Hawre walid raswl

Hawre walid raswl Lawyer

مەرج ورێككارەكانی بوونە فەرمانبەری رۆژی هەڵبژاردنی (2025)ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقكۆمسیۆنیەكەم: گروپە ئامانجدارەكان: م...
03/06/2025

مەرج ورێككارەكانی بوونە فەرمانبەری رۆژی هەڵبژاردنی (2025)ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
كۆمسیۆن

یەكەم: گروپە ئامانجدارەكان: میكانیزمی هەڵبژاردنی فەرمانبەرانی رۆژی هەڵبژاردنەكانی ٢٠٢٥.
1- كارمەندانی سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەت جگە لە هێزە ئەمنی و سەربازیەكان بەمەرجێك كەمترین بڕوانامەی داواكار بڕوانامەی قوتابخانەی ئامادەیی هەبێت.
2- قوتابییانی زانكۆ و پەیمانگاكان كە خوێندنی دوای ئامادەیی تەواوكردووە دەتوانن داوكاری پێشكەش بكەن لەسەرجەم ئاستەكان بەمەرجێك تەمەنی داواكار لە (19) ساڵ كەمتر نەبێت. بەمەرجێك كەمترین بڕوانامەی داواكار بڕوانامەی دبلۆم بێت.
دووەم: مەرجە پێویستەكان بۆ داواكاران:

1- پێویستە لەدایكبووی نێوان ساڵی 1970 و زیاتر نەبێت لە 2006 .
2- خوازیار وداواكار لە فەرمانبەرانی بەشی حكومی پێویستە بڕوانامەی قوتابخانەی ئامادەكاری هەبێت.
3- داوكار و خوازیار لە دەرچووان پێویستە بڕوانامەی دبلۆمی هەبێت.
4- پێویستە داواكار خاوەنی كارتی بایۆمەتری درێژخایەن بێت.
5- پێویستە داواكار دانیشتووی هەمان پارێزگابێت كەدەیەوێت ببیتە فەرمانبەر.
6- پێویستە داواكاریەكان لەسەر بنەمای ڕووبەری جوگرافیای ناوەندی تۆماركردن بێت.
7- نابێت داواكار سزا دراو بێت یان بڕیاری برینی پاداشتی بۆدەرچووبێت لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە دەرچووبێت، یان پەنجەمۆرەكەی لە لایەن دەنگدەران یان فەرمانبەرانەوە لە بنكەكانی دەنگدان كە پەنجەمۆریان لێ دووبارە كراوەتەوە، بڕیبێت.
8- نابێت داواكار خزمی كاندیدەكان بێت لە هەمان پارێزگا (باوك/دایك/كوڕ/كچ/برا/خوشك/مێرد/ژن/مام/خاڵ).
9- داواكار دەبێت بەڵێننامەیەكی نووسراو واژۆ بكات كە تیایدا ئاماژە بەوە بكات كەیاسای (لێپرسینەوە و دادپەروەرییەوە) نایگرێتەوە، وە بە تاوانێكی گەورە سزا نەدراون، وە ئەندامی هێزە ئەمنییەكان یان سەربازی نین، نوێنەری پارتە سیاسییە كێبڕكێكارەكان نین، یان چاودێرانی ڕێكخراوی مەدەنی لە ڕۆژی هەڵبژاردندا نییە، هەروەها سەربەخۆن. هەروەها دەبێت پابەندبن بەو بنەماكانی ڕەفتاری كە لەلایەن كۆمسیۆنەوە دامەزراون.
سێیەم: بەڵگەنامەی پێویست
چینی فەرمانبەرانی حكومەت:
1- ناسنامەی فەرمانبەر یان بەڵگە وپشتگیری سەلمێنەری فەرمانبەر بوونی.
2- ناسنامەی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی.
3- كارتی دەنگدەری بایۆمەتری درێژخایەن.
4- كۆپییەكی ڕەنگاوڕەنگی بەڵگەنامەیەك یان بەڵگەی خوێندن.
چینی قوتابییان و دەرچووان:
1- ناسنامەی قوتابی بەڵگە وپشتگیری سەلمێنەری قوتابی بوونی .
2- ناسنامەی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی.
3- كارتی دەنگدەر بایۆمەتری درێژخایەن.
4- كۆپییەكی ڕەنگاوڕەنگی بەڵگەنامەیەك كە بڕوانامەی ئەكادیمی بسەلمێنێت.

