ياسا-القانون-Law

ياسا-القانون-Law بڵاوکردنەوەی زانیاری گشتی و یاسایی و شرۆڤەی بابەتەکان?

نصائح_قانونية⭕️1- الشكوى تقدم اولا" امام قاضي التحقيق ولا تقدم الى مركز الشرطة .⭕️2- القاضي لا يقبل الشكوى بعد مرور ثلاث...
10/04/2024

نصائح_قانونية

⭕️1- الشكوى تقدم اولا" امام قاضي التحقيق ولا تقدم الى مركز الشرطة .

⭕️2- القاضي لا يقبل الشكوى بعد مرور ثلاث اشهر في جرائم زنا الزوجية وتعدد الزوجات والسب والتهديد واتلاف الاموال وانتهاك حرمة الملك ورمي الاحجار .

⭕️3- القاضي لا يقبل الشكوى بعد مرور ثلاث اشهر اذا كان المشتكي زوجا" للجاني او احد اولاده او ابوه او امه .

⭕️4- في حالة التنازل عن الشكوى يجب ان يذكر المتنازل عبارة (اتنازل عن الحق الجزائي والمدني) لمنع المحكمة المدنية من النظر بالموضوع .

⭕️5- اذا رفعت شكوى امام القاضي فلا تتركها بعد تقديمها لمدة ثلاثة اشهر دون مراجعة يعتبر متنازلا" عن الشكوى .

دادگای اتحادی بریاری دا بە نادەستوری بوونی مادەی ١٨ لە یاسای ژمارە ١٥ ی سالی ٢٠٠٨ دەرچوو لە پەرلەمانی کوردستان کە هەموار...
01/12/2022

دادگای اتحادی بریاری دا بە نادەستوری بوونی مادەی ١٨ لە یاسای ژمارە ١٥ ی سالی ٢٠٠٨ دەرچوو لە پەرلەمانی کوردستان کە هەمواری یاسای باری کەسێتی عيراقیە بەو پێیەش لەمەدوا بە هۆکاری هێنانی ژنی دووەم ژن مافی بەرزکردنەوەی داوای جیابوونەوەی نیە.

لە ساڵی ١٩٨٧ “ستيف ورثستين”ی ئەمریکی هەڵسا بەکڕینی بلیتێکی ئاڵتونی بە بەهای( 250 هەزار دۆلاری ئەمریکی) کە ئەم بلیتە ڕێگە...
24/06/2022

لە ساڵی ١٩٨٧ “ستيف ورثستين”ی ئەمریکی هەڵسا بەکڕینی بلیتێکی ئاڵتونی بە بەهای( 250 هەزار دۆلاری ئەمریکی) کە ئەم بلیتە ڕێگەی بە ستیف دەدا کە تاکو ماوەی ژیانی هێڵە ئاسمانییەکانی ئەو کۆمپانیایە بەکاربهێنێ بەبێ بەرانبەر، لەگەڵ بلیتێکی دیکەشدا بەبەهای ١٥٠هەزار دۆلار بەخۆڕای درایە ستیف.

لەنێوان ساڵانی ١٩٨٧ تاکو ٢٠٠٨ ستیف (١٠هەزار) گەشتی کردووە بۆ ١٨ دەوڵەتی جیاواز، ٥٠٠ جار گەشتی کرووە بۆ ئینگلتەرا و ٧٠ جار بۆ ئوسترالیا و ١٢٠ جاریش بۆ تۆکیۆ..

بەهای ئەو زیانانەی ستیف بە هێڵی ئاسمانی کۆمپانیای ئەمریکی گەیاند ٢١ ملیۆن دۆلار بوو کە بەهۆی گەشتە خۆڕاییەکانیەوە توشی ئەو کۆمپانیایە کردبوو.

