پارێزەر ئارام يوسف

پارێزەر ئارام يوسف بینینی داوای شارستانی - باری کەسێتی - کەیسەکانی لێکۆڵینەوە و تاوانەکان

کەفالەت چییە و مەترسییەکانی چیین؟زۆرێک لە تاوانەکان بەگوێرەى یاسا تۆمەتبار تیایدا بە کەفالەت ئازاد دەکرێت، دادگا داوا دە...
09/06/2026

کەفالەت چییە و مەترسییەکانی چیین؟
زۆرێک لە تاوانەکان بەگوێرەى یاسا تۆمەتبار تیایدا بە کەفالەت ئازاد دەکرێت، دادگا داوا دەکات فەرمانبەرێک ببێت بە کەفیلی تۆمەتبار.
کەفالەت گرەنتی ئازادکردنی تۆمەتبارە، کاتێک فەرمانبەریت ڕەنگە لەلایەن دۆست و خزمەکانتەوە داوات لێبکرێت ببیت بە کەفیلی کەسێکیان کە تۆمەتبارە و دادوەر ئازادی کردووە.
بۆیە پێویستە هەموو تاکێک بە باشی لە کەفالەت و لێکەوتە یاساییەکان ئاگادار بێت.
کەفالەت بۆ ئەوەیە، کەسی کەفیل گرەنتی ئامادەکردنی تۆمەتبار بکات لە بەردەم دادوەر و دادگا هەرکاتێک پێویستی کرد لەکات و شوێنی دیاری کراو.
بەڵام کاتێک تۆمەتبار ئامادەنابێت، یەکەم هەنگاو دادگا بەرامبەر بە کەفیل ئەنجامی دەدات، دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنە بۆی.
کەفالەت سێ جۆرە:
کەفالەتی شەخسی: کەسێک کە فەرمانبەرە دەبێته کەفیلی تۆمەتبار بەرامبەر بە بڕە پارەیەک کە دادگا بڕەکەی دیاری دەکات و لە دادنوسەوە کەفالەتەکەی بۆ دەکات بەو بڕە پارەیە.
مەرجە مووچەی کەفیلەکە لە ساڵێکدا لە بڕی ئەو کەفالەتە زیاتر بێت کە دادگا داوای دەکات.
کەفالەتی عەینی: ڕەهن کردنی موڵکێکە واتا حیجز بخرێتەسەر موڵکێکی دیاریکراو بۆ ئازادکردنی تۆمەتبارێک.
کەفالەتی نەقدی: دەکرێت بڕی ئەو پارەیەی دادگا داوای دەکات، بەشێوەی نەقدی لە سندوقی دادگای دایبنێت.
کەفیل ناچێتە جێگەی تۆمەتبار بەڵکو پابەندە بە ئامادەکردنی لەبەردەم دادگا، بەڵام ئەگەر تۆمەتبار ئامادەنەبوو ئەم ڕێکارانەی بەرامبەر دەگیرێتەبەر:
1. بانگێشتی دادگا دەکرێت یان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت
2. پرسیاری هۆکاری ئامادەنەبوونی تۆمەتباری لێدەکرێت و ئایا دەتوانێت ئامادەی بکات یان نا؟
3. ئەگەر نەیتوانی تۆمەتبار ئامادە بکات ڕەوانەی دادگای کەتن ئەکرێت تاوەکو ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامبدرێت.
دادگای کەتن بەگوێرەی ماددەی 119ی یاسای بنەمای دادگاییە سزاییەکان پارەی کەفالەتەکەی لێ وەردەگرێت و دەبێتە داهات بۆ حکومەت.
هەروەها دادگا دەتوانێت تەواوی پارەکە، یان بەشێکی لە کەفیل وەربگرێت و دەسەڵاتی بەخشینی کەفیلیشی هەیە.
4. ئەگەر پارەی کەفالەتەکە نەدات بەند دەکرێت
حاڵەتەکانی کۆتاییهاتنی کەفالەت ئەمانەن:
1. کەفیل دەتوانێت داوا لە دادگا بکات لە کەفالەتی تۆمەتبار دەربچێت، بەمەرجێک تۆمەتبار ئامادەی بەردەم دادگا.
2. دوای دەرچوونی بڕیاری کۆتایی دادگا بە سزادان یان ئیفراج کردنی تۆمەتبار

