Legal advice

Legal advice Justice platform company for advocates and legal services
كۆپمانیای (منبرالعدالة) بۆ پارێزەرايەتى و خزمەتگوزارى ياسایى/ سنوردا
شرکة( منبر العدالة).

فۆرمی هەلی کار لە کۆمپانیای                           Legal Adviceڕاگەیاندنی هەلی کار لە کۆمپانیای لیگل ئەدڤایسکۆمپانیای...
27/04/2024

فۆرمی هەلی کار لە کۆمپانیای Legal Advice
ڕاگەیاندنی هەلی کار لە کۆمپانیای لیگل ئەدڤایس
کۆمپانیای لیگل ئەدڤاس پێویستی بە پارێزەر هەیە، هەرکەس ئەم مەرجانەی تیادایە ئەم فۆرمە پڕبکاتەوە، یاخود سیڤیەکەی بنێری:١- ئەزمونی کار گرنگ نیە٢- توانای پابەندبونی بەدەوامی کارکردنەوە هەبێت٣- شوێنی نیشتەجێبونی لە سەنتەری شاری سلێمانی بێت٤- خاوەنی ئۆتۆمبیلی خۆی بێت چانسی زیاترە
٥- توانای کارکردنی هەبێت لە تیمدا، وەکو ئەندام یان سەرۆکی تیم،هەروەها بتوانێت لەژێرچاودێری بەڕێوەبەردا کارەکانی ئەنجامبدات. -
٦- ئامادەیی هەبێت بە پێی سیستەم و ڕێنمای کۆمپانیا کار بکات -
٧- زمانی ئینگلیزی یان عەرەبی شارەزابێت
٨- توانای پەیوەندیکردنی هەبێت، وە بتوانێت بە شێوەیەکی لێهاتویانە پەیوەندیەکانی بەڕێوەبرێت لە سەر ئاستی دامەزراوە لە کەرتی تایبەت و گشتی، بەجۆرێک بتوانیت پەیوەندیەکی سەرکەوتوانە دروست بکات لە گەڵ تاک و دامەزراوەکان.،
٩- توانای نوسین و ڕێکخستنی دیکۆمێنتەکانی هەبێت
١٠- توانای کارکردنی زۆری هەبێت، بتوانیت لە یەک کاتدا کاری جۆراو جۆر ئەنجامبدات
١١- حەزو و توانای هەبێت کارەکان بەشێوەی سیستەمی ئۆنلاین و .
کۆمپیوتەر ئەنجامبدات و کارەکان بەڕێوەببات و ڕێکیان بخات
١٢- ڕێکپۆش بێت
١٣- توانای ڕوبەڕوبونەوەی بریکارە جیاوازەکانی هەبێت لە کەسانی ئاسایی و کلاسی بزنس
١٤- خاوەنی کەسایەتیەکی بەهێزبێت و سود لە تەکنیکەکانی بواری پەیوەندی وەرگرێت.
١٥-- کەسایەتیەک دیاری بکات کە بتوانین وەکو ڕیفرێنسێکی پیشەیی یان ئەکادیمی بەکاریبهێنین
تێبینی: هەر پرسیارو ڕونکردنەوەیەکت هەبوو دەتوانی لە ڕێگەی واتس ئەپەوە نامەی نوسین, یاخود دەنگی بنێری بۆ ئەم ژمارەیە075113133533:
*تکایە ناسنامەی پارێزەری و سیفی بنێرە بۆ ئەم ئیمێڵە بەشێوەی پی دی ئێف [email protected]

https://docs.google.com/forms/d/1Z5WZsaSeO6hoPkjKVZbG21UifHO93WvLJqAYg0aYmBw/edit