هەندێ جار “ستيف ورثستين” گەشتی دەکرد تەنها بۆ خواردنی ساندویجێك یان تەماشاکردنی وەرزش لەگەڵ کوڕەکەی پاش چەند کاتژمێرێك دەگەڕایەوە.
ئەو کاتەنەشی ستیف دڵتەنگ دەبوو ئەوا کورسیەکی زیادەی تەنیشتی خۆی حیجز دەکرد بۆ کەسێك لە ڕاستیدا بوونی نەبوو. یان حیجزی کورسیەکانی دەکرد بەبێ ئەوەی گەشت بکات.
بەیانیان ستیف سەفەرت دەکرد بۆ کەندا تاکو نانی نیوەڕۆ بۆ ژنەکەی بکڕێت.

لە ١٣ی دیسەمبەری ٢٠٠٨ “ستيف ورثستين” گەشیتە فڕۆکەخانە لەگەڵ هاوڕێیەکی وەك هەمیشە بۆ گەشتکردن، بەڵام ئاسایشی فڕۆکەخانە وەستاندیان و پێیان ووتن کە چیتر بلیتە ئاڵتونیەکەت کاری پێناکرێ وکشێندراوەتەوە.

لەبەر ئەوەی سیستەمی یاسای ڕێزلێگیراوە وهیچ باڵاییەك لەسەروو یاساوە نییە، سیتف لەدوای هەڵوەشاندنەوەی بلیتە خۆڕاییەکەی، هەڵسا بە بەرزکردنەوەی داوایەك دژی کۆمپانیاکە بەهۆکاری ئەوەی هەڵساون بە پێشێلکردنی بەڵێنەکەیان وڕاستگۆییان، لە دەرئەنجامدا “ستيف ورثستين” بەبڕی ٣ملیۆن دۆلار قەرەبوو کرایەوە لەگەڵ مانەوەی بلیتە خۆڕاییەکەی تا ماوەی ژیانی.

دەربارەی گەشتکردن “ستيف ورثستين” دەڵێت: گەشتکردن ماندووکەر نییە بەڵکو ئەوەی ماندوت دەکات تەنها ئامادەکردنی جانتاکانە.

دەستەواژە پێویستییەکان٥٠ ووشەدانی گرنگ بۆ نێو فەرهەنگی یاسا #یاسا    #قانون
23/03/2022

دەستەواژە پێویستییەکان
٥٠ ووشەدانی گرنگ بۆ نێو فەرهەنگی یاسا

#یاسا #قانون

بنكه‌ی یاسادانانی هه‌رێمی كوردستان دامەزرێندراپەرلەمانی كوردستان دامەزراندنی  بنكه‌ی یاسادانانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگەیا...
17/12/2021

بنكه‌ی یاسادانانی هه‌رێمی كوردستان دامەزرێندرا

پەرلەمانی كوردستان دامەزراندنی بنكه‌ی یاسادانانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگەیاند ، کە داتابه‌یسێكى پێشكه‌وتووى ئه‌لكترۆنییه‌، بۆ كۆكردنه‌وه‌و هه‌ڵگرتن و خستنه‌ ڕووى ته‌واوى یاساو بڕیاره‌ یاساكانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ ساڵى (١٩٩٢) وە تا ئێستا، شایەنی باسە له‌وێدا سه‌رجه‌م ته‌شریعاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆکراوەتەوەو به‌دۆكیۆمێنت کراوە تا بخرێته‌ به‌رده‌ستی هه‌موو هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تیش مامۆستایان و توێژه‌ران و پسپۆڕان.
مامۆستایان و توێژه‌ران دةتوانن سوودمەند بن لەم داتابه‌يسه ئه‌لكترۆنییه‌ لە ڕێگەی ئه‌م لینکەوە:
https://legislation.krd

پڕۆژە یاسایی هەمواری چوارەمی یاسای پارێزەرایەتی لە هەرێمی کورستان-عێراق ژمارە (١٧)ی ساڵی ١٩٩٩
23/09/2021