پارێزەر ئارام یوسف
بەلایک و کۆمێنتەکانتان پشتیوانمان بن

ئایا ژن داوای جیابوونەوە بکات هیچ مافێک وەرئەگرێت؟تێڕوانینێکی باو لە کۆمەڵگەدا هەیە، کە ژن داوای جیابوونەوە بکات، هیچ ما...
07/06/2026

ئایا ژن داوای جیابوونەوە بکات هیچ مافێک وەرئەگرێت؟

تێڕوانینێکی باو لە کۆمەڵگەدا هەیە، کە ژن داوای جیابوونەوە بکات، هیچ مافێکی وەرناگرێت و سەرجەم مافە شەرعی و یاساییەکان لەدەست دەدات.

زۆرجار کاتێک ژن و مێرد کێشەیان، یەکەم پرسیار ژن لە ئێمەی پارێزەرانی دەکات، کە بۆ داوای جیابوونەوە پەنامان بۆ دەهێنێت ئەویەە، ئایا داوای جیابوونەوە بکەم مافەکان وەرئەگرم؟

بەڵێ ژن ئەگەر داوای جیابوونەوە بکات، بۆ دادگای بسەلمێنێت ئەو هۆکاری ڕەوایانەی هەیە بۆ جیابوونەوە کە یاسا دیاری کردووە، وەک سەلماندنی زیان، ئەوا سەرجەم مافە شەرعی و یاساییەکانی وەردەگرێت.

لەو هۆکارە ڕەوایانەی دادگا بۆ جیابوونەوە پشتیپێدەبەستێت، بریتیە لە جێهێشتنی ژن بۆ ماوەی ساڵێک بێ لێپرسینەوە، زیانگەیاندن، نەکێشانی بژێوی دوای دەرچوونی بڕیاری دادگا، نەخۆشییەک ئەگەری چاکبوونەوەی نەبێت و ڕێگری لە پەیوەندیی ژن و مێردایەتی بکات یان نەزۆکی پیاو.

مافەکانی ژن دوای جیابوونەوە ئەمانەن:
مارەیی پاشەک
نەفەقەی عیدە
نەفەقەی مناڵ ئەگەر منداڵی لای دایک بوو
کرێی دایەنی
ئەو کەلوپەلانەی ناوماڵ کە خۆی کڕیویەتی یان بە دیاری بۆی هاتووە

پارێزەر ئارام یوسف
بە لایک و کۆمێنت پشتیوانمان بن

ئایا دزیکردن لە مزگەوت سزاکەی قورسترە؟١٦ هەزاری لە مزگەوت دزی و  دەستگیرکراگەنجێک لە یەکێک لە شارەکانی عێراق بڕی 16 هەزا...
06/06/2026

ئایا دزیکردن لە مزگەوت سزاکەی قورسترە؟
١٦ هەزاری لە مزگەوت دزی و دەستگیرکرا

گەنجێک لە یەکێک لە شارەکانی عێراق بڕی 16 هەزار و 500 دیناری لە سندوقی خێری مزگەوت دزیووە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

لەم بابەتە باس لە سزای دزیکردن ئەکەین لە مزگەوت و شوێنەکانی تری تایبەت بە عیبادەت ، تاچەند سزاکەی جیاوازترە لە دزیکردن لە شوێنی ئاسایی .

بە گشتی سزای دزیکردن لە شوێنەکانی تایبەت بە پەرستن بە دۆخی توندکردنی سزا دادەنرێت و سزاکەی جیاوازترە.

دزینی پارەی کۆکراوە لەلایەن خێرخوازانەوە بۆ مزگەوت بە دۆخی تووندکردنی سزا دادنرێت بەگوێرەی یاسای سزادانی عێراقی.

ماددەی 444 یەکەم لە یاسای سزادان باس لە دزیکردن لە شوێنی تایبەت بە پەرستن دەکات و تیاداهاتووە ، تاوانبار سزا دەددرێت بەزیندانی کردن لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت یان بە بەندکردن.

هۆکاری تووندکردنی سزا لەو شوێنانە بۆ ئەوەیە:یەکەم پاراستی پێشێلکردنی حورمەتی شوێنەکە: مزگەوت و شوێنەکانی پەرستن پیرۆزیی و حورمەتێکی ئاینی و کۆمەڵایەتی تایبەتیان هەیە، تاوانبار لێرەدا بێڕێزییەکی ئاشکرا بەرامبەر بەو پیرۆزییە ئەنجام دەدات.