Description

13/11/2022

8 ساڵ بەسەر تەمەنی کاری یاسایی و پارێزەری Legal Advice لیگڵ ئەدڤایس تێدەپەڕێت، خزمەت و ئەزمونی لە کاری یاسایی لەگەڵ کۆمپانیاکان و دەزگاکان لە ڕێگەی کۆمەڵێک پارێزەری ڕاهێنراو لەو بوارەدا لە بەڕێوەبردنی یاسایی لەسەر بنەمای ڕاستگۆی و جدیەت و متمانە، هەنگاوێکە لە بەرەروپێشبردنی کۆمەڵگەکەمان بە ڕووی ڕێکخستن و بەدەزگایکردنی کۆمپانیاو پرۆژەکان...
متمانەو سپاردەی کارە یاسایی و ڕێکخستنەوەی کۆمپانیاو پرۆژەکانە، چونکە لەسەر بنەمایی ڕاستگۆی و جدیەت کارەکان ئەنجام دەدات.

8 ساڵ بەسەر تەمەنی کاری یاسایی و پارێزەری Legal Advice  لیگڵ ئەدڤایس تێدەپەڕێت، خزمەت و ئەزمونی لە کاری یاسایی لەگەڵ کۆم...
13/11/2022

8 ساڵ بەسەر تەمەنی کاری یاسایی و پارێزەری Legal Advice لیگڵ ئەدڤایس تێدەپەڕێت، خزمەت و ئەزمونی لە کاری یاسایی لەگەڵ کۆمپانیاکان و دەزگاکان لە ڕێگەی کۆمەڵێک پارێزەری ڕاهێنراو لەو بوارەدا لە بەڕێوەبردنی یاسایی لەسەر بنەمای ڕاستگۆی و جدیەت و متمانە، هەنگاوێکە لە بەرەروپێشبردنی کۆمەڵگەکەمان بە ڕووی ڕێکخستن و بەدەزگایکردنی کۆمپانیاو پرۆژەکان...
متمانەو سپاردەی کارە یاسایی و ڕێکخستنەوەی کۆمپانیاو پرۆژەکانە، چونکە لەسەر بنەمایی ڕاستگۆی و جدیەت کارەکان ئەنجام دەدات.

بەڕێوەچونی کۆرسی پارێزەری شایستە، بەڕێز دادوەر دکتۆر ئاوات حاجی،١٢،١٤-٧-٢٠٢١ Legal Advice
16/07/2021

بەڕێوەچونی کۆرسی پارێزەری شایستە، بەڕێز دادوەر دکتۆر ئاوات حاجی،١٢،١٤-٧-٢٠٢١ Legal Advice

کۆرسی پارێزەری شایستەڕێکخراوی سەکۆی یاسا بۆ دادپەروەری بە هەماهەنگی کۆمپانیای لیگڵ ئەدڤایس کۆرسی یاسایی پارێزەری شایستە ...
06/07/2021

کۆرسی پارێزەری شایستە

ڕێکخراوی سەکۆی یاسا بۆ دادپەروەری بە هەماهەنگی کۆمپانیای لیگڵ ئەدڤایس کۆرسی یاسایی پارێزەری شایستە ڕادەگەیەنێت

لە کۆرسەکەدا هەریەک لە بابەتەکانی :
- شرح احكام عبء الاثبات
( دادوەر د.ئاوات حاجی )
- ادلة الاثبات
( دادوەر د.ئاوات حاجی )
- دور المحامي في مرحلة التحقيق
( پارێزەری ڕاوێژکار عمر بەرزنجی )
- دور المحامي في مرحلة المحاكمة
( پارێزەری ڕاوێژکار عمر بەرزنجی )
پێشکەش دەکرێن .

بەشداربوو پێداویستیەکانی کۆرسی بۆ دابین دەکرێت لە مەنهەج و پێنوس و تیانوس

کۆرسەکە ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت
و لە هەریەک لە بەروارەکانی :-
١- دووشەممە بەرواری ١٢/٧/٢٠٢١
٢- چوارشەممە بەرواری ١٤/٧/٢٠٢١
٣- دووشەممە بەرواری ٢٦/٧/٢٠٢١
٤- چوارشەممە بەرواری ٢٨/٧/٢٠٢١
کاتژمێر ٣ بۆ ٦ ـی ئێوارە پێشکەشدەکرێت