پڕۆژە یاسایی هەمواری چوارەمی یاسای پارێزەرایەتی لە هەرێمی کورستان-عێراق ژمارە (١٧)ی ساڵی ١٩٩٩

كۆمپانیاكانی هێڵی مۆبایل چۆن دەتوانن هاوكاری دادگا بكەن؟لەسەر بڕیار دادوەر بەنوسراوێك كە ئاڕاستەی كۆمپانیاكانی مۆبایل دە...
10/08/2021

كۆمپانیاكانی هێڵی مۆبایل چۆن دەتوانن هاوكاری دادگا بكەن؟
لەسەر بڕیار دادوەر بەنوسراوێك كە ئاڕاستەی كۆمپانیاكانی مۆبایل دەكرێت داتواندرێت وەڵامی ئەم زانیارییانە بدرێتەوە بە دادگا.
1. ناردنی لیستی پەیوەندی هاتوو وڕۆشتوو بەپێی كات وبەروار.
2. ناردنی زانیاری لەسەر خاوەندارێتی سیم.
3. دیاریكردنی شوێنی بەكاربەری سیم بەپێی شوێنی بورجی هێڵەكان.
4. هێنانەوەی ئەو نامانەی بە سیمكارت دەنێردرێت یان وەردەگیرێت.

پرسیار/چۆن نامەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە سڕابێتەوە دەهێندرێتەوە وسوودی دەبێت بۆ داوا؟
دوای دەستبەسەرداگرتی ئامێری مۆبایل یان كۆمپیوتەری تۆمەتبار، داوا لە داوەری لێكۆڵینەوە یان دادگای تایبەتمەند دەكرێت بۆ بەتاڵكردنەوەیان، كە زۆرجار لەبەشی ئایتی دادگاكان ئەنجام دەدرێت. دەتواندرێت بەئاسانی هەموو ئەو نامانە بهێندرێنەوە كە پێشتر نێردراون یاخود هاتوون، لەوانەیە بوترێت هەندێك لە ئەپڵیکەیشنەکانی وەك سناپ چات نامەكان بەخێرایی تێیدا نامێنن ئەمەش ئەستەمبێت بتواندرێ بهێندرێنەوە، بەپێچەوانەوە ئەم وتەیە بۆ هەموو جۆرەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاستە کە دەتواندرێت داوای هەموو داتای ئەكاونت لە كۆمپانیای تۆڕەكۆمەڵایەتییەكە بكرێ وپاش ئامادەكردنی داتاكەش بەستەری داگردتنەکەی دەنێردێت بۆ ئیمێڵی بەكاربەر، كە ئەو داتایانە لەیەكەمین چركە ساتی دروسكردنی ئەكاونتەكە تاكو كاتی داواكردنی داتا لە كۆمپانیا لەخۆدەگرێت، لەوانەش هەموو نامەکان کە بەو ئەکاوتنە نێردراون و هاتوون بە کات وبەروارە یان كۆمێنت یان لایك یان هەر چالاكییەكی تری وەك پۆستکردن ئەنجام درابێت دەخاتەڕوو.
کە ئەمش لەهەندێ داوادا دەتواندرێت کەڵکی لێ بگیرێ.

ڕێکارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی هەڵەی پزیشکی بەپێی ماددەی (٤) لە یاسای ماف وئەرکەکانی نەخۆش لەهەرێمی کوردستان ژمارە(٤)ی سا...
21/07/2021

ڕێکارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی هەڵەی پزیشکی

بەپێی ماددەی (٤) لە یاسای ماف وئەرکەکانی نەخۆش لەهەرێمی کوردستان ژمارە(٤)ی ساڵی٢٠٢٠
کاتێك خودی نەخۆش لەدەرئەنجامی کاری پزیشییکەوە تووشی پەکەوتەیی دەبێت یان دەمرێت.
ئەوا دەتواندرێ داوای ڕاپۆرتی هۆکاری پەکەوتەیی یان مردنەکەی بکرێت، لەکاتی بوونی گومان تێید، سکاڵاش بۆ وەزارەتی تەندروستی بەرزدەکردێتەوە لەماوەی (٧) ڕۆژدا لیژنەی لێکۆڵینەوە دەست بەکارەکانی دەکات و لەماوەی (٣٠)ڕۆژدا لێکۆڵینەوەکانی بەکۆتادێنێت. ڕاپۆرتی لیژنەکە ئاڕاستەی وەزیر دەکرێتەوە تاکو لەماوەی (٧)ڕۆژدا ڕێکاری کارگێڕی و یاسایی پێویست تێیدا بگیرێتەبەر، وێنەیەکی ڕاپۆرتەکەش دەدرێتەوە بە زیانلێکەوتوو، دەتوانێ بەو وێنەیە بۆ داوای مافی قەرەبوو لە دادگا پشتی پێ ببەستێ.

یەکێك لەو بابەتانەی کە لەڕووی سەلماندنەوە قورس وگرانە و تووشی پارێزەران دەبێتەوە، بابەتی هەڵەی پزیشکی یە، دەوترێ عورفێك بوونی هەیە لەژیانی پیشەییاندا کە وەك سوێندێك هەموو پزیشکێك پێوەی وابەستەن، هەردەم پشتگیریی لەیەکتر بکەن.



‏ #پارێزەر #محاميه #محامية #المحكمة #العراق #كوردستان #هەولێر #سليمانيه #دهۆک #كركوك #پارێزەر #یاسا #قانون #مخدرات #عقوبة

جۆر و دابەشكردنی تاوانەكانی ئینتەرنێتبەشی دووەمدابەشكردنی دووەم: تاوانەكانی ئینتەرنێت بەپێی ڕێككەوتنی بودابستی ئەوروپی ب...
02/06/2021