دووەم:​قۆستنەوەی کەشی دڵنیایی: شوێنەکانی پەرستش بۆ ئارامی و ئەنجامدانی پەرستش تەرخانکراون، زۆرجار سندوقی بەخشینەکان بەهۆی متمانەکردن بە پارێزراوی و کاریگەری دەروونی شوێنەکە بەبێ پاسەوانی توند جێدەهێڵرێن، تاوانبار ئەم دەرفەتە دەقۆزێتەوە بۆ ئاسانکردنی دزینەکەی.

05/06/2026

بزانە ئەو دوو کچە کوردە چۆن لەلایەن باوکیانەوە ئەشکەنجە دراون
سزای دایک و باوک چییە تووندوتیژی بەرامبەر منداڵەکانیان بکەن؟

ئازاردانی دوو کچی جوان و نازداری کورد لە سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن باوک و زڕدایکیانەوە، ناخی هەمووانی ئازارداوە.

ئەم دوو کچە نازدارە بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک لە ژوورێکی ناخۆشی ماڵەکەیان لەلایەن باوک و زڕدایکیانەوە بەندکراون، ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی دراون و برسیشی کراون، تەنانەت باوکەکە شەقێکی لە دەموچاوی کچەکە گەورەکەی داوە و شەویلاگەی خوارکردووە.

پێمخۆشە ئەو بابەتە بکەمە دەرفەتێک بۆ باسکردنی سزای دایک و باوک کاتێک ئازاری منداڵەکانیان دەدەن و تووندوتیژییان بەرامبەر دەکەن.

لە هەرێمی کوردستان یاسای ژمارەی 8ی 2011مان هەیە، کە یاسای بەرەنگاربوونەوەی خێزانییە. کە سزای تووندوتیژی بەرامبەر بە مناڵ و تاکەکانی خێزان دیاری دەکات و بەمشێوەیەی لای خوارەوە:

1.بەگوێرەى یاساکە، لێدان، ئازاردانی جەستەیی و دەروونی بە تاوان هەژمار کراوە، ئەو دایک و باوکەی توندوتیژی بەرامبەر بە مناڵەکانیان دەکەن بە بەندکردن بۆ ماوەیەک لە شەش مانگ کەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت سزا دەدرێت لەگەڵ غەرامە لە ملیۆنێک کەمترنەبێت و لە پێنج ملیۆنیش زیاتر نەبێت.
٢. ئەگەر لێدان و توندوتیژییەکە بگاتە ئاستی بریندارکردنی سەخت، کەمندام بوون یان ئەشکەنجەی بەردەوام، ئەوکات پەنا دەبرێتە بەر یاسای سزادان و سزاکە دەگۆڕێت بۆ زیندانی کردن کە لە حەوت ساڵ تاوەکو 15 ساڵ دەڕوات.
ڕێگەکانی پاراستنی مناڵ
١. یاساکە تەنیا سزای بەندکردن و زیندانیی نییە، بەڵکو ئەندامانی خێزانیش دەپارێزێت و دادگا دەتوانێت مافی پاراستن بۆ منداڵەکە دەربکات و ڕێگە نەدات باوکەکە بگەڕێتەوە بۆ ئەو ماڵە و تاوەکو ماوەیەکی دیاری کراو لێی نزیک ببێتەوە.
٢. ئەگەر مانەوەی مناڵەکە لەو ماڵە مەترسیدار بوو، واتا مەترسی لەسەر ژیان هەبوو، ئەو دادگا دەتوانێت مناڵەکە بۆ سەنتەرەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی بگوازێتەوە.
پارێزەر ئارام یوسف