بۆ بەشداری کردن ئەم لینکە پڕ بکەوە
https://forms.gle/tqpaz6yzgbQQ7bfSA
تێبینی :- ژمارەی بەشداربوان دیاری کراوە
بۆ زانیاری زیاتر و هەر پرسیارێک دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی : 07518015880
یاخوود سەردانی پەڕەی کۆمپانیای لیگڵ ئەدڤایس بکەن لە فەیسبووک :
https://www.facebook.com/legaladviceco/
یاخود پەڕەی ڕێکخراوی سەکۆی یاسا بۆ دادپەروەری :
https://www.facebook.com/Sakoy.Yasa/

Closing Ceremony of Headway’s Job Creation in KRI grant scheme.بەشداری لیگل ئەدڤایس، لە سیمیناری کۆتای پرۆژەکە لە لایەن ...
02/04/2021

Closing Ceremony of Headway’s Job Creation in KRI grant scheme.
بەشداری لیگل ئەدڤایس، لە سیمیناری کۆتای پرۆژەکە لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانUNDP و یەکێتی ئەوروپا بە هاوبەشی دەزگای ڕوانگە ئەنجامدراو لەلایەن لیگڵ ئەدڤایسەوە جێبەجێکرا، کە بوە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ژمارەیەک لە پارێزەران., Legal Advice وەک یەکەمین دەزگای یاسایی بەشداربوە لەم پرۆژەیەدا، بەهیوای ئەوەی بتوانین کارێک ئەنجام بدەین کە پێشەنگبین و خزمەتێک بە کۆمەڵگەکەمان بکەین، هەر بەو ئامانجەشەوە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت بە پشتیوانی هەموان.

English
Erbil, 31 March 2021- The Headway Programme’s Job Creation in KRI grant scheme has contributed to building resilience in the Kurdistan Region of Iraq (KRI) during the global health pandemic caused by COVID-19. Concluded on 31 March 2021, the project supported 56 companies and created over 700 jobs for vulnerable youth, of whom 240 are females. It was funded by the European Union (EU) through the EU Regional Trust Fund in Response to the Syria Crisis, ‘Madad Fund,’ and implemented by the United Nations Development Programme (UNDP) in partnership with the Governorate of Erbil and Rwanga Foundation.

A closing ceremony was held online with the participation of representatives of the EU, ‘Madad Fund,’ UNDP, the Kurdistan Regional Government, the Governorate of Erbil, and Rwanga Foundation. Beneficiary companies and employees recruited as a result of the project also joined to celebrate the achievements.

Governor of Erbil, Mr. Omed Khoshnaw, said: “The projects that improve the community economy through improving the individual economy are very important for us, especially in the current situation. We are happy to see that 700 young people have been provided with jobs and many financial aid projects have been offered. Also, our youth are being trained to put their ideas into business. As the Governorate and partner, we are happy to carry out projects that benefit the community and reaffirm our support for the youth. We hope that those who have been provided with jobs will benefit, both financially and in terms of work experience. We wish to see the products of the young people whose projects have been financially supported in the market soon and provide a source of more job opportunities for other jobseekers.”

Head of the EU Liaison Office in Erbil, Mr. Vincent-Guillaume Poupeau, said: “Through the Headway project, and together with its partners, the EU focuses on building resilience. At a time of economic hardship and post-crisis recovery, Headway and UNDP support regional and local authorities in KRI to develop greater economic opportunities. Building a diverse, innovative and strong private sector is key to ensuring people, wherever they come from and including the most vulnerable, can find work and financial security.”

Head of UNDP Office in the Kurdistan Region of Iraq, Ms. Isabela Uribe, said: “I am glad to see that Headway’s Job Creation in KRI has contributed to building resilience for vulnerable communities, especially during the health pandemic. This was only possible through UNDP’s strategic partnership with the EU and ‘Madad Fund’. Together with our local partners, the Governorate of Erbil and Rwanga Foundation, we helped hundreds of vulnerable youth get back on their feet, lead productive lives and provide well for their families.”