تابع الحسابات الرسمية للمفوضية العليا المستقلة للانتخابات

05/11/2024

گەورەترین لاوازیمان لە وازهێناندایە. دڵنیاترین ڕێگا بۆ سەرکەوتن هەمیشە ئەوەیە کە تەنها جارێکی تر هەوڵ بدەیت.

إن أعظم نقاط ضعفنا تكمن في الاستسلام. والطريقة الأكيدة للنجاح هي المحاولة مرة أخرى.

Lawyer

18/10/2024

لە دەنگدانی تایبەتدا کۆی گشتی دەنگدەران بریتیە لە ٢١٥ هەزار و ٩٦٠ دەنگدەر کە بەسەر حەوت پارێزگای عێراق دابەش بوە
هەولێر / ٨٩ هەزار و ٧٩١ دەنگدەر
سلێمانی / ٧٨هەزار و ٦٦١ دەنگدەر
دهۆک / ٤٠ هەزار و ٩٥٦ دەنگدەر
هەڵەبجە / ٩٥٢ دەنگدەر
نەینەوا / ١ هەزار و ٣٨ دەنگدەر
کرکوک / ٤٨٨ دەنگدەر
دیالە / ٢٦٦ دەنگدەر
ئەنبار / ١٩٦ دەنگدەر
بغداد / ٢ هەزار و ٤١٤ دەنگدەر
واسط / ١٩١ دەنگدەر
صڵاح الدین/ ٥٧٤ دەنگدەر
بغداد ، رصافە / ٤٣٣ دەنگدەر

هاوڕێ وەلید

کۆڵ مەدە لە خەونەکانتکاتی دەستپێکردن هەمیشە قورسترینە.مەبەستەکەمان واقیعەکەمان دروست دەکات.لا تتخلى عن أحلامك عندما تبدأ...
19/09/2024

کۆڵ مەدە لە خەونەکانت
کاتی دەستپێکردن هەمیشە قورسترینە.
مەبەستەکەمان واقیعەکەمان دروست دەکات.

لا تتخلى عن أحلامك عندما تبدأ فهي الأصعب دائمًا
نيتنا تخلق واقعنا.

هاوڕێ

"بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە "ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٩/٨ ، هەواڵی کۆچی دوای کاک (ئیسماعیل عبدالله ) ناسراو بە ئیسماعیلی سەرای ئازادی و...
08/09/2024

"بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە "
ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٩/٨ ، هەواڵی کۆچی دوای کاک (ئیسماعیل عبدالله ) ناسراو بە ئیسماعیلی سەرای ئازادی و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان مان پێگەیشت .
سەرەخۆشی و سەبوری لە خۆمان و بنەماڵە و هاوڕێیانی دەکەین .
لە خودا داواکارین ڕوحی کاک ئیسمایل شادبێت.

هاوڕێ وەلید

13/08/2024

ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری دەنگدەران دەکاتەوە بچن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەترییەکەیان.

ئۆفیسەکە لە راگەیەندراوێکی ئەمڕۆ سێشەمەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەموو ئەو دەنگدەرانەی لەماوەی نێوان 22ی 3ی 2022 بۆ 2ی6ی2024 مامەڵەی بایۆمەترییان ئەنجامداوە دەتوانن بچن کارتەکانیان وەربگرنەوە.

باسی لەوەشکردووە، پێویستە دەنگدەران سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان و ناوەندەکان رۆژانە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 3:00ی دواینیوەڕۆ کراوەن.