04/06/2026

ئەزانێت هەندێک جار سزای شاهیدی درۆ لەسێدارەدانە؟
شاهیدی درۆ چییە و سزاکەی چۆنە

شاهیدی درۆئەوەیە کەسێک بەمەبەست سوێندی یاسایی بخوات و لەسەر ڕووداوێکی دیاری کراو، شاهیدییەکی ناڕاست پێشکەش بکات، یان نکۆڵی لە مافێک بکات یاخود ڕاستییەک بشارێتەوە یان تۆمەتێک بەسەر کەسێکی بێتاوان ساغ بکاتەوە.
شاهیدی دان بەڵگەیەکی بەهێزی سەلماندنە، بەڵام زۆرجار لەلایەن کەسانێکی نەفس نزمەوە هەوڵی گۆڕینی ڕاستییەکان دەدەن، جا بەرامبەر بە پارە بێت یاخود بەهۆی ڕقێک یان کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بێت.
ڕۆژانە لە دادگاکان دەبینین کەسانێک دەست دەخەنە سەر قورئانی پیرۆز و شاهیدی درۆ دەدەن، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە لەسەر بەدیهاتنی دادپەروەری و کاریگەریی لەسەر متمانەی دادگا هەیە.
یاسای سزادانی عێراقی، لە 7 ماددەدا و لە ماددەکانی 251 تاوەکو 257 باس لە شاهیددانی درۆ دەکات و سزاکەی دیاری دەکات.
سزای شاهیدی درۆ چییە؟
یەکەم: ئەگەر کەسێک شاهیدییەکی درۆی دا، هەرچەند شاهیدی دانەکەی نەبێت هۆکاری سزادانی تۆمەتباریش، بە بەندکردن و غەرامە سزا دەدرێت.
دووەم: ئەگەر شاهیدییەکەی بوو بە هۆکارى سزادانی کەسێکی بێتاوان، ئەوا شاهیدەکە بەهەمان سزای ئەو کەسە سزا دەدرێت کە بەبێ تاوان سزادراوە.
سێیەم: ئەگەر تۆمەتبارەکە بەهۆی شاهیدی ئەو شاهیدەوە لە سێدارەدرا و سزاکەشی جێبەجێ کرا، ئەوا شاهیدەکە بە لەسێدارەدان سزادەدرێت.
بۆیە شاهیددان ئامەنەتێکی گەورەیە، کاریگەریی لەسەر بڕیار چارەنووسسازی دژ بە تۆمەتبار هەیە و دەبێته هۆکارى لەناوبردنی متمانەی دادگا و فەوتانی مافی خەڵکی دیکە، بۆیە پێویستە هەمووان لەکاتی شاهیدی دان ئەمانەت پارێز بین.
پارێزەر ئارام یوسف

بینینی داوای شارستانی - باری کەسێتی - کەیسەکانی لێکۆڵینەوە و تاوانەکان

کاتێک پەرلەمان یەکدەخرێت ڕێگە چارە چییە؟ڕێگەکانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان چین؟ئایا کۆنەبوونەوە هۆکارە بۆ هەڵوەش...
02/06/2026

کاتێک پەرلەمان یەکدەخرێت ڕێگە چارە چییە؟
ڕێگەکانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان چین؟
ئایا کۆنەبوونەوە هۆکارە بۆ هەڵوەشادنەوەی پەرلەمان؟

گرنگیی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەوەدا بوو، ڕێگەیەک بوو بۆ دووبارە چالاککردنەوەی دامەزراوەی یاسادانان، کە پێشتر بە بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی لە مانگی 5ـی 2023ەوە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و کۆتایی بەتەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان هێنا.

هەڵبژاردنی خولی شەشەم دوای چەندین جار دواخستن و دەستێوەردانی دادگای فیدڕاڵی و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، لە مانگی 10ـی 2024 بەڕێوەچوو.

20 مانگە هەڵبژاردن ئەنجامدراوە، بەڵام پەرلەمانی کوردستان تەنیا یەک دانیشتنی گرێداوە، دواتر بەهۆی ڕێکنەکەوتنی سیاسی و هەڵنەبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە، دانیشتنەکە بە کراوەیی جێهێڵراوە و زیاتر لە ساڵ و نیوێکە 100 پەرلەمانتار بەبێ ئەوەی بەردێک بخەنەسەر بەردێک مووچە و ئیمتیازات وەردەگرن.