جۆر و دابەشكردنی تاوانەكانی ئینتەرنێت
بەشی دووەم
دابەشكردنی دووەم: تاوانەكانی ئینتەرنێت بەپێی ڕێككەوتنی بودابستی ئەوروپی بۆ ساڵی 2001 كەتایبەتە بە (تاوانەكانی كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت)دابەش دەبێت بۆ پێنج كۆمەڵەی سەرەكی:
كۆمەڵەی یەكەم: ئەو تاوانانەی پەیوەندییان بە زانیارییەوە هەیە:
1. هێرشكردنەسەر تایبەتمەندێتی و نهێنی كەسی.
2. چوونەژوورەی ڕێپێنەدراو ونایاسایی.
3. دزین یاخود لەناوبردن یاخود تێكدان یاخود سڕینەوەی زانیاری كەسی.
4. بەدەستهێنانی زانیاری بە نامەشروعی و خراپ بەكارهێنانی زانیاری و گواستنەوەی زانیاری بەهەڵە.
كۆمەڵەی دووەم: ئەو تاوانانەی پەیوەندییان بە سیستەم و ئامێری كۆمپیوتەرەوە هەیە:
1. هێرشكردنەسەر تەندروستی سیستەمی زانیاری و ئامێری كۆمپیوتەر (بە لەناوبردن یاخود تێكدان).
2. چوونەژوورەی ڕێگەپێندراو بۆ سیستەمی كۆمپیوتەر (hacking).
3. خراپ بەكارهێنانی ئامێری كۆمپیوتەر.
4. تەزویر وفێڵردن هەردووكیان پەیوەستن بە كۆمپیوتەرەوە.
5. دروستكردنی پڕۆگرامی خراپ و زەرەرمەند و گواستنەوەی لەڕێگەی سیستەم و هەێڵەكان.
6. ئیدخالكردنی داتای هەڵە یان تەزوویر لە سیستەمی كۆمپیوتەر.
كۆمەڵەی سێیەم: ئەو تاوانانەی لەڕێگەی هێڵی ئینتەرنێتەوە دەكەونەوە دابەش دەبن بۆ دوو جۆر:
جۆری یەكەم: ئەو تاوانانەی كە دەكرێتە سەر كەسەكان لەڕێگەی هێڵی ئینتەرنێتەوە:
1.تاوانە گشتییەكان كە بەرۆكی كەسەكان دەگرێ:
أ- هێرشكردنەسەر ئازادی كەسی لەڕێگەی بەدەست خستن و چاوخشاندن بە زانیارییە كەسیەكان.
ب-تاوانەكانی هاندان بۆ كوشتن یاخود خۆكوشتن.
ج-تاوانەكانی هەڕەشەكردن لەڕێگەی ئامڕازەكانی پەیوەندی وتۆڕەكانەوە.
د-تاوانەكانی بڵاوكردنەوەی زانیاری هەڵە یاخود درۆ.
هـ- تاوانی زەرەردان لەلایەنی هەست وسۆز.
و- تاوانەكانی بەزاندنی كەسی بۆناو ئامێری كۆمپیوتەر.
2. تاوانە سێكسییەكان:
أ- هاندانی گەنج یان ناكام بۆ كردار یان چالاكی سێكسی نامەشروع.
ب- ئامادەكردن یان هەوڵدان بۆ ئامادەكردنی ناكامان بۆ ئەنجامدانی كردەوەی سێكی نامەشروع لەڕێگەی ئامڕەزە ئەلكترۆنییەكانەوە.
جـ- بینین یان بڵاوكردنەوەی زانیاری لەسەر ناكامان لەڕێگەی كۆمپیوتەر لە پێناو كردەوەی سێكسی نامەشروع.
د-تەحەروشی سێكسی بە ناكامان لە ڕێگەی كۆمپیوتەر و ئامێرەكانی سەردەم.
هـ-بڵاوكردنەوەی نەشیاو و دەستبردن بۆ حەیا، بە ئامانجی بەگەڕخستنی لەشفرۆشی لەئینتەرنێتەوە.
3. تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتی لە رێگەی كۆمپیوتەرەوە
أ-بڵاوكردنەوەی زانیاری لەسەر ڕەگەزپەرستی.
بـ-تەهدیدكردنی كەسانێك یاخود كۆمەڵێك لە خەڵك بەهۆی ویستیان بۆ كۆمەڵەكانی توندڕەوی.
جـ- هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوان دژ بە مرۆڤایەتی.