Head of Rwanga Foundation, Mr. AbdulSalam Madani, added: “Economic development and the creation of job opportunities for young people require a step forward towards developing sectors other than the petroleum industry, such as the knowledge economy, technology, agriculture, and tourism through increasing interest in initiatives, as well as improving the educational curriculum to prepare an equipped and competitive generation in the international labor market. Youth must also be proactive, learn, and develop their skills constantly in this changing world.”
https://rwanga.org/news/287?lang=en&fbclid=IwAR1RDD9MLRcnowDchgASVIrSaSnA9sLgC9Zf29IliAErHFeVLkF7TAj9vb8

13/03/2021
01/01/2021

ساڵێکی پڕ لە چالاکی و ووزەمان بەڕێکرد، بەردەوام دەبین و ساڵی ٢٠٢٠ دەکەینە تەنیش ساڵی ٢٠٢١، بە جیاوزکارمان کردوە، بۆیە بە جیاوازیش دەمماناسنەوە، پیرۆزە لە Legal Advice، پیرۆزە لە هەموان ساڵی ٢٠٢١

پیرۆز بێت یادی شەشەمین ساڵی لیگل ئەدڤایس .بەر لە شەش ساڵ لە ئێستا لیگڵ ئەدڤایس دامەزرا لە ١٣-١١-٢٠١٤.    هاوکات لەگەڵ کۆ...
13/11/2020

پیرۆز بێت یادی شەشەمین ساڵی لیگل ئەدڤایس .
بەر لە شەش ساڵ لە ئێستا لیگڵ ئەدڤایس دامەزرا لە ١٣-١١-٢٠١٤. هاوکات لەگەڵ کۆتای پێهێنانی پرۆژەی (پەرەپێدانی توانای پارێزەران) دوێنی ١٢-١١- ٢٠٢٠ رۆژێک پێشتر یادی لیگل ئیدڤایس کرایەوە، بەئامادەبونی ژمارەیە لە کەسایەتی یاسایی و حکومی و نوێنەری ڕێکخراوەکان، یادەکە بەرزو پیرۆز ڕاگیرا، کە بەڕێز د.هەڤاڵ پارێزگاری سلێمانی هەستا بە لەتکردنی کێکی شەشەمین ساڵ یادی لیگل ئەدڤایس، بەهیوای چونە حەوتەمین ساڵی هەنگاوێکی گرنگ و پرشنگدارتر تۆمار بکات و خزمەتی زیاتر بە پارێزەران و یاسانان و کۆمەڵگەکەمان بکات، شایەنی باسە ئاهەنگەکە بە ئامادەبوونی هەر یەک لە د.هەڤاڵ ابوبکر پارێزگاری سلێمانی و بەڕێز کاک حاکم رزگار محمد امین ئەندامی دادگای تەمیزی هەرێمی کوردستان، پەیام علی نوێنەری دەزگای ڕوانگە، بەڕێز سیروان محمد سەرۆکی ژووری بازگانی سلێمانی، بەڕێز عبدالعزیز عمر ئەندامی ئونجومەنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، ژمارەیەک لە پارێزەران و یاساناسان بەڕێوەچوو...
پشتیوان بە خوا لیگل ئەدڤایس خزمەتی زیاتر پێشکەش بکات بە پارێزەران و یاساناسان و کۆمەڵگەکەمان.
کۆمپانیای لیگل ئەدڤایس13-11-2020

وتەی بەڕێوەبەری ڕێپێدراوەی لیگل ئەدڤایس لە پرۆژەی (گەشپێدانی توانای پارێزەران) کە لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و...
12/11/2020

