەغە كردووە، بەڵكو دەبێت بەخشین بێت.
ھەروەھا لە ماددەی 7 لە ھەمان یاسا ئاماژە بەوە دەكات، مامەڵەكردن بە ھەر ئەندامێك لە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ یان بەشێكی یان یەكێك لە شانەكانی لەشی، لەسەر شێوەی فرۆشتن یان كڕین یان بە بەرامبەر كە سروشتەكەی ھەر شتێك بێت، قەدەغە دەكرێت. پێشێلكردنی ئەم ماددەیە، بەپێی ماددەی 20، سزاكەی بریتییە لە زیندانیكردن كە لە پێنج ساڵ كەمتر نەبێت و پێبژاردن كە لە پەنجا ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە 100 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سەرباری دەستبەسەرداگرتنی سوودە ماددی و مەعنەوەییەكانی تاوانەكە. تەنانەت لە ماددەی ھەشتەمدا ئاماژە بەوە دەكات نابێت بەھۆی ئەو گواستنەوەیە سوودی ماددی بۆ كەسوكار و میراتگرانی بەخشەرەكەش بچێت.
لەو یاسایەدا بە دەق باس لە سزادانی فرۆشتنی خوێن و پلازما نەكراوە، پێشنیاز دەكەم پەرلەمانی كوردستان یاساكە ھەموار بكاتەوە و پلازمای خوێن بخاتە نێو یاساكە، پێویستییەكی سەردەمە و پێویستە رێگە لەو بازرگانیكردنە بگیرێت. ھەرچەندە سوپاس بۆ خوا لە كوردستان خەڵكێكی زۆر پلازمای بەخشیوە و رەنگە كڕین و فرۆشتن پێیەوە چەند حـاڵەتێك بێت و بەو شێوەیە بەربڵاو نەبێت، بەڵام رێگرتن لێی پێویستییەكی یاساییە.

*جێبەجێكردنی یاسای سزاكانی عێراقی بەسەر ئەو كەسانەی بازرگانی بە پلازمای خوێن دەكەن
بەھۆی ئەوەی یاساكانی سەرەوە بە دەقی روون بازرگانیكردن بە پلازمایان قەدەغە نەكردووە، دەكرێت ماددەكانی 370 ، 240ـی یاسای سزاكانی عێراقی بەسەر ئەو كەسانەدا جێبەجێ بكرێت و سزا بدرێن، كە بازرگانی بە پلازمای خوێن دەكەن.
لە ماددەی 240، یاساكەدا ھاتووە "سزا دەدرێت بە حەبسكردن لە شەش مانگ زیاتر نەبلت و پێبژاردن لە یەك ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، ھەر كەسێك سەرپێچی فەرمانەكانی دەرچوو لە فەرمانبەری گشتی یان راسپێردراو بە خزمەتێكی گشتی یان ئەنجوومەنی شارەوانییەكان و دەستە فەرمی و نیمچە فەرمییەكان بكات لە چوارچێوەی دەسەڵاتەكانیان.
لە ماددەی 370 شدا ئاماژەی بەوە كردووە، ھەر كەسێك كەسێك خۆی بەدوور بگرێت لە یارمەتیدانی و بە دەنگەوە چوونی داواكاری فەرمانبەر یان راسپێردراو بۆ خزمەتێكی گشتی بەبێ بیانوو، لە كاتی ئاگركەوتنەوە و لافاو و كارەساتێكی دیكە، سزا دەدرێت بە حەبسكردن كە لە شەش مانگ زیاتر نەبێت و پێبژاردن كە لە 500 ھەزار دینار زیاتر نەبێت یان بە یەكێك لەو دوو سزایە.
لە برگەی دووەمی ھەمان ماددە ئاماژە بەوە دەكات، بە ھەمان سزا سزا دەدریت، ھەر كەسێك خۆی بەدوور بگرێت لە یارمەتیدانی كەسێكی دیكە كە لە چوارچێوەی كارەساتێكدایە یاخود قوربانی تاوانێكە.
جێبەجێكردنی ئەو دوو ماددەیەش، دەكرێت لەو چوارچێوەیە بێت، كە بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی چەندین جار داوای لە چاكبووانی كۆرۆنا كردووە، پلازما ببەخشن، لەپێناو رزگاركردنی توشبووانی كۆرۆنا، توشبووان ئێستا لە حاڵەتی كارەساتێكی تەندروستیدان كە رەنگە بەخشینی ئەو پلازمایە ژیانیان رزگار بكات، لەو كاتەدا ھەم یارمەتیدانی توشبووان و ھەم بە دەنگەوەچوونی داواكاری لایەنی پەیوەندیدار، ئەركی چاكبووانە. بۆیە لە ھەر حاڵەتێكدا كەسێك بازرگانی بە پلازماوە كرد، دەكرێت بە پێشێلكردن و پابەندنەبوون بەو دوو ماددەیە، سكاڵای دژ تۆمار بكرێت و دادگایی بكرێت.