چارەسەریی یاسایی چییە پەرلەمان نەتوانێت کۆببێتەوە؟
لە یاسایی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمانی کوردستان، باس لەو حاڵەتانە دەکات کە دەتوانرێت پەرلەمان هەڵوەشێنرێتەوە، بەڵام ئەو حاڵەتانە کۆنەبوونەوەی پەرلەمان و چەقبەستوویی تیادا نییە.
واتا لە یاساکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆنەبوونەوەی پەرلەمانەوە، ناتوانرێت پەرلەمان هەڵوەشێنرێتەوە.
باشترین ڕێگەچارەی یاسایی پەنابردنەبەر دادگای فیدڕاڵییە، چۆن؟
یەکێک لە پارتە سیاسییەکان یان سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەتوانن داوایەک تۆمار بکەن یاخود داوای ڕوونکردنەوە و ڕێگەچارەی یاسایی لە دادگای فیدڕاڵی بکەن لەبارەی یاسایی بوونی هێشتنەوەی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ بە کراوەیی، تاوەکو دادگاکە بۆچوونی خۆی بدات لەوبارەیەوە.
بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بەگوێرەى ماددەی 94ـی دەستووری عێراق پابەندکەرە، پێویستە هەموو لایەک پێوە پابەند بن و تانەی لێناگیرێت.

حاڵەتەکانی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان چین؟
یەکەم: هەڵوەشانەوەی پەرلەمان لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم حاڵەتاندا دەتوانێت پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە:
1.ئەگەر نیسابی یاسایی تەواونەبوو: ئەگەر پەرلەمان شکستی هێنا لە تەواوکردنی نیسابی یاسایی بۆ ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی لەماوەی 45 ڕۆژدا لە دوای بانگێشتکردنی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ کۆبوونەوە.
2.شکستهێنان لە متمانەدان بە حکومەت: ئەگەر پەرلەمان شکستهێنا لە متمانەدان بەسێ تەشکیلەی حکومەتی یەک لەدوای یەک، کە سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو پێشکەش دەکات، ئەوکات پەرلەمان خۆکارانە هەڵدەوەشێتەوە.
3.دەستلەکارکێشانەوەی بە کۆمەڵی ئەندامان: ئەگەر زیاتر لە نیوەی پەرلەمانتاران دەستیان لەکارکێشایەوە پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە.
4.گۆڕینی سیستمی هەڵبژاردن: ئەگەر یاسای هەڵبژاردن هەموارکرایەوە و تەمەنی پەرلەمان کەمتر لە شەش مانگی مابوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەتوانێت پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە.
دووەم: خۆهەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمانی کوردستان، باسی لە حاڵەتی خۆهەڵوەشاندنەوە کردووە، ئەمەش بەم هەنگاوانەی لای خوارەوە:
1.پێشکەشکردنی داواکاری: بەگوێرەى پەیڕەوی ناوخۆ، یەک لەسەر سێی پەرلەمانتاران دەتوانن داواکارییەک واژۆ بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.
2.ڕێژەی دەنگدانی پێویست: ئەو داواکارییەی خاڵی (١) لە دانیشتنێکی ئاشکرا دەخرێتەڕوو، پێویستە 50+1ـی پەرلەمانتاران دەنگی پێبدەن واتا 51 پەرلەمانتار.
3. دەرکردنی مەسوومی هەرێمی: ئەگەر پەرلەمان دەنگی بە خۆهەڵوەشاندنەوە دا، بڕیارەکە بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرزدەکاتەوە تاوەکو بە مەرسومێکی هەرێمی وادەی هەڵبژاردن دیاری بکات.
لێکەوتە یاساییەکانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان چین؟
1.ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە: یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم و پەیڕەوی ناوخۆ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پابەند دەکات بە ئەنجامدانی هەڵبژادرن لە ماوەیەک زیاتر نەبێت لە 60 ڕۆژ لە وادەی دەرچوونی مەرسومی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.
2.حکومەتی کاربەڕێکەر: حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەجێ بەشێوەیەکی خۆکارانە دەبێتە حکومەتی کاربەڕێکەر، هەموو دەسەڵاتە ستراتیجی و سیاسییەکانی لە دەستدەدات وەک (واژۆکردنی گرێبەستی گەورە و پێشنیازکردنی یاسا) تەنیا کاروباری ڕۆژانە بەڕێ دەکات.
بۆیە لەئێستادا ئاسۆیەکی ڕوون نییە بۆ ڕێککەوتنی سیاسی و کاراکردنەوەی پەرلەمان، باشترین ڕێگەچارەی بەردەم لایەنەکان بۆ دووبارەکردنەوەی پەرلەمان، پەنابردنە بۆ دادگای فیدڕاڵی تاوەکو چیتر پارەی ئەم خەڵکە نەچێتە گیرفانی پەرلەمانتارانەوە بەبێ سوود و چیتر نابێت هەمووان تەماشکەر بن.