____________
جۆر و دابەشكردنی تاوانەكانی ئینتەرنێت
بەشی سێیەم
لەو ئامڕازە مادییانەی لێكۆلەر بەكاری دەهێنێت لە تاوانەكانی ئینتەرنێت (ناونیشانەكانی ئینتەرنێت IP وMAC و پۆستی ئەلكترۆنی و پڕۆگرامەكانی گفتوگۆكردن، Proxy) كە لە خوارەوە بەكورتی باسیان لێوە دەكەین:
یەكەم: ناونیشانەكانی ئینتەرنێت IP وMAC و پۆستی ئەلكترۆنی و پڕۆگرامەكانی گفتوگۆكردن:
ناونیشانەكانی ئینتەرنێت IP كە كورتكراوەی (internet protocol address) بەرپرسە لە ناردنی زانیارییەكان لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە و ئاڕاستەكردنی بۆ ئامانجەكەی، هەموو ئامێرێكی پەیوەست بە ئینتەرنێتەوە (IP) تایبەت بەخۆی هەیە، كە لە چوار بەش پێكدێت و هەر بەشێكیش لە سێ ژمارە پێكدێت كۆی هەموو خانەكان بەلایەنی زۆرەوە لە 12 خانە پێكدێت، بەشی یەكەم ئاماژەیە بە ناوچەی جوگرافی، بەشی دووەمیش ئاماژەیە بۆ لایەنی پێشكەشكاردنی خزمەتی ئینتەرنێت، بەشی سێیەمیان هەموو ئەو ئامێر و كۆمپیوتەرانە دەردەخات كە پەیوەستن بە هەێڵەكەوە، بەشی چوارەمیش ئەو ئامێر یاخود كۆمپیوتەرە دیاری دەكات كە لەڕێگەیەوە پەیوەندیی ئەنجام دراوە.
دادگای كەتنی برۆكسل لە حوكمێكیدا لە 22/12/1999پرۆتۆكۆلی ئینتەرنێت (IP) بە ئامڕازێك بۆ گەیشتن بە بەڵگەی تاوان داناوە.
دووەم: پرۆكسی (Proxy):
پرۆكسی وەك نێوەندگیر كاردەكات لەنێوان هێڵ و بەكارهێنەرەكەیدا، كۆمپانیا گەورەكان كە خزمەتگوزاری هێڵ پێشكەش دەكەن بۆ ئەوەی توانای ئیدارەدانی هێڵ و گرەنتی پاراستن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری (cache memory) بكەن.
سێیەم: پڕۆگرامەكانی شوێن كەوتن:
ئەم پڕۆگرامانە هەڵدەستن بە ناساندنی هەوڵەكانی هاككردن كە دەكرێن، ڕاپۆرتی تەواو دەدەن بە بەكارهێنەر كە ئامێرەكەی هاككراوە، ناوی ڕووداوەكە و بەرواری ڕوودان و ناونیشانی(IP)ی ئەو ئامێرەی كە لەڕێگەیەوە كاری هاككردنەكەی پێ ئەنجام دراوە، هەروەها ناوی ئەو كۆمپانیایەی هێڵی ئینتەرنێتی لێوە دابینكراوە، كۆمەڵێك زانیاری دیكە...
چوارەم: سیستەمی ئاشكراكردنی هاككردن (IDS)
ئەم كۆمەڵەیە لە پڕۆگرام هەڵدەستن بە چاودێی هەندێك لەو كردارانەی كە لەوانەیە ڕووبدەن لە كۆمپوتەر یان هێڵ، لە شیكاركردن بۆ گەڕان بەدوای هەر ئاماژەیەك بۆ بوونی كێشە كە هەڕەشەبێت بۆ كۆمپیوتەر یان هێڵ.
پێنجەم: سیستەمی كەوچكی هەنگوین:
سیستەمێكی كۆمپیوتەری ڕێكخراوە بەتایبەتی تاكو تووشی كۆمەڵێك ئامانج وهێرشی ئەلكترۆنی ببێتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەكی گرنگ بوونی هەبێت، پشتبەستوو بە هەڵخەڵەتاندنی ئەو لایەنەی كە هێرش دەكات، ئەمەش لە پێناو ڕێگری كردنە لە هێرشكردن بۆ ئامێرەكانی تری پەیوەست بە هێڵەوە.
شەشەم: پڕۆگرامی كرمی ئینتەرنێت.