ئاماری توندوتیژی دژی ژنان بۆ شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2020بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی ...
31/08/2020

ئاماری توندوتیژی دژی ژنان بۆ شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2020
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا تەنیا 3 ژن لە هەرێمی کوردستان کوژراون و 13 ژن خۆیان کوشتووە، 26 ژنیش خۆیان سووتاندووە، 35 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی و 3 هەزار و 769 سکاڵاش لەلایەن ئافرەتانەوە تۆمار کراون.
لەکاتێکدا بەپێی هەمان ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2019دا 22 ژن کوژرابوون، 32 ئافرەت خۆیان کوشتبوو، 58 ژن خۆیان سووتاندبوو، 47 ئافرەت دەستدرێژی سێکسیان کرابووە سەر و 4 هەزار و 972 ئافرەتیش سکاڵایان تۆمار کردبوو.
لە ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزاندا ئاماژە بەوەش کراوە کە لە شەش مانگی یەکەم ئەمساڵدا زۆرترین ئافرەت لە هەولێر سکاڵایان تۆمارکردووە کە هەزار و 287 سکاڵا بووە، دواتر دهۆک 981 سکاڵا، سلێمانی 925 سکاڵا، گەرمیان 323، راپەڕین 162 و سۆرانیش 91 سکاڵا تۆمار کراون.
لەبارەی حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن و خۆسووتاندنی ئافرەتانیشەوە لەماوەی ئەم شەش مانگەدا، تەنیا یەک ئافرەت لە هەولێر و دوو ئافرەتئش لە دهۆک کوژراون.
لە هەولێر 3 ئافرەت خۆیان کوشتووە و 9 ئافرەتیش خۆیان سووتاندووە، لە دهۆک 7 ژن خۆیان کوشتووە و 11 ژنیش خۆیان سووتاندووە. لە سلێمانی دوو ژن خۆیان سووتاندووە، لە راپەڕین ژنێک خۆی کوشتووە و یەکێکیش خۆی سووتاندووە، لە سۆران 2 ئافرەت خۆیان کوشتووە و 3 ژنیش خۆیان سووتاندووە، بەڵام لە گەرمیان هیچ حاڵەتێکی خۆکوشتن و خۆسووتاندنی ژنان تۆمار نەکراوە.
سەبارەت بە دەستدرێژی سێکسی، هەولێر لە پلەی یەکەمدایە و 14 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمار کراون، لە دهۆک 11 حاڵەت، لە سلێمانی 7 حاڵەت و لە سۆرانیش 3 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمار کراون.
بەڕێوەبەرایەتییەکە پێیوایە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاتر کارکردنی کارمەند و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و بەڕێوەبەرایەتیەکانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، هەروەها هێڵی گەرمی (119) تایبەت بە راوێژی یاسایی و دەروونی بەرێوەبەرایەتییەکە، لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی رێژەی تووندوتیژیەکانن دژی ئافرەتان.