01/06/2026

سزای لێدان چییە؟

لە ماددەکانی 412 و 413 و 414 و 415ی یاسای سزادان باس لە لێدان و سزاکانی و بارودۆخی تووندکردنی سزاکەی دەکات
سزای لێدان و ئازاردان بەگوێرەی باردۆخی تاوانەکەی و زۆر و کەمیی ئازار و درووستبوونی پەکەوتیی دەگۆڕێت.
بە کورتی سزای لێدان و ئازاردان لە بەندکردن بۆ ماوەی سێ مانگەوە دەست پێدەکات تاوەکو دەگاتە 15 ساڵ

سزای ڕفاندنی کەسێک چییەئەی دایک یان باوک بەشداری ڕفاندنەکە بێت سزا دەدرێت؟ماوەی چەند ڕۆژێکە ونبوونی ئەم مناڵە بووەتە باس...
30/05/2026

سزای ڕفاندنی کەسێک چییە
ئەی دایک یان باوک بەشداری ڕفاندنەکە بێت سزا دەدرێت؟

ماوەی چەند ڕۆژێکە ونبوونی ئەم مناڵە بووەتە باس و خواسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دوایین زانیارییەکان لەبارەی دیاری نەمانی ئەو منداڵەوە باس لە ڕفاندنی دەکەن لەلایەن کەسێکی نزیکییانەوە.

لێرەدا باس لە سزای ڕفاندن دەکەین لە یاسای سزادان، کە سزاکەی لە بەندکردنی کاتی تاوەکو لەسێدارەدان دەڕوات.

یاسای سزادان لە ماددەکانی (٤٢١، ٤٢٢، ٤٢٣، ٤٢٤) باس لە ڕفاندن دەکات، سزاکەش بەگوێرەى تەمەن، ڕەگەز و شێوازی ڕفاندنەکە دەگۆڕێت.

ماددەی 421 دەڵێت لەم حاڵەتاندا کەسی ڕفێنەر بە زیندانیکردن سزا دەدرێت لە 15 ساڵ زیاتر نەبێت لەم حاڵەتانەی خوارەوە:
ئەگەر جلوبەرگی حکومی لەبەربوو
ئەگەر لەژێر هەڕەشەی کوشتن و ئەشکەنجدان بوو
ئەگەر ڕفێنەرەکان دوو کەس و زیاتر بوون و چەکیان لابوو
ئەگەر ماوەی ڕفاندنەکە 15 ڕۆژ زیاتر بوو
ئەگەر بۆ دەستکەوتنی پارە بوو

ماددەی 422 باس لە ڕفاندنی کەسی نەوجەوان دەکات واتا خوار تەمەن 18 ساڵ بەڵام مەرجە بەبێ فێڵ و زۆرلێکردن بێت، ئەمەش سزاکەی بۆ نێر و مێ جیاوازە.
بۆ ڕەگەزی مێ سزاکەی نابێت لە 15 ساڵ زیاتر بێت، بۆ نێر لە 10 ساڵ زیندانی نابێت زیاتر بێت.
بەڵام زۆر لێکردنی تیابوو و یەکێک لەو حاڵەتانەی لەگەڵ بوو لە ماددەی 441 باسمان کرد، سزاکە دەگاتە لەسێدارەدان.

ماددەی 423 باس لە ڕفاندی کچی سەرووی 18 ساڵ دەکات، کە سزاکەی نابێت لە 15 ساڵ زیاتر بێت، بەڵام کاری سێکسی لەگەڵ رفێنراوەکە بکرێت یان هەوڵی دەستدرێژی سێکسی بدرێت سزاکەی دەگاتە لەسێدارەدان.

بەبڕیاری دەسەڵاتی مەدەنی هاوپەیمانان، سزای ڕفاندن لەهەر سێ ماددەکەی سەرەوە گۆڕاوە بۆ لەسێدارەدان.

