19/05/2026
سکاڵا چۆن تۆمار دەکرێت؟
کاتێک تاوانێکت بەرامبەر ئەکرێت و دەتەوێت سکاڵا تۆمار بکەیت، پێویستە سەردانی بنکەی پۆلیس یان دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند بکەیت و رێکارەکانی تۆمارکردنی سکاڵاکەت دەست پێ بکەیت.
داواکاری (عەریزەیەک)ی نوسراو پێشکەش ئەکەیت و ئەو تاوانەی بەرامبەر کراوە لەگەڵ کات و شوێن و ناوی تۆمەتباری ئەگەر ناسراو بوو دیاری دەکەیت.
دوای تۆمارکردنی سکاڵاکە، دادوەر وتەت لێوەرئەگرێت، بێگومان دوای ئەوەی سوێندی یاسایت ئەدات.
دوای وەرگرتنی وتەکانت وەک سکاڵاکار دادوەر داوای بەڵگەت لێئەکات، لەوانە: ئەگەر ئازاری جەستەیی بوو ڕەوانەی نەخۆشخانەت ئەکات بۆ بەدەستهێنانی راپۆرتی پزیشکی، وتەی شایەت، کامێرای چاودێری شوێنی ڕووداو لەگەڵ هەر بەڵگەیەکی تر کە سوودیان بۆ لێکۆڵینەوە هەبێت.
دواتر لەسەر بنەمای وتەکانی سکاڵاکار و بەڵگە یاساییەکان، دادوەری لێکۆڵینەوە مادەی یاسایی بۆ کێشەکەت دیاری دەکات و ڕێکاری یاسایی دژی تۆمەتبار دەگرێتەبەر کە بریتین لە دەرکردنی (فەرمانی دەستگیرکردن یان بانگێشتکردن).
لە تاوانی بینراو دەتوانرێت ڕاستەوخۆ سکاڵا پێشکەشی ئەو ئەفسەر بکەست لە شوێنی رووداوەکە ئامادەیە.
دوای ئەو هەنگاوانە، رێکارەکانی لێکۆڵینەوە بەردەوام دەبن.
دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکانیش، دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیار لەسەر سکاڵاکە دەدات، بڕیارەکان یان ڕەوانەی سکاڵاکە دەبێت بۆ دادگای تایبەتمەند یان داخستنی سکاڵاکە ئەگەر بەڵگەی هەواڵەکردنی تیانەبوو.