لینکی ناوی کارمەندانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ سەر سندوقhttps://ihec.iq/names2024/
11/08/2024

لینکی ناوی کارمەندانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ سەر سندوق

https://ihec.iq/names2024/

مەبدەئ (بنەما , پرەنسیپ)هاوڕێ وەلید ڕەسوڵیەکەم خاڵە کە بیرکردەوەی مرۆڤ لێوەی دەست پێدەکات ، لە وێوە دەتوانرێت بڕیار بدرێ...
04/08/2024

مەبدەئ (بنەما , پرەنسیپ)

هاوڕێ وەلید ڕەسوڵ

یەکەم خاڵە کە بیرکردەوەی مرۆڤ لێوەی دەست پێدەکات ، لە وێوە دەتوانرێت بڕیار بدرێت چی ڕاستە و چی هەڵەیە . ئەزمون و مەعریفە و لۆژیک یان بەکارهێنانی میتۆدی زانستی وەک تاقیکردنەوە و پێوانە کە ڕاستیەکی زانستیە کە پسپۆڕان هاوڕان و پێوەی پابەندن بۆ بەدەست هێنانی پرۆسەی یارمەتیدان و کارکردن و چەسپاندنی بەها مرۆییەکان ، پابەندبوون بە بنەماکان یارمەتیدەرێکی گرنگە بۆ گەشەپێدان لە بنەما { ئاینی و نیشتیمانی و سیاسی و ڕامیاری و کۆمەڵایەتی } و بەرەو پێشچونی گشتی و شێوازی ڕێکخستنی کۆمەڵگا بە تایبەتی . بەواتایەکی تر بریتیە لە گرێدان و بەستن لە نێوان مرۆڤ و ژیان ، لەمەوە هەرشتێک لە بیروڕا و بۆچونەکان کە مرۆڤ دڵ و ئەقڵی لەسەر پەیوەست بکات بە جۆرێک پەسەندی بکات بریتیە لە مەبدەئ . ڕونتر لە بارەی مەبدەئەوە ئەوەیە بناغەی پێکهێنانی ژیان و کەسایەتی مرۆڤە .

خاڵی دەستپێک کە واقیعی ژیان بۆ مرۆڤ گرنگییەکەی ئەوەیە کە لەسەر بنەمایەکی سەرەکی و ڕێبازێکی ڕاست دامەزراوە کە خاوەنەکەی باوەڕی پێیەتی.
لەبەر ڕۆشنایی نەبوونی ئەو (مەبدەئ)ە بێگومان ژیان بوونی نییە و مەبەست لێرەدا نەبوونی ژیان بەمانای مەرگ نییە بەڵکو مەبەستم ئەو ڕاستیەیە
ژیان لە ڕوانگەیەکی ترەوە واتە چی مرۆڤایەتی و کاریگەری و لۆژیکی پراکتیکی تاک لەناو کۆمەڵگادا دەچەسپێنێت کە ئەو تێیدا دەژیت ، کەواتە مەبدەئ پەیوەستە بە ژیانی تاک و کۆمەڵ لە نێو گۆمەڵگادا.

ئەوەی بێ مەبدەئ بێت لە هەرشوێنێک دەستی پێکردبێت هەرچەن پێشکەوتو بوبێت لە لایەنە ماددی و معنەویەکانەوە بەڵام هەر دەگەڕێتەوە خاڵی سەرەتا ، کەسایەتی خاوەن مەبدەئ هەمیشە بەرژەوەندی وڵات و نەتەوەکەی و حزبەکەی... پێش خۆی دەخات و لەپێناو ئامانجی گشتی توانا و هزری بەکاردێنێت نەک لە پێناو بەرژەوەندی خۆیەتی ، لە ناو کۆمەڵگای کوردی دا وا باوە کەسانێک کەسایەتی خۆی لەدەستدابێت کەسانێک ئامانج و بنەمایان تەنها بەرژەوەنی تایبەت بێت پێیان دەوترێت بێ مەبدەئ ، ئەمەش سەرچاوەیە بۆ ڕونکردنەوەی کار و کردەوەی چالاکیەکانی تاک و کۆمەڵگا .
ئەقڵ و بەرژەوەندی دوور لە مەبدەئ هەمیشە کارەساتی کۆمەڵایەتی و نائومێدی گشتی لێدەکەوێتەوە ، هۆکارێک دەبێت بۆ تێکچونی شیرازەی کۆمەڵگا .

ئاگاداریکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەرگای پێشکەشکردن بۆ  کارکردن وەک فەرمانبەری رۆژی دەنگدانی ھەڵبژاردنی پەرل...
30/06/2024

ئاگاداری

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەرگای پێشکەشکردن بۆ کارکردن وەک فەرمانبەری رۆژی دەنگدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان- عێراق دەکاتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە پێشتر فۆڕمیان پڕ نەکردووەتەوە لە بەرواری 2024/7/4 تا 2024/7/23 لەڕێگەی ئەم بەستەرە ئەلکترۆنیەوە(pcemp.ihec.iq)

پێشکەشکردنەکە پارێزگاکانی (ھەولێر-سلێمانی-دھۆک) دەگرێتەوە
بۆ ئەم توێژانە:
-سەرجەم فەرمانبەرانی حکومی جگە لە کارمەندانی سەربازی و ھێزە ئەمنیەکان .
-خوێندکارانی زانکۆ وپەیمانگاکان و دەرچووان ،کە پێویستە دەرچووان ھەڵگری بڕوانامەی دبلۆم کەمتر نەبێت.

ڕیشەی لاتینی وشەی “بڕیار“ لە “بڕین“ وەرگیراوە . ئێوەش لە کاتی بڕیاردان هەرچی بۆچونی نالەبار  (منفی - سلبی ) هەیە بیبڕن و...
04/06/2024

ڕیشەی لاتینی وشەی “بڕیار“ لە “بڕین“ وەرگیراوە . ئێوەش لە کاتی بڕیاردان هەرچی بۆچونی نالەبار (منفی - سلبی ) هەیە بیبڕن و فڕێی بدەن ، مەترسن. گەورەترین داوی سەر ڕێگای سەرکەوتن ترسە ، ئەوەی وادەکات خەڵک نەتوانێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان تێ بکۆشن ترسە . ترس لە نوشوستی ، ترس لە سەرکەوتن ، ترس لە دەرکران ، ترس لە ئێش و ئازار ، ترس لە ئاڵنگارییەکان . تەنیا ڕێگا بۆ لە ناوبردنی ترس بەرەو ڕووبونەوەیەتی ، ئەگەر ترس سێبەری خستۆتە سەر ژیانت ، بڕۆ سەری ، بەرەوڕووی ڕاوەستە و پەلاماری بدە .

لێرەم ، بەردەوامم

ئەمڕۆ زەرگەتە١٩/٥
19/05/2024

ئەمڕۆ زەرگەتە
١٩/٥

ئاگاداریکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کردنەوەی پرۆسەی تۆماری بایۆمتری دەنگدان  لە ھەرسێ پارێزگای (ھەولێر-سلێمانی...
19/05/2024

ئاگاداری

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کردنەوەی پرۆسەی تۆماری بایۆمتری دەنگدان لە ھەرسێ پارێزگای (ھەولێر-سلێمانی-دھۆک) رادەگەیەنێت
بۆیە ئەو دەنگدەرانەی کارتی بایۆمەتریان نیە ئاگاداریان دەکەینەوە کە سەردانی نزیکترین ناوەندی تۆماربکەن بەمەبەستی نوێکردنەوەی زانیاریە بایۆمەتریەکانیان تا کارتی بایۆمەتریان بۆ دروست بکرێت

بەڵگەنامەی پێویست بۆ خۆتۆمارکردن:
١-کارتی نیشتیمانی یان ( پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی).
٢-کارتی زانیاری.
٣-کۆبونی خۆراک.
٤-کارتی ئەلکترۆنی دەنگدانی کۆن گەر ھەبێت.

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647705054141

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hawre walid raswl posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Hawre walid raswl:

Share