______

خۆ پیشاندان بە پێی چ یاسایەك ڕێكخراوە؟*ئەكرێ ڕێگری بكرێت لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان ؟ئامادەکردنی:  لە ھەرێمی كوردستان ی...
08/08/2020

خۆ پیشاندان بە پێی چ یاسایەك ڕێكخراوە؟

*ئەكرێ ڕێگری بكرێت لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان ؟

ئامادەکردنی:

لە ھەرێمی كوردستان یاسایەكی تایبەتمان ھەیە بۆ ڕێكخستنی خۆپیشاندان كە یاسای ژمارە (١١) ی ساڵی ٢٠١٠یە
بە پێی ماددەی سێیەمی ئەم یاسایە پێویستە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان مۆڵەت وەر بگیرێت،
وەزیر دەسەڵاتی مۆڵەت پێدانێ ھەیە ئەگەر لە ئاستی ھەرێمدا بوو ، سەرۆكی یەكەی كارگێڕی مافی مۆڵەت پێدانی ھەیە لە یەكە كارگێڕیەكەی خۆیدا.
نابێ خۆ پێشاندان بكرێت تا دوای مۆلەت وەر گرتن كە بە پێشكەش كردنی داواكاری دەبێت بۆ وەزیر یان سەرۆكی یەكەی كارگێڕی دەبێت ،
لە ھەمان كاتدا ئەكرێت ئەم داواكارییە ڕەت بکرێتەوە، پێویستە ڕەت كردنەوەكە بە نوسراو بێت و ھۆكارەكەشی دیاری بكرێت.
لیژنە بۆی ھەیە تانە لە بڕیاری ڕەتكردنەوە بگرێ لە لای دادگای تێھەلچونەوەی ناوچەكە لە ماوەی ٣ ڕۆژ لە مێژوی پێڕاگەیاندن و دادگاش پێویستە لە ماوەی (٤٨) كاتژمێردا تانەكە یەكلای بكاتەوە و بڕیاڕەكەش یەكلای كەرەوەیە
ھەرچەندە مافی ڕادەربڕینی ئاشتیانە بە یەکێک لە مافە سروشتیەکانی مرۆڤ دادەنرێت کە جاری گەردونی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی (١٩٤٨) جەختی لێکردۆتەوە. ھەروەھا لە ھەردوو پەیمانی نێودەوڵەتی تایبەتن بە مافە مەدەنی و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی بە روونی ئاماژەیان داوە بە دەستەبەرکردنی ماف و ئازادی ڕادەبڕین بە شێوەیەک کە بە یاسا ڕێک بخرێت و دژ نەبێت لەگەڵ سیستەم و ئادابی گشتی، لە ماددەی (٢١)ی پەیمانی نێودەوڵەتی تایبەت بە مافە مەدەنی و سیاسیەکاندا ھاتوە (( مافی گردبونەوەی ئاشتیانە دان پیانراوە، نابێت ھیچ لەمپەرێک لەبەردەم ئەو مافانە ھەبێت وە دەبێت ئەم مافە بە پێی یاسا ڕێک بخرێت)).
-بەڵام ھەندێك جار بە ھۆی بارودۆخی سیاسی ڕێگە لە خۆپێشاندان دەگیرێت.

