25/05/2026
🤍 دیمەنی گەیشتنی حاجیان بۆ بەسەربردنی ڕۆژی التروية لە مشعر مینا، سبەی روکنی گەورەی حەج ئەنجام دەدەن وەستان لە کێوی عەرەفە ان شاء الله🤍
یومُ التَّروِیە بریتییە لە ڕۆژی هەشتەمی مانگی ذی الحِجَّة،
کە حاجیان لەو ڕۆژەدا بەرەو مینا دەچن بۆ دەستپێکردنی کارەکانی حەج.
هۆکاری ناونانەکەش ئەوەیە کە لە کۆندا حاجیان ئاویان هەڵدەگرت و هەڵیاندەگواست بۆ مینا و عەرەفە، چونکە لەو شوێنانە ئاوی زۆر نەبوو، بۆیە پێی دەوترێت: «یوم التروية» واتە ڕۆژی ئامادەکردن و هەڵگرتنی ئاو.
ئەم ڕۆژە لە ڕۆژە گەورە و پیرۆزەکانی ذی الحجةیە و حەجاج تێیدا:
• ئیحرام دەبەستن (ئەگەر حەجی تەمەتع بێت)
• بەرەو مینا دەچن
• نوێژەکان بە قەسر دەکەن
• خەریکی ذیکر و دوعا دەبن
دوای ئەوەش لە ڕۆژی دواتر، واتە ٩ی ذی الحجة، دەچن بۆ عەرەفە
٢٠٢٦/٥/٢٥زاینی
١٤٤٧/١٢/٨ زاینی