كامۆ خدر :: Kamo khdir

كامۆ خدر :: Kamo khdir مافپەروەر کامۆ خدر
بەکالۆرێۆس لە یاسا
ماستەر لە یاسایی تایبەت

روونکردنوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تایبەت بە قوتابی/خوێندکارانی دکتۆرای بەشی ژمێریاری لە زانکۆ ح...
27/10/2025

روونکردنوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تایبەت بە قوتابی/خوێندکارانی دکتۆرای بەشی ژمێریاری لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێم

26/10/2025

سەنتەری پێداگۆجی دەستەی کوردستانی/سلێمانی ئاگاداری هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکاتەوە کە ئیستا دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ بەشدارکردن لە خولی یەکەمی پێداگۆجی لە ڕێكه‌وتی (2025/10/26) تا ڕێكەوتی (2025/11/26).👇👇👇

وەزیرە سادەکەی نیشتیمان ، خەمخۆرەکەی هەمووانچایەکی تاڵ ، گفتوگۆیەکی شیرینی (د.ئارام محمد) لەگەڵ خانمێکی دەست ڕەنگین .. س...
25/10/2025

وەزیرە سادەکەی نیشتیمان ، خەمخۆرەکەی هەمووان

چایەکی تاڵ ، گفتوگۆیەکی شیرینی (د.ئارام محمد) لەگەڵ خانمێکی دەست ڕەنگین ..

سەرەڕای هەمو ماندوبونەکان ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێز (د.ئارام محمد) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوە و کاک د.توانا نجف بەرێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێز م.خالید حاجی علی بەرێوەبەری نوسینگەی وەزیر بۆ زیاتر تێگەشتن و گوێگرتن لە ژیانی خەڵک گەڕانێکیان بەنێو دڵی شاردا کرد ..

چەند خۆشە هیچ پلەوپۆستێک سادەیت کاڵ نەکاتەوە ..
نمونەت زۆر هاوڕێ و برام بۆ هەمیشە لەترۆپکی سەرکەتن بیت ..

ئەوەندە خزمەتیان کردوە بەبێ جیاوازی، هەموو کات دەرگایان کراوەبوە بۆ خزمەت کردن و هەستیان بە ماندوبوون نەکردوە

کار و کردەوە کانیان ئەوەندە زۆرن بەدایان و سەدان نووسین تەواو نابن

هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیان بۆ دەخوازم

25/10/2025

لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی ستراتیژیی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و کۆمپانیای گۆگڵ، ئێستا خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق و کوردستان دەتوانن بۆ ماوەی 12 مانگ بە خۆڕایی سوود لە تەواوی تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی Google AI Pro وەربگرن کە Gemini 2.5 Pro 👇👇

(١٩٧ ) وانەبێژی (پاشکۆ)کە هەڵگری بروانامەی ماستەر و دکتۆران کەم و کورتی لە دۆسیەکانیاندا هەیەپاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی...
24/10/2025

(١٩٧ ) وانەبێژی (پاشکۆ)کە هەڵگری بروانامەی ماستەر و دکتۆران کەم و کورتی لە دۆسیەکانیاندا هەیە

پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی راژەی هەرێم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کردوە و وەزارەت ئاراستەی گشت زانکۆکانی کردوە کە (١٩٧) لەو وانەبێژانەی کە وەک پاشکۆ نێردراقن بۆ ئەنجومەنی وەزیران کە هەڵگری بروانامەی ماستەر و دکتۆران کەم و کورتی لە دۆسیەکانیاندا هەیە

کەم و کورتیەکان لەچەند بەشێک پێک دێن وەک
نەبوونی فەرمانی نازناوی زانستی ونەبوونی خشتەی وانە وتنەوە و فەرمانی وانە وتنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوەکانی ئاراستەی گشت زانکۆکان کردوە بۆ ئەوەی بەپەلە بە ئیمەیل کەم و کورتیەکان بنێرن بۆ وەزارات

زیاتر لە هەزار کەس وەک پاشکۆی وانەبێژەکان لە زانکۆکان ناویان نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران کە پێشتر وانەبێژ بوون و تا ئێستا فەرمانی بەگرێبەست بوونیان لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەرنەچووە

لە بەدواداچونەکانمان بەردەوامین، هەر ئەپدەیتێک هەبوو پۆستی دەکەم

مافپەروەر :: کامۆ خدر

23/10/2025

سەبارەت بە خشتەی تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستەکانی خولی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومییەکان بەو شێوەیەی خوارەوە دەبێت:👇👇

(٤٢٠ ) گرێبستی وانەبێژ کە هەڵگری بروانامەی ماستەر و دکتۆران کەم و کورتی لە دۆسیەکانیاندا هەیەپاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی...
23/10/2025

(٤٢٠ ) گرێبستی وانەبێژ کە هەڵگری بروانامەی ماستەر و دکتۆران کەم و کورتی لە دۆسیەکانیاندا هەیە

پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی راژەی هەرێم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کردوە و وەزارەت ئاراستەی گشت زانکۆکانی کردوە کە (٤٢٠) لەو وانەبێژانەی بوون بەگرێست لە زانکۆکان کە هەڵگری بروانامەی ماستەر و دکتۆران کەم و کورتی لە دۆسیەکانیاندا هەیە

کەم و کورتیەکان لەچەند بەشێک پێک دێن وەک
نەبوونی فەرمانی نازناوی زانستی ونەبوونی خشتەی وانە وتنەوە و فەرمانی وانە وتنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوەکانی ئاراستەی گشت زانکۆکان کردوە بۆ ئەوەی بەپەلە بە ئیمەیل کەم و کورتیەکان بنێرن بۆ وەزارات

لە بەدواداچونەکانمان بەردەوامین، هەر ئەپدەیتێک هەبوو پۆستی دەکەم

مافپەروەر :: کامۆ خدر

22/10/2025

بەپێی زانیاریەکان وەزارەتى خوێندنى باڵا بەمەبەستی بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن، ڕێگەدەدات بە قوتابی/ خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بگەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان ، دەتوانن ئامادەکاری خۆیان بکەن بۆ گەرانەوە و چاوەروانی بریاری فەرمی وەزارەت بن بۆ دیاری کردنی ماوەی گەرانەوە.

22/10/2025

فەرمی:: بەهۆی هەڵبژاردنەوە لە 6-11 - 2025تاوەکو 11-11 -2025دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە رادەگیرێت

گشتاندێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە خولەکانی سەنتەری زمان لە زانکۆ حکومییەکانوەزارەتی خوێند...
21/10/2025

گشتاندێک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە خولەکانی سەنتەری زمان لە زانکۆ حکومییەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراوی ژمارە(١٩٩٨٦) لەرێکەوتی ٢٠٢٥/١٠/٢٠ کە ئاراستەی سەرجەم زانکۆکانی کردوە پاڵپشت بە تەوەری حەوتەم١ لە رێنمایەکانی خولی ئینگلیزی دەڵێت

هەر بەشداربویەک لە ماوەی خولەکەدا بۆ هەر ئاستێک ماوەی (١٠) کاتژمێر ئامادە نەبێت ئەوە لە خولەکە و تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکە بێبەش دەکرێت

لە ئێستادا خولەکانی ئەم راوندە کە ماوەی (٨) هەفتە دەستیان پێکردوە و بەرەو تەواو بوون چوون و هەرچەندە تا ئێستا کاتی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکان بەفەرمی دیاری نەکراوە بەڵام پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکان بەرێوە بچێت

مافپەروەر :: کامۆ خدر

داشکاندنی کرێی خوێندن  بەرێژەی (٪٤٥) لەزانکۆ حکومییەکان بەرێز (د.ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانست...
21/10/2025

داشکاندنی کرێی خوێندن بەرێژەی (٪٤٥) لەزانکۆ حکومییەکان

بەرێز (د.ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریاریدا بە بەردەوام بوونی داشکاندنی کرێی خوێندن بەرێژەی (٪٤٥) لەزانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ بۆ سەرجەم قۆناغەکانی بەرایی (پارالیل و ئیواران) و خوێندنی باڵا(دیبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا)

20/10/2025

بەرێز (د.ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریاریدا بە بەردەوام بوونی داشکاندنی کرێی خوێندن بەرێژەی (٪٤٥) لەزانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ بۆ سەرجەم قۆناغەکانی بەرایی (پارالیل و ئیواران) و خوێندنی باڵا(دیبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا)

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when كامۆ خدر :: Kamo khdir posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to كامۆ خدر :: Kamo khdir:

Share