وتەی بەڕێوەبەری ڕێپێدراوەی لیگل ئەدڤایس لە پرۆژەی (گەشپێدانی توانای پارێزەران) کە لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپاو بە هاوبەشی دەزگای ڕوانگە ئەنجامدروا، وە لەلایەن لیگڵ ئەدڤایسەوە جێبەجێکرا و بوە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ژمارەیەک لە پارێزەران بە ئامادەبونی بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبکر پارێگاری سلێمان و بەڕێز کاک حاکم رزگار محمد امین، بەڕێز نوێنەری دەزگای ڕوانگە، بەڕێز سیروان محمد سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی چەندین میوانی تر:
ئەزمونی ٦ ساڵ لە کاری پارێزەریمان کردە دەسپێکی دامەزراندنی لیگل ئەدڤایس لە ساڵی ٢٠١٤دا. ئێستا ٦ ساڵ تەمەنیەتی لە خزمەتکردن، کەواتە دەتوانین بڵیین
لیگل ئەدڤایس کۆکراوەی ئەزمونی کاری پارێزەری ١٢ ساڵە.
لەم ماوەیەدا چەندین چالاکیمان ئەنجامداو لەگەڵ دەزگا حکومی و ناحکومیەکان
تاکو ئیێستا نزیکەی ٦٥ کەس لە ڕێگەی لیگل ئەدڤایس هەلی کاریان بۆ رەخساوە.
- نزیکەی ٨٠ کەس مەشقی هەلی کاریان پێکراوە
وە خولمان کردۆتەوە بۆ زیاتر ٣٠٠٠ لە پارێزەرو یاساناس بە هاوکاری ڕێکخراوەی سەکۆی یاسا.
ئەم وێستەگەیەشمان هەنگاوێکی گرنگە لە چالاکیەکانمان، لێرەوە دەست خۆشیمان هەیە بۆ ڕێکخروای نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپا و دەزگای ڕوانگە کە توانیمان پرۆژەی( گەشپێدانی توانای پارێزەران) ئەنجامبدەین، دەست خۆشیان لێ دەکەین کە بە هۆی هاوکاریەکەی ئەوانەوە بوە هۆی ڕەخساندی هەلی کار بۆ چەند پارێزەرێک و زیادکردنی لێهاتویەکانیان.
ئێمە سەرەتا کە بڕیاری دامەزراندنی لیگل ئەدڤایسماندا چەند پارێزەرێک بوین بەڵام ئێسات هەم ژمارەو کارو چالاکیمان زیاترە، هەم کاریگەری و ڕوئیامان ڕونترو گەورەترە، لەبەر ئەوە لێرەوە دەمانەوێت ئەوبڵێین کە دەبێت گەنجەکانمان چاویان لە دەستی خۆیان بێت و پشت و پەناوی هاوکاری یەکبن.
-
ئێمە پێکەوە بەیەک ئاراستە کاردەکەین و هەنگاودەنێین بەرەو ئامانجەکانمان..
بەردەوام دەبین و ماندونابین وە بەردەوامیش خەریکی ئەزمون وەرگرتنین لە خۆمان و چواردەورمان بۆیە سپێدەیەکی جوانمان لە پێشە، ئێمە بە چرای ئامانجێکی ڕوونەوە تاریکیەکانی بەردەمان ناهێڵین.. دەمانەوێت پێشەنگ و سەکردەش بین بۆ نەوەکانی دوای خۆمان،
یەکێک لە جوانیەکانی ژیان و مرۆڤایەتی کە مانا بە بونمان دەبەخشێت، بریتیە لە جوانی بەهای هاوکاری کردن کە لە ناو هەریەک ئەندامانی خێزنە جوانەکەی لیگل ئەدڤایس دەروشێتەوە... ئێمە مەرام و مەبەستمان ئەوەیە کەشتی سەروەری یاسا بگەنەینیە لێواری ئەمان و ئارامی و ئاسودەی .. هەربۆیە خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین کە توانیومانە لەگەڵ چەند دەزگایەکی نێودەوڵەتی و نێوخۆی ببینە هۆکارێک بۆ خزمەتی پارێزەران و کۆمەڵگەکەمان...
سوپاس بۆ خوا لەم دۆخی بێکاریەدا، ئومێدی کارو هەلی کارمان بەخشیە ژمارەیەک لە گەنجانی وڵاتەکەمان... هەر بەو ئومێدەش بەردەوام دەبین..

