پارێزەری ڕاوێژکار / قادر مصطفی عبدالله

پارێزەری ڕاوێژکار / قادر مصطفی عبدالله پارێزەری ڕاوێژکار ـ قادر مصطفی عبداللە پارێزەری ڕاوێژکار
قادر مصطفی عبداللە
ژ.م کۆڕەک: ٠۷٥٠۱۳٨٨۳٦۳
ژ.م ئاسیـــا: ٠۷۷٠۱٥٥۷۲٤٦

ساڵی نوێتان پیرۆز بێ هیوادارم ساڵی بەختەوەری و هاتنەدی ئاواتەکانتان بێ31/21/2025
31/12/2025

ساڵی نوێتان پیرۆز بێ هیوادارم ساڵی بەختەوەری و هاتنەدی ئاواتەکانتان بێ31/21/2025

یاسای سزادانی عێر‌اقی ژمارە 111ساڵی‌1969لە وانەی سێیەم :هەڕەشەکردن --- التهدیدماددە 430هەرکەسێک هەڕەشەی لە یەکێکی تر کرد...
21/10/2023

یاسای سزادانی عێر‌اقی ژمارە 111ساڵی‌1969
لە وانەی سێیەم :هەڕەشەکردن --- التهدید
ماددە 430
هەرکەسێک هەڕەشەی لە یەکێکی تر کردبێت بەئەنجامدانی تاوانێک دژی گیانی یان سامانی یان دژی گیانی سامانی یەکێکی تر یان هەڕەشەی دانە پاڵ چەند کارێکی ئابڕوو بەری یان ئاشکرا کردنی کارەکانی ئابڕووبەری لێ کردبێت و ئەو هەڕەشە کردنەش داواکاریەک یان پابەند کردن بەکارێک یان قەدەغە کردن لەکارێکی لەگەڵ دابێت یان مەبەستی هەڕەشە کردنەکە ئەوە بێت .
2--ئەگەر هەڕەشە کردن بەڕێگەی پەیامێک بێت کەناوی پەیامنێرەکەی تێدا نەبێت یان درابێتە پاڵ کۆمەڵێکی نهێنی کەبونی هەبێت یان گوماناوی بێت بەهەمان سزا سزا دەدرێت.

ماددە431
هەرکەسێک هەڕەشەی لە یەکێک کردبێت بەئەنجامدانی تاوانێک دژی گیانی یان سامانی یان دژی گیانی یان سامانی یەکێکی تر یان هەڕەشەی دانەپاڵی کارەکانی دژی ئابڕوو یان پێگە ‌یان ئاشکرا کردنی کارەکانی ئابڕوو بەری لە یەکێک کرد بێت جگە لەو حاڵەتانەی لە ماددە 430 باس کراون بەحبسکردن سزادەدرێت.

ماددە 432
هەرکەسێک بەقسە یان بە کردووە یان ئیشارەتی نوسراو یان زارەکی یان بەڕێگەی کەسێکی تر هەڕەشەی لە یەکێک کرد بێت جگە لەو حاڵەتانەی لە؟ماددەکانی 430و 431 باسکراونبەحبسکردن سزادەدرێت کە لە ماوەی ساڵێک زیاتر نەبێ یان بە بژاردن کە لە 250 هەزار دینار زیاتر نەبێ

بۆ هەر ڕاوێژکردن و کارێکی یاسایی دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی خوارەوە یان دەتوانن سەردانی نوسینگە بکەن

٠٧٧٠١٥٥٧٢٤٦

٠٧٥٠١٣٨٨٣٦٣

ناونیشان : سلێمانی - شەقامی سالم (سەهۆڵەکە) - تەلاری سەید قادر - نهۆمی دووەم

21/07/2023
07/07/2023

یاسای چەک لەهەرێمی کوردستانی ـ عێراق بە ژمارە دوو ساڵی ۲۰۲۲

مادەی ۱٥

۱ ـ هەرکەسێک بەبێ مۆڵەتی مۆڵەتدان ، دەستداری چەکێکی ئاگرین یان تفاقی بکات، هەڵیبگرێت ،بیفرۆشێت ، چاکی بکاتەوە یان دەستاو دەستی پێوەبکات ، ئەوا سزا دەدرێت بەیەکێک لەم سزایانەی خوارەوە :

ٲـ بەبەندکردن سزا دەدرێت بۆ ماوەیەک کەلەیەک(۱) ساڵ کەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت.

ب ـ بەبژاردنێک (غرامە) لە دوو ملیۆن(۲۰۰۰۰۰۰) دینار کەمتر نەبێت لە پێنچ ملیۆن (٥۰۰۰۰۰۰)دینار زیاتر نەبێت سزا دەدرێت.