*ئەركی ھێزەكانی پۆلیس لەو كاتەدا چییە ؟

*لە ھەمان یاسادا ھاتوە كە پێویستە ھۆكاری خۆپێشاندانەكە ڕون بێت و كات و شوێن دیاری بكرێت، پێویستە بە شێوەیەكێ ئاشتیانە بێت دوور بێت لە كاری توندو تیژی، پێویستە دەزگای پۆلیس خۆپێشاندەران بپارێزن.
كاتێك خۆپێشاندانەكە لە ئامانجی خۆی یان كاتی دیاری كراو دەرچوو وەزیز یان بەرپرسی یەكەی کارگێڕی پاش ڕاوێژ كردن لەگەڵ لیژنەكە بۆی ھەیە بڵاوەیان پێ بكات.
گەر دوای ئەوەی دوایان لێكرا بڵاوەیان نەكرد دەزگاكانی پۆلیس بۆیان ھەیە ھۆكاری مۆرك مەدەنی بەكار بێنن وە ڕێكاری یاسایی دەرھەق بە ئاژاوە گێڕان بەكار بێنن....
ئەگەر ھاتوو دەزگاكانی پۆلیس دەڕچون لەو دەسەڵاتەی پێیان دراوە بۆ بەكارھێنانی ھێزی لەڕادەبەدەر بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەوا ڕێكاری یاساییان بەرامبەر ئەگێرێتەبەر.
لەكاتی ھەبونی زیان لە ئەنجامی دەرچونی دەزگاكانی پۆلیس لە ئەركی خۆیان حكومەت پابەند دەبێ بە دانی قەرەبوو ئەمەش بە پێی بڕیارێك دەبێت لە دادگای تایبەتەوە دەرچوبێت.

نـوسـین و ئـامـادەکـردنـی  وەک لای هەموان ئاشکرایە مناڵان توێژی هەر لاوازی کۆمەڵگاکانن بە گشتی و بەتایبەتیش لە کۆمەڵگا...
17/07/2020

نـوسـین و ئـامـادەکـردنـی

وەک لای هەموان ئاشکرایە مناڵان توێژی هەر لاوازی کۆمەڵگاکانن بە گشتی و بەتایبەتیش لە کۆمەڵگا نەدار و هەژارەکاندا بۆیە هەمیشە ئەبنـە نێچیر و ئامانجی یەکەمی بازرگانی پێوەکردن بە هەموو شێوە و شێوازەکانییەوە ، ڕێخراوی یونسێف پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە لە ئێستادا لە جیهاندا هیچ وڵاتێک نییە بەدەر بێت لە بازرگانی کردن بە منداڵەوە بە مانایەکی تر بەداخەوە لە ئێستادا زۆربەی دەوڵەتانی جیهان بە شێوەیەک لە شێوەکان تێوەگلاون بە بازرگانی بە منداڵانەوە ، لە ڕاستیدا بازرگانی کردن بە منداڵەوە لە جیهاندا لە دوای بازرگانی کردن بە چەک و ماددەی هۆشبەر بە سێهەم پڕ قازانجترین بازرگانی دادەنرێت ، هەروەها دیارتـرین ئەو دەوڵەتانەی بازرگانی بە منداڵەوە دەکەن و هەناردەکاری مناڵانن بۆ وڵاتانی تر خۆیان بە دەست شەڕ و کێشە و هەژاری و نەداری و قەیرانی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە ئەنـاڵێنـن...

جۆرەکانی بازرگانی کردن بە مناڵانەوە چین ؟

✖️داوێـنپـیسی بە زۆر
✖️بە کۆیلەکردن
✖️کارپێکردن بە زۆر
✖️دەرهێنانی ئەندامانی جەستەی مناڵ بەشێوەی نامەشروع و ڕێگەپێـنەدراو
✖️سواڵکردن

ڕۆڵی کەسوکاری مناڵ چییە لەم جۆرە بازرگانـییە ؟

🔺کەسوکاری مناڵ ئاگادارن.
🔺کەسوکاری مناڵ دەبنە نێچیـر و خەڵەتێنـراون.
🔺کەسوکاری مناڵ ئاگادارنـین واتا مناڵەکەیان ڕفێـنراوە.

هەڵوێستی یاسادانەری عێراقی چییە ؟

لە ماددەی ٣٩٩ لە یاسایی سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ ی ساڵی ١٩٦٩ دا بە شێوەیەکی ڕەها سزای بۆ ئەو کەسە داناوە کە کوڕێک یان کچێـکی خوار تەمەنی ١٨ ساڵی هانبدات بۆ لەشفرۆشی کردن یان داوێنپـیسی کردن بە پیشە یان گەر کارئاسانی بۆ ئەو جۆرە کارانە بکات ، سزای ئەم جۆرە تاوانەش لە ٢٤ کاتژمێر بەندکردن دەست پێـدەکات بۆ ٥ ســاڵ ..