424 ئەگەر کەسە ڕفێنراوەکە بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە گیانلەدەست بدات، سزاکەی دەبێتە لەسێدارەدان.

بەڵام ئەگەر دایک یان باوک، بەشداربێت لە ڕفاندنەکە، ئەوا سزاکەی بەجۆڕێک دیکە دەبێت و داوتر باسی دەکەین.

بە کورتی ئەگەر ئەو مناڵە ڕفێنراو بێت، بەبێ فێڵکردن و زۆرلێکردن واتا کەسێکی نزیکی ڕفاندبێتی، ئەوا ماددەی 422 بەسەردا جێبەجێ دەبێت.
پارێزەر ئارام یوسف

بەرگریی شەرعی چییه؟چ کاتێک بەرگری کردن رێگە پێدراوە؟بەرگریی شەرعی مافێکه بە یاسا گرەنتی کراوە بۆ پاراستنی گیان و ماڵ و ش...
29/05/2026

بەرگریی شەرعی چییه؟
چ کاتێک بەرگری کردن رێگە پێدراوە؟

بەرگریی شەرعی مافێکه بە یاسا گرەنتی کراوە بۆ پاراستنی گیان و ماڵ و شەرەفە، بەڵام مافێکی سنووردارە و لە حاڵەتی زۆر هەستیاردا پێویستە پەنای بۆببرێت.

ئەگەر هێزت بەکارهێنا بۆ لابردنی مەترسییەکی کتوپڕ ئەوا ئەو هێزە بە تاوان دانانرێت، بەڵام مەرجە هێزەکە هاوتای مەترسییەکە بێت و زیادەڕۆی تیادا نەکرێت.
چ کاتێک ئەو کارەی ئەنجامیدەدی دیفاعی شەرعییە؟
ئەگەر مەترسییەکە ڕاستەقینە بێت و لەناوکاوبێت، هیچ ئامرازێکی تر نەبێت پەنای بۆ ببەی بۆ لابردنی مەترسییەکە.

بۆ نموونە کەسێک بە چەکەوە هێرشت ئەکاتت سەر، دڵنیایی نیازی کوشتنیتی هەیە و ناتوانیت پەنا بۆ پۆلیس و هێزی ئەمنی ببەیت یان بچیتە شوێنێکی پارزراو، بەناچاری کەسی هێرشبەر ئەکوژیت.
ماددەکانی 42 و 43 و 44 و 45 لە یاسای سزادان باس لە دیفاعی شەرعی ئەکات.

زیادەڕۆیی کردن لە دیفاعی شەرعی ڕووبەرووی لێپرسینەوەی یاساییت ئەکاتەوە.
بە کورتی: یاسا ئەو کەسانە دەپارێرزێت لە سنووری یاسادا بەرگری لە خۆیان و ماڵ و شەرەفییان دەکەن، بەڵام بەمەرجێک ئەو دیفاع کردنە نەتکات بە دەستدرێکار.

پارێزەر ئارام یوسف فارس

27/05/2026

سزای زیان گەیاندن بە ئۆتۆمبێل چییە؟

ئەمڕۆ لە هەولێر کەسێک وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، زیان بە چەند ئۆتۆمبێلێک دەگەیەنێت، لەم پۆستەدا دەمەوێت باس لە سزای زیان گەیاندن بە سامانی نەگواستراوە بکەین، کە ئۆتۆمبێلیش بە سامانی گواستراوە دەژمێردێت.

شوخت کردنی ئۆتۆمبێل یان زیان پێ گەیاندنی تاوانە و یاسای سزادانی عێراقی سزای بۆی دیاریکردووە.

بەگوێرەى ماددەی 477 لە یاسای سزادانی عێراقی هەر کەسێک زیان بە سامانێکی گواستراوە یان نەگواستراوەی کەسێکی دیکە بگەیەنێت، بە بەندکردن سزا دەدرێت کە لە دوو ساڵ زیاتر نەبێت.
ئۆتۆمبێلیش سامانی نەگواستراوەیە، بۆیە سزای ئەو کەسە بۆ هەر یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانە، دەگاتە دوو ساڵ واتا بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک زیانی پێ گەیاندووە تاوانێکی جیاواز و سزاکەی جیاواز دەبێت.

Address

As Sulaymaniyah
00964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەر ئارام يوسف posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category