۲ـ هەرکەسێک مۆڵەت دراو بێت بەچەکی ئاگرین لەکاتی بەشداری کردن لە خۆپیشاندان یان گردبوونەوە هەڵیبگرێت ،ئەوا سزا دەدرێت بەیەکێک لەو سزایانە:
ٲـ سزا دەدرێت بەبەدکردن بۆ ماوەیەک لە سێ ساڵ کەمتر نەبێت.
ب ـ سزا دەدرێت بە بژاردنێک(غرامە) لە پێنج ملیۆن(٥۰۰۰۰۰۰) دینار کەمتر نەبێت لە دە ملیۆن (۱۰۰۰۰۰۰۰)دینار زیاتر نەبێت.
ج ـ سزاکە دەبێتە زیندانی کردن بۆ ماوەیەک کە لە حەوت (۷)ساڵ زیاتر نەبێت ئەگەر چەکەکەی بەبێ مۆڵەت هەڵگرتبێت.

پارێزەری ڕاوێژکار / قادر مصطفی عبدالله

ناونیشانی نوسینگەی پارێزەرایەتی سلێمانی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە ) تەلاری سەید قادر نهۆمی دووەم.

بۆ هەر ڕاوێژکردن و کارێکی یاسایی پەیوەندی بەم ژمارانەی لای خوارەوە بکەن یان سەردانی نوسینگە بکەن
07701557246
07501388363

پارێزەری ڕاوێژکار ـ قادر مصطفی عبداللە

بابەتێکی یاسایی گرینگ  کەکاتتان هەبوو بیخوێننەوە‌.
24/02/2023

بابەتێکی یاسایی گرینگ کەکاتتان هەبوو بیخوێننەوە‌.

یــاســای مافی ژنی تەڵاقدراو لە نیشتەجێ بوون،ژمارە (77) ی ساڵی 1983

ماددەی دووەم :
۱_ نیشتەجێبونی ژنە تەڵاقدراوەکە بەپێی ماددەی یەکەم بۆ ماوەی سێ ساڵە بەبێکرێ بەم مەرجانەی لای خوارەوە:

أ/ ئەگەر ژنەکە،خانووەکە یان شوقەکە(هەموو یان بەشێکی)بەکرێ نەداتەوە.
ب/ هیچ کەسێ لەگەڵ خۆی نیشتەجێ نەکا،جگە لەو کەسانەی کە لەژێر سایەی دایەنێتیی خۆیدبوون.
ج/ زیان بە خانووەکە یان شوقەکە نەگەیەنێت، جگە لەو وردە زیانانەی کەلە بەکارهێنانی ئاسایی پێدەگات.

۲- بەدەر لە حوکمی بڕگە(ا ، ب) ژنەکە بۆی هەیە یەکێک لە پێنەشیاوەکانی (محارم) لەگەڵ خۆی نیشتەجێ بکات.بەمەرجێک لەوکەسانەی کە مێردەکەی بەخێویان دەکات و لەگەڵیان لەخانوەکە یان لەشوقەکە نیشتە جێن،مێینەیەکی وای تێدانەبێت کە تەمەنی دایەنی ڕەتکردبێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ ژنەکە لە چەند حاڵەتێکدا لەو مافەی سەرەوە بێبەش دەکرێت.

پارێزەری ڕاوێژکار / قادر مصطفی عبدالله
07701557246
07501388363

یــاســای مافی ژنی تەڵاقدراو لە نیشتەجێ بوون،ژمارە (77) ی  ساڵی 1983ماددەی دووەم :۱_ نیشتەجێبونی ژنە تەڵاقدراوەکە بەپێی ...
07/12/2022

یــاســای مافی ژنی تەڵاقدراو لە نیشتەجێ بوون،ژمارە (77) ی ساڵی 1983

ماددەی دووەم :
۱_ نیشتەجێبونی ژنە تەڵاقدراوەکە بەپێی ماددەی یەکەم بۆ ماوەی سێ ساڵە بەبێکرێ بەم مەرجانەی لای خوارەوە:

أ/ ئەگەر ژنەکە،خانووەکە یان شوقەکە(هەموو یان بەشێکی)بەکرێ نەداتەوە.
ب/ هیچ کەسێ لەگەڵ خۆی نیشتەجێ نەکا،جگە لەو کەسانەی کە لەژێر سایەی دایەنێتیی خۆیدبوون.
ج/ زیان بە خانووەکە یان شوقەکە نەگەیەنێت، جگە لەو وردە زیانانەی کەلە بەکارهێنانی ئاسایی پێدەگات.

۲- بەدەر لە حوکمی بڕگە(ا ، ب) ژنەکە بۆی هەیە یەکێک لە پێنەشیاوەکانی (محارم) لەگەڵ خۆی نیشتەجێ بکات.بەمەرجێک لەوکەسانەی کە مێردەکەی بەخێویان دەکات و لەگەڵیان لەخانوەکە یان لەشوقەکە نیشتە جێن،مێینەیەکی وای تێدانەبێت کە تەمەنی دایەنی ڕەتکردبێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ ژنەکە لە چەند حاڵەتێکدا لەو مافەی سەرەوە بێبەش دەکرێت.