ئەو پارێزەرەی گڕی شۆڕشی فەرەنسای هەڵگیرساند، بڵێسەكەی لەناوی بردلە ڕۆژی 12ی تەموزی 1789 لەنزیك كاتژمێر یانزەی بەیاندا، پ...
27/05/2021

ئەو پارێزەرەی گڕی شۆڕشی فەرەنسای هەڵگیرساند، بڵێسەكەی لەناوی برد

لە ڕۆژی 12ی تەموزی 1789 لەنزیك كاتژمێر یانزەی بەیاندا، پارێزەر و ڕۆژنامەنووسی فەڕەنسی (كامی دیمولان) بەخێرایی بەرەو قاوەخانەی دی فوی (Café de Foy)لە كۆشكی كاردیناڵی پاشایەتی ڕۆیشت. لەسەر مێزێك ڕابوەستاو و ووشەی پڕ لە جۆشی دادا بەگوێی ئامادەبواندا.
دیمولان ڕای گەیاند كە پاشا لویسی شانزەهەم جاك نیكری وەزیر كە لە بەرەی گەل-ەوە نزیكبوو دەركردوە، ئەرستۆقراتییەكان ناپاكیان لە نیشتیمان كردووە وهێزی سویسرا و ئەڵمانیایان بۆ لێدان بڵاوەپێكردنی ناڕەزاییەكان لە گۆڕەپانی شۆن دی مارس (Champ de Mars)بە ئاسن و خوێن هێناوە،
كامی دیمولان لەوكاتەدا داوای لە گەنجێكی پێگەیشتووی 29 ساڵی خەڵكی پاریس كرد، كە چەك هەڵگرێت، دەمانچەكەی دەرهێنا لەبەرانبەر ڕووی ئەو پۆلیسانەی ئامادەبوون لەو شوێنە كە ئەمەش نیشانەی ئامادەبوونی بوو بۆ مردن.
ئەم ووتارە بە جۆشەی كامی دیمولان ڕۆڵێكی گرنگی هەبوو لە گۆڕینی ئایندەی فەڕەنسا، توڕەیی فەرەنسییەكانی زیادكر بەڵام نەیان دەتوانی چەكیان دەستبكەوێت لە ناوچەی لیزانفاڵید، بۆیە ڕوویان لە گرتووخانەی قەڵای باستیل كرد، كە پڕبوو لەچەك و بارووت لەڕۆژی 14ی تەمووزی 1789 كە ئەم ڕۆژە بە كەوتنی باستیل ناودەبرێت.
دیمولان لەنێوان ساڵانی 1792 تا 1794 نوێنەری ناوچەی سین بوو لە ئەنجومەنی نیشتیمانی، دەنگی لەسەر بڕیاری لە سێدارەدانی لویسی شانزەهەم دا.
ساڵی 1793 دیمولان تۆمەتبار كرا بە لەسێدارەدانی جیروندینی ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی. لە كۆتاییەكانی مانگی ئازاری 1794 لیژنەی ئاشتی گشتی فەرەنسا بڕیاریدا بە گرتنی كامی دیمولان كە بڕیارەكە لەلایەن هاوڕێی منداڵیەكەی ماكسیملیان رۆبسبیار ئەندامی لیژنەی ئاشتی گشتی دەرچبوو.
لە سەرەتای مانگی نیسان لە هەمان ساڵدا، لەبەرانبەر دادگای شۆڕش تاوانباركرا و بڕیاری لەسێدارەدان لە دژی دەرچوو.
ئەو دادگایەی کە سەرکردەکانی شۆڕشی یەك لەدوای یەك بە بڵێسەی خودی شۆڕش لەناوبردن.
كامی دیمولان لەتەمەنی 34 ساڵیدا بە ئامێری گیۆتین(مەقسەڵە) لەڕۆژی 5ی نیسان 1794 لەسێدارەدرا، لە كاتی وەستانیا لەبەردەم ئامێرەكە دیمولان كۆتا ووتەی خۆی ووت: دەبێت بەم شێوەیە یەكەم پەیامبەری ئاشتی بمرێت؟
لەدوای هەشت ڕۆژ ژنەكەی بە ناوی (لوسیل دیمولان) لە تەمەنی 24 ساڵیدا بە تۆمەنی كاركردن دژی كۆمارییەت ڕاپێچی گیۆتین كرا لە 13ی نیسان 1794 لە سێدارە درا.