ئامادەبوان ئێمە دەبێت پێکەوە هەوڵی دادپەورەی و بە یاسای بون بدەین، چونکە ڕێگەی گەیشتنە بە دامەزراوەکردنی دامودەزگاکانمان کە لە ئێستادا وڵاتەکەمان پێویستی پێیەتی.
ئەمڕۆ قسەکان هەمووی ڕووی لەیاسا و دادگەریە، ئەمەش کاریگەری بونی دەردەخات لە سەر سەرجەم کایەکانی کۆمەڵگا، ئەوەی دەگوزەرێت بێ ئومێد بوونە، بڕوامان وایە لە نەمانی ئەو تروسکە ئومێدەدا چاوەروانیەکی دڵخۆشکەر بونی هەیە، جێگەی سەرنجە ئێمە بیرلە هەمو ڕێگەکان دەکەینەوە بۆ بەرپرچدانەوەی ناعەدالەتی و نایاسای بوون پاشان بێئومێد دەبین، ئەوەی کە بیری لێناکەنەوە خودی خۆمانین، هەموو بابەتەکە دەبەستینەوە بە دەرەوەی خۆمان ، بێ ئاگا لەوەی کە چرۆو چەکەرەی دادگەری و ئومێد لە ناو خۆماندایە، باپێکەوە دەست پێ بکەین، ئەم وڵاتە پێویستی بەهەموانە ، ئاوەدانکردنەوەو گەڕانەوەی ئومێد هەر بەردەوامەوە پێداویستیەکی ژیانە.. ڕێگەیەکی ترمان نیە بێجگە لە ئومێد. ..
لەبەر ئەوە ناکرێت و هەڵەیەکی گەورەشە کە هەموان خەریکی کاری سیاسی بین، دەبینین هەموان خەریکی سیاسەتین بە بێ ئەوەی کاری ئێمە بێیت و ئەنجامێکی باشی هەبێت، بۆیە دەبێت هەوڵ و توانامان لە شوێن و کات و مەبەستی گونجاودا بەکاربهێنین.

ئاشکراو ڕوونە کە کۆمەڵگە بە ژمارەی گەنجەکانی پێش ناکەوێت، بەڵکو بە ڕێژەی ئەو لێهاتویەی کە گەنج هەیەتی و ئافراندن و داهێنانی پێدەکات ولەگەڵیدا دەژی و ئومێدی پیەتی...
- ئێمەش دەمانەوێت لەم پانتایەدا ئەسپی سەرکەشی خۆمان تاو بەدەین ئەوەی بکرێت بۆ خزمەتی خەڵک وڵاتەکەمان ئەنجامی بدەین.

لەکۆتایدا دەمانەوێت ئەوە بڵێین....
ئیمە بەبێ ئەوەی هیچ کەس و لایەنێک پشتمان بگرێت چەند گەنجێک کۆبونیەوە بڕیارماندا کە کاری سیاسی نەکەین، تەنانەت واز لە قسەی سیاسیش بهێنین، تەنها پشت بە خۆمان و بیرۆکەی خۆمان بەستین، بەبێ پشتگیری مەعنەوەی و مادی لە هیچ شوێنێک، ئەگەر چی کارێکی لەم جۆرە سەختە، ئەوەمان بیربوو کە ڕەنگە نەتوانین تەواوی خواست و بەرهەمی تەواوی کارەکانمان ببینین، بەڵام بەتەواوی بڕوامانەوە هەوڵ دەدەین و دڵنیاین کە ئەگەر سەرجەم خواستەکانیشمان نەیەتەدی ئەوە نەوەکانی داهاتووی ئەم وڵاتە سودی لێ وەرگرن ، وتەیەک هەیە دەڵێت:
سێبەری ئەو درختەی تۆ لەپاڵیا دادەنیشی کەسێک ڕواندویەتی کە ئێستا لە ژیاندا نەماوە..

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Legal advice posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share