پارێزەری ڕاوێژکار / قادر مصطفی عبدالله
07701557246
07501388363

یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی1969لە بەشی چوارەم فێڵ و تەڵەکە (الاحتیال).بـەم شێوەیە باسی تاوانی فێڵکردنی کردوە و ...
30/11/2022

یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی1969لە بەشی چوارەم فێڵ و تەڵەکە (الاحتیال).

بـەم شێوەیە باسی تاوانی فێڵکردنی کردوە و سزای بۆ داناوە لە ماددە ٤٥٦
ـــــــــــــــــــــــــــــ

۱ـ سـزا دەدرێت بەبەندکردن(حبس)ئەو کەسەی کـە گەیشتبێتە وەرگرتنی مـاڵێکـی گــوازراوە یــان دەست دار(حیازە)ی مـاڵێکی گـوازراوەی کـەسێکی تـری گـواستەوە بۆ خۆی یــــان بۆ کەسێکی تـر بەیەکێک لــەم ڕێگایانەی خوارەوە:ـ

آ ـ بەکارهێنانی ڕێگـــای فێڵکردن.
ب ـ لە ڕێگەی بەکارهێنانی ناوێکی درۆینە یـان سیفەتێکی ناڕاست یان باسکردنی شتێکی درۆینە سەبارەت بە ڕووداوێکی دیــاریکراو ئەگەر ئـــەم کارە ببێتە هۆی هەڵخەڵەتاندنی تـــاوان لەسەرکراو هانی بدات بۆ ئەوەی کە مـاڵـەکەی پێدات.

۲ـ هەمان سـزای دەبـێ ئەو کەسەی بەیەکێک لە ڕێگاکـــانی پێشو توانیبێتی هەستێ بەگواستنەوەی دەسـتداری پـــاڵپشتیەکی ئامادەی قـەرزاری گـواستبێتەوە یــان وەریـگرتبێ یــان هـەڵسوکەوتی کرد بــەمـاڵێکەوە یــان ئەستۆپـاکی یان پاڵپشتیەکی تر کە بتوانێ بەکــاری بهێنت بۆ سەلماندنی مافەکانی خاوەنداریەتی یان هەر مافێکی تری عەینی.

ـ یاخود بە یەکێک لە ڕێگاکانی پێشو گەیشتبێتە ئەوەی کەسێکی تر ناچار بکات بۆ واژۆکردنی ئەم پاڵپشتیە یان لەناوی بەرێت یان بێفەوتێنێ یان هەمواری بکاتەوە.

پــــارێــزەر ی ڕاوێــژکــار
قادر مصطفی عبدالله
07701557246
07501388363

یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ۱۱۱ساڵی ۱۹٦۹.بەشی سێیەم : بریندارکردن و لێدان و ئازار پێ گەیاندنی بەئەنقەست.ماددەی ٤۱۲ ۱- سزا...
27/08/2022

یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ۱۱۱ساڵی ۱۹٦۹.

بەشی سێیەم : بریندارکردن و لێدان و ئازار پێ گەیاندنی بەئەنقەست.

ماددەی ٤۱۲
۱- سزا دەدرێ بەزیندانی کردن بۆ ماوەیەک زیاتر نەبێ لە پانزە ساڵ هەر کەسێ بەئەنقەست هەستابێ بەدەست درێژی کردنە سەر کەسێکی تر بەبریندارکرن یان لێدان یان توندوتیژی نواندن یان پێدانی ماددەی زیاناوی یان هەر کارێکی تری پێچەوانەی یاسا بەرامبەر بەکەسێک بەمەبەستی دروست بونی کەمئەندام بونی بەردەوام. وەبە کەمئەندام بونی بەردەوام دادەنرێ ئەگەر کاریک بووە هۆی برین یان جیابونەوەی ئەندامێکی جەستە یان برینی بەشێکی یان ئەو بەشەی جەستەی سودی نەمابێ یان سودی کە بوبێتەوە یان بووبێتە هۆی شێت بون یان کەم ئەندامی هۆشی یان لەکارکەوتنی یەکێک لە هەستەکانی بەتەواوتی و بەردەوامی یان تێکچونێکی دژوای لێ کەوتبێتەوە کە ئومێدی چاکبونەوە نەبێ یان مەرسیەکی ئێستایی هەبێ بۆسەر ژیانی.

۲-سزا دەدرێ بەزیدانی کردن بۆ ماوەیەک زیاتر نەبێ لە حەوت ساڵ یان بەبەندکردن ئەگەر کارەکەی تاوانکار بووبێتە هۆی کەمئەندام بونی بەبێ ئەوەی تاوانکار مەبەستی ئەوه هەبو بێت.

پارێزەری ڕاوێژکار
قادر مصطفی عبدالله

07701557246
07501388363

Address

As Sulaymaniyah
46001

Telephone

+9647701557246

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەری ڕاوێژکار / قادر مصطفی عبدالله posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to پارێزەری ڕاوێژکار / قادر مصطفی عبدالله:

Share