جۆر و دابەشكردنی تاوانەكانی ئینتەرنێتبەشی یەكەمئینتەرنێت و ئامێرەكانی پەیوەندی و پەیوەست بەهێڵەوە چەكێكی ئاڵۆزن، چونكە د...
08/05/2021

جۆر و دابەشكردنی تاوانەكانی ئینتەرنێت
بەشی یەكەم
ئینتەرنێت و ئامێرەكانی پەیوەندی و پەیوەست بەهێڵەوە چەكێكی ئاڵۆزن، چونكە دەكرێت لەڕێگەیانەوە چەندین جۆر تاوانی پێ ئەنجام بدرێت، هەروەك چۆن بڕیارە بەڕەوتی خۆی سوودی لێوەربگیرێت. لێرەدا یاس لەو جۆر ودابەشكردنانی ئەو تاوانانە دەكەین كە لەڕێگەی ئامێرەكانی پەیوەندی و كۆمپیوتەر وهێڵەوە بەئەنجام دەگەیەندرێت. هەروەها باس لەو ئامڕازە ماددیانە دەكەین كە دەكرێت لەكاتی لێكۆڵینەوە سوودی لێ وەربگیرێت.

لەو ئامڕازە مادییانەی لێكۆلەر بەكاری دەهێنێت لە تاوانەكانی ئینتەرنێت (ناونیشانەكانی ئینتەرنێت IP وMAC و پۆستی ئەلكترۆنی و پڕۆگرامەكانی گفتوگۆكردن، Proxy) كە لە بەشی داهاتوو بەكورتی باسیان لێوە دەكەین.

دابەشكردنی تاوانەكانی ئینتەرنێت
دابەشكردنی یەكەم: بەپێی ئەم دابەشكردنە تاوانەكانی ئینتەرنێت دابەش دەبێت بۆ چوار كۆمەڵەی سەرەكی:
كۆمەڵەی یەكەم: سەنتەرەكانی هەڵگرتنی زانیارییەكان دەكاتە ئامانج بۆ بەدەستهێنانی بەشێوەیەكی نامەشروع وەك ئەوەی هێرشكەر بچێتە ناو یەكێك لە تۆڕەكان ژمارەی كارتی بانكی دەستكەوێت لەڕێگەیەوە كۆمەڵێك پارەی لە خاوەنی كارتەكە دەست دەكەوێت.

كۆمەڵەی دووەم: سەنتەرەكانی هەڵگرتنی زانیارییەكان دەكاتە ئامانج بە مەبەستی یاری پێكردنیان یاخود لەناوبردنیان هەمووی یان بەشێكی ئەمەش وەك ئەو فایرۆس یاخود ترۆجانانەی لەڕێگەی پۆستی ئەلكترۆنی یاخود لەڕێگەی پێوەلكان بە وینە یان فیدیۆ یان پڕۆگرامی تر دەنێردرێت.

كۆمەڵەی سێیەم: بەكارهێنەرانی كۆمپیوتەر دەگرێتەوە بۆ بەئەنجام گەیاندنی تاوان وەكو بەكارهێنانی لە تاوانی تەزوویری پەڕاوی فەرمی یان نافەرمی، دروستكردنەوەی پارە، یان ئەنجامدانی تاوان لەڕێگەی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە وەك هەڕەشەكردن بە كوشتن، تاوانە ئیرهابییەكان.

كۆمەڵەی چوارەم: ئەم كۆمەڵەیە خراپ بەكارهێنانی كۆمپیوتەر دەگرێتەوە بەجۆرێك بەكارهێنانەكەی بەشێوەی نایاساییە لەلایەن ئەو كەسانەی ڕێگەپێدراون بە بەكارهێنانیان وەك بەكارهێنانی ئامێر لەلایەن فەرمانبەرەوە دوای تەواوبوونی كارەكەی و لە دەرەوەی چوارچێوەی كارەكەیدا.

ئەم بابەتە ماویەتی...



‏ #پارێزەر #محاميه #محامية #المحكمة #العراق #كوردستان #هەولێر #سليمانيه #دهۆک #كركوك #پارێزەر #یاسا #قانون

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ياسا-القانون-Law posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share