نوسینـی  زۆر کات لە نێوان ھاوسەرەکاندا کێشە و ناخۆشی و تێـنەگەیشتن و لێکنەگەیشتن ڕوودەدات و ھەندێک جار دەگاتە حاڵەتی جیا...
07/07/2020

نوسینـی

زۆر کات لە نێوان ھاوسەرەکاندا کێشە و ناخۆشی و تێـنەگەیشتن و لێکنەگەیشتن ڕوودەدات و ھەندێک جار دەگاتە حاڵەتی جیابوونەوە و لێکترازانی خێزان ئەمەش کۆمەڵێک دەرئەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە کە هێندە زۆرن لەم پۆستەدا ناتوانین باسی بکەین، پێم باش بوو جیاوازیەکی ڕێژەی جیابوونەوەتان بۆ بخەمەڕوو لە دوو ساڵی جیاوازدا لە سنوری پارێزگای سلێـمانی ..!

‎لە ساڵی ٢٠١٠ لە سنوری پارێزگای سلێمانی جگە ئیدارەی گەرمیان جیابوونەوەی هاوسەران تەنها ٥٠٦ حاڵەت بووە..❕

‎بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ ڕێژەکە زیادی کردووە بۆ ٤٠٨٥ حاڵەت......❗️

‎واتا ئاماری جیابوونەوەی هاوسەران لە ساڵی ٢٠١٨ هەشت هێندەی ساڵی ٢٠١٠ بووە ‼️‼️

دەبینین ساڵ لەدوای ساڵ رێژەکە بەرزتر دەبێتەوە، ئەگەرچی ئەم ساڵانەی دوایی، قەیرانی دارایی باڵی بەسەر گشت وڵاتدا کێشاوە و بۆتە هۆکاری سەرەکی جیابوونەوە و کێشەی نێوان هاوسەران ، بەڵام مەترسیەکە لە ئاستێکدایە پێویستی بە چارەسەرکردنی خێرا هەیە تا شیرازەی کۆمەڵ‌و خێزان بەرەو ئاقارێکی زۆر لەمە خراپتر نەروات.

هەندێک لە هۆکارەکانی جیابوونەوە /

1️⃣ هەژاری و نەداری و نەبوونی..!
2️⃣ بێکاری و نەبوونی هەلی کار..!
3️⃣ خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان..!
4️⃣ خیانەت و ناپاکی هاوسەرێتی..!
5️⃣ نەبوونی یاخود کەمی ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری هاوسەران..!
6️⃣ جیاوازی ئاستی تەمەن و بڕوانامە..!

بە بۆچوونی ئێوەی بەڕێـز چارەسەری ئەم دۆخە چییە کە هاوسەران و خێزان و کۆمەڵگایی گرتۆتەوە ؟

هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوای ئەوەی لە بوونی حاڵەتێكی دەمەقاڵی و شەڕەتەقە و كوژرانی هاووڵاتییەك لە شارۆچكەی بنە...
07/07/2020

هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوای ئەوەی لە بوونی حاڵەتێكی دەمەقاڵی و شەڕەتەقە و كوژرانی هاووڵاتییەك لە شارۆچكەی بنەسڵاوە ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و پاش نیو كاتژمێر دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ح.ع.ئـ) و (م.س.ئـ) دەستگیر كرد. تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، كە لەسەر كێشەیەك بەشەڕهاتوون و دواتر تەقەیان كردووە، لە كاتی تەقەكردنەكەشدا كەسێك بە ناوی (مەجید بەكر عەبدولكەریم) ویستوویەتی ناوبژیوانییان بكات، بەڵام گوللـەیەك بەر سكی كەوتووە و گیانی لە دەست داوە، بۆیە تۆمەتباران بەپێی ماددە (405) لە یاسای سزادان، بەند كراون و رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647703649097

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سەدا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share